06:56 - 04/02/2019
هه‌نگاوه ساردهكانى حكومه‌ت بودجه‌ى ٢٠١٩ی هه‌رێمى سڕكردووه
دوایین جار كه هه‌رێمى كوردستان بودجه‌كه‌ى خسته نێو یاساوه ساڵى ٢٠١٣بوو، ئه‌وساڵه حكومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌ترین بودجه‌ى هه‌بوو له مێژووى خۆیدا كه زیاتر له ١٥ ترلیۆن دیناربوو، نزیكه‌ى ١٤ ترلیۆن و نیوى له به‌غداوه ره‌وانه كرابوو، له‌وكاته‌وه تا ئێستا هیچ یاسایه‌ك بۆ رێكخستن و دابه‌شكردنى داهاتى ساڵانه بوونى نییه، له وه‌زاره‌تى داراییه‌وه جوڵه‌یه‌ك كرا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ یاسا بۆ خه‌رجییه‌كان بگێڕنه‌وه، به‌ڵام ناروونى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و هه‌وڵه‌شى سڕ كردووه.
هه‌رچه‌نده ئێستا داهاتى هه‌رێمى كوردستان نزیكه له‌و رێژه‌یه‌ى ٢٠١٣ و داهاتی هەرمانگێکی زیاتر لە ملیارێک دۆلارە كه ده‌كاته ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیار دینار، به‌پێى ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڵام پێناچێت جارێكى دیكه حكومه‌تى هه‌رێم بیه‌وێت پاره زه‌به‌لاحه‌كان بخاته‌وه چوارچێوه‌ى یاسا و بینیرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، بۆیه تا ئێستا جگه له‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى ئاماده‌كردنى یاساى بودجه‌ى سڕكردووه، هه‌ڵوێستى حكومه‌تیشى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه به ناڕوونى هێشتووه‌ته‌وه.
شه‌وى ٢٣ی١ی ئامساڵ په‌رله‌مانى عێراق یاساى بودجه‌ى بۆ ساڵى ٢٠١٩ په‌سه‌ندكرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چوار رۆژ دواتر كۆبووه‌وه له‌سه‌ر یاساكه، هه‌رچه‌نده یاساكه‌ى به ئه‌رێنى وه‌سفكرد و پێشوازى لێ‌كرد به‌ڵام پابه‌ندبوونى خۆى رانه‌گه‌یاند پێیه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ردوو وه‌زیرى دارایى و پلاندانى راسپاردووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق"هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه و پێدانى به‌رچاوروونى به هه‌رێم"ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌رچه‌نده مه‌یلى حكومه‌ت پیشان ئه‌دات بۆ پیاده‌كردنى یاساى بودجه به‌ڵام هه‌ڵوێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوونى نییه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش رێوشوێنه‌كانى ئاماده‌كردنى ره‌شنوسى بودجه‌ى وه‌ستاندووه چونكه بڕیارى حكومه‌تى له‌به‌رده‌م نییه.
پەروین نوری عەزیز، بەڕێوەبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، هیچ پێشهاتێكى نوێ بۆ ئاماده‌كردنى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایى نییه تا یاساى بودجه‌ى عێراقیان به‌ده‌ستده‌گات ئێستا لیژنه‌ى باڵاى ئابورى ئیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، گوتیشى"ئێمه كاتێك بودجه ئاماده ده‌كه‌ین، كه بزانین حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت یاخود پابه‌ند نابێت".
به‌پێى یاساكانى بودجه ساڵانه كۆى داهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شێوازى خه‌رجكردنى ده‌بێت بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و بكرێت به یاسا و په‌سه‌ندبكرێت، واته كۆى سه‌رچاوه‌كانى داهات و بڕه‌كه‌یان و شێوازى خه‌رجكردنى بۆ خه‌ڵك روون ده‌بێت، به‌ڵام حكومه‌ت ئێستا مه‌یلى ئه‌وه‌ى نییه، پێكنههێنانى حكومه‌ت و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش به ته‌واوى ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى داوه داهات و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ناڕوونى و دوور له ده‌ستى یاسا بێت. په‌یسه‌ر چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندى كرد به سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان پێشتر به بیانوونى دیارنه‌بوونى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ٢٠١٩ راگرتبوو، هه‌رچه‌ند ئێستا پشكى هه‌رێم روون بووه‌ته‌وه‌و به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق دیاریكراوه، به‌ڵام پێناچێت وازوو ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و فایله راده‌ستى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بكرێـت، ئه‌وه‌ش ده‌ركردنى یاساى نوێى بودجه زیاتر ده‌خاته گێژاوه‌وه.
جارێ ئاسۆى پێكهێنانى حكومه‌ت روون نییه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێكنه‌یه‌ت، هیچ یاسایه‌كیش بوونى نابێت، تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ش ئه‌گه‌ر به ئاسایى كارى له‌سه‌ر بكرێت، له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و په‌رله‌مان لانى كه‌م ١٠٠ رۆژى پێویسته، به‌وپێیه بێـت ئه‌گه‌ر له‌م مانگه یاخود مانگى داهاتووش په‌رله‌مانى نوێ ده‌ستبه‌كار بێت ئه‌وا یاساى بودجه ده‌كه‌وێته مانگى شه‌ش، بۆیه نه‌بوونى یاساى بودجه بۆ خه‌رجى و داهاتى ٢٠١٩ش ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌دوورى ده‌زانێت بۆ ئه‌مساڵ یاساى بودجه بوونى هه‌بێت و ده‌ڵێت، پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دهنگوباسێك هه‌بوو كه وه‌زاره‌تى دارایى كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنى یاساى بودجه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ شوێنه‌وارێكى نه‌ما"پێم وانییه تازه بودجه هه‌بێت تا سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاراده‌بێت و حكومه‌ت پێكدێت ئه‌سته‌مه یاساى بودجه ده‌ربچێت".
بهبڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره حكومه‌ت پابه‌ند بێت به یاساى بودجه‌ى عێراقه‌وه یاخود پابه‌ند نه‌بێت، هه‌رێم یاساى بودجه‌ى نابێت،"ئیراده‌یه‌ك هه‌یه كه نایه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى خۆى هه‌بێت به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به گه‌نده‌ڵى و به ئاره‌زووى خۆیان ته‌خشان و په‌خشانى بكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌وتى ژێر زه‌وى هه‌رێمى كوردستان فرۆشراوه بۆیه ناتوانن به روونى بڵێن به یاساى بودجه‌وه پابه‌ند ده‌بین و یاساى بودجه‌ى هه‌رێمیش ده‌رناكه‌ن".
هاوڵاتیان ته‌نها بۆ به‌رچاو روونییان له‌سه‌ر داهات، چاوه‌ڕێى یاساى بودجه نین، به‌ڵكو دامه‌زراندن، لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه، پرۆژهوهستاوهكان، پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان، پێشنیهكان و ده‌رماڵه‌كان، پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌سه‌ر یاساى نوێى بودجه وه‌ستاون، كه ماوه‌ى پێنج ساڵه بوونیان نییه و بێكارى و بێپارهیى و بێبازاڕى زۆر به‌هۆیه‌وه دروستبووه.
به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق پشكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رووى ١٠ ترلیۆن دیناره‌وه‌یه بۆ ساڵى ٢٠١٩ له به‌رامبه‌ردا ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه به وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌درێت، له كاتێكدا تواناى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌یه، ره‌نگه بۆ هه‌رێم بودجه‌ى عێراق هه‌لێكى باش بێت، به‌ڵام قه‌رز و گرێبه‌ستى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووبیانوونى حازرن كه ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێمى كوردستان به بودجه‌وه گەورەتر ده‌كه‌ن.
به‌پێى هه‌نگاوه سستهكانى حكومه‌تى هه‌رێم بێت بۆ یاساى بودجه، پێده‌چێت ئه‌مساڵیش یاساى بودجه ببێته قوربانى ناكۆكییه سیاسییه‌كان و نه‌وت و داهاته زهبهلاحهكهى خه‌رجى و مووچه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و به بڕیارى ده‌سه‌ڵاتداران مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت، تا ده‌ستى یاساش له پاره‌ى گشتى دووربێت، مه‌ترسى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ترده‌بێت و بیانووى زیاتر به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه، پڕۆژه‌كانیش ناكه‌ونه‌وه كار كه هه‌زاران كه‌س به‌هۆى وهستانیانهوه بێكاربوون، مه‌ترسى زیادبوونى رێژه‌ى هه‌ژارى زیاترده‌بێت و په‌رله‌مانى كوردستانیش بێ رۆڵتر ده‌بێت.