چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى ١٨ی ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوكن، تا حكومه‌تى نوێى هه‌رێم و دۆخى شڵه‌ژاوى كه‌ركوك به لایه‌كه‌دا بكه‌وێت، به‌ڵام هێشتا ساغ نه‌بوونه‌ى به‌شێك له كێشه‌كان ئاسته‌نگى به‌رده‌م كاراكردنى په‌رله‌مانن، یه‌كێتى له‌ناو خۆى پێكنه‌هاتووه و پارتیش ماوه‌یه‌كى دیاریكراوى داناوه، گۆڕان و كۆمه‌ڵیش نیگه‌رانن، توركمان و عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك وەڵامی ئەرێنییان نییە. دواى حه‌وت كۆبوونه‌وه یه‌كێتى و پارتى گه‌یشتنه تێگه‌یشتنێكى سه‌ره‌تایى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، كه ده‌بێت هاوشان له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك كۆببێته‌وه، یه‌كێتى ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه گرێى پارێزگار بكاته‌وه و ئاماده‌بوونى بۆ پێكهێنانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه ببه‌ستێته‌وه. گرفتى سه‌ره‌كى به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه كه پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پشكى یه‌كێتییه‌و ئه‌وحزبه‌ش تا ئێستا له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌و دوو باڵى سه‌ره‌كى حزبه‌كه له ململانێدان پۆسته‌كه بۆخۆیان بێت، له‌نێوان هه‌ریه‌كه له بێگه‌رد تاڵه‌بانى و رێواس فایه‌ق یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كامیان ده‌چێته سه‌ر كورسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كێشه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره كات له به‌رده‌میدا كراوه نییه پێویسته پێش ١٨ی مانگ ناوێك بنێرێت تا په‌رله‌مانتاران ده‌نگى پێبده‌ن بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه یه‌كێتى هه‌ردووكیان بخاته ده‌نگدانه‌وه‌و كامیان ده‌نگى هێنا ئه‌وه‌یان ببێته سه‌رۆك، به‌ڵام پارتى ئه‌مه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و داواى یه‌ك ناوى كردووه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر باڵى ماڵى تاڵه‌بانى سازشیان له‌سه‌ر هیچ كام له پۆسته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌كردووه بۆ باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ته‌نانه‌ت ره‌زامه‌ندییان بۆ دانانى ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ به وه‌زیر ده‌رنه‌بڕیوه، به‌شێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیش نیگه‌رانن له‌وه‌ى پۆسته‌كان له‌نێوان ئه‌و دووباڵه یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وان هیچ كاره‌ن، بۆیه رێككه‌وتنى كۆتایى بۆ كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاسان نابێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندى به پۆسته‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى و ئاینده‌ى حزبه‌كه‌شه‌وه هه‌یه. تائێستا روون نییه پلانى دووه‌مى پارتى چییه ئه‌گه‌ر تا ١٨ی مانگ یه‌كێتى نه‌یتوانى كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایى بكاته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سێشه‌ممه‌ى رابردوو پارتى تا ١٨ی مانگ كاتى بۆ یه‌كێتى دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى خۆى پێشكه‌ش بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له پارتى و پێكهاته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ده‌ڵێت، تا ئێستا قسه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ١٨ی مانگ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێكبهێندرێت، بۆ ئه‌مه‌ش قسه له‌گه‌ڵ گۆڕانیش كراوه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش رێككه‌وتن كراوه‌و بووه‌ته رێككه‌وتن. هێڤیدار بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد"یه‌كێتیش بڕیاریداوه كاندیدى خۆى پێشكه‌ش بكات، بۆیه جارێ ناتوانن پێش رووداوه‌كان بكه‌وین، به‌ڵام نێتى باشمان بینیوه و رێككه‌وتن كراوه بۆ كۆبوونه‌وه یه‌كێتیش تا ئێستا پابه‌نده، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش هه‌نگاوێكى باشه بۆ چاككردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك هه‌نگاوى دواتریش هه‌ڵبژاردنى پارێزگاره". گرفتێكى دیكه لێكئاڵانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی یه‌كێتی و پارتی رێگەخۆشكەرە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم. كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش یه‌كه‌م جار لەهەولێر دەكرێت و دواتر كۆبوونەوەكان دەبرێنەوە بۆ كەركوك، و هەر رێككەوتنێكیش لەكۆبوونەوەكەی هەولێر بكرێت لەوێ راناگەیەندرێت و لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە ئاڕاستەی دانیشتوانی شارەكە و رایگشتی دەكرێت. سه‌عدى پیره گوته‌بێژى یه‌كێتى رۆژى پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له كه‌ركوك ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌ر كوێ بێت گرنگ رێككه‌وتنه. پارتیش داكۆكى له‌وه‌ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌م له هه‌ولێر بێت، لێدوانه جیاوازه‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ناو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ پارتیش، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێ له‌سه‌ر كه‌ركوك به ئه‌نجامى كۆنكرێتى نه‌گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها توركمان تا ئێستا ئاماده نییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بچێته ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه و عه‌ره‌بیش داواى كاتى زیاترى كردووه و گوتویانه ده‌بێت پێشوه‌خت رێككه‌وتن له‌نێوان پێكهاته‌كان بێت. ئازاد جه‌بارى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له لیستى برایه‌تى به په‌یسه‌رى راگه‌یاندبوو، كه ئه‌گه‌ر توركمان و عه‌ره‌ب به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن، ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه شكستدێنێت، له‌لایه‌كى دیكه رێبوار تاڵه‌بانى تا ئێستا پێى وایه ئه‌و به یاسایى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و خۆى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات، یه‌كێتیش جه‌مال مه‌ولودى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن دیاریكردووه. هه‌رچه‌نده ئه‌م كێشه‌ى كۆتاییان چاره‌سه‌رى گران نییه. گرفتێكى دیكه كاندیدى پارێزگارى كه‌ركوكه، یه‌كێتى مه‌به‌ستیه‌تى هه‌رچى زووه كاندیدێكى بۆ یه‌كلاببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانى وه‌ك و كارت به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌كاریبهێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێكبێت یه‌كێتى ئه‌وكارته‌ى له‌ده‌ست نامێنێت چونكه له‌گه‌ڵ كارابوونى په‌رله‌مان هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌مپه‌ریان نابێت. به‌ڵام تا ئێستا پارتى پێنج كاندیدى یه‌كێتى ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له(رزگار عه‌لى، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، رێبوار ته‌ها، محه‌مه‌د دوشیوانى، خالیدشوانى)ن به‌پێى لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت پارێزگار به رێككه‌وتن دابنرێت یه‌كێتى دیاریبكات و ره‌زامه‌ندى پارتى له‌سه‌ر بێت، ئه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ى گرێكه‌ى قورس‌تر كردووه. كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى كاندیدى وه‌زاره‌تى داد بوو، ئێستا یه‌كێتى كاندیدێكى هه‌یه و داواى له پارتى كردووه پشتیوانى بكات، به‌ڵام پارتى پێى گوتوون چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى بارزانى بكه‌ن، له ئه‌گه‌رى رازى بوونى بارزانیش پێناچێت هه‌روازوو ئه‌و وه‌زاره‌ته بخاته چنگى یه‌كێتى تا ئه‌و حزبه چه‌ند هه‌نگاوێك نه‌یه‌ته پێش له پێكهێنانى حكومه‌ت. بۆیه كێشه‌ى وه‌زاره‌تى دادیش تا ئێستا وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته ئاسته‌نگ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، كه ره‌نگه ته‌نها به كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى كێشه‌كه یه‌كلانه‌كرێته‌وه‌و پێویست بكات لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش شانبده‌نه ژێر به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌ردى په‌رله‌مان و بۆ كاراكردنى بێنه پێشه‌وه، كه ره‌نگه پارتى له‌م رۆژانه رووه‌و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان فراوان بكات. په‌یسه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه گۆڕان نیگه‌ران بووه له دیاریكردنى رۆژى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى یه‌كێتى و پارتى و پێى وابووه تاكڕه‌وانه‌بووه، به‌ڵام ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى گۆڕان بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، گۆڕان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌بووه به‌ڵكو پێشتریش یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئه‌وه رێكنه‌ده‌كه‌وتن، ئه‌گینا گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پێكهێنانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى پێ باشه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شاندى دنوستانكارى گۆڕان پێشبینى كرد به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى یاخود چوار قۆڵى بكرێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان، ره‌تیشیكرده‌وه كه یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر شته‌كان رێككه‌وتبن و هه‌مووشتیان یه‌كلاكردبێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌كانیش. كۆمه‌ڵیش كه تائێستا گفتوگۆى چوونه حكومه‌تى ده‌ستپێنه‌كردووه پێى خۆش نییه هه‌مووشت ببڕێته‌وه ئه‌وجا بچێته ناو دانوستانه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت له بڕیاره‌كان به‌شداربێت و هه‌مووشت بێ ئه‌و تێنه‌په‌ڕێت، به‌ڵام پێناچێت هه‌ردوولا گرفتیان هه‌بێت له كاراكردنى په‌رله‌مان. پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له‌سه‌ر كاراكردنى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ستاوه، دره‌نگ كه‌وتنى كاراكردنى په‌رله‌مانیش پارتى كردووه به دووبه‌ره‌وه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن دواى كاراكردنى په‌رله‌مان راسته‌وخۆ مه‌سرور بارزانى ده‌ست به‌پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى بكات و پێیان وایه كاراكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاتێكى زیاتر ده‌بات، به‌شێكى پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دابنیشێت ئه‌وجا حكومه‌ت پێكبێت، بۆیه ناوخۆى پارتیش له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان سه‌قامگیر نییه به‌ڵام جه‌مسه‌ره‌كه‌ى پارتى كاراكردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان پێباشه چونكه حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش هه‌ر له په‌ڕله‌مانه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌رپێ. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ١٨ی مانگ ئه‌نجامبدرێت، پێویسته یه‌كێتى گرێ ناوخۆییه‌كانى بكاته‌وه‌و به‌رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌وه بگاته هۆڵى په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها كێشه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش كه‌وتنى به لایه‌كدا قورس بووه دواى سه‌رنج و داواكارى توركمان و عه‌ره‌به‌كان ئه‌وه‌ش ره‌نگه ته‌گه‌ره بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دروست بكات، كاندیدى پارێزگار و وه‌زاره‌تى دادى عێراقیش دیسان دوو كۆسپى دیكه‌ن كه بیانوو ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه بۆ پێكنه‌هێنانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، پێویسته له‌و چه‌ند رۆژه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌رده‌سته ئه‌م كێشانه رووناكییه‌ك ببیین و لانى كه‌م هه‌نگاوێك بچنه پێشه‌وه تا په‌رله‌مان له گێژاوى ئه‌و هه‌موو ناكۆكییه بهێندرێته ده‌ره‌وه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت