04:45 - 02/03/2019
ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى زیاتره یاخود رێكنه‌كه‌وتن
هه‌ولێر گه‌ڕێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى چاره‌نوسساز به خۆوه ده‌بینێت، یه‌كێتى و پارتى فشارى ده‌ره‌كییان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ره، پارتى په‌له‌په‌لى زیاترى پێكه‌وتووه و یه‌كێتیش به مرونه‌ته‌وه ده‌چێته‌وه كۆبوونه‌وه، هه‌ردوولا به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ڵێن پێشبینییه‌كان زیاتر بۆ رێككه‌وتنن نه‌ك پێكنه‌هاتن، واش دێته‌پێش چاو له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى خۆیان سووربن، یه‌كێتى به سێ پاكێجه‌وه دانوستان ده‌كات و پێده‌چێت ده‌ستبه‌ردارى بیرۆكەى یه‌ك پاكێجى بووبێت.
یه‌كێتى و پارتى پێش كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه هه‌ردوولایان هه‌نگاویان به‌ره‌و دروستكردنى فشارنا له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر، یه‌كێتى ویستى له‌رێگه‌ى سه‌ردانى به‌غداوه پارتى دوودڵ بكات و بیهێنێته ژێربارى داواكارییه‌كانى، پارتیش له‌رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ویستى واى پیشاندا باكى به‌دۆخه‌كه نییه بێ یه‌كێتى ناوه‌ستێت، ویستیشى فشار له‌سه‌ر یه‌كێتى بكات زووبێته پێشه‌وه‌و داواكارییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه، له‌راستیدا هیچ كام له‌و هه‌نگاوانه‌ى هه‌ردوولایه‌ن فشارى ئه‌وتۆیان دروستنه‌كرد، هه‌م یه‌كێتى له به‌غدا به ده‌ستى به‌تاڵ هاته‌وه‌و هه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌یان پێوه‌دیاربوو كه بۆفشارن و كارنامه‌كانیان بابه‌تى ئه‌وتۆى تێدانه‌بوو په‌له‌په‌لیشى پێوه‌دیاربوو.
فشارى ده‌ره‌كى
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له‌سه‌ر یه‌كێتى و پارتى فشارى ده‌ره‌كى هه‌یه و ئه‌مریكا له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به رێككه‌وتنیان بگه‌یه‌نێت، دوایین په‌یامى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى رابردوو بوو، كاتێك باڵیۆزى ئه‌و وڵاته به وه‌كاله‌ت له به‌غدا جۆن وود، هه‌روه‌ها كونسوڵى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ستیڤن فه‌یگن، سه‌ردانى گۆڕان و به‌رپرسانى یه‌كێتیشیان كرد، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسەر پرێس، شانده‌كه هه‌ڵوێستى فه‌رمى واشنتنیان گه‌یاندووه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌رچى زووه به رێككه‌وتن بگه‌ن و پێكهێنانى حكومه‌ت له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وێت.
باس له‌وه‌شده‌كرێت كه ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه فشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌رێككه‌وتن بگه‌ن، هه‌رچه‌ند زانیارى نافه‌رمیش هه‌یه كه ئێران فشارى له‌سه‌ر یه‌كێتى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وا به ئاسانى رێكنه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى و مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى تارانیش ئه‌وه‌یه پارتى ناچارببێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له ده‌رگاى تاران بدات تا یه‌كێتى بهێنێته ژێر بار و ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كانى كه‌ركوك و به‌غدا ببێت، هه‌رچه‌ند ئه‌م بابه‌ته بۆ پارتى هه‌ستیارى زۆرى هه‌یه و ده‌زانێت ئه‌مریكا و وڵاتانى دیكه‌ى رۆژئاوا‌و ته‌نانه‌ت توركیاش نایانه‌وێت ئێران گرێى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌و حكومه‌تى هه‌ولێریش تاران پێكیبهێنێت.
هه‌رچه‌ند فشارى راسته‌وخۆى عێراق بۆ رێككه‌وتن نابینرێت، به‌ڵام شانده‌كه‌ى یه‌كێتى كه سه‌ردانى به‌غدای كرد، به ده‌ستى به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون یه‌كێتى و پارتى خۆیان به‌رێككه‌وتن بگه‌ن و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه پشتیوانى لایه‌كیان بكه‌ن له‌سه‌ر حسابى لاكه‌ى دیكه، ئه‌وه‌ش جۆرێك له فشارى دروستكردووه بۆ رێككه‌وتن.
جه‌وى پێش كۆبوونه‌وه‌كه
به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌کە نه‌رمى به‌هه‌ردوولاوه ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رێككه‌وتن بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جۆرێك له جوڵه‌ى دبلۆماسییه‌و دواجار ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌ته‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه به‌رێككه‌وتن ده‌گات یاخود نا، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ش لێدوانى جۆراوجۆر هه‌بوون كه بۆنى رێككه‌وتنیان لێنه‌ده‌هات، وه‌ك ئه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى سوربوونى حزبه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر دانانى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ پارێزگارى كه‌ركوك و دوو ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیش، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و محه‌مه‌د وه‌تمان باسیان له بژارده‌ى دوو ئیداره‌یى كردبوو بۆ راگه‌یاندنه‌كان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى، چه‌ند رۆژێكه به ته‌له‌فۆن له گفتوگۆدان و هه‌ردوولا هه‌وڵده‌ده‌ن پێش كۆبوونه‌وه‌كه لێكتێگه‌یشتنێك دروست بكه‌ن، پێده‌چێت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نه‌رمییه‌ك هه‌بێت بۆ گفتوگۆ، زانیارى هه‌یه كه یه‌كێتى ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى یه‌كێك له پاكێجه‌كانى بێت ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانى له حكومه‌تى نوێ جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه نه‌رمى له پارتیش ده‌وێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى،"جه‌وى پێش كۆبوونه‌وه‌كه خراپ نییه، یه‌كێتى به سێ پاكێجه‌وه گفتوگۆده‌كات، له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ئیراده‌ى به‌هێز هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گه‌یشتنه به رێككه‌وتن هه‌ردولاش هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن، به‌ڵام رێككه‌وتن لاى ئێمه ئه‌وه نییه كه به‌هه‌ر نرخێك بێت به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بنه‌مایه‌كى سه‌قامگیربێت و به‌رده‌وام بێت، هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى لێبكه‌وێته‌وه".
گوتیشى"جه‌وى ناو كۆبوونه‌وه‌كه چاره‌نوسى كۆبوونه‌وه‌كه دیاریده‌كات، له هه‌موو حاڵه‌تێك كێشه‌كان له‌ناو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان دروست نابێت، به‌ڵكو له دانیشتنه‌كان دروستده‌بێت، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ گۆڕ‌انى تێڕوانینه‌كانى پارتى له ئارادا نییه، ئه‌وه‌ى من ئاگادار بم ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ده‌توانین نه‌رمییه‌ك له مه‌سه‌له‌كان بنوێنین به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌نجامه‌كانى ئه‌نجامى باش بن شیاوى جێبه‌جێكردن بن، بۆ نمونه پارتى به زاره‌كانى كێشه‌ى له‌گه‌ڵ داواكانى یه‌كێتى نییه به‌ڵام بۆ رێككه‌وتنى نوسراو باسله‌وه‌ده‌كات پێویست به واژۆكردن ناكات".
یه‌كێتى و پارتى ته‌نانه‌ت پێش وه‌خت له‌سه‌ر شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه كێشه‌یان هه‌بوو، رۆژ نورى شاوەیس گوتى، كاتى ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كانى دیكه سه‌ردانى پارتى بكه‌ن، یه‌كێتیش ده‌یویست كۆبوونه‌وه‌كه له سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت، دواجار له‌سه‌ر هه‌ولێر و باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى رێككه‌وتن، ئه‌و جیڕییه‌ى پارتى له‌سه‌ر شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه زۆرتر نمایش بوو كه زۆر موحتاج و بە هه‌ڵه‌ده‌وان نییه بۆ رێككه‌وتن.
دۆخێكى هه‌ستیار و نه‌زانراو
ره‌نگه لایه‌نه‌كان بۆنى ئه‌وه‌یان كردبێت دۆخێكى نائاسایى له‌پێش بێت به‌ڵام به‌رچارو روونى زۆر به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه، پێده‌چێت په‌له‌په‌لى زۆرى پارتى بۆپێكهێنانى حكومه‌ت و فشاره زۆره‌كانى ئه‌مریكا بێ هۆنه‌بێت، له‌وتارى هه‌ینى ئه‌م هه‌فته‌یه نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى شیعه‌كان هۆشداریدا له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، نێچیرڤان بارزانیش رۆژى هه‌ینى دیسان باسى له داعش كرد و گوتى داعش ماوه‌و جموجوڵیان زۆره، ئێستا داعش له سوریا له دوایین رۆژه‌كانى ته‌مه‌نى خۆیدایه به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ى سیناریۆى ٢٠١٤و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ عێراق وا ئاسان نابێت چونكه ئه‌مریكا ئه‌مه‌ى ناوێت و به پله‌ى یه‌كه‌م چاوى له‌سه‌ر ئێرانه و عێراقێكى ناسه‌قامگیر یارمه‌تى نادات فریاى تاران بكه‌وێت.
به‌ڵام ململانێكانى ئێران و ئه‌مه‌ریكاش تادێت گه‌رمتر بێت، زۆرێك پێیان وایه ئه‌م هێلكه تا سه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م په‌ته‌وه به‌ن نابێت و نێوانى ئه‌و دوو وڵاته ده‌قڵیشێته‌وه، دۆخى ناوچه‌كه به قۆناغێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت هه‌رێم و عێراق سنوروێكى دورودرێژیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ئه‌مریكاش ڕاوى ئه‌وانه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ماهه‌نگن، بۆ ئه‌مه چاوپۆشییه‌كى له كورد و عێراقییه‌كان كردووه، دیار نییه ئه‌مه تا سه‌ر ده‌بێت یاخود دۆخى ناوچه‌كه ده‌شڵه‌ژێت له‌دۆخێكى وه‌هادا هێشتنه‌وه مه‌له‌فى حكومه‌تى هه‌رێم به‌م جۆره‌ى ئێستا هیچ مایه‌ى دڵنیایى نییه زلهێزه‌كان به چڕى سه‌ریانكردووه‌ته ناوچه‌كه، رێكنه‌كه‌وتنى یه‌كێتى پارتیش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌رگا بكاته‌وه به‌ڕووى دۆخێكى نادیار و ده‌ستوه‌ردانى وڵاته خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن زیاترە یاخود رێكنه‌كه‌وتن
جگه له فشارى ده‌ره‌كى لایه‌نه‌كان له‌ناوخۆى كوردستان و به تایبه‌ت گۆڕان، دواكه‌وتنى زیاترى پێكهێنانى حكومه‌تیان پێخۆش نییه، له‌ناوخۆى یه‌كێتیش به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن زووتر رێككه‌وتن بكرێت و بگه‌نه ئه‌نجام، پارتیش حه‌زى زۆرى هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌بێته گرفت هه‌ر كام له یه‌كێتى و پارتى هه‌وڵبده‌ن سود له‌دۆخى یه‌كدى وه‌ربگرن و به‌رده‌وامى به یارییه‌كه بده‌ن تا براوه بن له دانوستانه‌كان.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى پێیوابێت له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى له‌ژێر فشارى زووپێكهێنانى حكومه‌ته‌و ترسى له دواكه‌وتنى هه‌یه بۆیه ناچار ده‌بێت به پاكێجه‌كانى یه‌كێتى رازیبێت، پارتیش وابیربكاته‌وه كه یه‌كێتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى به‌تاڵ له به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و فشارى ئه‌مریكاى له‌سه‌ره بۆ رێككه‌وتن، ئه‌وه ره‌نگه دانوستانه‌كان له به‌ین بچێت و وا به‌زووى نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، بۆ رێككه‌وتن ده‌بێت هه‌ردوولا ده‌ستبه‌ردانى دروستكردنى فشار‌و یاریكردن به كات بن، ئێستا وادێته پێش چاو ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن زیاتر بێت به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانى رابردوو ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك هه‌ردوولا گوتیان به‌رێككه‌وتن گه‌یشتون به‌ڵام واده‌رنه‌چوو، هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ په‌یسه‌ر گوتى، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى و پارتى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زۆره رێكبكه‌ون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى"هه‌نگاوى باش هه‌یه و به‌ره‌و پێشچوونى زۆر باش له‌لایه‌ن یه‌كێتى و پارتییه‌وه، رێگاكان به‌ره‌و خێر ده‌ڕۆن، بڕواناكه‌م له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى گرێیه‌ك مابێت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا داخراوه‌كانەو گرێكان ده‌كاته‌وه".
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه له بۆشایى متمانه‌دا
یه‌كێتى و پارتى متمانه‌یان به‌یه‌ك ته‌واو لاواز بووه، به جۆرێك له‌یه‌ك دڵنیانین ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتوون جێبه‌جێبكرێت بۆیه‌ش تا ئێستا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ٥ی شوبات هه‌ردوولا واژۆیان كرد له‌سه‌ر رێككه‌وتن، به‌ڵام دواتر جێبه‌جێنه‌كرا، به‌بێ متمانه‌یى زۆره‌وه له‌به‌رده‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دان، كه‌كات چیتر یارمه‌تیده‌ر نییه، ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه دیاریده‌كات كه ئه‌م بێمتمانییه به بێمتمانه‌یى زیاتریان ده‌گه‌یه‌نێت، یاخود فشاره‌كان ناچاریان ده‌كات چاو له هه‌ندێك مه‌رج و داواكارى دابخه‌ن.