سوتانی ژنان و بێدەنگی كۆمەڵگەو كەمتەرخەمی سیستەمی دادوەریی
كێشەی سوتان و سوتاندن لە كۆمەڵگە نەریتی و داخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا بووەتە دیاردە، بەشێك لەو تاوانە دەكەوێتە سەر ماڵبات و بەشێكی دیكەشی بۆ لاوازیی سیستەمی دادوەریی و لێكۆڵینەوە دەگەڕێتەوە، لە نوێترین ڕووداوی ناخ هەژێندا لە پارێزگای نەجەف ژنێكی تەمەن 20 ساڵ سووتاو پاش مانەوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بەهۆی سوتانەكەیەو گیانی لە دەستدا، لەو ماوەیەدا كەلەنەخۆشخانە بوو چی گوتووە.؟ ئەوانەی تاوانبارن لە دۆسیەكەدا چییان گوتووە؟