06:16 - 19/03/2019
كورد له‌به‌غدا به سێ قۆناغ كه‌وته سه‌ر ساجى عه‌لى
هه‌رێمى كوردستان له سێ قۆناغى جیاوازدا، ئیداره‌ى سێ ململانێى قورسى كرد له‌گه‌ڵ به‌غدا، له سه‌ره‌تاى شوباتى ٢٠١٤ ه‌وه گڵۆڵه‌ى كێشه‌كان لێكئاڵان و له‌وكاته‌وه تا ئێستا ئاڵۆزتر ده‌بێت، سه‌رده‌مى مالیكى، عه‌بادى، عه‌بدولمه‌هدى بۆ كورد سێ قۆناغى هاوشێوه نین له‌وكاته‌وه پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و تواناى هه‌رێمى كوردستان رووه‌و لێژییه‌و بۆ خواره‌وه راناوه‌ستێت، ئه‌گه‌رچى قۆناغى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا له رواڵه‌تدا بۆ كورد له خراپ ناچێت، به‌ڵام كورد به په‌ڕوباڵكراوى له‌به‌رده‌م كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدییه.
هه‌رێمى كوردستان پێنج ساڵ به كرده‌یى له‌نێو ئه‌و هاوكێشه‌یه ململانێى كرد، پلیكانه‌ى ناكۆكییه‌كان كوردى نه‌گه‌یانده سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌رچى ساڵ دواى ساڵ هیوا هه‌بوون كه دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى هه‌ولێر، به‌ڵام پێناچێت بۆ كورد ئه‌وه وازوو رووبدات، ئێستا كورد كه‌وتووه‌ته ته‌نگه‌به‌ره‌وه و قۆناغى نوێش ته‌ڵه‌ى دیكه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان پێیه.
ته‌قینه‌وه‌ى كێشه‌كه له مالیكییه‌وه
له ساڵى ٢٠١٢ ه‌وه پرته‌و بۆڵه‌ى مه‌سه‌له‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداوه سه‌ریهه‌ڵدابوو، مالیكى له‌ژێر فشارى لایه‌نه عێراقییه‌كاندا بوو بۆ سنوردانان بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و بۆچوونه له به‌غداوه دروستبووبوو ده‌یانگوت كه ناكرێت هه‌ولێر نه‌وتى خۆى بفرۆشێت و سه‌دا ١٧شی بۆ ره‌وانه‌بكرێت، ساڵى ٢٠١٤ مالیكى كه‌ڵكه‌ڵكه‌ى ویلایه‌تى سێیه‌م دواى هه‌شت ساڵ مانه‌وه‌ى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌وته سه‌رى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و ساڵه ده‌نگى زۆرى پێویست بوو، بۆیه‌ش فشاره‌كان خستیانه جوڵه.
مالیكی١١ی١ی٢٠١٤ هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى بودجه‌ى كرد ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنى نه‌وت بێ ره‌زامه‌ندى به‌غدا، گوتى"ئەمە نزیکە لە دزی و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە پشێلكردنی دەستوور نادەین، نە بۆ هەرێمی كوردستان و نە بۆ حكومەتی توركیا" سه‌ربارى هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌رێمى كوردستان زۆر به ته‌نگ بابه‌ته‌كه‌وە نه‌بوو، ئه‌وكات مالیكى چه‌ند توندتر ده‌بوو هه‌ولێریش ئه‌وه‌نده سارد به‌وپێیه‌ى بیرۆكەى فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆ په‌سه‌ندتر بوو لاى هه‌ولێر.
له قۆناغى مالیكى هه‌رچه‌ند كورد ده‌رگاى كێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى به‌روودا كرایه‌وه، به‌ڵام پێگه‌ى له‌كزى نه‌دابوو، له زۆرانبازى له‌گه‌ڵ عێراقى نوێ تامى كه‌وتنى نه‌چه‌شتبوو ته‌نانه‌ت دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى مالیكى له ٢٠ی١ی٢٠١٤ نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانى به‌غداى كرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى هه‌بوون بۆ بڕینى بودجه بارزانیش پرسى جیابوونه‌وه‌ى دا به گوێى مالیكی‌دا، نێچیرڤان بارزانى له‌و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مالیكى گوتبووى"ناكرێ لەسەر بەرمیلێك نەوت یان پارە جیاببنەوە".
كورد له قۆناغى مالیكى ئه‌گه‌رچى زه‌برى به‌ركه‌وت، به‌ڵام نه‌كه‌وت به‌زه‌ویدا بێباكى زۆرى پێوه دیاربوو بۆ رێككه‌وتن، فازڵ نه‌بى كه چه‌ند ساڵێك بریكارى وه‌زیرى دارایى عێراق بوو، ساڵى رابردوو له چاوپێكه‌وتنێكدا كاتێك پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا كه ده‌گوترێت پێش هه‌نارده‌ى نه‌وتیش بڕیارى بڕینى بودجه له به‌غداوه درابوو، به‌پێكه‌نینه‌وه گوتى" زۆر ئاگادارم، كه رێككه‌وتنى نه‌وتیى هه‌بوو بۆ راده‌ستكردنى ١٠٠ هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه به‌به‌غدا، به‌رامبه‌ر ره‌وانه كردنى سه‌دا ١٧ی بودجه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام هه‌ندێك براده‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كرد، هه‌وڵماندا به‌ڵام به داخه‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بۆچوونیان وابوو ئه‌وان خۆیان مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستان دابین ده‌كه‌ن پێویست به‌وه ناكات بۆیه مانگى دووی ٢٠١٤ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕدرا".
دواى بڕینى بودجه‌ش هه‌رچه‌ند هه‌رێمى كوردستان كه‌وته دۆخێكى تایبه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتاش منه‌تى زۆرى به‌به‌غدا نه‌بوو، ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانى لێدوانى هه‌بوو كه ئاماده‌نین له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دانوستان بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر نه‌وت ئاماده‌ن، عیماد ئه‌حمه‌دى جێگرى مانگى ٥ی٢٠١٤ دواى بڕینى مووچه‌و بودجه گوتى"ئەم بڕیارە یاریكردنێكی مەترسیدارە كورد ناتوانێت لە ئاست ئەم ناهەقییە دەستەوەستان و بێدەنگ بێت، ئەگەر نەگەیشتینە رێكەوتنیش ئەوسا كوردیش قسەی خۆی دەبێت. لەبەر ئەوەی تەنها جێبەجێكردنی دەستوورە كورد دەبەستێتەوە بە عێراق، گەر ئەوانیش بەبێ باكی دەستوور پێشێل بكەن، ئێمەش دەزانین چۆن بڕیار دەدەین".
تیره‌كه‌ى مالیكى هه‌رێمى برینداركرد به‌ڵام سه‌ره‌تا برینه‌كه ئه‌ونده قوڵنه‌بوو هه‌ولێر له‌پێ بخات، ده‌ستى بۆ كارتى ئابورى سه‌ربه‌خۆ برد، هه‌رێمى كوردستان بازگه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان گومرك و داهاته‌كانی به‌ته‌واوى له‌ژێر كۆنتڕۆڵدا بوون، قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش و نه‌مانى بودجه هه‌رێمى توشى شه‌له‌ل كرد، به‌ڵام هێشتا له‌رووى سیاسى و سه‌ربازییه‌و هه‌ولێر قسه رۆیشتووبوو، خاكێكى زۆرى كه‌وته ده‌ست به‌هۆى پاشه‌كشه‌ى سوپاى عێراقه‌وه، له‌په‌ناى ئه‌وه‌دا كه‌ركوك و نه‌وته‌كه‌ى غرورى هه‌ولێرى گه‌وره‌تر كرد، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان به هیچ كام له‌وانه خۆى نه‌گرته‌وه قۆناغى عه‌بادى ده‌ستیپێكرد و كورد زیاتر داكشا.
عه‌بادى
كورد به رۆشتنى مالیكى چاوه‌ڕوانى زۆرى هه‌بوون، ئه‌زمونى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێى تاقیكرده‌وه، واده‌هاته پێش چاو كه به‌ڵاى كێشه‌كان مالیكییه‌و به لاچوونى خێر‌و خۆشى روو له كورد ده‌كات، به‌ڵام پاشه‌كشه‌كانى قۆناغى عه‌بادى یه‌ك داوى یه‌ك ده‌ستیان پێكرد، له قۆناغى مالیكى سه‌ربه‌خۆیى ئابورى بودجه بڕینى لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام له ویلایه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌نگاوه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیى سیاسى له‌ده‌ستدانى بودجه‌و خاك و سه‌روه‌ریشى لێكه‌وته‌وه.
عه‌بادى كاتێك بووه سه‌رۆك وه‌زیران كوردى زیاتر نا‌ئومێد كرد، له كۆبوونه‌وه‌یەكدا له ١ی١١ی٢٠١٤ له‌گه‌ڵ هۆشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى ئه‌و كات و عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى نه‌وت، به راشكاوى گوتبووى كه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان نانێردرێت، و هیچ به‌ڵێنێكیشى نه‌داوه كه بودجه بنێرێت، ئیدى كێشه‌كه قوڵتربوویه‌وه، له سه‌رده‌مى عه‌بادى چیتر ره‌وانه‌كردنى بودجه نه‌به‌سترایه‌وه به ١٠٠ هه‌زار به‌رمیله‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد ناچاركرا ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ستى به‌غدا بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌دا ١٧. كورد زیاتر پاشه‌كشه‌ى كرد باڵانسى هێزى له به‌غدا داڕما هه‌رێمى كوردستان فریاى گرێدانى دۆخه‌كه نه‌ده‌كه‌وت، نیوه مووچه‌شى پێنه‌ده‌درا، به‌ڵام خۆى زیاتر جیڕ كردوو بڕیارى ریفراندۆمى جیابوونه‌وه‌ى ده‌ركرد، بڕیارێك که دۆخه‌كه‌ى به‌سه‌ر كورددا قڵپكرده‌وه.
دواى پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى ریفراندۆم كورد ئیدى خه‌ونى به قۆناغى مالیكییه‌وه ده‌بینى، چونكه هه‌رێمى كوردستان له ده‌سه‌ڵاته‌كانى رووتكرایه‌وه، ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ش به ئاسمانه‌كه‌یدا نه‌ده‌فڕى، ئیدى له‌وێوه گوتارى نه‌رم له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ده‌ستیان پێكرد، كورد كارتى ئه‌وتۆى له‌ده‌ست نه‌ما هێز و خاك و چه‌ك و پاره‌ى له‌یه‌ك كاتدا له‌ده‌ستدا كه‌وته گۆشه‌یه‌كى ته‌نگه‌به‌رى دیبلۆماسییه‌وه، ئه‌م گێمه‌شى به‌رامبه‌ر به‌غدا دۆڕاندا.
كورد جیڕییه‌كه‌ى پێشووى له‌ده‌ستداو هیچ بابه‌تێك نه‌ما گفتوگۆكردن له‌سه‌رى هێڵى سوربێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگێک هه‌ر وه‌زاره‌تێكى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى ده‌كرد لیستى مووچه‌كه‌ى لێوه‌ربگرن، عه‌بادى مانگى ١٢ی٢٠١٧ گوتى وردبینى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمیان ده‌ستپێكردووه، مانگى ته‌مووزى ٢٠١٨ حكومه‌تى عێراق كۆتایى پرۆسه‌ى وردبینى راگه‌یاند، واته هه‌شت مانگ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم چاوه‌ڕێیان كرد تا لیسته‌كانیان وردبینى بكرێت، ئیتر لیژنه‌كان بۆ راده‌ستكردنى فرۆكه‌خانه‌كان و خاڵه گومركییه‌كان ده‌ستبه‌ركابوون.
كورد له قۆناغى عه‌بادى هه‌موو شتێكى به‌خشى و له رووى سیاسییه‌وه كارته‌كانى بۆ ئاستى سفر دابه‌زین، به‌ڵام ده‌ستى به نه‌وته‌كه‌وه گرت و به‌هه‌ر حاڵێك بوو بۆرییه‌كه‌ى له‌ده‌ستى خۆى هێشته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى بارگرانى ئه‌مه‌یان له ئه‌ستۆ گرت، كورد له قۆناغى عه‌بادى داته‌پى نوزه‌یه‌كى بۆ ململانێى قۆناغى عه‌بدولمه‌هدى تێداما.
نه‌رمییه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى
كورد هه‌رزوو پێشوازى له عه‌بدولمه‌هدى كرد هیواى زۆرى هه‌ڵچنیوە له سه‌رده‌مى ئه‌م ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیدا شتێكى به‌ده‌ستبێنێته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌كان شتى دیكه ده‌ڵێن، گڵۆڵه‌ى كورد هێشتا له لێژیدایه و پێناچێت به‌م زووانه بگرسێته‌وه، قۆناغه‌كه ته‌واوكه‌رى كاره‌كانى عه‌بادییه به‌ڵام به‌شێوازه نه‌رمه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى.
رووداوه‌كان وادێنه پێش چاو كه‌ئیتر سوكانى كه‌شتییه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێیه‌كه‌ى عێراق بێت، له‌گه‌ڵ هاتنى كێشه‌ى گومركه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ربوون كه له قۆناغى دواى سه‌دامه‌وه به‌رده‌وام كێشه‌بوو، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه ته‌رازووى عه‌بدولمه‌هدى قورس‌تر كرد، ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى له هه‌موو ده‌روازه سنورییه‌كان بوونى هه‌یه و ته‌عریفه‌ى گومركى یه‌كخراوه، ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند له فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمیش گه‌وره‌تر بوو.
ره‌نگه عه‌بدولمه‌هدى به‌وه رازى نه‌بێت كه ناوه‌ند له سه‌رده‌مى عه‌بادى و مالیكى له هه‌ولێر چڕییان، ئه‌و به نه‌رمى هه‌وڵى چڕى ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێر نه‌وته‌كه‌ش له‌ده‌ست بدات، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند رۆژى رابردوو له‌رێگه‌ى فالح فه‌یازه‌وه په‌یامى بۆ مه‌سعود بارزانى ناردووه كه نه‌وت راده‌ست بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ٥٢٢ ملیارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت، وه‌ڵامى بارزانى ئه‌وه‌بووه كه چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا شاندى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ دێته به‌غدا، واته به‌ردەوامى مووچه له‌سه‌ر چوونى شانده‌كه‌و رێككه‌وتن وه‌ستاوه.
عه‌بدولمه‌هدى له پرۆسه‌ى لابردنى پاشكه‌وتى مووچه، قۆناغێكى نوێى پیشانداین، كه‌تێیدا هه‌رێمى كوردستان له پێشتر لاوازتره‌و شتێكى ئه‌وتۆى له‌ده‌ست خۆیدا نه‌ماوه، هه‌م هێزوو هه‌ژموونى خۆشى پیشاندا ئه‌وه‌ى دووانى پێش خۆیان پێیان نه‌كرا ئه‌م كردى، کە ره‌وانه‌كردنى مووچه‌ى راگرتوو به راشكاوى به حكومه‌تى هه‌رێمى گوت كاتێك ٥٢٢ ملیارى مووچه ده‌نێرێت كه پاشكه‌وتى مووچه له هه‌رێمى كوردستان نه‌مێنێت و به‌فه‌رمى ئه‌مه رابگه‌یه‌نن، حكومه‌تى هه‌رێم به‌په‌له پروزێ و رۆژى هه‌ینى راسپارده‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى جێبه‌جێكرد، دوو كاتژمێر دواتر پاره‌كه راده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم كرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌و تیره‌ى زیاد له ئامانجێكى پێكا.
_بارى حكومه‌تى هه‌رێم قورسكرد به جۆرێك كه ناچار بێت نه‌وت راده‌ست بكات ئه‌گه‌رنا مووچه‌ى پێ‌نادرێت، به قه‌رزوقۆڵه‌ى ئابورى سه‌ربه‌خۆ، هه‌رێمى خسته‌وه ژێر فشارى خه‌ڵكه‌وه.
_سه‌پاندنى راسته‌وخۆى هه‌ژموونى خۆى بوو كه ئه‌وه‌ى پێشتر بۆیان نه‌كرا ئه‌م ده‌یكات.
_ویستى په‌یامى ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه كۆنتڕۆڵى هه‌ولێر لاى به‌غدایه‌و چیتر هه‌ولێرى جاران نییه.
_عه‌بدولمه‌هدى سه‌رنجى راى گشتى هه‌رێمى كوردستانى راكێشا رووه‌و خۆى.
عه‌بدولمه‌هدى به‌زمانى گوڵ به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت به‌لۆعه‌ى بۆریى نه‌وته‌كه‌ش له هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه بیباته‌وه حه‌وشه‌ى به‌غدا، كورد جیاواز له دوو قۆناغى پێشوو به‌رامبه‌ر عه‌بدولمه‌هدى كارتى له گیرفان نییه نه ئابورى سه‌ربه‌خۆ دادى ده‌دات نه ده‌توانێت باسى جیابوونه‌وه‌ش بكات، نه نازى سه‌رده‌مى داعشى ماوه، نه هه‌ژموونى سه‌رده‌مى كۆنتڕۆڵى كه‌ركوك و هه‌زاران بیره‌نه‌وتى ناوچه‌كه، ئێستا رووى هه‌ولێر رووه‌و ده‌رگاى به‌غدایه و وه‌ك جاران ئیدى بێمنه‌تى پێوه دیار نییه بۆ رێككه‌وتن.
كورد ده‌ڵێت حكومه‌ت كه‌روێشك به عاره‌بانه ده‌گرێت، ره‌نگه ئه‌و قسه‌یه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ته‌واوبێت، ئه‌و له‌هه‌موان زیاتر باسى دۆستایه‌تى و رێككه‌وتن ده‌كات و له‌هه‌موانیش زیاتر ده‌بات، ئه‌گه‌رچى دۆخه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندى به كه‌سایه‌تى ئه‌وه‌وه نییه و له‌سه‌ر ئاستى كۆى پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق سه‌نگى كورد به‌ره‌و خواره‌و له وێستگه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى له نزمترین ئاستیه‌تى، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى به سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ داوه هه‌ر به قسه‌ى خۆش چنگى كورد خاڵى بكاته‌وه، هه‌رچه‌ند بۆچوونیش هه‌ن وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن قۆناغى عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستپێكى هه‌ستانه‌وه‌ى هه‌ولێر بێت، به‌ڵام كورد به سێ قۆناغ دابه‌زى و له سه‌رده‌می ئه‌م كه‌وته سه‌ر ساجى عه‌لى..