07:16 - 05/03/2019
گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنى ژووره تاریكه‌كان
ناوه‌رۆكی دوایین رێككه‌وتنى
یه‌كێتى و پارتى، هاوشێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوویان نادیاره، خه‌ڵك و كادیرانى
هه‌ردوو حزب و به‌شێك له به‌رپرسه‌كانیان نازانن له‌سه‌رچى رێككه‌وتوون، ئه‌و خاڵانه‌ى
رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه ناخرێته پێش چاوى خه‌ڵك، له‌كاتێكدا ده‌گوترێت رێككه‌وتنه‌كه
بۆ پێكهێنانى حكومه‌ته، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به خه‌ڵك و ژیانى گشتییه‌وه هه‌یه‌و
خه‌ڵكیش زانیاری‌یان له‌باره‌یه‌وه سفره.
یه‌كێتى و پارتى له مێژووى
خۆیاندا چه‌ند رێككه‌وتنێكیان كردووه، رێككه‌وتننامه‌ى واشنتن ساڵى 1998 و رێككه‌وتنى
ستراتیژى ساڵى 2007 و رێككه‌وتنى نێوان مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى، رێككه‌وتنه‌كان
بۆ پێكهێنانى كابینه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، دواینیان رێككه‌وتنى 4ى ئازار بوو له
هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مه‌ى دوایشیان هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى دیكه ئاشكرانه‌كرا، رێككه‌وتنه‌كه
له رووناكیدا واژۆكراو كه‌سیش نه‌یبینى، نازانرێت له‌سه‌ر چى و چۆن رێككه‌وتوون و
پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیانى خه‌ڵك و ئازادییه گشتییه‌كان چۆن قسه‌ى له‌سه‌ر
كراوه، له‌سه‌ر هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانى یه‌كێتى و پارتى كه‌مترین زانیارى هه‌یه
هیچ كام له‌و رێككه‌وتنانه زانیارى فه‌رمى نییه كه بزانرێت باسى چى ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتنه‌كه ته‌نها
بۆ خه‌ڵك ناروون نییه، به‌ڵكو پێده‌چێت به‌شێك له به‌رپرسه‌كانیشیان ئاگادارى
ناوه‌رۆكه‌كه‌ى نه‌بن، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسى رێكخستنه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى
یه‌كێتى له نوسینێكدا ده‌ڵێت"پێش ئه‌وه‌ی پیرۆزباییتان لێ بكه‌ین پێمان بڵێن
چیتان ئیمزا كردووه ؟؟".
به‌پێى یاساى ژماره
11ى ساڵى 2013 هه‌موو كه‌سێك مافى خۆیه‌تى، هه‌ر زانیارییاكى بوێت ده‌ستیبكه‌وێت،
سروشتى بێت یاخود مه‌عنه‌وى، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌ى زانیارى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت،
كۆمپانیا بێت، یاخود ده‌زگاى حكومى یاخود هه‌رشوێنێك كه‌سایه‌تى یاسایى هه‌بێت، به‌ڵام
له راستیدا خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسانیش ناتوانن ده‌ستیان بگات به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌و
دووحزبه له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
ره‌حمان غه‌ریب رۆژنامه‌نوس
ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر عه‌یب و عارێكى تێدا نه‌بێت ئه‌وا بۆچى بڵاوى ناكه‌نه‌وه،
مافى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى مافى هه‌موو هاوڵاتییه‌كه بیزانێت، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى
به حكومه‌ته‌وه هه‌بێت یاخود حزبه‌كانه‌وه هه‌بێت، حزبه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان
خۆیان ده‌نگیان به یاساى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى دا، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك زانیارى نییه
له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه".
گوتیشى"بێگومان
نایانه‌وێت ئه‌م بابه‌ته به خه‌ڵك بگات، عه‌یبێكى زۆر گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی یه‌كێتى
و پارتى كردوویانه، ئه‌مان ئیحتیرامى ئه‌ندامه‌كانى خۆیان ناگرن كه رێككه‌وتوون
و به ئه‌ندامه‌كانى خۆیان ناڵێن، گۆڕان كارێكى زۆر باشى كرد كه هه‌رچى له‌سه‌رى
رێككه‌وتبوو له‌گه‌ڵ پارتیدا بڵاویكرده‌وه بۆ خه‌ڵك، ئه‌وه‌ى كه بڵاوى ناكاته‌وه
له ئه‌ساسدا هه‌ست ده‌كات ئه‌م رێككه‌وتنه عه‌یب و عارێكى تێدایه، دیاره ئه‌م
رێككه‌وتنه عه‌یب و عارێكى تێدایه بۆیه بڵاویناكه‌نه‌وه".
په‌یسه‌ر پرێس پێشتر
له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگادارى كۆبوونه‌وه‌كانى یه‌كێتى و پارتییه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتبوو كه
كه ئه‌و دووحزبه ده‌یانه‌وێت له‌كۆى 40 خاڵی رێككه‌وتنه‌كه ته‌نها 11 خاڵی بۆ
رای گشتی ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتییه‌وه
ئاشكرا ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی
كه پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌نین ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیان و رای گشتی و میدیا
ئاشكرای بكه‌ن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى"به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی
و پارتی له‌سه‌ر نه‌وت و دابه‌شكردنی داهاته و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون ئه‌و خاڵانه
وه‌ك هێڵی سورو ته‌ماشا بكرێت و نابێت بۆ
رای گشتی ئاشكرابكرێت".
پێشتر ره‌خنه‌ى زۆر هه‌بوون
كه شێوازى كاركردنى یه‌كێتى و پارتى، سیاسه‌تى ژووره تاریكه‌كانه‌و خه‌ڵكى
ئاگادار نییه له‌سه‌رچى رێكده‌كه‌ون و چى ده‌كه‌ن و چى ناكه‌ن، به‌ڵام دوایین رێككه‌وتنیش
ئه‌و ره‌خنه‌و نیگه‌رانییانه‌ى نه‌ڕه‌وانده‌وه، ئه‌و دوو حزبه به هه‌مان شێوه‌ى
جاران رێككه‌وتنیان ئیمزاكرد و له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كه‌ى هیچیان به میدیاكان نه‌وت.
مه‌جید ساڵح نوسه‌ر هۆكارى
ئاشكرانه‌كردنى رێككه‌ونته‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى،
ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كان كۆمه‌ڵێك بابه‌تن كه په‌یوه‌ستن به دابه‌شكردنى داهات و نه‌وت،
ئه‌وه‌ش یاسایى و شه‌رعى نییه بۆیه نایه‌نه‌وێت خه‌ڵكى بزانێت له‌سه‌ر چى رێككه‌وتوون.
ئه‌و نوسه‌ره بۆ په‌یسه‌رپرێس
گوتى"رێككه‌وتنه‌كانى یه‌كێتى و پارتى بوعدێكى ئابورى هه‌یه، جاران ته‌نها
گومرك هه‌بوو، ئێستا نه‌وت و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى دیكه‌ى ئابورى هاتووه‌ته سه‌رى، هه‌میشه
یه‌كێتى ده‌یه‌وێت شه‌ریك بێت له‌و مه‌سه‌له، نه‌ك شه‌ریك بێت له ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى سه‌روه‌ت و سامان رێكده‌كه‌ون
و شه‌ڕى ناوخۆش كه وه‌ستا رێككه‌وتن بوو له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان، ئیستاش كه
ئاشكراى ناكه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ته".
پێده‌چێت به‌شێكى هۆكارى
ئاشكرانه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه به‌هۆى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتییه‌وه بێت، له‌ناوخۆى
ئه‌و حزبه راجیایى زۆر هه‌یه و له‌سه‌ر بڕیاره‌كان كۆك نین، به بڕواى مه‌جید ساڵح،
ئه‌و داواكارییانه‌ى یه‌كێتى هه‌یه‌تى داواكارى باڵه‌كانى ئه‌و حزبه‌یه بۆ وه‌رگرتنى
پۆست، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئاشكراى ناكه‌ن، به‌ڵام رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى
و خه‌ڵك و رۆشنبیران ده‌بێت فشار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه
ئاشكرا بكرێت و بێده‌نگ نه‌بن".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى
ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون له‌ناو ئه‌و پۆستانه‌ى كه له‌نێوان هه‌ردوو حزب رێككه‌وتنى
له‌سه‌ر كراوه، چه‌ند پۆستێكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى تێدایه كه بڕیاره به‌یه‌كێتى
بدرێت، له‌كاتێكدایه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌پێى یاسا ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و كه‌سانى
سه‌ربه‌خۆى تێدابن و دووربێت له ده‌ستوه‌ردان و پشكى حزبى.
ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ژیانى گشتى و كێشه‌ى خه‌ڵك بێت بۆ بڵاوناكرێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه
له‌سه‌ر ژیانى گشتى و كێشه‌ى خه‌ڵك بێت و په‌یوه‌ست بێت به پرسه‌كانى چاكسازى و
ئازادى و دیموكراسییه‌وه به‌ربه‌ستى ئه‌وتۆنییه بۆ بڵاوكرده‌وه‌ى، ته‌نانه‌ت
خودى ئه‌و حزبانه كاتێك هه‌نگاوێكى واده‌نێن كه په‌یوه‌ندى هه‌بێت به پرسى
چاكسازى و ژیان و كێشه‌كانى خه‌ڵكه‌وه له راگه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن
به زۆرترین كه‌سى بگه‌یه‌نن، به‌ڵام پێده‌چیت رێككه‌وتنه‌كه‌ى 4ى ئازار به‌شێكى زۆرى
په‌یوه‌ست بێت به به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و داهات و نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانى دیكه
كه پێویسته له قاسه‌ى حكومه‌تدابن و ده‌ستى حزب نه‌یانگاتێ..