چوار ساڵى ته‌واو پێش ئێستا شه‌وێكى ساردنى زستانى ٢٠١٥ شه‌ڕێكى گه‌رم له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش سه‌رى هه‌ڵدا له مه‌كته‌ب خالیدى كه‌ركوك، داعش قورساییه‌كى زۆرى خستبووه سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه، ده‌یوست به‌هه‌ر نرخێك بێت چنگى له كه‌ركوك گیربێت، بۆیه ٧٠٠ چه‌كدارى له‌و قۆڵه‌وه خستبووه شه‌ڕه‌وه، پێشمه‌رگه توانى كه‌ركوك بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه هه‌واڵى ناخۆش بڵاوبووه‌وه، زانرا كه ١٨ پێشمەرگە به‌دیل گیراون. بۆ به‌یانییه‌كه‌ى دیمه‌نێك هه‌موانى تاساند، كاتێك داعش پێشمه‌رگه دیله‌كانى له‌ناو قه‌فه‌زى ئاسنین له‌ناو حه‌ویجه پیشانى خه‌ڵكدا و وه‌ك سه‌ركه‌وتنى خۆى رایگه‌یاند، ئەبوو حەمزەی كوردی كه والى كه‌رکوكى داعش بوو له‌و شه‌ڕه‌دا، له دانپێدانانى له‌به‌رده‌م دادگا گوتى،"بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارانمان پێشمەرگەكانمان خستە قەفەسەوەو بەنێو شاردا گێڕامان چونكە لەو شەڕەدا بەهۆی زۆری زەرەرو زیانی گیانی و مادییەوە ورەی چەكدارانی داعش بەتەواوەتی دابەزیبوو". له‌و ئێواره‌وه ئیدى ئه‌و پێشمه‌رگانه بێ سۆراغ بوون، له‌ناو ئه‌و رووبه‌ره‌ى داعش له ژێر كۆنتڕۆڵیدا بوو زه‌وى قوتى دان و ده‌نگوباسیان بوو به‌ژێر ئاگرى شه‌ڕه خوێناوییه‌كه‌ى موسڵ-ه‌وه. به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ٦٢ پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى لاى نوێنه‌رى پێشمه‌رگه دیله‌كانن ٨٩ پێشمه‌رگه‌ى شه‌ڕى داعش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، كه زۆربه‌یان خێزاندارن و منداڵ و هاوسه‌ره‌كانیان هه‌رچاوه‌ڕوانن، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داواى له كه‌سوكاره‌كه‌یان كردووه كه وه‌كو شه‌هید پێشمه‌رگه‌كان تۆماربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌و گوتویانه ده‌بێت چاره‌نوسى كوڕه‌كانیان یه‌كلایى بكرێته‌وه. تاریق ره‌فیق نوێنه‌رى كه‌سوكارى پێشمه‌رگه دیله‌كان بۆ په‌یسه‌ر گوتى، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت وه‌ك شه‌هید تۆماریان بكه‌ین،"ئه‌وان به‌س ئه‌وه ده‌زانن بڵێن وه‌ره بیكه‌ن به شه‌هید، به‌ڵام وتمان هه‌تا به‌ڵگه‌مان نه‌ده‌نێ نایانكه‌ین به شه‌هید، چونكه كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه زۆربه‌یان خێزاندارن و ژن و منداڵه‌كانیان تا ئێستا چاوه‌ڕێن، چۆن ده‌توانن به شه‌هید تۆماریان بكه‌ن". تاریق باوكى یه‌كێك له پێشمه‌رگه دیله‌كانه به‌ناوى ئاسۆ، ئه‌و پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رجكردووه بۆ ئه‌وه‌ى سۆراغى كوڕه‌كه‌ى بكات، تائێستا ١٠٠هه‌زار دۆلارى خه‌رجكردووه بۆ ئه‌وه‌ى شتێك له چاره‌نوسى كوڕه‌كه‌ى بزانێت، به‌ڵام ته‌نها توانیویه‌تى بۆ ماوه‌ى سێ خوله‌ك و نیو قسه له‌گه‌ڵ ئاسۆ بكات،"له‌رێگه‌ى شێخێكه‌وه به‌پاره توانیم به مۆبایلى ئه‌و شێخه قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌وكات هێشتا موسڵ ئازادنه‌كرابوو، گوتى (باوه هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ى هه‌وڵمان بۆبده) گوتیشى (پرسیارم لێ مه‌كه له كوێم) چونكه داعشێكى كورد له ته‌نیشتى بوو". دواى كۆنتڕۆڵكردنى موسڵ له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه له نیسانى ٢٠١٧ ئومێدێك بۆ كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌كان دروستبوو كه بتوانن چاره‌نوسى كوڕه‌كانیان بۆ روونبێته‌وه به‌ڵام، بابه‌ته‌كه ئاڵۆزتر بوو كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌كان له‌رێگه‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پێیان گوتراوه كه پێشمه‌رگه‌كان دواى كۆنتڕۆڵكردنى موسڵ له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون گواستراونه‌ته‌وه بۆ خوارووى عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به ته‌واوى پشت راست نه‌بووه‌ته‌وه. تاریق گوتى، زانیاری‌یان هه‌یه ٤٥ بۆ ٥٠ پێشمەرگە لاى گروپه شیعییه‌كانن و به‌تۆمه‌تى داعشبوون ده‌ستبه‌سه‌رن، كه‌سوكارى ئه‌و پێشمه‌رگانه ته‌نها له‌رووى مه‌عنییه‌وییه‌وه دووچارى كێشه نه‌بوون، زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده‌یان پاره خه‌رجكردووه كه ئێستا ئیتر توانایان نه‌ماوه، به‌گوته‌ى نوێنه‌ره‌كه‌یان یه‌كێك له‌وانه ١٣٠هه‌زار دۆلارى خه‌رجكردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى سه‌لامه‌ت بێت ئه‌و پارانه به‌چه‌ند شێخێك دراون، به‌ڵام هیچ سودێكى نه‌بووه، ئێستا هیچ دیارنییه، نه بوونیان نه مه‌رگیان، كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌كان گله‌یى زۆریان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌یه تاریق به حسره‌ته‌وه‌وه گوتى"وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌رخۆشى ناكاته ساحێبى منداڵه‌كانى ئێمه، چاوه‌ڕێى ئه‌م حكومه‌ته نوێیه‌ن پێكبێت بچین یه‌خه‌ى بگرین". په‌یسه‌ر چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كرد به جه‌یار یاوه‌ر ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه، له به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر ده‌ركه‌وت تا ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لیستى ناوه‌كانى راده‌ستى حكومه‌تى عێراق نه‌كردووه، كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانه‌وێت لیستى ناوه‌كان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه سۆراغى ناوه‌كان بكه‌ن كه ئایا له زیندانه‌كانى عێراقن یاخود له‌لاى گروپه چه‌كداره‌كانن. ناسر هه‌ركى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، ده‌ڵێت له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا به هیچ نه‌گه‌یشتوون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، ئه‌وان لیستێكیان ده‌ستكه‌وتووه كه ٢٢ ناوه لیستى ته‌واویان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئه‌و لیسته‌ش پێیان دراوه له‌شوێنى لاوه‌كییه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه نه‌ك لیستى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. هه‌ركى، باسیله‌وه‌كرد هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكى داعش قسه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه، له‌كام شوێنن، زانیاریشمان نییه له زیندانى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق بن یاخود لاى گروپه‌كان بن، به‌ڵام به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستبكه‌وێت. پێشتر به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باسیان له‌وه‌كردبوو كه به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كان په‌یوه‌ندییان كردووه به كه‌سوكاره‌كه‌یان و گوتویانه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى عێراقن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نوسراوێك له حكومه‌تى عێراقه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه ئاراسته‌ى هه‌رێم نه‌كراوه. دوای زیاتر لە سێ ساڵ و پێنج مانگ له ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوه‌كه، رۆژى ١٧ی١١ی٢٠١٧ سوپاى عێراق كۆتایى داعشى له عێراق راگه‌یاند و دوایین ناوچه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ى له پارێزگاى ئه‌نبار كۆنتڕۆڵكرد، به‌ڵام له‌وكاته‌وه چاره‌نوسى پێشمه‌رگه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غداو هه‌ولێر ساغ ناكرێته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌یان نازانن پرسه‌ى كۆتایى بگێڕین بۆیان یاخود فرمێسكى چاوه‌ڕوانییان به‌رده‌وامبێت، چیرۆكى تراژیدى ئه‌وان له‌نێوان شێخه‌عه‌ره‌به‌كان و ئه‌میره‌كانى داعش و گروپه چه‌كداره شیعییه‌كان و بێباكى حكومه‌ته‌كان تادێت به‌سوێتر ده‌بێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت