تەمومژی نێوان بەغداد وهەولێر

26/09/2019

ئامانج هەرتەلیی


چەند ساڵێکە تەموومژ نێوانی هەولێر و بەغدادی داگرتوە، ئەم تەموو مژە پڕە لە تەنگەژەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری. ئەمە وایکردوە خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕووبەرووی ئاستەنگی گەورە بکاتەوە، کێشەی نێوان بەغداد و هەرێم ئەوەندەی کێشەی گەورەی وڵاتانی دراوسێ و سەقفەی بازرگانیە نیو هێندە کێشەی سیاسی و نەتەوەی و زەوی نیە لەگەڵ بەغداد ، پرسیار ئەوەیە لەماوەی رابردوودا لەسەر یەک کێشەی زەوی و خاک هەڵبەز و دابەزێک لەنێوان بەغداد و هەولێردا ڕویدابێت جگە لە ۱٦ئۆکتۆبەر ، ئەوانەی تر هەموو لەسەر نەوت و داهاتی نەوت و بری بوجەی هەرێم بوە. سەرەنجام خەڵکی کوردستان باجێکی قورسی دا، بەچەرمەسەریەک لەسایەی  سیاسیە بازرگانەکان هەرێمی کوردستانیان توشی تەنگەژەی سیاسی قوڵ کردۆتەوە . وایان کرد هەرێم روو لە داروخانی گەورە بکات.

    بەڵام دوای ئەوەی لەسەردەمی مالیکی بوجە لە مانگی ۱۲ساڵی ۲۰۱۳ بڕدراو لەسەردەمی عەبادی بەهۆی ملنەدایی سەرانی کورد بۆ ڕادەستکردنی نەوت بەبەغداد، دۆخی  ژیانی خەڵک چوە قۆناغێکی مەترسیدار،  تیادا تەواوی سێکتەرەکانی ژیان وەستان و سست بوون. هەژماری بەرپرسان بەهۆی بازرگانی نەوت ڕووی لەهەڵکیشان کرد. دواجار لەخولی تازەی حکومەتی عێراقی بەهۆی لەبەرچاو گرتنی  نمەکی خەڵکی هەرێم لەسەردەمی ئۆپۆزسیۆنیاندا، د.عادل عبدولمهدی بەبڕیاری تاک لایەنە بۆ دەرچونی  ژیانی خەڵکی هەرێم لەم تەنگەژە ئابورەیەی بەهۆی سیاسەتی هەڵەی بەرپرسانی هەرێم تێی کەوتوە، بریاریدە موچەی بنێریت هەروەها بەهۆی ئاڵوگۆری لە حکومەتی هەرێم ئومێدێکی باش هاتە کایەوە کە حکومەتی هەرێم مل بۆ داخوازیەکانی خەڵکی هەرێم بدات و رەچاوی بەرژەوەندی نەتەوەی خۆی بکات، بچێتە ژێرباری رێکەوتن لەگەڵ بەغداد.

 بەڵام تا ئەم ساتە تەم و مژی موچەی فەرمانبەران  لە نێوانی  بەغداد و هەولێر بەتەواوی روون نەبۆتەوە،  بەرچاوی کەس ڕوون نیە، بەهۆی سەقفەی بازرگانی و گرێبەستی٥۰ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا، ئەم گرێبەستە وای لە هەرێم کردوە ڕووبەڕووی دوو ئاڵنگاری قورس و مەترسیدار ببێتەوە، ئاڵنگاریەکیان موچەو بژێوی خەڵکی هەرێمە ئەگەر لەگەڵ بەغداد ڕێک نەکەوێت ئەوا دەبێت جارێکی تر رووبەڕووی بڕینی بەشە بوجەی هەرێم کوردستان لەبەغداد بینەوە، ئەوەش وادەکات خەڵکی هەرێمی کوردستان جارێکی تر خۆی بۆ قۆناغی برسی بوون و چاوەروانی چەند مانگی چارەگە موچە بکات.هەروەها لەبری خزمەتکردن بێتەوە سەر شەقام و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی ئەم سیستەمەی هەرێم دەست پێبکاتەوە،  تا ئەم ساتەش هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئەم ئاڵنگاریە مەترسدارەدایە، لێرەدا ڕووبەڕوووی پرسیارێک دەبینەوە،  کە دەبێت حکومەتی هەرێم وەڵامی  بداتەوە ئەویش ئەوەیە،  ئایا حکومەتی هەریم دەیەوێت پێگەی خۆی و نەتەوەکەی بەرەو جێگری بەرێت لەئاستی نێودەوڵەتیدا؟ ئایا دەیەوێت پێگەی بەهێزی هەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی دەوڵەتی عێراقدا؟ ئەکەر حکومەتی هەرێم لەدوای پێگەی خۆی بێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

  بەپێچەوانەوە کەحکومەتی هەرێم لەبەردەم  ئاڵنگاری دووەمی دایە ئەویش ئاڵنگاری فرۆشتنی نەوتی بەسەربەخۆی لەڕێگای تورکیاوە بەوەش جارێکتر دەرگای بوجەی لەگەڵ بەغداد  دادەخرێت ئەزمونی چەند ساڵی رابردووش لەفرۆشتنی نەوتدا دووبارە دەبێتەوە بەوەش هەرێم دەکەوێتە ژێر گوشاری زۆری دەوڵەتی تورک و هێواش هێواش حکومەتی هەرێم  لەژێر سایەی تورکیادا شکۆی خۆی لە دەست دەدات، ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش چەند زیاتر نەوت بفرۆشێ زیاتر هەرێم دەکەوێتە ژێر قەرز ، ئەمە وادەکات ئابوری کوردستان هەرەس بهێنێ و ژیانی خەڵکی ئاسای بەرەو هەڵوەشانەوە  بڕوات و شیرازەی خێزان بەتەواوی پەرتەوازەو حکومەتی شکست خواردووش بەرەو لەناوچون بچێت،

هەروەها تورکیاش لەدوای ئەوەیە گەلی کورد پهەروەها تورکیاش لەدوای ئەوەیە گەلی کورد پێگەی جێگیر لەئاستی دەولیدانەبێت، هەمیشە دەیەوێت لە ژێر هەژموون و گوشاری خۆیدا بهێڵێتەوە، تاوەکو کورد بەئامانجە باڵاکانی نەتەوەی  نەگات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە هەرێم هەژمونی خۆی لەژێر دەستی تورکیا دەربهێنێت و لەگەڵ بەغداد بگات بەرێکەوتن، ئەمەش وادەکات زووتر کورد بگات بە ئامانجەکانی باڵای نەتەوەی، بوونی هەژموونی تورکیاش بەسەر نەوتی هەرێم و گرێبەستی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا وایکردوە،  ئاشتی هەورامی وەزیری وزەی هەرێم لە کۆنفراسێکدا بڵێ: ئەگەر بەرمیلێک نەوت بچێتەوە سەد دۆلاریش موچە ناتوانرێت بدرێت ئەم قسەیە مەترسی  گەورەیە و پێویستیشە سەرۆکی تازەی حکومەت لەبەردەم ئەم ئاڵنگاریەدا هەڵوێستە یەک بکات ، لەکاتێکدا هەمان وەزیر پێشتر دەیوت دەتوانین خۆمان بژینین.

   هێشتا حکومەتی هەرێم و بەغداد لەتەمومژێکدا یاری دەکەن کەحکومەتی هەرێم سەری دەرباز بوونی دیار نیە. تاکە چارەی رزگار بوون لەم تەموو مژە ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغداد و وەرگرتنی بڕە بوجەی خۆیەتی. تا نزیکتربین لە بەغداد، نزکترین لە ئامانجەکانمان، تا دورکەوینەوە گرنگی هەرێم لە ئاستی دەولیدا پێگەی لاوازتر و شکۆی کەمتر دەبێتەوە، ئامانجی دووژمنانی کورد لاوازی پێگەی کوردە، هەرگیزیش نەیان هێشتوە کورد بگات بەلوتکە، ئەوکاتەی نزیک دەکەوینەوە لەسەرکەوتن دوژمنانی کورد بەهۆی نەزانی ئێمەوە دەمانگێرنەوە سەرەتای رێگا، ئەم یاریە هەر بەردەوامە سەدەیەکە تائێستا.

هەرەسی شۆرشی ئەیلول و قۆناغی ئەنفال و کیمیابارانەکانی کوردستان ئەم هەرەسانە بوون کە کوردی هێنایەوە خاڵی سفر و بەسەدان شەهید و هەزاران ماڵوێرانی دەستی پێکرایەوە، دوای راپەرین و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەشەری برا کوژی ئێمە جارێکیتر دووژمنان شیرینی راپەرین و حکومەت و پەرلەمانیان لێ تاڵکردین، بەشەری داعش و برینی بوجە لەبەغداد و ریفراندۆمیش جارێکیتر هاتینەوە خاڵی سەرەتا، بێ ئەوەی ئەزموو ئەم هەموو شکستە کارمان تێبکات و گەلەکەمان بە ئاواتی چەندان ساڵەی بگات، بۆئەوەی خوێنی شەهید و ئەنفال و کیمیاباران و کەولکاری کوردستان بەهەدەر نەروات، کاتی ئەوەیە تەموومژی نێوان بەغداد و هەولێر نەهێڵن.