وه‌ك نه‌ریتێكى ساڵانه له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌ره‌تاى هه‌موو ساڵێك به‌رپرسان په‌یامى جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە و پیرۆزبایی له خه‌ڵك دەکەن، لە ساڵانی رابردوو هه‌ندێكیان به‌ڵێن و هه‌ندێكیش هیواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان خواست بۆ ساڵى نوێ، به‌ڵام ساڵان تێپه‌ڕى و هیواكانى خه‌ڵك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و به‌ڵێنى به‌رپرسه‌كانیش وه‌ك خۆیان ماون. هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى له مێژینه‌یان هێنایه ساڵى نوێوه، ئه‌و كێشانه‌ى ساڵانێكى زۆر پێش ئێستا هیواهه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و وه‌ك خۆیان مانه‌وه، به‌ڵام به جیاوازى زۆره‌وه، جیاوازییه‌كه‌ش گه‌وره‌تربوونى كێشه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئومێده‌كانى خه‌ڵكییه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌زمونى حكومڕانى خۆماڵى له باشورى كوردستانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا، ماوه‌ى ٢٧ ساڵى ته‌واو خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه ژیان، ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵێکی دیكه به‌هه‌مان شێوه چاوه‌ڕوانى چاره‌ى ئه‌و ده‌ردانه‌ن كه شه‌كه‌تى كردوون. دامه‌زراندنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌زمونى یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتى هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى له هه‌رێمى كوردستان دوای شەڕی ناوخۆ، سه‌رۆكى هه‌رێمى ئه‌و كات مه‌سعود بارزانى سه‌ره‌تاى هه‌موو ساڵێك په‌یامى پیرۆزبایى بڵاوده‌كرده‌وه، هاوشێوه‌ى خه‌ڵكى هیواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌خواست له ساڵى نوێ‌دا. ئێواره‌ى ٣١ی ١٢ی ٢٠٠٨ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ئه‌وكات و جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێوه پیرۆزباییان له‌یه‌كدى كرد، راگه‌یاندنى فه‌رمى بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوولا هیوایان خواستووه ساڵى نوێ ساڵى پڕخۆشى و پێشكه‌وتن بێت بۆ كورد و هه‌موو عێراقییه‌كان و پێكهاته‌كان. هاوكات بارزانى له په‌یامێكیدا هه‌مان رۆژ گوتى"خوازیارم ساڵی ٢٠٠٩ ساڵی پڕ خێروخۆشی و ئاشتی بێت، کوردستانیش لە ژێر سایەی بەرقەراری یاسا و پێکەوە ژیانی برایانە و لێبووردەیی، هەمیشە گەش و ئاوەدان و خۆشگوزەرانتر بێت کە تێیدا هەموو تاکێکی هەست بە ئاسوودەیی بکات و مافی هەموو لایەکیش پارێزراو بێت". دواى ساڵێكى ته‌واو له‌و په‌یامه مه‌سعود بارزانى لەگەڵ تێپه‌ڕینى ٢٠٠٩ و هاتنى ساڵى ٢٠١٠ له ٣١ی١٢ی٢٠٠٩ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه هیواى بارزانى هه‌مان هیواى ساڵى رابردوو بوو، له په‌یامه‌كه‌یدا به هه‌مان ده‌ق نوسى"خوازیارم ساڵى ٢٠١٠ى زایینى ساڵی پڕ خێروخۆشی و ئاشتی بێت كوردستان له ژێر سایه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستى و به‌رقه‌رارى یاسا و پێكه‌وه ژیانى برایانه، هه‌میشه گه‌ش و ئاوه‌دان و خۆشگوزه‌رانتر بێت كه تێیدا هه‌موو تاكێك هه‌ست به ئاسووده‌یى بكات". بارزانى دواى ئه‌و ساڵه‌ش بۆ هاتنى ساڵى ٢٠١١ هەمان هیوای نوسی"خوازیارم ساڵی ٢٠١١ی زایینی ساڵی پڕ خێر و خۆشی و ئاشتی بێت كوردستانیش لە ژێر سایەی یەك هەڵوێستی و بەرقەراری یاسا و پێكەوە ژیانی برایانە، هەمیشە گەش و ئاوەدان و خۆشگوزەرانتر بێت كە تێیدا هەموو تاكێك هەست بە ئاسوودەیی بكات"، ساڵانى دواتریش بارزانى له په‌یامه‌كانیدا هیواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و یه‌كڕیزى لایه‌نه‌كان و به‌دیهێنانى خۆشگوزه‌رانى خواست. به‌رهه‌م ساڵح له كۆتایى ساڵى ٢٠٠٩ بۆ هاتنى ساڵى ٢٠١٠ له په‌یامێكدا هیواى خواستبوو، ئه‌و بۆنه‌یه ببێته هۆى برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئاسوده‌تر، ژیانێكى ئارام بۆ هه‌رێمى كوردستان. له كۆتایى ساڵى ٢٠١٣ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه له دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایەتى هه‌رێم جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم بوو، پیرۆزبایى بۆ مه‌سعود بارزانى نارد و نوسیبووى"ئومێده‌وارم ساڵی نوێ ببێته ساڵی یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی حكومه‌تی كوردستان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و په‌ره‌پێدانی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و گه‌یشتنمان به ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان". دوو ساڵ دواتر به‌هۆى هاتنى ساڵى نوێى ٢٠١٦ ەوە كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و گوتى"ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان به گشتی و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تی به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن، هاتنی ساڵی تازه بكه‌نه وێستگه‌ی هه‌نگاونان بۆ ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد و چاككردن و بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ك گرنگه هه‌ر كه‌سێكمان لای خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكانی كه‌مده‌رامه‌ت و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕوومان بووەته‌وه". دواى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رێمى كوردستان كه‌وته قه‌یرانێكى سه‌خته‌وه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ هاتنی ساڵی ٢٠١٥ گوتى"پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانتان لێ ده‌كه‌م و ده‌خوازم ساڵی نوێ، ساڵی ساڕێژكردنی برینه‌كان و ساڵی ده‌ربازبوون و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بێت، ساڵی بنبڕكردنی تیرۆریستان و شه‌ڕو ناخۆشیه‌كان بێت". ساڵێک دواتر بۆ هاتنى ساڵى ٢٠١٦ جێگرى سه‌رۆك حكومه‌ت گوتى"پێكه‌وه ساڵی ٢٠١٦ ده‌كه‌ین به ساڵێكی باشتر له ئه‌مساڵ، هه‌رچه‌نده ئاسان نابێت، كێشه‌كانمان یه‌ك و دووان نین، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی نوێ‌دا كێشه سیاسییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، كاری جیدیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باری ئابووری و دارایی هه‌رێم بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروست". نێچیرڤان بارزانیش كه ماوه‌ى ١٩ ساڵه پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌یه له ٢٠٠٥ ەوە ته‌نها دوو ساڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌بووه، له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى هه‌موو ساڵێك پیرۆزبایى كردووه و په‌یامى خۆى به گوێى خه‌ڵكیدا داوه، بۆ هاتنى ساڵى ٢٠٠٧ له په‌یامێكدا نوسیبووى"كوردستان به‌ره‌و دوارۆژێكى پرشنگدار هه‌نگاوده‌نێت". ساڵێك دواتر بۆ هاتنى ٢٠٠٨ له په‌یامێكدا نوسیبووى"هیوامان به‌هێزه كه ساڵی نوێ ساڵی هێنانه‌دیی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش بووژانه‌وه و په‌ره‌پێدانی زیاتر به تواناكانمان له رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و سیاسییه‌وه بۆ هێنانه‌دی به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی بۆیان"دواى ١٠ ساڵ له‌و په‌یامه ساڵانه نێچیرڤان بارزانى هیواى باشكردنى دۆخى خه‌ڵكى بڵاوكردووته‌وه‌و به‌ڵێنى جۆراوجۆرى داوه. عه‌دنان موفتى كه له خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو، بۆهاتنى ساڵى ٢٠٠٧ نوسیبووى"هیوادارم ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و ئاشتی و ئاوه‌دانی بۆ گه‌له‌كه‌مان له عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ‌دا، و ساڵی چه‌سپاندنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و جێبه‌جیكردنی مادده‌ی ١٤٠ و گه‌ڕانه‌ی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان". ئێستا ساڵانێکی زۆر بەسەر ئەو پەیامانادا تێپەڕیوە، له ٢٧ ساڵی رابردوو خه‌ڵكى كوردستان هه‌موو ساڵێك په‌یام و قسه‌ی جۆراوجۆریان له به‌رپرسانه‌وه بیست، مزگێنى و به‌ڵێنیان پێدراو هیوایان بۆ دروستكرا، به‌ڵام بۆ هاتنى ساڵى ٢٠١٩ به‌رپرسان هه‌مان ناوه‌رۆكى په‌یامه‌كان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، خه‌ڵكیش كێشه‌كانى ساتى یه‌كه‌مى حوكمڕانى ده‌به‌نه ساڵى نێوه. كێشه‌و ناكۆكى لایه‌نه‌كان، كێشه‌ى بودجه و مووچه، كێشه‌ى كاره‌باو ئاو، خراپى رێگا‌و بان، كێشه‌كانى كه‌رتى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و بازرگانى ده‌رمان، گه‌نده‌ڵى، كێشه‌كانى شه‌فافیه‌تى نه‌وت، کێشەی سەربەخۆیی دادگاکان، رۆتینى فه‌رمانگه‌كان، به نیشتیمانیکردنی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران، نیشته‌جێبوون، راگرتنى پێشینه‌كان، كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، بۆرودومانى ناوچه سنورییه‌كان، كێشه‌ى خاڵه سنورییه‌كان، و په‌راوێزخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌رهه‌مى ناوخۆ، كێشه‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران، ماددەی ١٤٠ و کێشەی کەرکوک، چه‌ندین كێشه‌ى دیكه ئاریشه‌ى له مێژینه‌ى هه‌رێمى كوردستانن وه‌ك خۆیان ماون، خەڵکیان بۆ کاتێکی نادیار خستووەتە چاوەڕوانییەوەو پەیامی پیرۆزبایی بەرپرسانیش بەردەوامن.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت