لێکۆڵینەوە

02:02 - 27/03/2020

نهێنیەكانی پشت بڵاوبونەوەی كۆرۆنا‌

كوردستان ئەحمەد

كۆڤید-19 ئەو ڤایرۆسەیە كە ئێستا تەواوی جیهانی گیرۆدەی خۆی كردووە، پێدەچێت چەندین ساڵ مرۆڤایەتی پێوەی خەریك بێت و زیانێكی گەورە بەر تەواوی جیهان بكەوێت و بە ئاسانیش نەتوانرێت ئەو ڤایرۆسە كۆنترۆڵ بكرێت، لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە دەربارەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 كراوە لە چەندین ناوەندی توێژینەوەی ئەمریكی پێدەچێت ئم ڤایرۆسە تا ماوەیەكی زۆر زیانی گەورەی هەبێت، كەمتەرخەمی زۆریش لە كاتی بڵاو بونەوەیدا كراوە كە هەریەكە لە چین و رێكخراوی تەندروتی نێودەوڵەتی و ئەمریكا  لێی بەرپرسیارن.

ئەم لێكۆڵینەوە وردە دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت: لە راستیدا چین و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ئەمریكا زۆر ئیهمالی و كەمتەرخەمیان كردووە دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەگەر بەم شێوەیەش بەردەوام بێت ئەوا نیوەی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە گیرۆدەدەكات و پێدەچێت چەندین ساڵیش كاریگەرییە ئابوریەكانی لەسەر جیهان بمێنێت لە راستیدا چین و ئەمریكا بەوردی دەیانزانی ئەم ڤایرۆسە ئەم زیانە گەورەیەی دەبێـت و جیهان گیرۆدە دەكات.

كۆرۆنا چۆن دروست بوو؟
مانگی كۆتایی ساڵی 2019 ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاژەڵێکی کێویەوە پەریوە بۆ مرۆڤەكان ، نزیكترین لێكۆڵینەوە كەزانستی بێت و  نزیكبێت لە هاوكێشەی بڵاوبونەوە و دروستبونی ڤایرۆسی كۆرۆنا  ئەوەیە كە ئەم ڤایرۆسە لە بازاریی ئاژەڵە زیندوەكانیی ووهان لە چەند ئاژەڵێكەوە دروست بووە،دواتر بەروە و جیهان بڵاو دەبێـەوە بەرەو هەموو جیهان.

زە لانسینت دەربارەی كۆڤیدە-19 چی دەڵێت؟
زە لانسینت گۆڤارێكی ئینگلیزی پزیشكییە تایبەتە بە بواری لێكۆڵینەوەی پزیشكی دەربارەی كۆڤید-19 دلێكۆڵینەوەیەكی بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت:
کەسێك  لە یەکی دیسەمبەری 2019 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دواتر خێزانەکەی کە تەمەنی 53 سێ ساڵ بوو بێ ئەوەی هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ئەو بازاڕەی ووهان هەبووبێت ئەویش تووشی هەمان نیشانەکانی نەخۆشی هاوسەرەكەی  بوو و پێویست بوو ببرێت بۆ یەکەی چاودێری توند، بەڵام هیچ رێوشوێنێكی توند نەگیرایە بەر بەرامبەریی.

هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە دوای ئەوەو دوو نەخۆشە كە لە شاریی ووهان دروست بوو، کۆمەڵێک نەخۆشی تر دەرکەوتن لە ووهان و زۆربەیان توشی نەمۆنیا (هەوکردنی توندی سیەکان) بووبوون و هەموو ئەو نەخۆشیانەی تێدا دەركەوت كە لە توشبوەكانی سەرەتادا دروست بوو، بەڵام دەوڵەت هیچ رێوشوێنیكی نەگرتە بەرامبەر ئەو چەند كەسەش.

دواتریش لە 21ی دیسەمبەری 2019 ژمارەیەكپزیشكی چینی ناوچەیی ووهان لە چین  زانیان كە چەند  حاڵەتێكی نامۆیی توشبون بە نەخۆشی و هەوكردن هەیە و هەموو جوڵة تەندروستیەكانیان تۆمار كردو دیانە دەوڵەتی چین، بەرپرسانی شاریی ووهان بەتەوەاوەتی لەو حاڵەتەدا ئاگار كرانەوە كە بەسەر ئەو چەند كەسەدا هاتووە.

لە 25-ی دیسەمبەری هەمان ساڵ ئەو كەسنانەی كە توشی هەوكردنی سیەكان بووبوون لەلاین نەخۆشخانەی ووهانەوە جیاكرانەوە لە نەخۆشەكانی تر كە ئەوەش وەك یەكەمین كەرەنتینە كردن بوو لە سەر ئاستی یهان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا.

لە 26 بۆ 29ی دیسەمبەری 2019  پزیشكەكانی ووهان بەتەواوەتی هەستیانكرد كە تەنێكێ نامۆ لەنێو تەواوی نەخۆشەكاندا بڵاوبونەتەوە و بەشێوەیەكی زۆر سەیرو نامۆ ئەو نەخۆشیەش بڵاو دەبێتەوە كەئەو نەخۆشانە هیچكامیان پەیوەندیان بە بازاریی ووهانەوە نەبووە و نەچونەتە ئەو بازارە گەورەیەیە كە ئاژەڵی زیندووی تێدا دەفرۆشرێت و كۆڤید-19ی تێدا بڵاو بوەتەوە.

30 دیسەمبەر هەموو شتێك دەگۆڕدرێت
داوی ئەوەی نەخۆشیەكە بەتەواوەتی تەشەنە دەكات و لە 30 ی دیسەمبەردا پرۆفیسۆر دكتۆر لی وێنلیانگ  و بەشێك لە پزیشكەكانی هاورێی ئاگادار كردەوە كە نەخۆشیەكی كوشندە و گوازراوە و ترسناك رووی لە ووهان كردووە و پێویستە هەموو لایەك بەتەواوەتی ئاگاداریی دۆخەكە بن و وریابن لە تەشەنە كردنی  داوای لێكردن بەتەواوەتی هەوڵبدرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی.

 ئەو پەیامەی دكتۆر لی بە هاورێ پزیشكەكانی و هەروەها كارمەندانی دەوڵەت گەیاندیی  تا سێ هەفتە لە بڵاو بونەوەی یەكەم هەفتەی نەخۆشەكاندا كە چەند نەخۆشێك كە ژمارەیان نزیك دەبوەوە لە 50 نەخۆش، هیچ گرنگیەكیان پێنەدا و لە هەفتەی چوارەم بەرپرسانی بالای چین كەوتنە خۆیان و بابەتەكەیان بە هەند وەرگرت و پەیوەندیان بە رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە كرد و دواتریش بابەتەكەیان بەگرنگ وەرگرت.

 هەرچەندە پزیشك لی لە 30ی دیسەمبەردا رایگەیاندبوو ڤایرۆسێكی گوازراوە توشی چەندین نەخۆش و خەڵ بووە بەڵام  لە 31ی دیسەمبەر بەرپرسانی یەكەی ئیداریی شاریی ووهان بەمیدیاكانیان راگەیاندبوو هیچ نەخۆشیەكی گوازراوە بونی نییە و بەڵگەشیان لەبەردەستدا نییە كە بزانن شتێكی لەو شێوەیە دروست بووە و هیچ نەخۆشیەکی کوشندە لە ناوچەکە کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر بگوازریتەوە.

پزیشك لی وێنلیانگ تۆمەتبار دەكرێت
سەرەرای ئەوەی پزیشك لی وێنلیانگ رایگەیاندبوو مەترسیەكی گەورە بۆ شارەكەیان بەرێوەیە، بەڵام یەکی کانوونی دووەمی 2020، دەزگای ئاسایشی ووهان هەستا بە تۆمەتبارکردنی دکتۆر لی وێنلیانگ بە بیانووی دروستكردن و هەڵسان بە  موئامەرەیەک لە دژی دەوڵەتی چین،دەیەوەێت دەوڵەتەكە لەكەدار بكات، دواتریش پزیشك لی وێنلیانگ دەستگیر کرا و بردیان بۆ بارەگای پۆلیس و لەوێ پەنجە مۆری پێکرا کەوا تاوانێکی ئەنجام داوە، حەوت پزیشكی هاوڕێشی  دەستگیر کران و تا ئێستا چارەنوسی ئەو حەوتە پزیشكە نادیارەو كەس نازانێت لە چ شوێنێكن.

لە هەمان ڕۆژدا، بەرپرسانی ئەمنی لە ووهان فەرمانیان دەرکرد بۆ کۆمپانیایەکی لێکدانەوەی جینۆمەکان کە هەستابوو بەئەنجامدانی کاری نەخشەسازی جینۆمی بۆ ڤایرۆسەکە کە لە نەخۆشەکان وەرگیرابوو، بە پێی فەرمانەکە هەموو زانیاریەکان لەناوبرانتەواوی ئەو زانیاریانە لەناو بران كە دەربارەی ڤایرۆسێكی نوێ كە لە چین سەرهەڵدەدات.

ووهان جیهان توشی نەخۆشیی دەكات
ووهان لە چین شارێكی گەورەیە ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكبە 12 ملیۆنە وو شارەكە بازرگانییە رۆژانە لەو شارەوە بۆ تەواویی جیهان رۆژانە گەشت بۆ 21 وڵاتی جیهان ئەندام دەدرێت  تەنها لەو رۆژەدا 175 هەزار كەس شاریی ووهانیان جێهێشت و رویان كردە هەموو جیهان، ئەم زانیاریانە لە راپۆرتێكی واشنتن پۆستدا هەیە دەربارەی هاتوو چۆ لە ووهان.

ئەم زانیاریەش  تەنیا بۆ بەراودرکردنە لەنێوان چین و جیهان بەتایبەتی ئەمریكادا و  لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2019 ژمارەی ئەو هاووڵاتیە ئەمەریکیانەی کە لە ووهانەوە هاتوون و چوون تەنیا بۆ ئەمەریکا 13267 کەس بووە، تاوەکو سەرەتای مانگی شوبات ئەمەریکا هیچ ڕێگریەکی نەکرد لە هاتنی هەر هاووڵاتیەکی خۆی یان بێگانەیەک لە ناووچەی ووهانەوە بۆ ئەمەریکائەوە بوە هۆی ئەوەی تەشەنەیەكی راستەوخۆی هەبێت ئەو ڤایرۆسە.

لە2ی کانوونی دووەمی 2020لە لێکۆڵینەیەکدا کە دواتر بڵاوکرایەوە و لە ووهان ئەنجامدرابوو مانگی دیسەمبەر لە 41 نەخۆشدا تەنیا 27 لەو نەخۆشانە پەیوەندیان بە بازاڕی ئاژەڵە کێویەکانەوە هەبووە و ئەوانی تر  تەنها نەخۆشیەكەیان بۆ گوازرابوەوە. ئەوەش پەیامێكی روون بوو بۆ ئەوەی كە قسەكانی پزیشك لی وێنلیانگ وتەكانی تەواو دروستن وزانیاریەكانی دروستن.

هەر لە2 ی كانونی دووەم دا پەیمانگەی ووهان بۆ ڤایرۆسناسی نەخشەسازی جینۆمەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی تەواو کرد، بەڵام حکومەتی چینی تاوەکو یەک هەفتەی تر بڵاوی ناکاتەوە بۆ جیهانزانیاریەكانی بەشێوەی كاتی هەڵگرت چونكە هێتر گومان هەبوو لەسەر ئەوە كە ئەم ڤایرۆسە نوێیە یاخو تەنها نەخۆشیەكە و تەواو.

رۆژی دواتریش  حکومەتی چین هەر بەردەوام بوو  لە شاردنەوەی زانیاریەکان لەسەر ئەم ڤایرۆسە نوێیە، فەرمانی نهێنی بۆ هەموو دام و دەزگایە پزیشکیەکانیش وەشاند کە هەرچی زانیاریەکیان هەیە لەسەر ڤایرۆسەکە بیدەن بە حکومەت و لای خۆیان بیفەوتێنن و بەهیچ شێوەیەک بڵاونەکرێتەوەنەگاتە دەستی هیچ كەس و لاینێكی دەرەكی و ناوەكی ناو چین.

زانیاریەكان دەڵێن هەرچەندە چین بەتەواوەتی زانیاریەكانی شاردەوە و تەواوی ئەو كەسانەشیان ئاگادار كردوەتەوە كە زانیاریی تەواوەتی و نیمچە زانیاری لەبەردەستدایە بیسرنەوە و نەگاتە دەستی كەس بەڵام بەشێك لە زانیاریەكان دەڵێن دەزگایی هەواڵگریی ئەمریكی سی ئای ئەی تەواوی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەیشتبوو كە چین بە حسابی خۆی حەشاریی دابوون.

بەڵام بەپێی زانیارییە دزە پێكراوەكان دوای  یەک مانگ دوای یەکەم توشبوون ئینجا ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەل دەگات بە سەرۆکی سەنتەری نەخۆشیەکان لە ئەمریكا  ڕۆبەرت ڕێدفیڵد CDC لە هاوپیشەکەی لە چین، ئەمەش بە پێی زانیاریەکانی وەزیری تەندروستی ئەمەریکا ئەلێکس ئەزار، ئەویش واتە سەرۆکی CDC لەڕێگەی وەزیری تەندروستی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەلە ئارادایە و پێدەچێـت رەگ لە تەواوی دونیا داكوتێت.

هەرچەندە سی ئای ئەی و وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا تەواوی زانیاریەكانی لەدەستا بوو بەڵام لە 5ی  کانوونی دووەم 2020 کۆمیسیۆنی تەندروستی لە ناوچەی ووهان ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە بۆ هاووڵاتیان و دەڵێت نیشانەکان بە ئاشکرایی  دەریدەخەن ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگوازریتەوەو پێویستە  هاوڵاتیان ئاگاداریی تەندروستی خۆیان بن.

 نیویۆرك تایمز گۆمەكە دەشڵەقێنێت
نیویۆرك تایمز لە 6ی كانونی دووەمی ساڵی 2020 یەكەم راپۆرتی خۆی دەربارەی ئەو نەخۆشییە و ئەو ڤایرۆسە بڵاو دەكاتە و دەڵێت: نەخۆشیەكی كوشندە جیهان دەگرێتەوە ولەهەمان ڕاپۆرتدا وانگ لینفا کە شارەزایە لەبواری نەخۆشیە درمیەکان لە سینگافۆرە دەڵێت ئەو زۆر نیگەرانە لەوەی پزیشکان و زانایان لە چین ئازاد نەبوون لە گەیاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانو دەڵێت ئەوەی كە هەبووە زۆر لەوە گەورە ترە كە بلاو كراوەتەوە.

لەهەمان رۆژدا كە راپۆتەكەی نیویۆرك تایمز بڵاو دەبێـەوە سەنتەریی تەندروستی ئەمریكی بەربەستێكی بچوك لەبەردەم گەشتیاران و بازرگاناندا دادەنێت بۆ ئەوەی كە گەشت بۆ ووهان نەكەن و ئاگاداریی تەندروستیان بن چونكە ناوەندی توێژینەوە زانستیەكەی ئەمریكا بەتەواوەتی ئەوە دەزانن كە ووهان لە دەست دەرچووە.

هەر هەمان ڕۆژیش سەنتەری توێژینەوە زیشكیەكانی ئەمریكا CDC داوای لە چین کرد ڕێگا بدات بە هاتنی شاندێک لە پسپۆڕە ئەمەریکیەکان بۆ یارمەتیدان لە لێکۆڵینەوەکان لە ڤایرۆسەکە، حکومەتی چینی ئەو داوایەی ئەمەریکای ڕەت کردەوە بەهیچ شێوەیەك رێگەی نەدا پزیشكەكان بچنە شاریی ووهانە بەڵام بەبەردەوام زانیاریەكانیان پێدەگەیشت.

لە 8ی كانونی دووەمدا چین رایگەیاند زانیاریی تەواوەتیان لەسەر ئەو ڤایرۆسە دەتكەوتووە زانیاریەكان دەڵێ" ئەو ڤایرۆسە هیچ نییە زۆر قورس نییە بە ئاسانی كۆنترۆڵ دەكرێـت و چین زۆر لەوە بەهێزترە كە ڤایرۆسێكی بەو شێ،ەیە بتوانێـ لەناویی ببات وەهەروەها وتیان كە ئەو ڤایرۆسە دەتوانێت بە ئێمە و جیهان بڵێت كە چین دەتوانێت چی بكات و كۆنترۆڵی بكات یاخو نا، ئەوەش واتە هێز و توانایی چین.

هەرچەندە رێ:خراوی تەندروستی جیهانی whoزانیاریی تەواوی هەبوو لەسەر ئەوەی كە لە چین و لە شاریی ووهان ڤایرۆسێك بڵاو بوەتەوە كە گوازراوەیە و دەچێتە لاشەی خەڵكی ترەوە بەڵام هیچ ئاگاداریەكیان بڵاو نەكردەوە كە خەڵك سەردانی  شارەكانی چین و ووهان نەكات، و بێ
دەنگیان هەڵبژارد وەگ ئەوەی بزانن ئەوە نەخۆشیەكی كوشندە نییە و ئەوان لێی بەرپرسیار نین بەهۆی ئەوەی كە چین كەمترین زانیاری بە ئەوان دابوو.

پزیشك لی وێنلیانگ توشی ڤایرۆسەكە دەبێت
لە 10ی کانوونی دووەم 2020،  پزیشك لی وێنلیانگ کە چەند هەفتەیەک بوو نەخۆشەکانی چارەسەر دەکرد، بەلام خۆشی توشی کۆکە و هەوکردنی سیەکان بوو نێردرایە ژو یی چاودێریی ورد.

دوابەدوای ئەوەش لە 11 ی کانوونی دووەم بەرپرسانی تەندروستی لە ووهان ڕایانگەیاند کە هەموو حالەتەکان کە بریتی بوون لە 739 نەخۆش لەوانە 419 کارمەندی تەندروستی بوون چاودێری دەکرێن و حالەتی نوێ تۆمار نەکراوە و تا ئێستا بە باشی دەروات و ئەو كەسانەش توشبوون هەوڵدەدەن بەتەواوەتی چارەسەریی بكەن.

كۆرۆنا چووە دەرەوەی چین
دوای ئەوەی چین رایگەیاند لەو ژمارەیەی كە تۆمار كراوە هیچ كەس توشی ڤایرۆسەكە نەبوەو بەڵام لە 13  ی کانوونی دووەمی 2020 یەکەم حالەت لە تایلەند تۆمارکرا کە هاووڵاتیەکی چینی بوو بەڵام هیچ پەیوەندیەکی بەو بازاڕەی ئاژەڵەکانەوە نەبوو لە ناوچەی ووهانی چینی، ئەوەش زەنگی مەترسیە گەورەكەی لە چین لێدا.

15 ی کانوونی دووەمی 2020: یەکەم حالەت لە ژاپۆن تۆمارکرائەوەش جۆرێك بوو لەوەی كە بوترێت بەڵی ڤایرۆسەكە چوەتە دەرەوەی چین و دەبێـ قۆڵی لێهەڵ بماڵین و كارێكی وەها بكەین كە هەوڵێك بدەین كۆنترۆڵی بكەین.

17 ی کانوونی دووەمی 2020: بەرپرسان لە سەنتەری کۆنتڕۆلکردنی نەخۆشیەکان لە ئەمەریکا CDC ڕایانگەیاند کە پشکنین دەکەن بۆ هەموو ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانەی کە لە ناوچەی ووهانی چینیەوە دەگەڕێنەوە ئەمەریکا تەنیا لە سێ فڕۆکەخانە لە شارەکانی نیویۆرک، سانفڕانسیسکۆ و لۆس ئەنجلۆس ئەوەش دوای ئەوە هات كە ئەمریكا بەپێی ئەو زانیاریانەی كە دەستیان كەوتبوو  دەیانزانی نەخۆشییە گوازراوەكە بەرەو وڵاتكەیان تەشەنە دەكات.

ترەمپ دێتە ناو كایەكەوە
هەرچەندە شەری ڤایرۆسی گۆرۆنا تا 18ی كانونی دووەم تەنها لە نێوان دەزگایی هەواڵگری چین و دەزگای هەواڵگری ئەمریكا و دەزگای تەندروستی چین و دەزگایی تەتدروستی ئەمریكادابوو  بەڵام وەزیری تەندروستی ئەمریك رووی كردە كۆشكی سپی و لەی کانوونی دووەمی 2020، وەزیری تەندروستی ئەمەریکا یەکەم ووتوێژی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد تڕەمپ ئەنجامدا دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نوێیە.

لە هەمان ڕۆژدا بەبۆنەی سەری ساڵی چینی بەرپرسانی چین لە ناووچەی ووهان  ڕێگەیان دا پتر لە 40 هەزار خێزانی چینی کۆببنەوە بەیەکەوە و ئاهەنگ بگێڕن  ئەوەش زەنگی مەترسی كۆڤید-19ی بە جیهان گەیاند و وایكرد ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی گەشە بكات.

19 ی کانوونی دووەمی 2020: کۆمیسیۆنی باڵای تەندروستی لە چین ڕایگەیاند کە ڤایرۆسەکە لەناودەبەن و خۆ دورخستنەوە لە توشبوون کارێکی ئاسانە.

20 ی کانوونی دووەمی 2020، کۆمیسیۆنی تەندروستی شارەوانی ناوچەی ووهان بۆ دواجار ڕایگەیاند لای ئەوان هیچ حالەتێکی تری نوێ نیە کە لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ گوازرابێتەوە، لەهەمان ڕۆژدا لە هەرێمێکی تری چین گوانگ دۆنگ ڕاگەیەنرا کەوا دوو توشبوو هەن و پێدەچێت لە ڕێگەی مرۆڤی ترەوە گوازرابنەوە بۆ ئەو کەسانەئەوەش تەشەنە كردنێكی تەواوەتی ڤایرۆسەكەی پێوە دیار بوو.

كۆرۆنا گەیشتە ئەمریكا
هەرچەندە دەزگایی هەواڵگری ئەمریكی دەیزانی مەترسیەكی گەورە گەیشتووە بە جیهان و ڵاتەكەی خۆشیان دەگرێـتەوە بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك و كۆشكی سپیش ئاگادار كراوەتەوە بەڵام دەزگای هەواڵگریی چینی ئەو زانیاریانەی دەشاردەوە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی مەترسیی بابەتەكە بڵاو نەبێتەوە، بەڵام لە 21 کانوونی دووەمی 2020 یەکەم حالەتی توشبوون لەئەمەریکا ڕاگەیەنرا لە ویلایەتی واشنتۆن، کەسێک بوو لەچین گەڕابۆوە.

سەرەرای ئەوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی درەنگ زانیاریەكانی پێگەیشت لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە چیین بەڵام لە 22 ی کانوونی دووەمی 2020 سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستخۆشی لە بەرپرسانی چین دەکات بۆ باش مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە نوێیە.

چەند ڕۆژێک دوای ئەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیمێکی تایبەتی نارد بۆ ووهان و دڵنیاییان کردەوە لەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێک دەگوازرێتەوە، توانیان ئەو زانیاریان تۆمار بكەن كە بەڵێ ڤایرۆسەكە لە كەسێ:ەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تر.

لەهەمان ڕۆژیشدا کەناڵی ئەمەریکی CNBC لەچاوپێکەتنێکدا لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ پرسیار لە مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەکات، تڕەمپ دەلێت: دۆخەکە لەئەمریکا لەژێر کۆنتڕۆڵە، یەک کەس توشبووە و ترەمپ دەڵێت: هەموو شتێک باش دەبێت كار دەكەین بۆ ئەوەی نەیەڵین گەشە بكات.

ووهان كەرەنتینە كرا
دوای ئەوەی گەشتێكی زۆر لە شاریی ووهانە كرا بۆ هەموو جیهان و حاڵەتەكان لەو وڵاتە بەتەواوەتی زۆر بوو  لە 23 ی کانوونی دووەمی 2020بەرپرسانی چینی فەرمانی کەرەنتینەکردنی ناوچەی ووهانیان دەرکرد و قەدەغە هاتوچۆش بەتەواوەتی راگەیەنرا.

24 ی کانوونی دووەمی 2020  یەکەم حالەت لە وولاتی ڤێتنام تۆمارکرا، دوو ڕۆژیش دوای ئەوە حالەتی نوێ لە ئەمەریکا تۆمارکرا لە  شاری لۆس ئەنجلۆس ولە ویلایەتی ئەریزۆناتۆمار كران

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش دەزگای هەواڵگری ئەمەریکی CIA لە چەند ڕاپۆرتێکدا کە بۆ سەرۆکی ئەمەریکای ناردووە لە مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئاگاداری کردۆتەوە لەڕووداوەکانی چین و مەترسیەکان و پێشنیاری گرتنبەری ڕێوشوێنی توندی کردووە، هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت ترەمپ ئەو ئاگاداریانەی  سی ئای ئەی پشتگوێ خستووە.

كێ بەرپرسە لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دەزگایی هەواڵگری چین و دەزگای هەواڵگری ئەمریكا هەر لەسەرەتادا دەیانزانی كە ڤایرۆسێكی گەورە بەرێوەیە هەم سەرۆكی چین و هەم سەرۆكی ئەمریكاش ئیهمالیان بەرامبەر ڤایرۆسەكە نواند تا گەیشتە ئەوی چین 800 ملیار دۆلار زانی پێبگات و ئەمریكاش زیانێكی گەورەتری پێبگات و بەتەواوەتی بگاتە هەموو جیهان.

ئەگەر هەر سەرەتا دەزگایی هەواڵگریی چین زانیاریەكانی نەشاردایەتەوە و بەگوێی پزیشك لی وێنلیانگی بكردایە و  دەزگای هەواڵگری ئەمریكاش بەتەواوەتی جەختی لە راپۆرتەكەی بكرایەتەوە كە بەترمپی دابوو وەترەمپ هێندە ئیهمال نەبوایە ئایا ئێستا دۆخی ڤایرۆسەكە بەم شێوەیە دەبوو؟