03:18 - 10/12/2018
چاره‌نوسى ئابورى سه‌ربه‌خۆ له دوڕیانى جه‌یهان و سۆمۆدایه
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى نوێیدا چاوى له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا رێكبكه‌وێت و كێشه داراییه‌كانى چاره‌سه‌ربكات، به‌وه‌ش پشتده‌كاته ئه‌و ئابورییه سه‌ربه‌خۆیه‌ى پیكهێنهرى سه‌ره‌كى حكومه‌ت(پارتى) له چوار ساڵى رابردوودا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد و پێناچێت ئیدى ئه‌و ئاڕاسته‌یه دادى كێشه‌كانى هه‌رێم بدات.
په‌یسه‌ر پرێس پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه، كه كارى یه‌كه‌مى مه‌سرور بارزانى گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ به‌غداو رێككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى، به جۆرێك مه‌له‌فى نه‌وت راده‌ست ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌دا 17ى بودجه‌ى عێراق بۆ هه‌ولێر ره‌وانه بكرێت، كاندیده نوێیه‌كه‌ى پارتى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و كاره له‌ژێر رێنمایى مه‌سعود بارزانى باوكی‌دا ده‌كات، به‌وپێیه‌ى بارزانى گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى سیاسه‌تى سه‌ربه‌خۆى نه‌وت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هه‌ڵه‌بوو.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كابینه‌ى نوێ پێناچێت بێ گرێوگۆڵ بێت، به‌تایبه‌ت كابینه‌ى پێشوو قاچى له زۆر مامه‌ڵه‌ى نه‌وتى و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵاوه، چاوه‌ڕوان ناكرێت هه‌روا به ئاسانى له داوى ئه‌و مامه‌ڵانه بێته ده‌ره‌وه، به‌ربه‌ستێكى دیكه‌ش كه‌شوهه‌واى سیاسى به‌غدایه كه به‌ته‌واوى ئاڵۆزه‌و گره‌نتى تێدانییه دیارنییه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چۆن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان ده‌گه‌ن به‌یه‌ك و خاڵ ده‌خه‌نه سه‌ر دێڕه‌كان.
له‌ناوخۆى هه‌رێم بۆچوونێك هه‌یه، كه له‌چوار ساڵى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم بە هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی نه‌یتوانى ئیداره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وت ئابورى بدات و به ئه‌زمون ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌رێم ناتوانێت خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت، بۆیه باشتره بچێته‌وه ژێر چه‌ترى به‌غدا و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقیی، محه‌مه‌د ره‌ئوف ئابوریناس پشتیوانى ئه‌و بۆچوونه ده‌كات و ده‌ڵێت"باشره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و هه‌موو نارهحهتییهیه كه به‌سه‌رمان هات".
محه‌مه‌د ره‌ئوف بۆ په‌سه‌ر گوتى"بۆمان ئیسپات بوو كه ناتوانین جیابینه‌وه له عێراق، ناره‌حه‌تى زۆرمان له گه‌نده‌ڵى و بڕینى مووچه به‌سه‌رهات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا بهنێتێكى باشه‌وه بێت و تاكتیك نه‌بێت به‌ڵكو ستراتیژ بێت باشتره، به‌و مه‌رجه‌ى گه‌ڕانه‌وه نه‌بێت به‌ماوه‌یه‌كى كاتى و دواتر كه دۆخێك بێته پێشه‌وه دیسان پشت له به‌غدا بكه‌نه‌وه.
روون نییه چاره‌نوسى مامه‌ڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو پشتكردنه ئابورى سه‌ربه‌خۆ چى ده‌بێت به‌وپێیه‌ى گرێبه‌سته‌كان پابه‌ندى یاسایى دوولایه‌نه له‌سه‌ر هه‌ردوولا دروست ده‌كات، ئه‌و ئابوریناسه پێى وایه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێك زهڕبێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان بهێنێت كێشه‌ى بۆ دروستده‌بێت چونكه پابه‌ندیى له‌سه‌ره و زیان له سومعه‌ى خۆشى ده‌گه‌یه‌نێت
لاى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م دوو رێگایه كه هیچ كامیان ته‌خت نین، رێگایه‌ك ده‌بێت به گفتوگۆى چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق تێپه‌ڕێت و به‌غدا به ته‌واوى شهنوكهوى رێككه‌وتن بكات ئه‌وجا ره‌زامه‌ند بێت، رێگاى دووه‌م به‌رده‌وامییه له‌سه‌ر هه‌مان ئهوشێوازهى چوارساڵى رابردوو كه گرفتى زۆى لێكه‌وتووه‌و تواناى حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زى، هاوكات هه‌ولێر ده‌ستكراوه نییه بۆ فرۆشتنى نه‌وت و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كانى مقۆمقۆى زۆرى له‌سه‌ره، جگه له‌وه‌ش پێگه‌ى ئێستا هه‌رێم هه‌مان پێگه‌ى پێش ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى نییه كه بارزانى باوك ئه‌ندازیارى بوو.
ئه‌مین فه‌ره‌ج مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سه‌لاحه‌دین پێى وایه، هه‌رێمى كوردستان هێزى پێش ریفراندۆمى نه‌ماوه و ناتوانێت چیدیكه نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیى هه‌نارده بكات، بۆیه ره‌نگه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتنێك، چونكه سه‌رنه‌گرتنى پرسى ریفراندۆم وایكرد ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه پرۆسه‌ى سیاسى عێراق، پێویسته له چوارچێوه‌ى ئه‌و بارودۆخه نوێیه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌له‌فى نه‌وتیش بكرێت.
خواستى پارتى بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵى گه‌وره‌ى ئه‌وحزبه بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى زیاتر له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق وه‌ربگرێت، یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت به هێزى زیاتره‌وه له‌به‌غدا بێت، ئه‌مین فه‌ره‌ج بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد به گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ به‌غدا ده‌بێت ئابورى سه‌ربه‌خۆى شێوازه‌كه‌ى گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشى"تا ئێستا جیاوازى له‌نێوان هه‌رێم هه‌یه بۆ شرۆڤه‌كردنى مادده ده‌ستورییه‌كان تایبه‌ت به فرۆشتنى نه‌وت، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یاساى نه‌وت و گاز ده‌ربچێت تا له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ئه‌و ناكۆكییه‌ش به‌لایه‌كدا بكه‌وێت، چونكه به‌پێى ده‌ستور رێگه به‌هه‌رێمه‌كان دراوه مامه‌ڵه‌ى نه‌وتى بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ى سه‌روه‌رى عێراقدا بۆیه له ده‌ستوردا به ناروونى هاتووه‌و پێویسته یاسایه‌ك ئه‌وه روونبكاته‌وه".
ره‌خنه‌ى گه‌وره له حكومه‌تى هه‌رێم له چوار ساڵى رابردوو ئه‌وه بوو، كه له گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و زۆرتر له به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیاكان شكاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان ئه‌و نرخه‌ى بۆ فرۆشتنى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڵاویده‌كرده‌وه ، كه‌متربوو له نرخى ئاسایى نه‌وت له بازاڕدا، یاخود ئه‌و نرخه‌ى كه حكومه‌تى عێراق نه‌وتى پێ ده‌فرۆشێت.

بیلال سه‌عید رۆژنامه‌نوسى ئابورى ده‌ڵێت، بەئەزمونی ڕابردوو سەلمێنرا كە هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان لە پرسی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ سەركەوتوو نەبووە، هەروەها هاتنی گەورە كۆمپانیاكان سودێكی ئەوتۆی بەناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان نەگەیاند بەتایبەت لەكاتی زیادبوونی مەترسییەكانی داعش لەسەر هەرێمی كوردستان.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بۆ په‌یسه‌ر بۆچوونى خۆى زیاتر روونكرده‌وه‌و گوتى، بەهۆی ئەوەی كوردستان لە فرهڕەنگكردنی سەرچاوەكانی داهات سەركەوتوو نەبووە، هەروەها كارێكی نەكردووە بەشێك لەداهاتی نەوت بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار خەرج بكات، بۆیە دەكرێت بڵین لە ئێستادا بەردەوامیدان بەپرۆسەی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ بەهەبوونی ئەو تەحەدییانەی لەبەردەمییەتی لەبەرژەوەندی نییە.
بەڵكو بهبڕواى ئه‌و، پیویستە حكومه‌ت كار بۆ ئەوەبكات هەوڵەكانی لەگەڵ بەغدا چڕبكاتەوە بەڵام بەشێوەیەك بێت چوارچێوە یاساییەكانی خۆی بیرنەچێت، بۆ نمونە لە پرسی گرێبەستە نەوتییەكان و هەروەها كار بۆ پەرەپیدانی بۆری نەوتی سەربەخۆی كوردستان بكرێت و كار بۆ دروستكردنی دامەزراوەكانی دیكەی نەوتی كوردستان بكات كە لە چوارچێوەی یاسای نەوت و گازی كوردستان هاتووە.
بیلال سه‌عید پێى وایه"لەكۆی گشتی لەم قۆناغەدا بەو تەحەدییانەی لەبەردەم نەوتی كوردستان هەیە، بەردەوامیدان بە فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ نابێتە هۆكاری دەستكەوتنی زیاتری داهات بۆ كوردستان، بەڵكو لەچوارچێوەی دارایی و سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەبەرژەوەندی كوردستانە بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق نەوتەكەی بفرۆشێت لە پێناو دەستكەوتنی داهاتێكی زیاتر".