04:24 - 21/02/2019
ئامانجى یه‌كێتى له به‌رزكردنه‌وه‌ى سه‌قفى داواكارییه‌كانى
یه‌كێتى له بارودۆخێكى دژوار‌دا پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتى هێنایه پێش، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت جموجوڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت سستتربكات، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندازیارى پرۆژه نوێیه‌كه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه به لۆژیكى داواكردنى زیاتر لانى كه‌مى داخوازییه‌كانى جێبكاته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ى یه‌كێتى، پارتى گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه هه‌ڵپه‌سارد و ئێستا مه‌رجى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لێكتێگه‌یشتنى ٥ی شوبات ئه‌وه‌ش دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كرد.
مه‌به‌ستى یه‌كێتى له پڕۆژه نوێیه‌كه
یه‌كێتى دواى حه‌وت كۆبوونه‌وه‌و ده‌یان كاتژمێر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى نه‌گه‌یشته ئه‌نجام بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى ئێستا داوا ده‌كات قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى هه‌رێمى پێبدرێت و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌پێى ئه‌و زانیارییانەى په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پرۆژه‌ى زیادكردنى داواكارییه‌كانى یه‌كێتى هى كۆسره‌ت ره‌سوڵه، هه‌رچه‌ند دڵنیان كه پارتى ناچێته ژێر بارى داواكارییه‌كه به‌ڵام چه‌ند مه‌به‌ستێكى هه‌یه له پرۆژه‌كه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم نه‌درا به قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وا تاڵه‌بانى پۆستى جێگرى حكومه‌تى پێده‌درێت، ئه‌وكاتیش ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سازش له پۆستى جێگرى حكومه‌ت بكات، به‌و جۆره‌ش ده‌رباز كۆسره‌ت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه مسۆگه‌ر ده‌كات كه تا ئێستا ماڵى تاڵه‌بانى ره‌زامه‌ندییان بۆ ئه‌م داواكارییه ده‌رنه‌بڕیوه.
كێشه‌كانى ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى حزب
پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى یه‌كێتى بۆ پۆسته‌كانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى به‌رده‌م یه‌كێتییه، ئه‌وه‌ش وایكردووه یه‌كێتى به‌رده‌وام جه‌خت له داواكارییه‌كانى بكاته‌وه له‌گه‌ڵ پارتى یاخود داواكارییه‌كانى زیاتر بكات به‌و جۆره‌ش كێشه ناوخۆییه‌كانى حزبه‌كه بباته ده‌ره‌وه‌ى حزب و ناوخۆى حزبه‌كه سه‌رنجى له‌سه‌ر نه‌مێنێت و خه‌فه ببێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى پێش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى باس له‌وه‌كراوه كه با كاندیدى پۆسته‌كان یه‌كلایى بكرێته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا پارتى به داواكارییه‌كانى یه‌كێتى رازى بێت، ئه‌وان كام كاندید پێشكه‌شبكه‌ن بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و پرسه یه‌كلایى بكرێته‌وه، چونكه باڵه ناكۆكه‌كانى حزبه‌كه ناكۆكى توند له‌نێوانیان هه‌یه له‌سه‌ر پۆسته‌كان، بۆ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، هه‌ریه‌كه قوباد تاڵه‌بانى، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، حاكم قادر ركابه‌رى ده‌كه‌ن و بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش بێگه‌رد تاڵه‌بانى و رێواس فایه‌ق ركابه‌رن، هه‌رچه‌ند بڕیاربوو له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌م ناوانه به ده‌نگدان یه‌كلایى بكرێنه‌وه به‌ڵام كێشه‌كه وه‌ك خۆى مایه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تى نه‌یتوانى یه‌كلایى بكاته‌وه، له‌برى ئه‌مه سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى سه‌رنجى خسته سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى و دواجار ره‌تیكرده‌وه، به‌وه‌ش سه‌رنج له‌سه‌ر كێشه‌كانى ناوخۆى حزب بۆ ده‌ره‌وه‌ى حزب گواسترایه‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان پێش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، پارتى نه‌رمى نواندووه به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانى یه‌كێتى بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك و وه‌زیرى دادى عێراق، به‌ڵام یه‌كێتى له‌به‌رده‌م بابه‌تى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى كاندیدى پۆسته‌كانیدا بووه‌و ئه‌مه‌شى پێنه‌كراوه به‌زوویى بۆیه داواى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كردووه بۆ ٢٤ كاتژمێر، به‌ڵام پارتى ئه‌و داواكارییه‌ى په‌سه‌ند نه‌كرد.
یه‌كێتى به یاریكردن به كات زیاد له ئامانجێكى هه‌یه دیارترینیان، فشاركردنه له‌سه‌ر پارتى بۆ ئه‌وه‌ى بێته ژێربارى داواكارییه‌كانى و هه‌روه‌ها كێشه ناوخۆییه‌كانیش به‌وجۆره بچوكتر ده‌رده‌كه‌ون بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر كێشه‌كان سڕده‌بن، هه‌روه‌ها یه‌كێتى به‌وجۆره نماییشێك ده‌كات خۆى له‌به‌ره‌یه‌كدا پیشان ده‌دات كه به ته‌نها داكۆكى له كه‌ركوك ده‌كات و به‌رامبه‌ر خواسته‌كانى پارتى وه‌ستاوه‌ته‌وه له‌پێناو هاوسه‌نگى له هه‌رێمى كوردستان.
یه‌كێتى ئێستا داواى چى ده‌كات؟
له قۆناغى نوێى دانوستانه‌كان یه‌كێتى داواى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كات، له‌گه‌ڵ پێنج وه‌زیر و پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زیری دادی عێراق. هه‌روه‌ها به‌پێى پرۆژه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌بێت له ناوه‌ندى پارێزگاكه بكرێت و كاندیدى وه‌زیرى دادیش خالید شوانى بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پرۆژه نوێیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه‌و داواى كردووه وه‌ڵامى بدرێته‌وه.
هه‌ڵوێستى پارتى
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پارتى دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه نوێیه‌كه‌ى یه‌كێتى بینیوه، ئاماده نه‌بووه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكات و وه‌ڵامى یه‌كێتى بداته‌وه، به‌رپرسانى پارتى رایانگه‌یاندووه، قسه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ناكه‌ن، و له ئێستادا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى راگرتووه، بڕیاربوو رۆژى چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى سه‌ردانى سلێمانى بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتى كۆببێته‌وه، به‌ڵام به زانینى پرۆژه نوێیه‌كه‌ى یه‌كێتى گفتوگۆكانیان وه‌ستاندووه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، مه‌سعود بارزانى دواى زانینى پرۆژه نوێیه‌كه‌ى یه‌كێتى، به به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى گوتووه دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مه‌كه‌ن، بۆیه دواتر پارتى ئه‌و په‌یامه‌ى به یه‌كێتى گه‌یاندووه، كه ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى یه‌ك رێگه هه‌یه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ى ٥ی٢ كه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى له هه‌ولێر واژۆكرا، بۆیه ئێستا كۆبوونه‌وه‌و دانوستانه‌كان وه‌ستاون.
كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ى یه‌كێتى
یه‌كێتى بڕیاربوو رۆژى چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بى سیاسى گردبوونه‌وه‌یه‌كى كادیره‌كانى رێكبخات و تێیدا دروشمى پشتیوانى بۆ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه بڵێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى نیگه‌رانى ئه‌مریكاوه گردبوونه‌وه‌كه گۆڕا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له ته‌لارى هونه‌ر، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها ١٥ خوله‌كى خایه‌ند و دوو گوتارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و حاكم قادرى تێدا خوێنرانه‌وه ئه‌وه‌ش مایه‌ى نیگه‌رانى به‌شێك له ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، چونكه پێشتر باس له‌وه‌كرابوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراواندا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى و كادیره‌كان، بڕیار ده‌درێت كه یه‌كێتى چى بكات، به‌ڵام ئه‌وانه نه‌كراون و ژماره‌یه‌كى كه‌مى به‌رپرسه باڵاكان ئاماده‌ى بوون و ماڵى تاڵه‌بانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه بوونیان نه‌بوو.
مانۆڕه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌كوێوه سه‌ر ده‌رده‌كات
ئه‌وه‌ى هێزى به یه‌كێتى داوه له‌و مانۆڕه نوێیه‌ى ده‌ستى داوه‌تێ كاته، یاریكردن به كات كارتى ده‌ستى یه‌كێتییە، به‌پێچه‌وانه‌وه بژارده‌ى دوو ئیداره‌یى و یاخود دابڕینى ئیداره‌ى سلێمانى و په‌یوه‌ستكردنى به به‌غداوه ئاڵۆزه‌و بۆ یه‌كێتى به‌ردێكى قورسه، به‌تایبه‌ت پێچه‌وانه‌ى خواستى ئه‌مریكایه و حزبه‌كانى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ نییه‌و ناوخۆى یه‌كێتیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كۆك نین مه‌لابه‌ختیار كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌دوایین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به‌بژارده‌ى دوو ئیداره‌یى، گوتى هه‌ر لایه‌نێك بیر له بژارده‌ى دوو ئیداریى بكاته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌كات، بۆیه‌و ئه‌و حزبه بۆ كپكردنى كێشه‌كانى ناوخۆى و جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى ناچاره یارى به‌كات بكات، به‌ڵام گرفتى گه‌وره بۆ ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یه كه پێناچێت كات تا سه‌ر یارمه‌تیده‌رى بێت و دوورنییه دۆخه‌كه به‌سه‌ر خۆیدا قڵپ بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رمێزى دانوستانه‌كان هیچ به‌ده‌سنه‌هێنێت دوور له گفتوگۆكانیش دۆخه‌كه به‌هه‌مان جۆره، گره‌نتى ئه‌وه‌ى نییه كه پارتى و لایه‌نه‌كانى دیكه تاسه‌ر له‌سه‌رى بوه‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌رمانى ده‌ردى كێشه ناوخۆییه‌كان دواخستنیان نییه به‌ڵكو خستنیانه به لایه‌كدا به‌وپێیه‌ى دره‌نگ یان زوو ده‌بێت كاندیده‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه بۆ پۆسته‌كان.