04:24 - 01/12/2018
دوای دوو مانگ لە هەڵبژاردن هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاسایی و شەرعییەتدایە
دوو مانگی ته‌واوه
هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هاتووه‌و زیاتر له مانگێكیشه
به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران(پێنج ئه‌ندامی یه‌كێتی و پارتی) واژۆیان
له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كردووه، به‌ڵام ئێستا به كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له بۆشایی
یاساییدایه و هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌نراوه‌و په‌رله‌مانیش بێ سه‌رۆكه.
له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی
هه‌ڵبژاردنه‌كه براوه‌ی یه‌كه‌م كه پارتییه ئاماده نه‌بوو دواخستنی په‌سه‌ند
بكات، كه ئه‌وكات به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان پێیان وابوو هه‌لومه‌رجی ئه‌نجامدانی
گونجاو نییه‌و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ناچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، پارتی پێداگربوو
كه ته‌نانه‌ت رۆژێك دوانه‌خرێت، به‌ڵام ئێستا دوای 60رۆژ له به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه
قسه‌وباس بۆ پێكهێنانی پرۆسه‌ی نوێی سیاسی ده‌نگی نییه.
به‌پێی یاسای ژماره
دووی ساڵی 2017 یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌بێت سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێرێت بۆ پێكهێنانی
حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیده‌كه به فه‌رمی دیاریده‌كات.
به‌ڵام گرفتی گه‌وره
ئه‌وه‌یه له هیچ ده‌قێكی یاساییدا په‌رله‌مانی كوردستان پابه‌ند نه‌كراوه، به‌وه‌ی
له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودوا كاندید بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دیاریبكات بۆیه‌ش
تا په‌رله‌مان كاندیده‌كه دیارینه‌كان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ناتوانێت هیچ
كه‌سێك رابسپێرێت.
به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی
یاسای ده‌ستوریی له رۆژی 6-11ی ئه‌مساڵه‌وه دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خولی چواره‌می
په‌رله‌مانی كوردستان، شه‌رعییه‌تی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌ت كۆتایی هاتووه، به‌وپێیه‌ی
ئه‌و كابینه‌یه شه‌رعییه‌تی له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه، واته ئێستا
حكومه‌ت حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره.
په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
خۆی به ته‌واونه‌كراوی ئه‌نجامدا ئێستا له رووی یاساییه‌وه ناتوانێت به هیچ
كام له ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت كه یاسادانان و چاودێریه، به‌وپێیه‌ی متمانه‌ی
به هیچ حكومه‌تێك نه‌داوه تا چاودێری بكات و هاوكات ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه
تایبه‌ته‌كانی پێكنه‌هێناوه تا یاساش ده‌ربكات، بۆیه له رووی واقیعییه‌وه په‌رله‌مانی
كوردستان بوونی نییه و ته‌نها به روخسار هه‌یه، بۆیه كوردستان له بۆشایی یاسای
و هەم شه‌رعیه‌تی حكومەتدایە.
بەبڕوای خامۆش عومه‌ر،
پسپۆری یاسای ده‌ستوریی كێشه‌كه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه كه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می
په‌رله‌مان به كراوه‌یی هێڵدرایه‌وه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی روونی یاسایه، بۆ ئه‌وه‌ش
دوو بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق به نمونه ده‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێت هێشتنه‌وه‌ی
دانیشتنی په‌رله‌مان به كراوه‌یی یاسایی نییه، ئه‌وه‌ش وه‌ك پشتگیری بۆچوونه‌كانی.
ئه‌و پسپۆره ده‌ستورییه
بۆ په‌یسه‌ر پرێس باسیله‌وه‌كرد، ئێستا حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره‌و به‌پێی یاسا ده‌بێت
ته‌نها كاروباری رۆتینی ئه‌نجامبدات و ناتوانێت هیچ بڕیارێكی تایبه‌ت ده‌ربكات،
چونكه شه‌رعییه‌تی كۆتایی پێهاتووه، هاوكات په‌رله‌مانیش ناتوانێت به ئه‌ركه‌كانی
خۆی یاسادانان و چاودێری هەڵبسێت.
گرفتی گەورەی حكومەتی
كاربەڕێكەر كاركردنی حكومەتەكەیە لە دەرەوەی چاودێری بەوپێیەی دەسەڵاتی یاسادانان
ناتوانێت نوسراوی ئاڕاستە بكات و پرسیاری لێبكات و لێیبپرسێتەوە.
خامۆش عومه‌ر، كه
خاوه‌نی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و كتێبێكه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ده‌سه‌ڵات و
حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، مه‌ترسی خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی له ئێستادا حكومه‌ت
كاربه‌ڕێكه‌ره به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌كی په‌رله‌مانی به‌سه‌ره‌وه
نییه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌یه بڕیاری نایاسایی ده‌ربچێت به تایبه‌ت كاتێك گرێبه‌ستی
50 ساڵی تایبه‌ت به كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكرا، حكومه‌ت ئەوكاتیش
كاربه‌ڕێكه‌ربوو كە ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو.
ئێستا لەگەڵ ئەوەی
حكومەت كاربەڕێكەرە، بەڵام بەشدارە لە گفتوگۆی چارەنوسسازی تیبەت بە بودجە و پرسە
گرنگەكانی نێوان هەولێر وبە‌غدا، كە ئەوەش لە دەرەوەی دەسەڵاتی یاسایی خۆیەتی بەوپێیەی
حكومەتی كاربەڕێكەرەو دەسەڵاتی ئەوەی نییە بڕیاری چارەنوسساز بدات، بەڵام دۆخی شڵەزژاوی
سیاسی لە هەرێمی كوردستان دەرفەتی ئەوەی بە كایینەی هەشت داوە بێ گوێدانە دەسەڵاتە
یاساییەكانی هەنگاو بنێت.
بەردەوامبوونی پرۆسەی
سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی رێرەوی یاسایی لە كاتێكدایە لە هەردوولا (بەغدا
و هەولێر) قسەوباس لەسەر ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامن هەموو گفتوگۆكان
كە لەنێوان هەردوولا دەكرێن لەسەر بودجە لە دەرەوەی چاودێری پەرلەمانیین و هیچ لیژنەیەكی
تایبەتی پەرلەمانی بوونی نییەو پەرلەمان چاو‌دێر و بەشداری ئەو كۆبوونەوانە نییە.
بۆشایی یاسایی و بەردەوامی
حكومەتی كاربەڕێكەر لە كاتێكدایە كابینەی هەشتی ئەنجومەنی وەزیران خۆی كابینەیەكی
پڕ كێشەیە بەجۆرێك نزیك لە نیوەی وەزارەتەكانی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن و بەشێك لە
وەزیرەكانیشی وەزیری دوو وەزارەتن، زۆربەی كارەكانی ئەو كابینەیە لە دەرەوەی چاودێری
پەرلەمان بوو بە درێژایی تەمەنی خۆی پرۆژە یاسای بودجەی نەناردە پەرلەمان و خەرجی
و داهاتی چوار ساڵی ئەو كابینەیە لە دەرەوەی چاودێری و شەفافیەت بوو.
لە قۆناغی ئێستای بۆشایی
یاسایی و شەرعییەت لە هەرێمی كوردستان هەردوو دەسەڵاتی سەرەكی (یاسادانان و جێبەجێكردن)
لە هەرێمی كوردستان لە ئەركی خۆیان داماڵراون، بەوپێیەی هیچ كامیان ناتوانن بە كاری
سەرەكی هەڵبستن و وەڵامی پێداویستی دەنگدەر بدەنەوە، ئەوەش وادەكات زیانمەنی بۆشایی
یاسایی لە هەرێم خەڵك بن.