ناوه‌ڕاستى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، سه‌لاحه‌دین به‌هادین كاتێك هه‌ستیكرد خه‌ریكه جڵه‌وى ئیخوان ده‌كه‌وێته ده‌ستى مه‌لا سدیق و شوێنكه‌وتووانى خه‌ته چهكخوازهكهى ئیخوان له كوردستان، به پاسپۆرتێكى ساخته‌ی پیاوێکی سنەییەوە له ته‌مه‌نى ٣٥ ساڵیدا له ئێرانه‌وه خۆى گه‌یانده قه‌ته‌ر، له‌وێ له سه‌ركردایه‌تى جیهانیى ئیخوان مۆڵه‌تى رێگه‌پێدانى خسته گیرفانى، ژانى له‌دایكبوونى ره‌وتێكى نوێى نهرمڕهوى ئیسلامیى له‌وكاته‌وه ده‌ستیپێكرد و نۆ ساڵ دواتر كاره‌كته‌ره‌كانى ئه‌و خه‌ته‌ى ئیخوان یه‌كگرتووى ئیسلامی‌یان راگه‌یاند. یه‌كگرتوو كه ٦ی ٢ی١٩٩٤ وه‌ك پارتێكى سیاسى خۆى به‌یانكرد، نۆبه‌ره‌ى جموجوڵ و ململانێیه‌كى دوردودرێژ بوو كه له‌كۆتایى حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستیپێكرد كاتێك سه‌ركردایه‌تى ئیخوان كاره‌كانى له عێراق هه‌ڵپه‌سارد له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌دام حسێن بۆ سه‌ر لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى عێراق به‌هۆى بوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر شوێنكه‌وتووانى، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره به‌شێك له كورده ئیخوانه‌كانى نیگه‌رانكرد و پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوون، ده‌ستیان بۆ چه‌ك برد ئه‌وان خه‌تى دووى ئیخوان بوون له كۆتاییدا كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ى ره‌شماڵى برایان، سه‌لاحه‌دین به‌هادین كه له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه بووه كاراكتهرى دیارى خه‌تى یه‌ك له‌به‌ر رۆشنایى رێنماییه‌كانى ئیخوان مایه‌وه‌و پابه‌ندبوو، تا له كۆتاییدا هه‌رخۆى بووه كه‌سى یه‌كه‌مى ئیخوان و پڕۆژه‌ى ئیخوانیى له چنگى خۆى هێشته‌وه‌و كردییه حزب.
هه‌ڵكشان و داكشان یه‌كگرتوو له‌سه‌روه‌ختى دامه‌زراندنیه‌وه ده‌رفه‌تى بۆ نه‌ڕه‌خسا به هه‌ڵبژاردن بوونى خۆى بسه‌لمێنێت، به‌وپێیه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن دواى دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه كه‌وته ساڵى ٢٠٠٥ به‌ڵام ناوبه‌ناو له هه‌ڵبژاردنى خوێندكاران له قوتابخانه‌كان ئاماژه‌ى هاتنه پێشى ئه‌و حزبه ده‌رده‌كه‌وتن، له هه‌ڵبژاردنێك له ساڵى ١٩٩٩ یه‌كگرتوو سه‌دا ٣٨ی ده‌نگى خوێندكارانى زانكۆى دهۆكى برده‌وه، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى ٢٠٠٥ یش كه یه‌كه‌م وێستگه‌ى كارى په‌رله‌مانى ئه‌و حزبه بوو، نۆ كورسى په‌رله‌مانى به ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى به لیستێكى هاوبه‌ش به‌شداربوون و شه‌ش لایه‌نى دیكه‌ش له لیسته‌كه‌دا بوون جگه له كۆمه‌ڵى ئیسلامى و زه‌حمه‌تكێشان. دواى ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كگرتوو هه‌ستیكرد ده‌توانێت به ته‌نها هه‌نگاوى زیاتر بنێت، بۆیه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ساڵى ٢٠٠٥ به ته‌نها به‌شداریكرد له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتى حزبه كوردستییهكان، كه به‌هۆیه‌وه باره‌گاكانى له بادینان سوتێندران و چوار كادیرییان كوژران، له ٢٠٠٩ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و سۆسیالست و ئاینده به لیستێك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد كورسییه‌كانى بۆ شه‌ش دابه‌زین، ٢٠١٣ به ته‌نها به‌شداریكرد و ١٠ كورسى برده‌وه كه ئه‌وه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى بوو، به‌ڵام كۆتا هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٠١٨ له هه‌ردوو په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق ژماره‌ى كورسییه‌كانی بۆ نیوه دابه‌زى، بۆ په‌رله‌مانى عێراق دوو كاندیدى ده‌رچوون و له كوردستانیش پێنج. چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌میندار سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین له پێنج كۆنگره‌ى سه‌ره‌تاى یه‌كگرتوودا بۆ ماوه‌ى ١٨ ساڵ لەسه‌ر كورسى ئه‌میندار دانیشت، ٣ی ئازاری ٢٠١٢ كورسییه‌كه‌ى ئاڵوگۆڕكرد، دواى چوارساڵ و له ٢٠١٦ جارێكى دیكه له كۆنگره‌ى حه‌وت گه‌ڕایه‌وه‌و پۆسته‌كه‌ی وەرگرتەوە، ئه‌و له هه‌لومه‌رجێكى تایبه‌تدا كورسیى ئه‌میندارى راده‌ستكرد كادیرانى حزبه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قهلهقییان هه‌بوو له رۆشتنى به‌ڵام هیوایان به سه‌رده‌مێكى نوێ هه‌بوو، كه به‌رهه‌مى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات بخۆن، هه‌رچه‌ند نه رۆشتن و نه گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌میندار دادى یه‌كگرتوویان نه‌دا. لاچوونى ئه‌و له پۆسته‌كه‌ى له‌كاتى خۆیدا لێكدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆكرا، یه‌كگرتووه‌كان و دۆسته‌كانیان ئه‌مه‌یان به ئه‌زمونێكى ده‌گمه‌نى دیموكراسى وه‌سفكرد، له به‌رامبه‌ردا بۆچوونیش هه‌بوون كه له‌سه‌ر داواى ئیخوان ئه‌و كارهیكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بكات بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، بۆچوونێكى دیكه‌ش بۆ هه‌بوونى كێشه‌یه‌كى نێوان پارتى و سه‌لاحه‌دین به‌هادینى ده‌گێڕایه‌وه، ساڵى ٢٠١٣ كاتێك پارتى له لێدوانێكى سه‌لاحه‌دین به‌هادین نیگه‌رانبوو، ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى نوسینێكى توندى له‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین به‌هادین نوسیبوو تۆمه‌تبارى كردبوو به‌وه‌ى دۆسیه‌ى"سیخوڕ‌ى"لاى پارتییه‌و ده‌بوو ئه‌و حزبه سه‌لاحه‌دین به‌هادین بدات به دادگا، هه‌رچه‌ند له كاتى خۆیدا ئه‌میندارى یه‌كگرتوو ئه‌وكاره‌ى به "تۆمه‌تى داتاشراو" وه‌سفكرد. بابه‌تى لاچوونهكهى هه‌رچۆنێك بێت له كۆتاییدا بوو به‌ژێر كێشه‌و پاشه‌كشه‌ى یه‌كگرتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌مینداره‌وه و هه‌ندێك واى ده‌بینن یه‌كگرتوو نه‌ك سودى لێنهبینى به زیان لێى ده‌رچوو. یادێكى بێده‌نگ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ته‌مه‌نى بوو به چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، له باره‌گاكانى خۆیدا یادێكى جیاوازى ٢٥ ساڵەی له‌دایكبوونى كرده‌وه، ته‌مى خه‌مى هه‌ڵبژاردن و پاشه‌كشه گه‌وره‌كه‌ى و بێ‌ئومێدى برایان زۆر به روخسارى یادهكهوه دیاربوو، دواى هه‌وراز و نشێو و هه‌ڵكشان و داكشانى زۆر، شوێنكه‌وتووانى حزبه‌كه ده‌یانه‌وێت بكه‌ونه‌وه سه‌ر سكه‌و یه‌كگرتووه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى زێڕین، به‌ڵام حزبه‌كه له‌به‌رده‌م ئاڵنگارى گه‌وره‌یه‌و هه‌م كۆمه‌ڵێك فاكتهریشى هه‌یه كه هاوكارى ده‌كه‌ن زوو برینه‌كانى خۆشبكاته‌وه. كورده‌وارى ده‌ڵێت، ده‌ستى ماندوو له‌سه‌ر سكى تێره، به‌ڵام ماندووبوون و كاره رێكخراوییه تاقهتپڕوكێنهكانى ئه‌و حزبه، ده‌ستى یه‌كگرتووى نه‌خسته سه‌ر سندوقى پڕى ده‌نگدان، شێوازى سیاسه‌تى ئه‌وان پشت به په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت و سیسته‌مى خێزانى ده‌به‌ستێت توانایه‌كى زۆر له پێگه‌یاندنى كادیر و ئه‌ندامانیان خه‌رج ده‌كه‌ن و زۆر په‌یوه‌ستن به دره‌خت و په‌یكه‌ربه‌ندى رێكخراوه‌ییه‌وه، حزبه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ هه‌نگاوده‌نێت كه به ئاسانى ناتوانێت خۆى له هیچ كامیان قوتار بكات، میانڕهوییهكهى دیارترین سیماى یه‌كگرتووه، كه هه‌ندێك ده‌ڵێن نیعمه‌ت و هه‌ندێك به به‌ڵاى سه‌ر حزبه‌كه‌ى ده‌زانن و پێیان وایه ئێستا ئه‌و نه‌رمییه ده‌نگ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت. قۆناغێكى یه‌كلاكره‌وه یه‌كگرتوو ئێستا له‌قۆناغێكى نوێ‌و هه‌ستیاردایه، له‌به‌رده‌م دوڕیانێكدایه كه هه‌ركام له‌و رێگایانه رێگرى و ده‌رده‌سه‌رى خۆى هه‌یه، كۆمه‌ڵێك خاڵیش هه‌ن كه هیواى هه‌ستانه‌وه‌یان دروستكردووه، به‌ڵام به مه‌رجى رزگاربوون له نه‌خۆشییه زگماكى و لاوه‌كییه‌كانى حزبه‌كه، ئه‌بوبه‌كر كاروانى كه لە سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌رى یهكگرتوودایه و دوایین كۆنگره‌ش كاندیدى ئه‌مینداربوو پێى وایه به‌هاو بنه‌ماكان له شێوازى كاركردن گرنگترن، به‌ڵام شێوازى كاركردنى یه‌كگرتوو وه‌ك زۆربه‌ى حزبه‌كانى دیكه پێویستى به داڕشتنه‌وه‌یه. كاروانى بۆ په‌یسه‌ر گوتى"یه‌كگرتوو به گوژمه‌ى سه‌ره‌تا هات دواتر هێواش بووه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد خوێنى تازه به به‌رده‌وامى نه‌یه‌ته پێشه‌وه، بۆیه من پێم وایه ده‌بوو جارێكى دیكه یه‌كگرتوو خۆى بینا بكاته‌وه تا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى نه‌وه‌ى تازه بێت تا سه‌ره‌تایه‌كى نوێ ده‌ستپێبكات"بهبڕواى ئه‌و هۆكارى پاشه‌كشه‌ى حزبه‌كه ناڕازى بوونى كادیره‌كانى بووه له ئیداره‌دانى حزب و هه‌روه‌ها به‌گشتى نائومێدى خه‌ڵك بوو له هه‌ڵبژاردن. له قۆناغه جیاوازه‌كانى ته‌مه‌نى یه‌كگرتوو، ماوه‌ى ساڵانى ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٠ و دواتریش ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ لاى ئه‌بوبه‌كر كاروانى سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى یه‌كگرتوو بوون، ئه‌و پێى وایه ده‌بوو، له‌دواى ٢٠٠٥ ەوە یه‌كگرتوو له رووى فكرى و سایكۆلۆژى و رۆحییه‌وه رێكخستنه‌كانى دووباره ئاماده بكردایه‌ته‌وه، له چوارساڵى رابردووش ده‌بوو سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى روونبێت. له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا نهرمڕهوى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر هێڵى سێیه‌م، قسه‌ى جیاجیاى له‌سه‌ر یه‌كگرتوو دروستكردووه، هه‌ندێك پێیان وایه ته‌واوكه‌رى ده‌سه‌ڵاته‌و زۆرتر له‌هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نزیكبووه، ئیخوانه‌كان له‌یه‌كه‌م ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان دووساڵ پێش ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو رابگه‌یه‌نن، له هه‌ڵبژاردنى سه‌ركرده‌ى رزگاریخوازى كورد ده‌نگیان به مه‌سعود بارزانى دا له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌ركردایه‌تى ئیخوان، پشتیان له عوسمان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌رى ئه‌وكاتى بزوتنه‌وه كرد كه یه‌كێك بوو له كاندیده‌كان، ره‌نگه هه‌ر له‌و ساته‌وه تانه‌ى نزیكى له ده‌سه‌ڵات به یه‌كگرتووه‌وه لكابێت. ئه‌بوبه‌كر كاروانى سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنه‌یه ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو به‌شێك نه‌بووه له‌و قوتابخانه‌ى كه له شه‌سته‌كانه‌وه ململانێیه‌كى توند هه‌بوو له‌نێوان باڵى مه‌كته‌بى سیاسى و بارزانى، نه‌یویستووه ببێت به‌لایه‌ن و ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تى ره‌وتى سێیه‌م بكات، واته ململانێى ده‌سه‌ڵات بكات به‌ڵام توشى نه‌فره‌ت و پێكدادان و شه‌ڕ نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیش بێت به‌ڵام نه‌چێته ئه‌و دابه‌شبوونه‌ى تونده‌ى له شەستهكانهوه دروستبووه. بۆچوونه‌كه‌ى زیاتر روونكرده‌وه"نه توانیویه‌تى ده‌سه‌ڵات رازى بكات نه بهرامبهرهكانیشی له‌و ناوه‌ڕاسته بووه‌ته هێزێك خه‌ڵك پرسیارى له ناسنامه‌ى كردووه، له كاتێكدا هیچ سودێكى واى نه‌بینیوه له نزیكى ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو تێگهیشتنبووه بۆ ئه‌و رۆڵه‌ى خۆى ویستوویه‌تى بیگێڕێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى بۆچوونى خۆى بگه‌یه‌نێت به راى گشتى چونكه راگه‌یاندنى به‌هێزى نه‌بوو". كاروانى به گرنگى زانى له‌پێناو هه‌ستانه‌وه، یه‌كگرتوو جارێكى دیكه خۆى پێناسه بكاته‌وه‌و خۆى رابگه‌یه‌نێته‌وه،"ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كى ره‌خنه‌گرانه‌ى بۆمێژووى خۆى هه‌بێت، دیدێكى ستراتیژى بۆ داهاتوو هه‌بێت و دیدگاى روونبێت، بهبڕواى من جیاكردنه‌وه‌ى بانگه‌وازیش له سیاسه‌ت روونتر بكرێته‌وه". ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنیش، كه له‌دوایین كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى له ده‌نگه‌كانى ئه‌میندار زیاتربوو بۆ په‌یسه‌ر له‌سه‌ر ئاینده‌ى حزبه‌كه‌ى گوتى"به گشتى به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، یه‌كگرتوو ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فۆرمه‌ى خۆى تێدا ده‌ركه‌وتووه، پێمان وایه حزبه‌كه‌مان به‌ره‌و پیربوون رۆشتووه نه‌یتوانیوه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بێت، ده‌بێت پێداچوونه بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى هاوسنگ وزه و تواناكان رێك بخه‌ینه‌وه". كه‌ره‌سته‌كانى هه‌ستانه‌وه و له‌مپه‌ره‌كان یه‌كگرتوو توانا‌و وزه‌ى زۆرى له‌كیس چووه، به‌ڵام خاڵى به‌هێزى بۆ هه‌ستانه‌وه سفر نه‌بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئێستا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن خۆى راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بتوانێت بۆشایى كۆمه‌ڵ و ئیسلامییه‌كانى دیكه له شه‌قام پڕبكاته‌وه، له ئه‌گه‌رى به‌شدارى كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها خاوه‌نى رێكخستنى زۆر و په‌روه‌رده‌كراوه، ناوخۆى حزبه‌كه چه‌قبه‌ستوو نییه‌و ناو به‌ناو گۆڕانكارى تێدا رووده‌دات له ٢٤ ساڵى ته‌مه‌نى خۆیدا حه‌وت كۆنگره‌ى به‌ستووه، كێشه ناوخۆییه‌كانى وه‌ك به‌شێك له حزبه‌كان گه‌وره‌نین و له گێژنه ده‌رنه‌چوون، یه‌كگرتوو سیماى دوو ئیداره‌یی پێوه دیار نییه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له هه‌ردوو زۆنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك گرفت یه‌كگرتوویان شه‌كه‌ت كردووه كه دیار نییه كۆتاییه‌كه‌ى به‌كوێ ده‌گات، تائێستا ئه‌و حزبه گرێكوێرهى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌عوه‌و سیاسه‌تى نه‌كردووه‌ته‌وه، كێشه له‌سه‌ر پاشگره ئیسلامییه‌كه‌ى هه‌یه، ژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌ركرده‌كانى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانن، كه به‌رده‌وام رێژه‌یان له‌نێوان سه‌دا ٨٠ بۆ ٩٠ بووە له‌ناو یه‌كگرتوودا، ئه‌وه‌ش زۆرجار وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك رووبه‌ڕووى ئه‌و حزبه كراوه‌ته‌وه كه گوایه كه‌سانى ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو كۆنتڕۆڵیان كردووه. رێبوار عه‌لى، كه ماوه‌ى سێ ساڵه ده‌ستى له ئه‌ندامێتى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه كێشاوه‌ته‌وه‌و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت كتێبێكى ٥٠٠ لاپه‌ڕه‌یى له‌سه‌ر كێشه‌كانى ئه‌و حزبه ئاماده‌یه و له‌سه‌ر داواى چه‌ند دۆستێكى بڵاوكردنه‌وه‌ى راگرتووه، رێبوار هه‌ستانه‌وه‌ى یه‌كگرتوو به دوور ده‌زانێت و پێى واییه كێشه‌كان جارێكى دیكه ده‌رفه‌تى هه‌ستانه‌وه‌ى پێناده‌ن. ئه‌و بۆ په‌یسه‌ر باسى له‌چه‌ند هۆكارێك كرد، كه به‌بۆچوونى خۆى به‌رده‌وام رێگربوون له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ى یه‌كگرتوو"ئه‌م هێزه له‌هێزێكى مهبدهئى و خزمهتگوزاروه بوو بههێزێكى بهرژەوهندخواز، سه‌ركرده‌كانى ده‌ستیان دایه بهرژەوهندى و پۆست و پاره ئه‌وه‌ش جیاوازى گه‌وره‌ى له‌نێوان چینى سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ى حزب دروستكرد، سه‌ركردایه‌تیش تواناى به‌خۆداچوونه‌وه‌ى نه‌بوو، رێگاشیان نه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌موچاوى تازه بێنه پێشه‌وه". ئه‌و ده‌ڵێت"ناوچه‌ى هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستیان به‌سه‌ر حزبهكهداگرت ئه‌وه‌ش وایكرد ناوچه‌ى بادینان بكه‌ونه خۆیان و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك خه‌مى خۆى بخوات، پاڵێوراوه‌كانیش بۆ ئه‌میندار هه‌ر له‌و ناوچه‌یه بوون جگه له ئه‌بوبه‌كر كاروانى، هه‌روه‌ها ئه‌م هێزه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده به‌و ئاڕاسته سیاسه‌ته‌كه‌ى دهبهنبهڕێوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بێت، ئه‌وەش وایكرد خه‌ڵك وا وێناى بكات كه پارێزه‌رى سیاسه‌تى ده‌سه‌ڵاتن و پارێزه‌رى پارتین، كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندى پۆست و پله‌وپایه‌و شتى كه‌ش هه‌بوو كه بۆخۆیان و كه‌سه نزیكه‌كانیان ده‌ستیان ده‌كه‌وت". رێبوار عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"یه‌كگرتوو بابه‌تى ده‌عوه‌و سیاسه‌تى بۆ یه‌كلا ناكرێته‌وه، كه ده‌بێته هۆى توانه‌وه یاخود ده‌بێته‌هۆى پارچه‌پارچه بوونى، جگه له‌وه‌ش وازهێنان و هه‌ڵوه‌رینى كادیره دڵسۆزه‌كانى یه‌كگرتووى به‌ره‌و لاوازبوونى زیاتر بردووه، هه‌روه‌ها شكستى ئیخوان له میسر كاریگه‌رى ده‌رونى هه‌بوو له‌سه‌ر ئیسلامییه‌كانى كوردستان به‌گشتى و نائومێدیكردن". شه‌مه‌نده‌فه‌ره نهرمبڕهكهى یه‌كگرتوو رێگاى درێژى له‌پێش ماوه كه ئه‌گه‌ر چاڵ و چۆڵى به‌رده‌مى پڕبكرێته‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ قۆناغى زێڕین مه‌حاڵ نییه. كێشه و نه‌خۆشییه‌كانى یه‌كگرتوو هه‌رچه‌ند و هه‌رچۆن بن، ئێستا ئه‌و حزبه به هه‌ر نرخێك پێویستى به ده‌رمانه، چه‌ند زیاتر وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر دوابخات، چاكبوونه‌وه‌ى برینه‌كان قورس‌تر ده‌بێت، پێده‌چێت بۆ سڕینه‌وه‌ى وێنه‌ى نزیكییهكهى له ده‌سه‌ڵات له بیركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكدا ماوه‌یه‌كى زۆرى به ده‌سته‌وه نه‌بێت و كۆنگره‌ى هه‌شتیش دوایین ده‌رفه‌ت بێت بۆ قوتاربوون له كێشه‌كان، ئه‌گه‌رنا له‌نێوان پوكانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه بوونى رێگاى سێیه‌م ئه‌سته‌مه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت