01:43 - 26/03/2019
ئایا به‌غدا ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان راده‌گرێت؟
جارێكى دیكه پشكى هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌ى عێراق و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى، كه‌وته‌وه نێو مقۆمقۆى لێدوانى په‌رله‌مانتاران و ئه‌گه‌رو نه‌گه‌رى راوه‌ستان و به‌رده‌وام بوون، به‌پێى به‌دواداچوونێكى په‌یسه‌ر پرێس هه‌وڵى سیاسى له‌به‌غدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى ئه‌و پاره‌یه بكرێت كه بۆ مووچه ره‌وانه ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى تائێستا پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌و ره‌وانه‌كردنى بوودجه، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش ئه‌ندامه كورده‌كان رێگرییان له هه‌وڵێكى دیكه كرد بۆ كه‌مکردنه‌وه‌ى ٥٢٢ ملیاره‌كه.
پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه سه‌روو ١٠ ترلیۆن دیناره، نزیكه له‌و بڕه‌ى له ساڵانى پێش قه‌یرانى دارایى و بڕینى مووچه له‌بەغداوه ره‌وانه ده‌كرا، به‌پێى یاساى بوودجه ده‌بێت مانگانه ٥٢٢ ملیار دینار له به‌غداوه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و خاڵه‌یه كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانى دردۆنگ كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن چۆن تا ئێستا به‌رمیلێك نه‌وت راده‌ست نه‌كراوه‌و مانگانه‌ش مووچه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان هه‌وڵیانداوه له راسپارده‌یان بۆ حكومه‌ت ئه‌وه بنوسن كه داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان راده‌ست نه‌كراوه بۆیه ده‌بێت بڕى ئه‌و داهاته له ٥٢٢ ملیاره‌كه ببڕدێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى كورد رێگرییان كردووه، له‌وه‌ى به‌وجۆره راسپارده‌كه ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت بكرێت.
په‌رله‌مانتارانى كورد لێدوان و قسه‌ى جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر بوودجه، هه‌ندێك ده‌ڵێن مه‌ترسى بڕین یاخود كه‌مكردنه‌وه له ئارادا نییه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێمى كوردستان كێشه دروستده‌كات بۆ ئه‌و مووچه‌ى كه ره‌وانه ده‌كرێت، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له نوسینێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو،"راستە کە مووچەی فەرمانبەران بە بڕگەیەکی جیاواز لەناو بوودجەدا جێکراوەتەوە، بەڵام هەموو دەبێت ئەو راستییە بزانن کە ئەوەش قابیلی ئاڵوگۆڕەو بەهانە هەیە کە رابگیرێت".
سالار مه‌حمود راوێژكارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به هه‌مان شێوه له نوسینێكدا باسى له مه‌ترسى بڕینى مووچه‌ى كردووه‌و ده‌ڵێت،"کێشەی نەوت و مووچە لەیەکتر دابڕاو نییە، راستە لە یاسای بوودجەدا بە خاڵ جیاکراوەتەوە، بەڵام پێکەوە گرێدراون و یەک سیاسەت و یەک پاکێجە". له‌لایه‌كى دیكه‌وه رێبوار كه‌ریم په‌رله‌مانتارى نزیك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ده‌ڵێت"مه‌ترسى له ئارادا نییه بۆ بڕینى مووچه".
له به‌رامبه‌ردا لێدوانى دیكه‌ش له په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌بوو كه بڕینى مووچه له گۆڕێ نییه، جه‌مال كۆچه‌ر و هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دڵنیایى ده‌ده‌ن، كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى له بودجه‌ى ٢٠١٩ دیاریكراوه هیچ مه‌ترسییه‌كى بڕین یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر نییه، هاوكات به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دڵنیایى دا كه ناردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، زیاتر ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ئاگادارى ئه‌و پرسه‌ن و هه‌ندێك لێدوان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى دیكه‌وه ده‌درێت پشت به زانیارى ته‌واو نابه‌ستێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیكرده‌وه،"ئه‌وه‌ى له یاساى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ هه‌یه مه‌ترسى بڕینى نییه، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سووره له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به یاساى بودجه‌وه".
هۆشیار عه‌بدوڵا، نه‌یشارده‌وه كه له به‌غدا هه‌وڵى سیاسى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مووچه‌ى ئێستا ره‌وانه ده‌كرێت ته‌گه‌ره‌ى بۆ دروست بكرێت، به‌و جۆره‌ش گرفت بۆ كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دروستبكرێت"هه‌وڵێكى سیاسى هه‌یه بۆ لێدان له عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شكستپێبهێنن، مه‌وزوعى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پاره‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت كراوه به كێشه، هه‌م په‌رله‌مانتارانى پێ هان ده‌ده‌ن، هه‌م هانى شه‌قامى عێراقى ده‌ده‌ن به‌وه‌ى كه ئه‌و پاره‌ى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، به‌م جۆره كێشه‌یه، هه‌وڵێكى سیاسى جددى له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه".
پێشتر به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان هه‌وڵیاندا بڕگه‌ى جیمى مادده‌ى ١٠ی یاساى بوودجه به‌وجۆره تێنه‌په‌ڕێت، كه گره‌نتى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئه‌گه‌ر نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، به‌ڵام نه‌یانتوانى ئه‌و رێگرییه بكه‌ن، هۆشیار عه‌بدوڵا گوتى"پشكى هه‌رێمى كوردستان بوو به یاسا‌و ته‌نها یه‌ك رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه بۆ ره‌وانه‌كردنى مووچه دروستبكرێت، ئه‌ویش تانه دانه له یاساكه له دادگا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه، تا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بێت ئه‌وه ئه‌گه‌رێكى دووره"كۆمه‌ڵێك هه‌وڵى دیكه‌ى سیاسى هه‌ن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌وناكۆكییه سیاسییانه‌وه هه‌یه كه له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌شێك له لێدوانه‌كانى هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌نده سیاسین ئه‌وه‌نده لێدوانى پیشه‌یى و ده‌قیق نین سه‌باره‌ت به بوودجه، به‌ڵام ئه‌ركى راسته‌قینه‌و هه‌ره له‌پێشى نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا پاراستنى پشكى هه‌رێمە، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك بكرێت ده‌بێت نوێنه‌رانى كورد تا راده‌ى كشانه‌وه‌ى هه‌نگاو بنێین".
جه‌ختیكرده‌وه كه "ئه‌مه پێویست به ترساندنى خه‌ڵك ناكات پشكى هه‌رێمى كوردستان بووه به یاسا، پشكى هه‌رێمى كوردستان به یاسا جێگیركراوه به رێككه‌وتنى ژێر به‌ژێر نه‌كراوه، ئه‌و هه‌وڵه سیاسیانه‌شى كه هه‌ن وه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كۆى عه‌مه‌لیه‌ى سیاسى به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، عه‌مه‌لیه‌ى سیاسى به‌هه‌ر عاقارێكدا بڕوات جارێكى دیكه وه‌ك په‌رله‌مانتاران و وه‌ك فراكسیۆنى گۆڕان بڕینى مووچه قبوڵ ناكه‌ین، ئه‌م قۆناغه به‌سه‌رچوو جارێكى دیكه ناگه‌ڕێته‌وه".
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى بۆ په‌یسه‌ر پرێس به‌هه‌مان شێوه دڵنیایى دا كه مووچه بووه بە یاسا‌و نابڕدرێـت، باسیله‌وه‌شكرد دوێنێ ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كان له لیژنه‌ى دارایى گوتویانه ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌كردنى مووچه به‌رده‌وام بێـت چۆن فشار له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین تا نه‌وت راده‌ست بكات"ئێمه به ئه‌ندامانى لیژنه‌ى داراییمان گوت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هێڵى سوره"، ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه هیچ مه‌ترسییه‌ك بوونى نییه بۆ بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ت گوێ له ئه‌ندامێك و ٢٠ ئه‌ندامى په‌رله‌مان ناگرێت بۆ ئه‌مساڵ مووچه نابڕدرێت.
به‌پێى گوته‌ى په‌رله‌مانتاران و فواد حوسێن وه‌زیرى دارایى بێت، كه گوتى"ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت، لە ئەستۆی منە و بەرپرسم لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم"، پێناچێت هه‌وڵە سیاسییه‌كان له هه‌ندێك فراكسیۆنه‌وه له‌بەغدا سه‌ر بگرن بۆ بڕینى مووچه یاخود كه‌مکردنه‌وه‌ى به‌ڵام ئه‌وانه‌ش به‌س نین چونكه پێشتر حكومه‌تى عێراق به فالح فه‌یازى ره‌وانه‌ى لاى مه‌سعود بارزانى كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكرێت ئه‌گه‌رنا ناردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام نابێت.
حكومه‌تى هه‌رێمیش بڕیاریداوه دانوستانى جددى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام دیار نییه كه‌ى و چۆن ئه‌و دانوستانه ده‌ستپێده‌كات، ئایا دانوستانه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یاخود دۆخه‌كه قڵپ ده‌كاته‌وه‌و ناردنى مووچه‌ش كێشه‌ى بۆ دروست ده‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ست نه‌كرێت به‌غدا بۆ ساڵى ئاینده رازى ده‌بێت، مووچه‌ى هه‌رێم له یاساى بودجه‌دا جێگیر بكات، بێ ئه‌وه‌ى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى راده‌ستبكرێت؟