06:30 - 10/03/2019
یه‌كێتى كاندیدى پۆسته‌كانى پێ ساغ ناكرێته‌وه
پێده‌چێت رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت ئاسانتربووبێت له رێككه‌وتنى جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانى ناو یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ى پشكى حزبه‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌نێوان سێ لایه‌نى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت به‌ڵام چاوه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێتین بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ساغ بكاته‌وه‌و په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌وێته سه‌رپێ.
٤ی ئەم مانگه یه‌كێتى و پارتى دواى چه‌ند مانۆڕێكى سیاسى و ناكۆكى و شاخ لێكگیران، له‌سه‌ر پۆسته‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، دواى چوار مانگ و چوار رۆژ له په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیاره‌كانى یه‌كێتى و پارتییه‌وه، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و ١٦١ رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێپه‌ڕیوه هێشتا یه‌كێتى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناكۆكى ئاڕاسته جیاوازه‌كانى ئه‌و حزبه له‌سه‌ر پۆسته‌كان.
ئه‌گه‌رچى یه‌كێتى له ئێستادا به‌سه‌ر سێ ئاڕاسته‌ى ماڵى تاڵه‌بانى و ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بێ لایه‌نه‌كان دابه‌شبووه، به‌ڵام یارییه گه‌وره‌كه له‌نێوان یه‌كه‌م و دووه‌میانه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پۆستى جێگیرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ قوباد تاڵه‌بانى یه‌كلایى بووبێته‌وه ئه‌وا ئاڕاسته‌كه‌ى دى ده‌یانه‌وێت پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش لاى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى نه‌بێت، بۆیه‌ش له‌نێوان بێگه‌رد تاڵه‌بانى و رێواس فایه‌ق كه ئه‌مه‌ى دووه‌میان كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتگیرى ده‌كات پۆسته‌كه یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه.
له‌ناو یه‌كێتى دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى سه‌باره‌ت به هۆكارى دیارینه‌كردنى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو قسه‌ى جیاواز كرا بۆ میدیاكان، به‌شێكیان ده‌ڵێن پێویستیان به رێككه‌وتنێكى دیكه هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر پۆسته‌كان ئه‌وجا كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكیان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێن كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایى بكاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تا ئێستا دوو جار كاتى دیاریكراوه‌و دواتر دواخراوه بۆ كاتێكى نادیار، به‌ڵام فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆ په‌یسه‌رپرێس ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه هۆكارى دیارینه‌كردنى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت، پێش كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى رێككه‌وتنى له‌سه‌ربكرێت له‌ناوخۆى یه‌كێتى ئه‌گه‌رنا په‌یوه‌ست نییه به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى.
ئه‌سه‌سه‌رد بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى"رۆژێك دیاریده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌وێ كاندیده‌كان یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه، بۆ دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان كاندید پێشكه‌ش ناكه‌ین، ده‌بێت سه‌ره‌تا لاى خۆمان كاندیده‌كه یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن ناوه‌كان ده‌به‌ن بۆ سه‌ركردایه‌تى له‌وێ یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، حزبه‌كه‌ى سه‌ره‌تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشده‌خات بۆ پۆسته‌كانى دیكه یاخود جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كاتمان زۆره، به‌ڵام بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌بێت له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه، مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى بووه‌ته‌وه پارتیش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ده‌كات ئێمه ناوێكیان بده‌ینێ.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌سه‌سه‌رد گوتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كان هێشتا پێویست به كاركردن ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان یه‌كلایى نه‌بووه‌وه، ئه‌وا له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى رێوشوێنێك بڕیاری لێده‌درێت بۆ كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
پێده‌چێت خواستى زاڵ له‌ناو یه‌كێتى ئه‌وه‌بێت كه به رێككه‌وتن پۆسته‌كان یه‌كلایى بكرێته‌وه نه‌ك زۆرینه‌و كه‌مینه، بۆیه‌ش یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى بگاته ده‌نگدانى سه‌ركردایه‌تى كێشه‌كان به پاككراوى بخاته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تى، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر توانیمان له‌م ماوه‌دا یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه ئه‌وه ناوه‌كه به ئاماده‌یى دێت بۆ سه‌ركردایه‌تى ده‌بێته كارێكى رۆتینى ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو رێوشوێنه‌كان دیاریده‌كرێت كه چۆن كاندیده‌كه یه‌كلایى بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت كاتێك كۆبوونه‌وى سه‌ركردایه‌تى بكرێت كه هیچ كێشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بێت بتوانین بڕیارى لێبده‌ین".
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى گوتى،"حزبه‌كه‌ى نه‌یگوتووه كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رده‌گرین و تا ئێستاش داوای هیچ پۆستێكمان نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی نێوان یه‌كێتی و پارتین".ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە دوایی کۆبوونەوەش نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دیاریکردنی کاندید و حزبەکە جارێکی دیکە دەیەوێت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی کێشەکان بخاتەوە دەرەوەی حزب.
رێواس فایه‌ق و بێگه‌ر تاڵه‌بانى ئه‌گه‌رچى وه‌ك دوو په‌رله‌مانتار ركابه‌رى ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌و پێشینه‌ى ناكۆكی و ململانێ‌یان له‌ناو یه‌كێتى زۆر نییه، به‌ڵام ئێستا له هاوكێشه‌یه‌كى ته‌واو ئاڵۆزه‌وه ئاڵاون و حزبه‌كه‌یان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شكردووه، رێواس فایه‌ق بۆ په‌یسه‌رپرێس باسیله‌وه‌كرد"تا ئێستا رێككه‌وتنی پۆسته‌كان له‌گه‌ڵ پارتى واژۆنه‌كراوه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆى پۆسته‌كان دواتر یه‌كێتى داده‌نیشێت یه‌كلایى ده‌كاته‌وه، هه‌ر میكانیزمێك كه جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بێت به‌و میكانیزمه ناوى كاندیده‌كان یه‌كلایى ده‌كه‌ینه‌وه".
پارتى چاوه‌ڕوان بوو دواى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت خێراتر بێت، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو له‌و كاته‌وه هه‌نگاوێكى ئه‌وتۆ نه‌نراوه‌و یه‌كێتى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ره‌وانه نه‌كردووه بۆیه بیر له ده‌ره‌چه‌ى دیكه ده‌كاته‌وه، گوته‌بێژى پارتى مه‌حمود محه‌مه‌د رۆژى شه‌ممه دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى گوتى"چاوەڕواندەکەین برادەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆیان ساغبکەنەوە، چونکە لە گفتوگۆکانمان ئەوەمان راگەیاندبوو کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تەواوبکرێت و کاندیدی خۆیان دیاری بکەن، چاوەڕێ دەکەین کۆبوونەوەی خۆیان بکەن و دوای کۆبوونەوەکەیان ئاگادارمان بکەنەوە بەڵام تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکانیان ئەنجامنەداوە، بەڕاستی کات زۆر تێپەڕیوە و کات تێپەڕینیش بەزیانی پرۆسەکەیە و دەبێت بە خەمیەوە بین".
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى، ڤالا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مان بانگهێشتانه‌مه‌ى بۆ په‌رله‌مانتاران نارد تا رۆژى سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرابكرێت، پێده‌چێت پارتى بییه‌وێت به به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان فشار له باڵه جیاوازه‌كانى یه‌كێتى بكات تا زوو بگه‌نه رێككه‌وتن و كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی بۆ په‌یسه‌رپرێس باسیله‌وه‌كرد، ئێستا كێشەی بەردەم هەمواركردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، یەكێتی نیشتمانییە، كە بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی نەیتوانیوە كاندیدی ئەو پۆستانە یەكلابكاتەوە، كە بەری دەكەوێت، بەتایبەتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
به گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، حزبه‌كه‌ى به نیازه چیتر له‌سه‌ر یه‌كێتى رانه‌وه‌ستێت و لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بەو هەنگاوانە دەكات، كە بۆ پێكهێنانی حكومەت پێویستن، كه هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و راسپاردنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانن.
پێده‌چێت ساغكردنه‌وه‌ى پشك و پۆسته‌كان له‌ناو باڵ و جه‌مسه‌ره جیاوازه‌كانى یه‌كێتى هه‌روه‌ها ئاسان نه‌بێت و كاتێكى زیاترى بوێت، ئه‌وه‌ى گرفته‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه ئه‌م كێشه‌كه تێكه‌ڵى ته‌شه‌نوجه‌كانى نزیكبوونه‌وه له كۆنگره بووه، یه‌كێتى كۆنگره‌شى له پێشه كه بۆ به‌رپرسه ناكۆكه‌كان وێستگه‌یه‌كى چاره‌نوسسازه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ قاییمكردنى پێگه‌یان له ئاینده‌ى حزبه‌كه، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ره ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر سفره‌یه‌ك وا به‌زوویى پێناچێت رووبدات.