12:45 - 02/12/2018
زۆرانبازی وەرگرتنی وەزارەتی داد داواكارییەكانی گەلی كورد دەكات بەژێرەوە
ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی داد لە لوتكەدایە
و هەردوو حزب بە شاندی جیاجیا لە دەرگای لایەنە عێراقییەكان دەدەن، تا ناكۆكییەكان
گەرمتردەبن باس و خواسی گفتوگۆكانی تایبەت بە بودجە و ماددەی 140 و داواكارییەكانی
كورد كەمتر بەرگوێ دەكەون.
ناكۆكییە قوڵەكەی یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی وەزارەتێك لەكاتێكدایە گفتوگۆكان لهسهر بودجه پشكی كورد تیایدا لە سەروبەندی یەكلابوونەوەن
مەسعود بارزانی خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی تیمی پارتی دەكات، بۆ رێگری لەوەی یەكێتی
وەزارەتی داد بەرێت، ئەوەش دوای ئەوەی نێچیرڤانی برازای لە ركابەری سەرۆك كۆمار لە
گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی سەركەوتوو بێت، تیمی یەكێتیش دوایین هەوڵ دەدەن
و بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی ئەو هەوڵە دەكات، یەكێتی چاوی لە بەدەستهێنانی رەزامەندی
ئێرانە بۆ وەرگرتنی وەزارەتی داد كە تا ئێستا هەڵوێستەكانی تاران لە بەرژەوەندی سەری
رەشە.
ناكۆكییە قوڵەكەی یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی وەزارەتێك لەكاتێكدایە گفتوگۆكانی
پشكی كورد لە بودجە و داواكارییە داراییەكانی كورد لە بودجە لە سەروبەندی یەكلابوونەوەن،
ئەوەش تاڕادەیەك تیمی كوردی شپرز كردووە لە گفتوگۆكان، بە جۆرێك لە ئاستی لوتكەدا یەكێتی
و پارتی لە ناكۆكی گەرمدان و پەرلەمانتارەكانیشان لە گفتوگۆ هاوبەشەكان بەشدارن.
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ پەیسەر باسیلەوەكرد
ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی لە بەغدا "لە چڵەپۆپدایە" لەسەر وەرگرتنی پۆستی
وەزارەتی داد و هەر یەكەیان هەوڵ بۆ پشكی خۆیان دەدەن.
رەشید گوتیشی" ئەو ناكۆكییانەی یەكێتی و پارتی لە بەغدا گەیشتووەتە
ئاستی ناشیرینكردنی یەكتر و لە ئاستی لوتكەی هەردوو لایەندایە، بەڵام لە ئاستی
خوارەوە پەرلەمانتارەكانیان لە گفتوگۆكان لەسەر بودجەو پشكی كورد بەردەوامن."
ئەوەی نەشاردەوە، كە ئەو ناكۆكییانە لە ئاستی باڵادا كاریگەری لەسەر ئەدا و
پێگەی كورد هەبووە لە بەغدا و لە گفتوگۆكانی تایبەت بە بودجە كورد دەنگی نزمترە، بەڵام
ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان وەك پەرلەمانتاران لەسەر ئەو پرسە بەردەوامن و ناكۆكی ئەوتۆیان
نییە.
ئەگەرچی یاری دەستبادانی سەری رەش و دەباشان لە گەرمترین كاتەكانیدایە، بەڵام
هێشتا ئەوە ئەگەری رێككەوتنی هەردوولای لەناو نەبردووە، بەوپێیەی هەردوولا بەرژەوەندی
هاوبەشی گەورەیان هەیەو لە سەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێدان لە هەرێمی كوردستانیش.
مەسعود بارزانی لە دوای گەڕانەوەی لە بەغدا لە وتەیەكیدا بۆ رۆژنامەنوسان گوتی، كە ئەو نایەوێت پێشبینی خەڵك
بەرزبكاتەوە بۆ ئەنجامی سەردانەكەی بەڵام بەدەمەوە هاتنی باش هەبووە لە لایەنی عێراقییەوە
بۆ چارەسەری كێشەكان.
بەوپێیە بێت بارزانی ئەنجامی كۆنكرێتی لە سەردانەكە دەستنەكەوتووە، بەڵكو دەكرێت
سەردانەكە سەرەتای كرانەوەكی نوێ بێت، وەك خۆی گوتی، بۆ توانەوەی ئەو بەستەڵەكە
بوو كە لە كێشەكانەوە دروست بوو.
مەسعود بارزانی خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی تیمی پارتی دەكات، بۆ رێگری لەوەی یەكێتی وەزارەتی داد بەرێت، ئەوەش دوای ئەوەی نێچیرڤانی برازای لە ركابەری سەرۆك كۆمار لە گۆڕەپانی ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی سەركەوتوو بێت
سەردانەكەی بازرانی وەك مانۆڕێكی پارتەكەی بینرا كە خودی بارزانی سەرپەرشتی
دەكات بۆ گەڕانەوەی سەردەمی زێڕینی پارتی لە بەغدا و سنوردانان بۆ رۆڵی یەكێتی لە
عێراقدا كە لەدوای ریفراندۆمەوە كاریگەرتر بووبوو، بە جۆرێك پەیسەر ئەوەی
ئاشكراكردبوو كە بارزانی بە راشكاوی بە عادل عەبدولمەهدی گوتووە كە یەكێتی وەزارەتی
بەرناكەوێت لە كابینەی نوێ.
ناكۆكییەكان و فشارەكانی یەكێتی د. بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراقی ناچاركرد كە خۆی سەرپەرشتی دوایین هەوڵی حزبەكەی بكات بۆ ئەوەی وەزارەتێك لە عادل عەبدولمەهدی بچڕێت، لە كاتێكدا پێشتر چەند جارێك داوای لە لایەنەكان كردبوو كە هاوكاری سەرۆك وەزیرانی نوێ بن و فشاری لەسەر دروست نەكەن
رەنگە داواكارییەكانی بارزانی لەسەر یەكێتی و لەبەرچاو گرتنی پێگەی حزبەكەی
وایكردبێت، سەرۆكی پارتی نەیتوانیبێت بە دەنگی زوڵاڵ باسی مافەكانی كورد و كێشەكانی
هەردوولا بكات، بە پێچەوانەوە كورد لە لاوازیدا بە دوو جەمسەری ناكۆك و پڕكێشەوە لە
بەغدایە جەمسەری سێیەمیش كە لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی-ن بە تەنها ناتوانن
داواكارییەكانی كورد بسەپێنن.
ناكۆكییەكان و فشارەكانی یەكێتی د. بەرهەم سەرۆك كۆماری عێراقی ناچاركرد كە
خۆی سەرپەرشتی دوایین هەوڵی حزبەكەی بكات بۆ ئەوەی وەزارەتێك لە عادل عەبدولمەهدی
بچڕێت، لە كاتێكدا پێشتر چەند جارێك داوای لە لایەنەكان كردبوو كە هاوكاری سەرۆك وەزیرانی
نوێ بن و فشاری لەسەر دروست نەكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ بەڵام ئێستا خۆی دوایین
كارت بە كاردێنێت تا یەكێتی بە دەستی خاڵی لە گۆڕەپانەكە دەرنەچێت.
ململانێكانی یەكێتی و پارتی بە جۆرێك قەبە بوون كە پرسی بودجە و مووچەو كێشەكانی دیكەی كردووە بە ژێرەوە
تا ئێستا سەرۆك كۆماریش هاوشێوەی بارزانی قسەی كۆنكرێتی لەسەر مافەكانی
كورد و پشكی كورد نەكردووە، لەسەر ئەو بابەتە هیچ دڵنیاییەك بۆ خەڵكی كوردستان لە
لوتكەی هەردوو جەمسەری یەكێتی و پارتی-یەوە نەدراوە، بەڵام چەندین جار هەردوولایەن
دڵنیایی ئەوەیان داوە كە لایەنی بەرامبەر مافی خۆی وەرگرتووەو وەزارەتی دیكە وەرناگرێت.
ململانێكانی یەكێتی و پارتی بە جۆرێك قەبە بوون كە پرسی بودجە و مووچەو كێشەكانی
دیكەی كردووە بە ژێرەوە، بە جۆرێك چاوەكانی خستووەتە سەركەوتنی تەرازووەكە بە لایەكداو
سەرنجەكان لەسەر كێشە بنەڕەتییەكان كاڵتر بوونەتەوە.
مەسعود بارزانی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكاتەوەو یەكێتی وەزارەت
وەرنەگرێت، لەبەرامبەردا ئەو حزبە هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە تا لە رێگەی ئێرانەوە پۆستی
وەزارەتی داد وەربگرێت، پێشتر پەیسەر ئەوەی بڵاوكردبووەوە كە ئێران پشتیوانی هەوڵەكانی
بارزانییەو دژی پێدانی ئەو پۆستەیە بە یەكێتی، هاوكات عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی
عێراق، د. بەرهەم سەرۆك كۆماری ئاگادار كردووەتەوە كە یەكێتی وەزارەتی بەرناكەوێت.
رەنگە پرسیاری خەڵك ئەوەبێت، لە دۆخێكی ئاوەهادا كە
یەكێتی و پارتی دوایین كارتەكانی خۆیان بەرامبەر یەك بەكاردێنن و داواكاری و خواستی
خۆیان بۆ لایەنە عێراقییەكان دووپاتدەكەنەوە بۆ وەرگرتنی وەزارەت، دەتوانن داواكارییەكانی
خەڵك بچەسپێنن و لایەنە عێراقییەكان ناچار بە پێدانی مافەكانی كورد بكەن؟