02:24 - 21/04/2019
چیرۆكى ئه‌و كورده‌ى بووه قوتابخانه‌ى میوزك له ئه‌وروپا
هونه‌رمه‌ندێكى كورد به توانایه‌كى سیحریى كوردانه‌وه له‌كۆتایى سه‌ده‌ى حه‌وت په‌نجه‌كانى خسته سه‌ر عود و له‌سه‌ره‌تاى سەدەی هه‌شتى زایین ناوبانگى به كوت‌وپڕ بڵاوبووه‌وه و باس‌و خواسى ئه‌و دونیاى میوزكى له ئه‌وروپا داپۆشى، ئه‌و له سه‌رده‌مێكى كۆن و تاریكدا داهێنانى مه‌زنى كردوو و مێژووى زێڕ‌ینى بۆخۆى دروستكرد، له ناوچه‌یه‌كى ته‌ریكى موسڵه‌وه ده‌نگى خۆى و عوده‌كه‌ی گه‌یانده شارستانیه‌تى ئه‌وروپا و ناوێكى گه‌وره‌ى دواى خۆى جێهێشت.
زریاب یه‌كێك، له‌و مۆزیكزان و ئاوازدانه‌ره دیارانه‌ی كورده له ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی دا ناسراوه و جێ په‌نجه‌ی به هونه‌ری مۆسیقاوه دیاره، ئه‌و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر مۆسیقای ئه‌وروپا و ئیسپانیا هه‌بووه، له سه‌ده‌ى هه‌شتدا به په‌نجه‌كانى له ئه‌وروپاوه شۆڕشێكى مۆسیقى به‌رپاكردبوو ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ى له جیهاندا جێگه‌ى باس‌وخواس بوو.
زراب نزیكه‌ى هه‌زار گۆرانی له‌به‌ربووه‌و توانای له‌سه‌ر ئامێری عود به شێوه‌یه‌ك بووه كه ژێیه‌كی بۆ ئه‌و ئامێره زیاد كردووه و له چواره‌وه كردوویه‌تیه پێنج. هه‌مان ئه‌و ئامێره‌ی كه دوایی ورده ورده گیتاری ئیسپانی لێ په‌یدا بووه، ئه‌و به باوكى مۆسیقاى ئه‌نده‌لوسى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌و كارانه‌ى كردوویه‌تى خۆى خسته مێژووه‌وه، یه‌كێك له ناسراوترین مۆسیقا ژه‌نه‌كانى رۆژهه‌ڵاته له ئه‌وروپادا.
مۆسیقا له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان
له‌سه‌رده‌می شارستانیه‌تی ئیسلامی دا، ژماره‌یه‌ك مۆزیكزان و ئاوازدانه‌ر و نووسه‌رانی بواری مۆزیك، له‌ناوكورددا هه‌ڵكه‌وتوون، كه ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له دانانی ئاواز و ئامێره‌كانی مۆسیقا و شێوازی به‌كارهێنانی و گۆرانی گوتن دانانی كتێب ده‌رباره‌ی مه‌قام و مۆسیقا، كه به داهێنانه‌كانیان مۆزیكی ئیسلامی‌یان پێشخست و به نوسینه‌كانیان كتێبخانه‌كانی مۆزیكیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و له ئاستێكی به‌رزدا ناوبانگیان هه‌بوو(ئیبراهیم موسڵی ، ئیسحاق موسڵی، زریاب) ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه ناوى دیارى ئه‌و قۆناغه‌بوون و بۆ هه‌میشه ناویان مایه‌وه، له سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كاندا هاندانى هه‌ردوو خه‌لیفه، هارونه‌ره‌شید ومه‌ئومه‌ن، هۆكارى سه‌ره‌كى پێشكه‌وتنى مۆسیقابوو.
زریاب كێ یه؟
زه‌ریاب، ناودیارترین مۆسیقاژه‌نی كورده له جیهان و له سه‌ده‌ی نۆیه‌مدا. له به‌غدای سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی ژیاوه، ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی زیگرید هونكه، به (لاوی كورد) و (بولبولی له به‌غداوه هاتوو)ی ناو ده‌بات. زریاب، موزیككار و گۆرانی بێژی بلیمه‌تی سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان له‌كورده‌كانی موسڵه، ئه‌و له سه‌ده‌ى حه‌وتى زاینییه‌وه په‌نجه‌كانى به عود راهێنا و له سه‌ده‌ى هه‌شت ناوبانگى ته‌قییه‌وه، ساڵى 845ى زاینى كۆچى دواییكرد.
زه‌ریاب، ساڵى 789ى زانینى له دایك بووه، ناوی ته‌واوی حه‌سه‌ن كوڕی عه‌لی كوڕی نافعه، ژه‌نیار و گۆرانیبێژی ناوچه‌ی شێخانه له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان، ناوی ته‌واوی (زێڕاو) واته ئاوی زێڕ، ئه‌م نازناوه‌شى له ده‌نگ خۆشی و ده‌ست ڕه‌نگینیه‌كه‌یه‌وه هاتووه، بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به مانای ناوه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌وڵدراوه كه به مانای (باڵنده‌ی ڕه‌ش) ی عه‌ره‌بی لێكبدرێته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت كه (زۆراب) ی كوردی یان (زه‌ڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئه‌و سه‌رده‌مه كه زمانی په‌هله‌وی بۆ نووسین به‌كارهاتووه، پیتی (و) ی كوردی وشه‌ی (ئاو) كرابێته (ئاب)ی په‌هله‌وی و ناوه‌كه له (زه‌ڕیاو/زڕیاو) وه‌وه كرابێته (زریاب).
زه‌ریاب له‌شێخان سه‌ر به پارێزگای موسڵی ئه‌مڕۆ له‌دایك بووه‌و ٦٨ ساڵ ژیاوە، له ته‌مه‌نی زوه‌وه سه‌ردانی موسڵ ده‌كات و ده‌بێته قوتابی (ئیسحاق موسڵی) و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌وه‌و فێری هونه‌ره‌كانی خوێندن ده‌بێت، ئیسحاق موسڵی له‌ساڵانی (٧٦٧بۆ٨٥٠)ی زاینى ژیاوه، كورده و مۆسیقا ژه‌نێكی ناوداری سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان بووه.
زەریاب له‌كۆشكی هارون ره‌شید
له‌نێوان ساڵانی(٨٠١بۆ٨٠٥)ی زاینی كه مێژوونووسان نه‌یاتوانیوه مێژووه‌كه به‌وردی دیاری بكه‌ن (زەریاب) بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گاته خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌كان هارونە ره‌شید، كه داوای له ئیسحاق كردبوو ده‌نگێگی نوێی پێشكه‌ش بكات. ئه‌ویش زه‌ریاب كه یه‌كێكه له سه‌رنج ڕاكیشترین فێرخوازی خۆى ده‌باته دیوه‌خانی هارونه ڕه‌شید.
زه‌ریاب له به‌رده‌م هارونه ره‌شیددا ده‌ستى به ژه‌نینى عود و گۆرانى گوتن كردووه‌و خه‌لیفه‌ش زۆر پێى سه‌رسام بووه، داوای له ئیسحاق كردووه گرنگییه‌كی زۆر بداته زه‌ریاب ، به‌ڵام به‌ڵام له به‌دبه‌ختی زه‌ریاب، ئیسحاقی مامۆستای ئیره‌یی پێ ده‌بات و ده‌ست ئه داته دوژمنایه‌تی له گه‌ڵیدا، دواى ئه‌و دیداره‌ى هارونه ره‌شیدا ئیسحاق هه‌ڕه‌شه‌ی له زریاب كردووه كه ئه‌گه‌ر له به‌غدا نه‌چێته ده‌ره‌وه ده‌یكوژێت.
زریاب قوتابی ئیسحاق موسڵی بووه و هه‌ر ئه‌ویش فێری مۆسیقای كردووه. ئه‌م ناكۆكییه له به‌ینی ئیسحاقی مامۆستا و زریابی شاگردی سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو، به‌ڵام هێنده توانای له بواره‌كه‌دا په‌یدا كردووه سه‌رنجی هارونه ڕه‌شیدی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیسحاقی مامۆستای ئێره‌یی پێ به‌رێت.
زەریاب به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له به‌غدا ده‌رچوو، پاش ئه‌وه‌ی هارون رەشید ڕێزێكی زۆری لێگرت به‌ڵام ئیره‌یی مامۆستاكه‌ی ژیانى لێ ئاوژووكرده‌وه، هه‌ستى ده‌كرد ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى بۆ دروست بووه كه په‌ره به هونه‌ره‌كه‌ى بدات به‌ڵام له ساتێك‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له كیس ده‌چێت، مه‌ترسیش له‌سه‌ر ژیانى بۆ دروست بووبوو، به ناچارى به‌غدا جێده‌هێڵێت و ڕوو ده‌كاته ئه‌نده‌لوس له ئیسپانیا.
له‌و قۆناغه‌دا ته‌نها دوو شوێن هه‌بوو زه‌ریاب روویان تێ بكات، كه پایته‌خت بوون و گونجاوبوون بۆئه‌وه‌ى تێیدا په‌ره به توانا هونه‌رییه‌كانى خۆى بدات و ژیانێكى شایسته‌ى هه‌بێت، ئه‌ویش شاری به‌غداو قورتووبه بوون، قورتوبه پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی بوو له ئه‌نده‌لوس(ئیسپانیای ئێستا). ئه‌نده‌لوس له‌و رۆژگاره‌دا خاوه‌ن شارستانیه‌تی پێشكه‌وتوو و مه‌ڵبه‌ندی زانست و رۆشنبیری بووه.
له‌وێوه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له ژیانی له شاری قورتوبه ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێته مۆسیقاژه‌نی سه‌ره‌كیی دیوه‌خان، له‌وێ چاوی به خه‌لیفه عبدولره‌حمانی دووه‌م ده‌كه‌وێت و ئه‌ویش چه‌شنی (هارون) سه‌رسامی ده‌بێت.
داهێنانه‌كانی له‌هونه‌ر و موزیكدا..
" یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای هونه‌ری له‌جیهاندا "
" ژێی پێنجه‌می بۆ ئامێری (عود) زیاد كرد"
تواناكه‌ى زه‌ریاب گه‌یشته ئاستێك كه‌ژێى پێنجه‌مى بۆ ئامێرى عود زیادكرد، هونه‌ری مۆسیقا ئه‌نده‌لوس له‌وه‌ختی زریاب دا سه‌رده‌می زێڕینی بوو. ئه‌و یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیای هونه‌ری بۆ فێربوونی مۆسیقا و گۆرانی دامه‌زراندووه، به‌مه‌ش ناوی چووه‌ته مێژووه‌وه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی. له شاری كۆردوبا (قورتوبه) خانه‌یه‌كى تایبه‌ت به مۆسیقا دروست ده‌كات و چه‌ندین كه‌س له‌و ئه‌كادیمیایه فێری ئامێره‌كانی موزیك بوون.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به تواناكانى خۆى، چه‌ندین مه‌قامی خسته ناو مۆسیقای ئه‌نده‌لوسیه‌وه كه پێش ئه‌و له‌وێدا نه‌ناسرابوون، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی له هونه‌ری مۆزیك و ئاوازدا هێنایه ئاراوه و به داهێنانه‌كانیشی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر ئامێره‌كانی مۆزیكدا هێنا، به‌وه‌ی ژێی پێنجه‌می بۆ (عود) زیاد كرد، كه پێشتر چوار ژێی (وه‌ته‌ر) هه‌بوو.
زۆرێك له مێژوو نووسان ئامێری عود به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئامێری گیتار ده‌زانن، كه دواجار له لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه تا گه‌یشتۆته ئه‌م شێوازه‌ی ئیستا. زه‌ریاب كاریگه‌ریی زۆرى له‌سه‌ر مۆسیقای ئیسپانی و مۆسیقای فلامینكۆ هه‌بووه. به جۆرێك هه‌ندێك مێژوونوس ده‌ڵێن فلامینكۆی ئیسپانی ئه‌و دایناوه.
هونه‌ری مۆسیقا له‌ڕێگای ئه‌نده‌لووسه‌وه له ئه‌وروپا گه‌شه‌ی كرد و په‌ره‌ی سه‌ند، زریاب داهێنه‌ری ئه‌و مه‌قامانه‌یه كه پێیان ده‌وترێ (ته‌واشح ئه‌نده‌لوسیه). سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن كه زریاب نزیكی یه‌ك هه‌زار گۆرانی له‌به‌ربووه و توانای له‌سه‌ر ئامێری عود به شێوه‌یه‌ك بووه كه ژێیه‌كی بۆ ئه‌و ئامێره زیادكردووه و له چواره‌وه كردوویه‌ته پێنج. هه‌مان ئه‌و ئامێره‌ی كه دوایی ورده ورده گیتاری ئیسپانی لێ په‌یدا بووه. زریاب ناسراوترین مۆسیقاژه‌نی مێژوویی ڕۆژهه‌لاته كه له ئه‌وروپادا زۆر ناسراوبێت و به باوكی مۆسیقای ئه‌نده‌لوسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ( پاكۆ دی لۆسیا - Paco De Lucia) گیتارژه‌نی ناوداری ئیسپانی، یه‌كێك له ئه‌لبومه‌كانی به ناوی زریابه‌وه ناوناوه.
زریاب دوور له‌مۆسیقا
زریاب هه‌رچه‌نده زیاتر وه‌ك مۆسیقاناس و مۆسیقاژه‌ن ناسراوه، به‌ڵام شاره‌زایی له فه‌لسه‌فه، ئه‌ستێره‌ناسی و زانستی پزیشكیدا هه‌بووه و بیروبۆچوونی فه‌لسه‌فیشی له شاری قورتوبه‌دا كاریگه‌ریی هه‌بووه. هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌كی باشی له جوگرافیادا هه‌بووه و شاعیر و گوتاربێژێكی باش بووه. زۆر جار بۆ كاروباری سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی قورتوبه، پرس و ڕای پێكراوه. هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌یشتنی به قورتوبه، ئه‌م مۆسیقا ژه‌نه سه‌رنجی چینی نوخبه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی قورتوبه‌ی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و داهێنانه‌كانی له‌وێوه به هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوبووه‌ته‌وه.
زریاب هێنده مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌لكی ئیسپانیا بووه، ته‌نانه‌ت شێوه‌ی قژداهێنانی له‌لایه‌ن ئه‌رستۆكراسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی قورتوبه‌وه چاوی لێكراوه و جۆرێك كه‌وای له‌به‌ركردووه كه ئه‌و سه‌رده‌مه بووه‌ته مۆدێڵ بۆ ژنان و پیاوانی ئیسپانی، به جۆرێك زریاب بووه‌ته مۆدێلێك بۆ چاولێكه‌ریی خه‌ڵكانی قورتوبه. هه‌ر ئه‌ویش بووه كه یاری پۆلۆی به ئه‌وروپیه‌كان ناساندووه كه چینی حوكمڕان ئه‌و یارییه‌یان كردووه و دواییش ئه‌و یاریه یه‌كێك بووه له‌و یاریانه‌ی كه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی زۆر حه‌زی پێكردووه.
سه‌رچاوه:
1ـ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست: د. زرار صدیق تۆفیق
2ـ كورد كێیه: سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش
3ـ زریاب منجازاته و أبرز مبتكراته الموسیقیه، م. مهیمن ٳبراهیم الجزراوی
4- ( زریاب الكُردی خدم الأندلس وانتشر تراپه فی أوروبا ) : علی سیرینی
5- زریاب.. عبقری النغم: فوزی خچر