12:39 - 30/11/2018
ململانێكانی بوون به سكرتێری یه‌كێتی له‌نێوان بنه‌ماڵه و خه‌باتكه‌رانیدا
لەگەڵ زیادبوونی خواستەکان بۆ ئەنجامدانی
کۆنگرەی یەکێتی کە تا ئێستا وادەکەی دیارینەکراوە، ململانێ و ناکۆکییەکانی جەمسەرەکانی
ئەو حزبە لەسەر پۆستی سکرتێری گشتی قوڵتربوونەتەوە، ھاوکات ئاراستەی نوێ لە سەرکردایەتی
ئەو حزبە دەرکەوتوون کە بە رێگەی جیاواز ھەوڵ بۆ ئەو پۆستە دەدەن.
له‌دواى نه‌خۆشكه‌وتنى تاڵه‌بانى باوك
و دواتر كۆچى دوایى، له چه‌ند قۆناغێكى جیاوازدا باڵه‌جیاوازه‌كان مانۆڕى جیاجیان
بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورسى سكرتێرى گشتى ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچیان به ئه‌نجام
نه‌گه‌یشتوون به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس له ئێستادا هه‌ردووبرا، قوباد و
بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى و هاوكات كۆسره‌ت ره‌سوڵ له رێگه‌ى كاندیدكردنى
به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه هه‌وڵى بردنه‌وه‌ى ته‌ختى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى ده‌ده‌ن.
ئه‌ستێره‌ى به‌ختى قوباد تاڵه‌بانى
قوباد تاڵه‌بانى كه به‌شێك له یه‌كێتییه‌كان
ناوى (مامى بچوك)یان لێناوه، له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شت ده‌رفه‌تێكى
جیاوازتر له پێشووى بۆڕه‌خسا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به‌ره‌و كورسى سكرتێرى گشتى بنێت،
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى تاڵه‌بانى یارى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیان
له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و حاكم قادر برده‌وه، به‌وه‌ش هه‌لى ئه‌وه بۆ تاڵه‌بانى كوڕ
ره‌خسا پێگه‌ى خۆى گه‌وره‌تر بكات و خۆى ئاماده‌كات بۆ ته‌ختى سكرتێر.
له دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى له
حكومه‌ت زۆرێك وایان ده‌بینى كه ئاینده‌ى شوێنى تاڵه‌بانى باوك له‌سه‌ر قوباد یه‌كلابووه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه بێ رێگرى نه‌بوو به تایبه‌ت كاتێك به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وكات كه هێشتا
ناوه‌ندى بڕیارى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى رانه‌گه‌یاندبوو، عه‌وداڵى ئه‌و پۆسته بوو و
ده‌مێكیش بوو كارى بۆ كردبوو به جۆرێك پشتیوانى به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى ومه‌كته‌ب
سیاسى بۆ خۆى مسۆگه‌ر كردبوو.
شه‌وى 1-9-2016 به راگه‌یه‌ندراوێك به‌رهه‌م
ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌شێكى زۆر له سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى
باڵى (ناوه‌ندى بڕیار)یان راگه‌یاند، خۆرى قوباد تاڵه‌بانى و هیواكانى بۆ پۆستى
سكرتێر ئاوابوو به‌ڵام بۆ د. به‌رهه‌م نا به‌ڵكو بۆ برا گومناوه‌كه‌ى كه تا ئه‌و
به‌رواره له پشتى رووداوه‌كانه‌وه بوو(بافڵ تاڵه‌بانى.)
ده‌ركه‌وتنى بافڵ تاڵه‌بانی
دوای نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی باوك، بافڵ تاڵه‌بانی گه‌ڕایه‌وه گۆره‌پانه‌كه
وهه‌نگاوه‌كانی به هێواشی بۆ نمایشكردنی خۆی وه‌ك یه‌كێتییه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات و
خاوه‌ن بڕیار ده‌ست پێكرد.
به‌هۆی راگه‌یاندنى ناوه‌ندى بڕیار،
ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى خه‌ریك بوو بگه‌نه مریشكه ره‌شه، ئه‌وكات به‌رهه‌م ساڵح
چه‌ند رۆژێك له دواى راگه‌یاندنى ناوه‌ندى بڕیار رایگه‌یاند،"یه‌كێتى پێویستى
به كۆنگره‌یه‌كى بێ ته‌زویره‌و ناوه‌ندى بڕیار له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ى یه‌كێتى
راگه‌یه‌ندراوه"له‌وسه‌ر و به‌نده‌دا بافڵ تاڵه‌بانى له‌نێوان باڵه‌كان ده‌ركه‌وت،
ده‌ركه‌وتنێك وا وێناده‌كرا هێڵى سێهەمه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاڕاسته‌كان، ئه‌وه‌ش
شاسنی قوبادى به‌ره‌و سفر بوونه‌وه برد.
دوو رووداو بوونه وێستگه‌ى نمایشى بافڵ
و ده‌ركه‌وتنى وه‌ك شازاده‌ى جێگره‌وه، ئه‌ویش ناوه‌ندى بڕیار و رووداوه‌كانى 16ى
ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو بوون، له یه‌كه‌میان بافڵ وه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ى باڵه‌كان ده‌ركه‌وت
و له هیچ به‌ره‌یه‌كدا خۆى پیشان نه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى پێدا مینبه‌ره ناكۆكه‌كان
روو له‌و بكه‌ن و له‌وێوه به كرده‌وه كه‌وته سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ى كه به‌ره‌و
كورسییه‌كه‌ى باوكى بردى.
ئه‌وه‌ى بافڵ كردى و قوباد نه‌یكرد
بافڵ تاڵه‌بانى له‌دواى ده‌ركه‌وتنى وه‌ك
دادوه‌رى دۆسیه‌ى ناوه‌ندى بڕیار و باڵى خێزانى تاڵه‌بانى، رۆڵى به‌جۆرێك گه‌وره‌بوو
كه له‌وێوه ئیدى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى
كرد، ئه‌وه‌ى قوبادى براى نه‌یكردبوو له‌وێوه هه‌م وه‌ك ده‌مڕاستى ماڵى تاڵه‌بانى
و هه‌م وه‌ك جێگره‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سێك كه سێبه‌رى سكرتێرى گشتییه.
له دواى ساردبوونه‌وه‌ى ئاگرى ناكۆكییه‌كانى
هه‌ردوو به‌ره، بافڵى كوڕ له پیاده‌كردنى رۆڵى خۆى به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ریفراندۆم
و رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر رۆڵه‌كه‌ى ئه‌ویان گه‌وره‌تركرد كاتێك له كۆبوونه‌وه‌ى
15ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ى شارۆچكەی دووكان وه‌ك قسه‌كه‌رى یه‌كێتى ده‌ركه‌وت و پرۆژه
و خواستى خۆى بۆ پارتى خسته‌ڕوو، دواتریش پارتى وه‌ك ئه‌ندازیارى راده‌ستكردنه‌وه‌ى
كه‌ركوك ناساندى و ئه‌و باڵه‌ى یه‌كێتى به خیانه‌تكار تۆمه‌تباركرد كه به شێوه‌یه‌كى
كرده‌یى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرد.
ئه‌و به‌راشكاوییه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و
رووداوانه‌وه قسه‌یكردوو ئه‌وه‌ى ره‌تنه‌كرده‌وه كه ئه‌و سه‌رۆك تیمى رووداوه‌كانى
16ى ئۆكتۆبه‌ره‌و بۆ ئه‌وه‌ش واژۆى 38 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى له گیرفان
بوو، له دواى ئه‌و قۆناغه پێگه‌ى بافڵ له‌ناو حزبه‌كه‌ى چووه ئاستێك كه نه گه‌ڕایه‌وه
له‌هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى ئه‌مساڵ و تا هه‌ڵبژاردنى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان و
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و وه‌ك ده‌م سپى یه‌كێتى ده‌ركه‌وت تا له سێى ئۆكتۆبه‌رى
ئه‌مساڵ یارى سه‌رۆك كۆمارى برده‌وه‌و كاندیده‌كه‌ى ئه‌و(به‌رهه‌م ساڵح) له ركابه‌ره
پارتییه‌كه‌ى برده‌وه‌و چووه ته‌ختى سه‌رۆكایه‌تى.
هه‌موو ئه‌وانه رۆڵى بافڵ تاڵه‌بانییان
والێكرد كه چاوه‌كان ئیدى له‌سه‌ر ئه‌و بن و ناوى قوبادى براى بۆ پۆستى سكرتێرى
گشتى كه‌مترین باس و خواستى له‌سه‌ره.
مانۆڕى نوێى كۆسره‌ت ره‌سوڵ
كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌وه‌ته‌ى یه‌كێتى هه‌یه
له چه‌ندین قۆناغدا سه‌ركردایه‌تى ناكۆكى توند وئاڵۆزى كردووه له‌ناو حزبه‌كه‌ى،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ناكۆكییانه و به‌جۆرێك نه‌شته‌رگه‌رى كراون بێ چاره‌سه‌رى هه‌میشه‌یى،
ئێستا ته‌مه‌ن و نه‌خۆشى ده‌رفه‌تى ئه‌ویان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاوى له
كورسییه گه‌وره‌كه‌ى یه‌كێتى بێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت مانۆڕێكى نوێ بكات،
ئامانجیش مسۆگه‌ركردنی ژیانی كوڕه‌كانی و
پێگه‌یانیه‌تی له‌ناو حیزبه سۆسیال دیموكراته‌كه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى
تایبه‌ته‌وه به په‌یسه‌رپرێس دراون، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى
نافه‌رمى یه‌كێتى دوای بوونی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو
یه‌كێتی وتوویه‌تى، پۆستى سكرتێرى گشتى ناهێڵن و سه‌رۆكى حزب داده‌نێن كه به‌رهه‌م
ساڵح-ه، واته كۆسره‌ت ره‌سوڵ چاوى له‌وه‌یه به كاندیده‌كه‌ى كورسى سكرتێرى
گشتى له كۆشكى ماڵباتى تاڵه‌بانى بهێنێته ده‌ره‌وه.
ئامانجى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه،
به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ره‌ى خۆیدا بهێڵێته‌وه ناكۆكییه‌كانى نێوان ماڵباتى تاڵه‌بانى
و د. به‌رهه‌م سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى ئه‌وه به جێگرى یه‌كه‌م ده‌دات
رۆڵى مه‌رجه‌ع بگێڕێت و كاندیده‌كه‌شى ده‌رفه‌تى چوونه پێشى هه‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت
پشتیوانى به‌شێكى زۆرى سه‌ركردایه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت.
ئامانجى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌و كاره‌ش ئه‌وه‌یه،
به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ره‌ى خۆیدا بهێڵێته‌وه ناكۆكییه‌كانى نێوان ماڵباتى تاڵه‌بانى
و د. به‌رهه‌م سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى ئه‌وه به جێگرى یه‌كه‌م ده‌دات
رۆڵى مه‌رجه‌ع بگێڕێت و كاندیده‌كه‌شى ده‌رفه‌تى چوونه پێشى هه‌بێت بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت
پشتیوانى به‌شێكى زۆرى سه‌ركردایه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت.
لاهور شێخ جه‌نگى بۆ چوون به‌ره‌و ته‌ختى
سكرتێر ده‌سته‌وه‌ستان نییه
لاهور شێخ جه‌نگى كه پێش ده‌ركه‌وتنى
بافڵ رۆڵێكى به‌رچاوترى هه‌بوو چاوى له ته‌ختى سكرتێرى گشتییه و به كرده‌وه
كارى بۆ ده‌كات، ئه‌و شه‌ڕى داعش و رۆڵى هێزه‌كه‌ى(دژه تیرۆر) له‌و شه‌ڕه‌دا كردى
به كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى جه‌مسه‌ره‌كانى یه‌كێتى، به جۆرێك ئێستا چاوى له‌وه‌یه
له رێگه‌ى راكێشانى به‌شێك له ناڕازییه‌كانه‌وه دڕك و داڵى سه‌ر رێگاكه‌ى لابه‌رێت.
هه‌رچه‌نده رێگای بوون به سكرتێری لاهور شێخ جه‌نگی له‌وانی تر پڕ
له دڕك و داڵه و وا لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌سته‌مه دوای ناوی لاهور پۆستی
سكتێری گشتی بێت، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی شێخ جه‌نگی بۆ فشار و ده‌ستخستنی ئامان بۆ
ئاینده‌ی خۆی له ناو یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ستێت.
ده‌ركه‌وتن و گه‌وره‌بوونى بافڵ، لاهور
شێخ جه‌نگى ده‌سته‌وه‌ستان نه‌كردووه له هه‌وڵدان بۆ سكرتێرى گشتى، ئه‌و ماوه‌یه‌ك
زۆر خۆى وه‌ك سكرتێرى گشتى نماینده ده‌كرد ناڕازییه‌كانى به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه
گوتارى به گوڕتینى بۆ رێكخستنه‌كانى حزبه‌كه‌ى ده‌دا، ئه‌و گرنگییه‌كى زۆر به سۆشیال
میدیا‌و میدیاى سێبه‌ر ده‌دات كار بۆ قه‌به‌كردنى پێگه‌ى خۆى ده‌دات له‌ناو خه‌ڵكى
تا وه‌ك میراتگرى سه‌ره‌كى بناسرێت.
دوایین هه‌وڵى ئه‌و كوڕه‌ى شێخ جه‌نگى
دروستكردنى ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى گه‌وره‌یه كه ئێستا له قۆناغى كۆتاییدایه
و تۆڕێكى میدیایى فراوانه كه ته‌له‌فزیۆن له خۆده‌گرێت، لاهور ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى
ئه‌و ده‌زگایه وه وێنه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كانى گه‌وره‌تر بكات و هه‌نگاوه‌كانى
پێشووترى كه بۆ شوێنه‌كه‌ى مامى نابووى به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت.
شانسێكى نوێ بۆ قوباد تاڵه‌بانى
پێشتر په‌یسه‌ر پرێس ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه
كه له به‌رامبه‌ر داواكارى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پێدانى پۆستى یه‌كێك له جێگرانى
سه‌رۆكى حكومه‌ت به ده‌ربازى كوڕى، قوباد تاڵه‌بانى پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌شكردووه،
كه به‌پێى پرۆژه‌كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتیوانى قوباد بكات بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره ئێستا
له چه‌قى كێشه‌كاندان به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوولا واده‌كات ئه‌گه‌رێكى
نوێ بۆ تاڵه‌بانى كوڕ دروست بێت بۆ بوون به سكرتێر به جۆرێك تاڵه‌بانى له پۆستى
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران سازش بكات له به‌رژه‌وه‌ندى كوڕه‌كه‌ى جێگرى یه‌كه‌مى یه‌كێتى
و له به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتیوانى قوباد تاڵه‌بانى بكات بۆ سكرتێرى گشتى
یه‌كێتى، ئه‌وه‌ش هه‌لى سێ ركابه‌ره‌كه‌ى دیكه لاواز ده‌كات.