02:15 - 30/01/2019
به‌ناوى مادده‌ى چاككهرهوهوه به‌نزینى ژه‌هراوى هێنراوه‌ته هه‌رێم
به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كار ئاسانى كردووه بۆ كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى مادده‌یه‌ك به‌ناوى (لایت هایدرۆكاربۆن) هاورده‌بكات بێئه‌وه‌ى پشكنینى بۆبكرێت چه‌ند جارێك ئه‌و مادده‌یه هێندراوه‌ته هه‌رێم، به‌ڵام دواى پشكنینى مادده‌كه له‌لایه‌ن زانكۆى سلێمانییه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادده‌یه‌ى هێندراوه به‌نزینى ژه‌هراوییه.
به‌پێى نوسراوێك له ٢٦ی١٢ی ٢٠١٧ئه‌و كۆمپانیایه داواى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كردووه، رێگه‌یان بدرێت بۆ هاوردەكردنى پێنج هه‌زار تۆن مادده‌ى لایت هایدرۆكاربۆن كه به گوته‌ى خۆیان بۆ خاوكردنهوهو نوێكردنه‌وه‌ى قیر به‌كاردێت، هه‌مان رۆژ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان نوسراوى كردووه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌یان پێدرێت.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان به وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێت، كۆمپانیاكه فهرامۆشنهكراون له باج داوا له گومركى باشماخ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێگه‌پێدانیان، رۆژێك دواتر وه‌زاره‌تى دارایى نوسراوى رێگه‌پێدانى بۆ هاورده‌ى ئه‌و مادده‌یه له‌رێگه‌ى كۆمپانیاكه‌وه كردووه بۆ مه‌رزى باشماخ و ده‌ڵێت، رێگه‌یان پێبدرێت به هاورده‌كردنى مادده‌كه، واته له‌ماوه‌ى دوورۆژدا مامه‌ڵه‌كه‌یان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى، سامانه سروشتییه‌كان و گومركیش بۆ جێبه‌جێكراوه.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دواى ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له رێگهپێدانهكه كردووه‌و به‌پێى نوسراوێك كه له ٢٢ى١ى ٢٠١٨ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه كراوه، ده‌ڵێت چه‌ند جارێك ئه‌و ماددەیه هاورده‌كراوه له‌رێگه‌ى باشماخه‌وه، بێئه‌وه‌ى پشكنینى بۆ بكرێت و بزانرێت چییه، نمونه‌كه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كراوه‌و ئه‌وانیش رێگه‌پێدانیان بۆ كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا گومان ده‌كه‌ن له مادده‌كه، داوایان كردووه له زانكۆى سلێمانى پشكنین بۆ مادده‌كه بكرێت و نمونه‌یه‌ك به زانكۆ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كلاى بكاته‌وه ئه‌وە چ مادده‌یه‌كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كارئاسانى و رێگه‌پێدانى بۆ هاوردنى كردووه.
دواى پشكنین زانكۆى سلێمانى به نوسراوى ژماره ١٩٥٤ گومركى باشماخى ئاگاداركردووه‌ته‌وه به‌وه‌ى كه به‌پێى سێ تێست كه بۆ مادده‌كه كراوه، بریتییه له به‌نزین و گونجاو نییه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، نه‌ك هه‌ر كوالێتییه‌كه‌ى خراپه به‌ڵكو ده‌بێته مادده‌یه‌كى ژه‌هراوى، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوایكردووه لێپرسینه‌وه له كۆمپانیاكه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى بكرێت.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ى هاورده‌كراوه به‌نزینى ژه‌هراوى بووه‌و به‌ناوى مادده‌یه‌كى دیكه‌وه هاتووه‌ته ناوخاكى هه‌رێمى كوردستان، بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سزاى كه‌س بدرێت یاخود لێكۆڵینه‌وه بكرێت، پێشتر به‌رێگاى جۆراوجۆر باس له هاورده‌كردنى به‌نزینى ژه‌هراوى كراوه به‌ڵام هاورده‌كردنى به‌نزینى ژه‌هراوى به‌ناوى مادده‌یه‌كى دیكه‌وه رێگایه‌كى جیاوازه به‌وه‌ش به‌ته‌واوى له پشكنینه‌كان به‌ده‌ركراوه.