په‌رله‌مانى كوردستان كاراكراوه، لیژنه‌كانى پێكهاتوون، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق دیاریكراو پاره له به‌غداوه ره‌وانه‌كرا، پاشكه‌وتى مووچه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام باس‌وخواسى یاساى بودجه له ئارادانییه و په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵن به ناكۆكى به‌شكردنى كورسى لیژنه‌كانه‌وه، حكومه‌تیش خۆى لێبێده‌نگ كردووه، كات به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت ئه‌مساڵیش یاسا بۆ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بوونى نه‌بێت و حكومه‌ت خۆى بڕیاربدات داهاتى گشتى چۆن خه‌رج ده‌كات. ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى بڵاویكرده‌وه، كه كارى كردووه بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى بودجه، به‌ڵام دواتر به به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رچاویان روون نییه و نازانن پشكى هه‌رێمى كوردستان چه‌نده له بودجه‌ى عێراق، ئه‌و هه‌نگاوانه بێده‌نگییان لێكرا، ئێستا له‌مپه‌رێكى ئه‌وتۆ نه‌ماوه نه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت نه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاماده‌كردن و ده‌رچوواندنى یاساى بودجه به‌ڵام كه‌س به لاى باسى یاساى بودجه‌دا ناچێت. بابه‌تى گهرمو ناكۆكى له‌سه‌ر له‌ناو فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، مه‌سه‌له‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كانیانه له لیژنه‌كان به‌شێكیان له به‌ركه‌وته‌ى خۆیان ناڕازین، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ى فراكسیۆنه‌كان له لیژنه‌كان په‌رله‌مانى كوردستانى ته‌نیوه، هیچ هه‌وڵێك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه نییه له‌سه‌ر مهسهلەى بودجه‌و په‌رله‌مانتاران خۆیان لێ بێخهبهر كردووه، پێده‌چێت پشتگوێخستنى بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانتارانه‌وه ئه‌مساڵیش داهات و بودجه له بۆشایى یاساییدا بهێڵێته‌وه. فراكسیۆنى پارتى كه قه‌ره‌باڵغترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانین، چاویان له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌و فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ش بودجه له‌و ئهولهویهتیادا نییه، رێبوار بابكه‌یى ئه‌ندامى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى"ده‌بێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكه‌ین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌شنوسى بودجه‌كه بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موفاتهحهى ئێمه‌ى نه‌كردووه كه كاتێكى دیاریكراوه بینێرێت، ده‌بێت ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان حكومه‌ت له‌مه ئاگادار بكاته‌وه كه پرۆژه‌كه بنێرن، پرسى بودجه به‌هۆى سه‌رقاڵ بوون به یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له بایه‌خى لایه‌نه‌كان جێگه‌ى نه‌كراوه‌ته‌وه". له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى كه ئایا له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان هیچ باسێك سه‌باره‌ت به یاساى بودجه بوونى هه‌یه؟ بابكه‌یى گوتى"راستییه‌كه‌ى نه‌خێر، ئه‌ركى ئێمه‌یه كه ئه‌و یاسایه ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام دواى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌ست ئاوه‌ڵا ده‌بین، ئه‌وله‌ویه‌تى فراكسیۆنى پارتى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه، دواتریش ره‌نگه یاساى چاكسازى خانه‌نیشنى بێت، پرسى بودجه‌ش جێگه‌ى بایه‌خ ده‌بێت و بابه‌خى پێده‌ده‌ین". پێده‌چێت ته‌نها لایه‌نه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات بێده‌نگییان له پرسى بودجه نه‌كردبێت، مه‌سه‌له‌كه لاى فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه و هه‌وڵیان نییه تا فشار دروست بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانى ره‌شنوسى پرۆژه یاساى بودجه له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت، ئه‌وله‌ویه‌تى كاركردنى ئه‌وان باشكردنى ژیانى خه‌ڵكه، بۆیه له داهاتوودا یه‌كێك له‌و خاڵانه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن مهسهلەى بودجه‌یه به جۆرێك له خزمه‌تى خه‌ڵكدا بێت. مهم بورهان بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتیشى"له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانمان پێداگرى ده‌كه‌ین بودجه بێته په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌گه‌ر هات قسه‌ى خۆمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌شهات هه‌ر قسه‌ى خۆمان ده‌بێت".له چوار ساڵى رابردوو یاساى بودجه له هه‌رێمى كوردستان بوونى نه‌بوو، خه‌رجى و داهاته گشتییه‌كانى خه‌ڵك به ته‌واوى له ده‌ره‌وه‌ى چاودێرى په‌رله‌مانیى بوو، كه‌س ئاگادارى چه‌ندێتى و چۆنێتى خه‌رجكردنى كۆى داهاتى هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه، ئه‌و دۆخه بۆ ساڵى پێنجه‌میش سه‌رده‌كێشێت و په‌رله‌مانتارانیش ساردن و جوڵه‌یان نییه. دوایین جار كه هه‌رێمى كوردستان بودجه‌كه‌ى خسته نێو یاساوه ساڵى ٢٠١٣بوو، ئه‌وساڵه حكومه‌تى هه‌رێم گه‌وره‌ترین بودجه‌ى هه‌بوو له مێژووى خۆیدا كه زیاتر له ١٥ ترلیۆن دیناربوو، نزیكه‌ى ١٤ ترلیۆن و نیوى له به‌غداوه ره‌وانه كرابوو، بۆ ساڵى ٢٠١٩ پشكى هه‌رێمى كوردستان جیاوازى زۆرى نییه له‌وه‌ى ٢٠١٣ ته‌نها پشكى هه‌رێم له به‌غداوه سه‌روى ١٠ ترلیۆن دیناره جگه له داهاته‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ره‌نگه حكومه‌ت نیازى ئه‌وه‌ى نه‌بێت به‌م زووانه ئه‌و بره پاره‌یه بخاته نێو بۆته‌ى یاساوه. به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌رپرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، وه‌زاره‌ته‌كه پرۆژه یاساى بودجه‌ى راگرتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه جارێ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كراوه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاساى بودجه، تا رێككه‌وتنیش نه‌كرێت وه‌زاره‌تى دارایى پرۆژه‌كه نانێرێت، دانوستان و رێككه‌وتنیش پێناچێت وازوو یه‌كلایى بێته‌وه كاتێكى دوروودرێژ و تاقه‌ت پڕوكێنى پێویسته، بۆیه‌ش سه‌ره‌ڕاى كارابوونى په‌رله‌مان ره‌نگه یاساى بودجه بۆ ئه‌مساڵ له‌دایك نه‌بێت. عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت، گرفتى گه‌وره‌ى ئه‌وان ئێستا ئه‌وه‌یه ناتوانن له‌م حكومه‌ته بپرسنه‌وه چونكه ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان متمانه‌ى پێنه‌داوه، تا حكومه‌تیش پێك نه‌یه‌ت بودجه له‌م حكومه‌ته‌وه نانێردرێته په‌رله‌مان چونكه ده‌بێت حكومه‌تى نوێ بودجه بنێرێته په‌رله‌مان. ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشى"من پێم وانییه ئه‌مساڵیش یاساى بودجه هه‌بێت، چونكه دیار نییه حكومه‌ت كه‌ى پێكدێت، تا حكومه‌تى نوێش پێكنه‌یه‌ت په‌رله‌مانتاران ناتوانن له‌م كابینه‌یه بپرسنه‌وه، داهاتى هه‌رێمى كوردستان ئێستا روونه پشكى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ى حكومه‌ت پێكدێت و كه‌ى ده‌گاته په‌رله‌مان". به‌پێى هه‌نگاوه سڕهكانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم بێت بۆ یاساى بودجه، پێده‌چێت ئه‌مساڵیش یاساى بودجه ببێته قوربانى ناكۆكییه سیاسییه‌كان و نه‌وت و داهاته زهبهلاحهكهى خه‌رجى و مووچه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و به بڕیارى ده‌سه‌ڵاتداران مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت، تا ده‌ستى یاساش له پاره‌ى گشتى دووربێت، مه‌ترسى گه‌نده‌ڵى گه‌وره‌ترده‌بێت و بیانووى زیاتر به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه، پڕۆژه‌كانیش ناكه‌ونه‌وه كار كه هه‌زاران كه‌س به‌هۆى وهستانیانهوه بێكاربوون، مه‌ترسى زیادبوونى رێژه‌ى هه‌ژارى زیاترده‌بێت و په‌رله‌مانى كوردستانیش بێ رۆڵتر ده‌بێت. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى فراكسۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى"تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه و حكومه‌ت كار به‌ڕێكه‌ره، حكومه‌تى نوێش پێكنه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ یاساى بودجه نه‌بێت كاره‌سات ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا بۆ پێنج ساڵ ده‌بێت نییه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به‌سه‌روه‌رى یاساوه نییه كه هه‌یه، حكومه‌تى كار به‌ڕێكه‌ر گرفت نییه بۆ مهسهلەى بودجه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بیكه‌ن، پێم وانییه ئه‌مساڵیش یاساى بودجه هه‌بێت". خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئەوەی چاوه‌ڕوانى زۆرى خه‌ڵكى له‌سه‌ره، به ده‌ستپێكێكى باش‌دا تێناپه‌ڕێت، ئه‌ندامه‌كانى له ئاست یه‌كێك گرنگترین ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان كه ئاماده‌كردنى بودجه‌یه ده‌نگیان لێوه‌نایه‌ت و سه‌رقاڵیى ئه‌وتۆیان نییه به پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیانى خه‌ڵكه‌وه، حكومه‌تیش هه‌مان حكومه‌ت و به‌رنامه‌ى پێشووه‌و خواستى ئه‌وه‌ى نییه پاره‌ى گشتى بخاته به‌رده‌م نوێنه‌رانى خه‌ڵك له په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوانییه‌كانى خه‌ڵك له‌نێوان سارودسڕى و بێباكى په‌رله‌مان و حكومه‌تدا ره‌نگه هیچى ئه‌وتۆى لێ شین نه‌بێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت