08:00 - 06/03/2019
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌پێى یاسا رۆڵى چى ده‌بێت؟
دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌و پۆسته سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى زۆرى لایه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ستى سه‌رۆك ده‌به‌ستن و له په‌رله‌مان زۆرتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كاروباره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له سێ كه‌س پێكدێن، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، جێگر، سكرتێره‌كه‌ى(ئێستا به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ سكرتێر گۆڕاوه بۆ جێگرى دووه‌م) په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى له بواره‌كانى یاسادانان و چاودێرى به هیچ كام له‌و سێ كه‌سه به ته‌نها نه‌داوه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان به هاوبه‌شى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت و ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى به‌كارهێناوه له به‌شه‌كانى یاسادانان و لێپرسینه‌وه.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌توانێت چى بكات؟
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان داده‌نێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسن له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرۆژه یاسا‌و بڕیارانه بده‌نه‌وه كه پێشكه‌شكراون به هه‌ماهه‌نگى لیژنه‌ى یاسایى، واته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه یاخود نا، یاخود بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و ده‌ستكارى پرۆژه‌كه بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌مادده‌ى ٨٠ی په‌یڕه‌وه‌كه‌دا باسى لێوه‌كراوه.
هه‌روه‌ها مادده‌ى ١٦ی په‌یره‌وه‌كه ١٢ ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شى دیاریكردووه، بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، كه گرنگترینیان بریتین له
دانانى به‌رنامه‌ى كار
په‌سه‌ندكردنى كۆنوسى كۆبوونه‌وه‌كان
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناكۆكى لیژنه‌كان
راسپاردنى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ كارێك
په‌یكه‌رى رێكخستنى په‌رله‌مان داده‌نێن
سیاسه‌تى كارگێڕى و دارایى په‌رله‌مان داده‌ڕێژن
بودجه‌ى په‌رله‌مان دیاریده‌كه‌ن
بڕیار له خانه‌نشینكردنى كارمه‌ندان و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌رله‌مان ده‌ده‌ن
هه‌ڵوێست له‌سه‌ر رووداو‌و پێشهاته‌كان ده‌رده‌بڕن
پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتى نوسینگه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
بڕیار ده‌ده‌ن كام پرۆژه یاسا بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌و كامه ره‌تبكرێته‌وه
به سه‌رنجدان له‌و بڕگانه‌ى سه‌ره‌وه روونده‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵات یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى سپێردراون و ده‌سه‌ڵاتى تایبه‌ت نین بۆ هیچ كام له‌و سێ كه‌سه‌ى له ده‌سته‌كه‌ن، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیش سێ كه‌سن و بۆ پیاده‌كردنى هه‌ریه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌بێت لانى كه‌م، دوو كه‌سیان واژۆى بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى له هیچ مادده‌یه‌كى په‌یڕه‌وه‌كه‌و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌سه‌ڵاتى ڤیتیۆكردن نه‌دراوه به ته‌نها ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌توانێت چى بكات؟
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ١٣ ده‌سه‌ڵاتى دیاریكراوى هه‌یه كه تایبه‌تە به‌خۆى و له حاڵه‌تى ئاماده‌نه‌بوونیدا جێگرى یه‌كه‌مى پیاده‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كات كه بریتین له
نوێنه‌رایه‌تیكردن په‌رله‌مان و قسه‌كردن به‌ناویه‌وه
جێبه‌جێكردنى یاسا‌و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌ڕله‌مان
كردنه‌وه‌ى خولى په‌ڕله‌مان و كۆتاییپێهێنانى
به‌رزه‌فتكردنى گفتوگۆ و پارێزگاریكردن له‌شكۆى په‌رله‌مان
گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست بۆ پاراستنى ئاسایشى په‌رله‌مان
خستنه‌رووى ئه‌و بابه‌تانه‌ى پێویستیان به ده‌نگدان هه‌یه
نوێنه‌رایه‌تیكردنى په‌رله‌مان له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان
هه‌ر رێكارێكى یاسایى په‌رله‌مان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان ناكۆك نه‌بێت
ناردنى بڕیار و یاساكانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ستى ده‌رچواندنیان
هه‌ژماركردنى ئه‌و یاسایانه‌ى كه له‌ماوه‌ى دیاریكراودا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌رناچن
واژۆكردنى سه‌رجه‌م نوسراوه فه‌رمییه‌مان
ده‌رچوواندنى بڕیارى خانه‌نشینكردنى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان فروانن و كاروباره ئیدارییه‌كانى په‌رله‌مان راده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان ده‌سه‌ڵاتى رووكه‌ش و پرۆتۆكۆلین به‌ڵكو بۆ بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان ده‌بێت به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى دیكه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بڕیارى لێبدرێت.
جێگرى یه‌كه‌م
جێگرى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونى سه‌رۆك سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى پیاده‌ده‌كات و یارمه‌تیده‌رى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌بێت له ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى، سه‌رپه‌رشتى كارى لیژنه‌كان ده‌كات، و سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌كان ده‌كات، جێگرى یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتى زۆرى بۆ دیارینه‌كراوه به‌ڵام ده‌نگى ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كاریگه‌ره.
سكرتێرى په‌رله‌مان
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان یاخود جێگرى دووه‌م ١٠ ده‌سه‌ڵاتى دیاریكراوى هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كانى ئه‌م زۆرتر وه‌ك ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه له بڕیاردان له پرۆژه‌یاسا و بڕیاره پێشنیاركراوه‌كان، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى بۆ دیاریكراون په‌یوه‌ستن به ژماردنى ئه‌ندامان و ده‌نگه‌كانیان و سه‌رپه‌رشتى نوسینه‌وه‌ى كۆنوس و چاپكردنى بڕیار و یاساكان.
به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان
مادده‌ى ٤٧ له بڕگه‌ى یه‌كه‌مى جارێكى دیكه دووپاتیده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان داده‌نێن و له مادده‌ى ٤٨ جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر بابه‌تێك له به‌رنامه‌ى كاردا نه‌بێت گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام ٢٤ كاتژمێر پێش واده‌ى كۆبوونه‌وه ١٠ په‌رله‌مانتار یاخود سه‌رۆك فراكسیۆنێك یاخود نوێنه‌رى پێكهاتەیه‌ك ده‌توانن داوا بكه‌ن بابه‌تێك بۆ به‌رنامه‌ى كار زیادبكرێت، لیژنه‌كانیش ٤٨ كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه. ده‌ستكاریكردنى خشته‌ى كارى هه‌فتانه‌ش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه.
په‌رله‌مان چۆن چاودێرى ده‌كات؟
یه‌كێك له ره‌گه‌زه‌كانى چاودێرى پرسیاره، په‌رله‌مانتاران ده‌توانن له‌رێگه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌وه پرسیار ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت بكه‌ن، وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى مافى هه‌یه پرسیاره‌كه ره‌ت بكاته‌وه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وبوو.
پرساندنیش ره‌گه‌زێكى دیكه‌ى لێپرسینه‌وه‌یە تێیدا داوا له سه‌رۆك یاخود جێگره‌كه‌ى یاخود وه‌زیره‌كان ده‌كرێت روونكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تێك بده‌ن، به‌پێى بڕگه‌ى ٤ی مادده‌ى ٧٠ پرساندنیش هه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه‌و له كارنامه‌ى په‌رله‌مان دایده‌نێن، لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ش دروست نابێت به‌بێ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پرساندن، دواى پرساندن ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كان به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕوا پێهێنه‌ر نه‌بن ئه‌و ده‌كرێت سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
یاسادانان
گرنگترین كارى په‌رله‌مان دانانى یاسایه، كه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، كه حكومه‌ت یاخود ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه له ١٠ ئه‌ندام كه‌متر نه‌بن، یاخود ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له بوارى خۆیان مافیان هه‌یه پرۆژه یاسا پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به هه‌ماهه‌نگى لیژنه‌ى یاسایى بڕیار ده‌ده‌ن كام پرۆژه بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه كامه‌یان ره‌تبكرێته‌وه یاخود كامه‌یان ده‌ستكارى بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێى مادده‌ى ٨٠ی په‌یڕه‌وه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌توانێت له‌حاڵه‌تى به‌په‌له پرۆژه‌ى نوێ بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌شى هه‌یه پرۆژه‌كان دابه‌شبكات به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا.
به سه‌رنجدان له كۆى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ریه‌كه له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كان، ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى یه‌كلاكه‌ره‌وه له په‌رله‌مان له بواره‌كانى یاسادانان و چاودێرى و لێپرسینه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه وه ئه‌و ده‌سته‌یه پێكه‌وه یاخود به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیار ده‌ده‌ن كام یاسا و پرۆژه بخرێته به‌رنامه‌ى كار‌و كامه‌یان ره‌تبكرێته‌وه، كام بابه‌ت لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و كام به‌رپرس بخرێته به‌ر نه‌شته‌رى لێپرسینه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به سه‌ربه‌خۆ به هیچ كام له ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه نه‌دراوه‌و هیچ كامیان رۆڵى یه‌كلاكه‌رەوه‌یان نییه.