ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:21 - 21/02/2019

عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق ده‌توانێن بچێته‌ ناو ره‌وتی سیاسیه‌وه‌؟‌

پەیسەر

نوسینی: مایكڵ نایتس و فرزند شێركۆ
ئه‌م راپۆرته‌ی به‌رده‌ستتان به‌رده‌سته‌ هی دوو لێكۆڵیارن كه‌ شاره‌زایی كاروباری سیاسی عێراقن و له‌باره‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌قه‌وه‌ نوسیویانه‌، په‌یسه‌ر ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی بۆ زمانی كوردی وه‌رگێراوه‌ و بۆ خوێنه‌رانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
مایكڵ نایتس نوسه‌ری پیگه‌ی پەیمانگای واشنتۆنه‌، لەتەواوی پارێزگاكانی عێراق و زۆرینەی قەزاكان كە ژمارەیان لە 100 قەزا زیاترە لە 2003 وە كاری تێیانداكردووە.
فرزند شێركۆ لێكۆڵەری ستراتیژی و چاودێری سیاسی سەنتەرێك كە ناوەندەكەی لەعێراقە و تایبەتە بەكاروباری هەواڵگری و ئاسایشی هەرێمی كوردستانی عێراق و عێراقی گەورە و رۆژهەڵاتی ناوەراستی فراوان.

عەسائیبی ئەهلی هەق بەیەكێك لە بەناوبانگترین ئەو میلیشیا عێراقیانە دادەنرێت كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت و لەلێواری سزاكانی ئەمریكادایە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك چالاكی تیرۆرستیان بەبەڵگەوە لەسەر ساغ بۆتەوە، بەڵام  قەیس خەز عەلی رابەری ئەو رەوتە هەوڵ دەدات بچێتە ناو پرۆسەی سیاسی، سەبارەت بە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە كە ئایە پێویستە سزا بەسەر خەز عەلی بسەپێندرێت یان جوڵانەوەكەی؟ یانیش هەردووكیان؟، یان ئەنجامدانی دانوستان لەرێگەی هەرەشەی سەپاندنی سزا، و چاوەروانیكردنی نیشانەی ئاشكرا لەسەر رەفتارەكانی بۆ كەمكردنەوەی وێرانكاری.

لایەنە كاریگەرەكانی شیعەی عێراق لەبواری سەربازی- سیاسی
لەساڵی 2003 وە ژمارەیەك لایەنی كاریگەری عێراق لەمیلیشیاوە خۆیان گۆڕی بۆ كوتلەی سیاسی، لەوانەش رەوتی سەدر بە رابەرایەتی موقتەدا سەدر و گروپێكی جیابۆوەی تر بەناوی فەزیلە، ئه‌م ره‌وتانه‌ش لەپێشەنگی ئەو گروپانەبوون و زۆرترین سەركەوتنیشیان بەدەست هێنا و توانیان پارێزگاری لەژمارەیەكی زۆری میلیشیاكانیان لە نێوان 2004 تا 2008 بكەن.

بەڵام زۆرینەی ئەو گروپانە چەكەكانیان دانا ئەوەش بەهۆی فشاری سەربازی و سیاسی لەلایەنە كاریگەرەكانی ناوخۆی حكومەتی عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەمرۆ كوتلەی سەدر بووە بە گەورەترین كوتلەی پەرلەمان بەو پێیەی 45 كورسی هەیە وپێشتریش گەورەترین بزوتنەوەی نارەزایەتی بوو لە وڵاتدا، لەهەمان كاتدا تائێستاش سەركردایەتی میلیشیایەكی گەورە دەكات كە ژمارەیان 12 هەزار كەسە لەژێر ناوی سەرایەی سەلام، كە بەشێوەیەكی یاسایی بەشێكە لەهێزە ئەمنیەكانی عێراق لەدوای كاراكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 وە.

بەڵام میلیشیاكانی تریش چوونە ناو پرۆسەی سیاسی لەوانەش رێكخراوی بەدر كە گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی نیمچە سەربازیە و ئێران پشتیوانی دەكات، و لەهەموو هەڵبژاردنەكانی دوای ساڵی 2003 كێبركێی كردووە و بەشداربووە، ئەمرۆش سەرۆكایەتی دووەم كوتلەی پەرلەمانی عێراق دەكات، بەدر بەسەرچاوەی سەرەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی دادەنرێت و ژمارەكەی چەكدارەكانی دوو ئەوەندەی ئەندامانی سەرایە سەلامە.

ئەمرۆ میلیشیایەكی شیعەی تر دێتە ریزی ئەوان، ئەویش ( عەسائیبی ئەهلی هەقە) كە بزوتنەوەیەكی جیابۆوەیە لە رەوتی سەدر كە ئێران و حزبوڵای لوبنانی ساڵی 2006 دایانمەزراند، قەیس خەزعەلی سەرۆكی بزوتنەوەكە هەوڵ دەدات بەرەبەرە لە پێناسی سەربازی دووركەوێتەوە و خۆی وەم رابەرێكی سیاسی عەرەبی عێراقی نەتەوەیی بناسێنێت.

گۆڕانكاری لە قەیس خەزعەلی
دەتواندرێت بۆ ئەمە بەشێك لەوتارەكانی ئەم دوایانەی قەیس خەز عەلی وەك نمونە وەربگرین، ئەو وتارەی لە 5ی كانونی دووەم و 23ی كانونی دووەم بەبۆنەی ساڵیادی كشانەوەی سوپای ئەمریكا و ساڵیادی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا پێشكەشی كرد لەم وتارانەدا ئەم گۆڕانكاریانە دەركەوتن:
-دووركەوتنەوە لەئێران
خەزعەلی كە هەوڵ دەدات لەسیاسەتی ئێرانی دووربكەوێتەوە و له‌ هه‌ڵوێسته‌ نوێكانیدا رایگەیاند، ئەو ماوەی 17 ساڵ لەئێران نەژیاوە، بەڵام ساڵانە جارێك بۆ دووجار لەگەڵ  منداڵاكانی سەردانی ئێران دەكات و بۆ ئەوەی پشوەكان لەوێ بەسەربەرن، چونكە ناتوانێت سەردانی هیچ وڵاتێكی تر بكات، بۆ جەختكردنەوەش لەهەڵوێستەكانی خەزعەلی، گوتییشی ئەگەر شەری ئەمریكا و ئێران لەدەرەوەی خاكی عێراق هەڵبگریسێت ئەوە هیچ پەیوەندیەكی بەئەوانەوە نیە.

- حوكمی ویلایەتی فقهی لە عێراق
لەئاماژەیەكدا بۆ پۆستی عەلی خامنەئی رابەری شۆرشی ئێران، خەزل عەلی رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ناكرێت سیستمی ویلایەتی فقهی هاوشێوەی ئێران لەعێراق پەیرەوبكرێت، گوتیشی، مانەوەی بەرزترین دەسەڵاتی ئاینی مەزهەبی شیعە لە نەجەف بەشێكە لەپێناسی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەكەیان و بەوشێوەیەش مەرجەعی نەجەف ناكرێت رۆڵی ویلایەتی فقهی لە عێراق بگێرێت.
-هێزەكانی حەشدی شەعبی
خەز عەلی رایگەیاند ناكرێت هێزەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق بۆ فەیلەقی سوپای پاسداران بگۆڕدرێت، چونكە یەكێك لەهۆكارەكانی مانەوەی سوپای پاسداران بوونی ویلایەتی فه‌قێیه‌.
-حزبوڵا
سەبارەت بەنمونەی حزبوڵای لوبنانی خەزعەلی رایگەیاند، شیعەكانی عێراق ناتوانن وەك شیعەكانی لوبنان رەفتاربگەن، چونكە لەعێَراق شیعە زۆرینەیە، بەڵام لە لوبنان كەمینەیە، گوتیشی ئەوان دەوڵەتن واتا شیعە لە عێراق پلەیەكی بەزرتریان لە حزبوڵای لوبنانی بەدەستهێناوە.

بەشێوەیەكی گشتی خەزعەلی هەوڵدەدات پێناسەیەكی نوێ بۆ خۆی دروست بكات و وەك كەسێك كە توانای كێبركێی لەگەڵ نەیارەكانی بۆماوەیەكی دوورودرێژهەیە خۆی دەربخات، بۆ ئەوەی سەرنجی گەنجان بۆلای خۆی رابكێشێت، و داوای بەهێزكردنی دەوڵەت دەكات، چونكە پێی وایە باشترین هەنگاوی رێگریە لەدەستوەردانی دەرەكی جا لەهەلایەكەوەبێت، ویلایەتەیەكگرتووەكان بێت یان ئێران یان وڵاتانی سوننە، خەزعەلی دەیەوێت ببێتە خاوەنی وتاری دژیەتی بوونی هێزی بیانی، و فراوان بوونی پێناسی رووبەڕووبونەوەی ئیسلامی بۆ ئەوەی بواری ئابورییش بگرێتەوە بۆ ئەوەی رێگەی وەبەرهێنانی بیانیش لەژێرخانی عێراق نەهێڵێت.

 

ئایندەی هەوڵەكانی عەسائیبی ئەهلی هەق
خەزعەلی ژمارەیەك پاداشتی پێشكەشی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن هەنگاو بەرەو دروستكردنی رەوتێكی سیاسی بنێت، لەمانگی نیسانی ساڵی 2018 وە ئامادەیی پیشانداوە بۆ ئەوەی چەكی گروپەكەی رادەستی حكومەتی عێراق بكاتەوە و میلیشیاكەی بكرێتە بەشێك لە هێزە ئەمنیەكانی عێراق، لەسەروبەندی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی ئایاری ساڵی 2018 كوتلەی سادقون بەسەرۆكایەتی خەزعەلی 15 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا لەكۆی 329 كورسی، كوتلەی سادقون بەخێرایی توانی كورسیەكانی زیادبكات، بەوپێیەی لەهەڵبژاردنی 2014 دا تەنها یەك كورسی هەبوو، ئەو زیادكردنە لەرێگەیەكی زیرەكانەوە بوو بەجۆرێك گەنجان و ئافرەتانی كردنە كاندیدی رەوتەكەی، هەروەها دەگوترێت لەناوەندەكانی دەنگدان لەشاری بەغداد میلیشیاكان دەنگدەرانیان ترساندووە و یاریان بەدەنگەكانیان كردووە، جێگەی ئاماژەیە عەسایبی ئەهلی هەق یەك وەزیری هەیە ئەویش عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەوار، كە زانایەكی دیاری بواری شوێنەوارە، بۆئەوەش دانرا تاوەكو پیشانی بدات كە بزوتنەوەی عەسائیب دەیەوێت جوانترین وێنە پیشان بدات.

 

بەڵام ئاستەنگی یەكەم لەبەردەم خەزعەلی تائێستاش  كردەوەكانی عەسائیبی ئەهلی هەقە كە بەبەردەوامی پێچەوانەی وتەكانی سەرۆكەكەیەتی، بەدرێژایی مێژوو عەسائیبی ئەهلی هەق هاوڵاتیانی عێراقی دەكوژێت، تەنانەت بەشێك لەكوژراوەكان شیعەبوون، كە ببونە ئاستەنگی بەردەم گروپەكەیان.

لەناوەراستی دەیەی رابردوو عەسائیبی ئەهلی هەق سەرۆكایەتی پرۆسەی پاكتاوی رەگەزی دەكرد لەشاری بەغداد، لەمانگی كانونی دووەمی ساڵی 2007 ،عەسائیب لەگەڵ ئێران هاوكاربوو بۆ رفاندنی پێنج سەربازی ئەمریكی و كوشتنیان لە كەربەلا، بەڵام تەنانەت "عەسائیبی ئەهلی هەقی تازەش" كە بەم شێوەیەی ئێستا لەدوای دروستبوونی حەشدی شەعبی دەركەوت لەساڵی 2014، بەبەڵگەوە دەركەوتووە كە تێوەگلاوە لەكوشتنی ئەو كەسانەی جل وبەرگی جیاوازیان لەبەركردووە، هەروەها لە كوشتنی گۆرانیبێژ و ئەو كەسانەی كە لەیانەكانی شەوانە كاریان كردووە و رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی تۆرەكۆمەڵایەتیەكان تێوەگلاوە.

هەروەها سەلمێندراوە كە چەكدارانی عەسائیب هەرەشەیان لەسیاسیەكان كردووە و سەرانەیان لەخاوەنی گازیۆن و چێشتخانە و یانەكانی شەوانە وەرگرتووە و مادەی هۆشبەریان هێناوەتە عێراق و پارەی زۆریان لەخاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەرگرتووە، هەروەها عسائیب ساڵی 2014 بەئاشكرا ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدادی رفاند و ساڵی 2016ش دەستی گرت بەسەر پاڵاوگەی بێجی كە گەورەترین پاڵاوگەی نە وتە لەعێراقدا و دواتر ئامێرەسەرەكیەكانی پاڵاوگەكەی بەزیادكردنی ئاشكرا فرۆشت.

ئەم رەفتارە "وەحشیگەرانە" تا ئەم كۆتایانەش بەردەوام بوو، لەهەڵبژاردنی مانگی ئایاری ساڵی 2018 ئەندامانی عەسائیبی ئەهلی هەق لەدەرەوەی وێستگەكانی دەنگدان لەناوچە سوننیەكانی باكور و رۆژهەڵاتی شاری بەغداد دەوەستان، و بەزۆر سەدان دەنگدەریان ناچاركرد لە ناوەندەكانی دەنگدان دەنگ بە كاندیدەكانی ئەوان بدەن، ئەوەش لەرێگەی هەرەشەی ئازاری جەستیەوە.

بەڵام لەناوچە دوورەدەستەكان عەسائیب توند و تیژی زیاتری بەشێوەی ئاشكرا دەكرد، لەمانگی تەموزی ساڵی 2018 عەسائیب گروپێك ئەفسەری خۆجێی سوپای عێراق و سەرۆك عەشیرەتە سوننیەكانی ناوچەی دوجەیلی باكوری بەغدادی رفاند، بەوپێیەی عەسائیب كۆنترۆڵی باكوری پارێزگای دیالەی كردبوو، ئەندامەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی لەجەلولا و خانەقین بەئەنقەست بەكاردەهێنا لەدژی كورد بەوپێیەی ئەوان دژی كوردبوون، بەهۆیەوە توندوتیژی لەوناوچانە دژی كورد دەستی پێكردەوە.

راسپاردەكان بۆ سیاسەتی ئەمریكا
تائێستا دیار نیە كە بزوتنەوەكەی موقتەدا سەدر یان رێكخراوی بەدر بەكردەیی چوونە ناو رەوتی سیاسی عێراق یان نا، چونكە هەردووكیان سەرۆكایەتی هێزێكی سەربازی گەورەدەكەن، و رەتی دەكەنەوە بەتەواوەتی بچنەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رەوتی سەدر و رێكخراوی بەدر وەك دوولایەنی كاریگەری شەرعی پرۆسەی سیاسی عێراق وەسف دەكات كە ناكرێت لەپرۆسەی حزبی دوربخرێنەوە، لێرەدا پرسیارە سەرەكیەكە كە بڕیاربەدەستانی ئەمریكا دەیكەن ئەوەیە كە ئایە پێویستە واشنتۆن وەك هێزێكی كاریگەر مامەڵە لەگەڵ عەسائیب بكات هاوشێوەی هێزەكاریگەرەكانی تر؟ یان لەبری ئەوە پێویستە خەزعەلی و گروپەكەی بخرێتە لیستی تیرۆر، وەك چۆن گروپەكانی تر كە لەئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن لەوانەش حزبوڵا و بزوتنەوەی حزبوڵا ی نوجەبا؟، بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوەدەكەن كە هەریەك لە رەوتی سەدر و رێكخراوی بەدر وەك دوولایەنی تارادەیەك میانرەو دەكرێت پشتیان پێببەسترێت.

لەلایەن ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پێویستە كارتی فشار بەسەپاندنی سزا لەدژی عەسائیبی ئەهلی هەق بەكاربهێندرێت بۆ رێككردنەوەی رەفتاری ئەو گروپە بەشێوەی راستەوخۆ بەئاراستەی راست، بەدیاریكراویش پێویستە ویلایەتەیەكگرتووەكان بە هێمنی ئاماژە بەوەبكات كە بەچڕی چاودێری عەسائیبی ئەهلی هەق دەكات لەناو پارێزگا و شارەكانی عێراقدا، و رەفتاری گروپەكەش بەیەكێك لەو هۆكارانە دادەنرێت كە پاڵ بەواشنتۆنەوە دەنێت بۆ ئەوەی سزایان بەسەردا بسەپێنیت، و كاریگەریش لەسەر هەڵسەنگاندنی كەسایەتی خودی خەز عەلی دەكات، پێویستە لەسەر واشنتۆن بەهێمنیەوە رایبگەیەنێت كە چاودێری دەستپێشخەریەكانی خەزعەلی دەكات سەبارەت بەهاوكاری سەربازی ئەمریكا- عێراق، كە ئامانج لێی تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆرستی داعشە، پێشتر رابەری عەسائیب ئاماژەی بەوەكرد كە دەكرێت بوونی راوێژكار و راهێنەرانی سوپای ئەمریكا كارێكی قبوڵكراوبێت، و بەپرسێكی تەكنیكی سەربازی وەسفكرد، و رایگەیاند ئەوە پرسێكی سیاسی نیە.بەڵام ئەگەر سوپای ئەمریكا لەعێراق بەهۆی هاندانەكانی پیاوە خاوەن میلیشیاكانی وەك خەزعەلی دەركران، ئەوە واشنتۆن تەنها كەمێك زیان دەكات و تەواوی سزاكانیش بەسەر خۆی و بزوتنەوەكەیدا دەسەپێنێت.