ڕاپۆرتی کوردستانی

01:43 - 02/05/2019

كورده‌كان له‌ رۆژهه‌ڵات و وڵاتی ئێران‌

پەیسەر

سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی تورک و فارس لە ئێراندا و لە نەخشە و سەرچاوە پێوەندیدارەکاندا دیاری کراون و روونە خاکی کورد لەو وڵاتە لە کوێوە دەست پێ دەکات و لە کوێدا کۆتایی دێت. دەیشزانین ئەمە خاڵی ناکۆکی و مشتومڕی قووڵ و هەمیشەیی نێوان کورد و نەتەوەکانی دراوسێیەتی. ئێمە لێرەدا خۆ لەو مشتومڕە قووڵە بە دوور دەگرین و باسێک لەو سنوورانە ناکەین، چونکە مەبەستمانە بەوە بزانین جگە لە ناوچە رەسەنەکانی خۆی، کورد لە کام ناوچانەی دیکەی ئێراندا نیشتەجێیە.

پێویستە بزانین بە پێی زۆر هۆکار، کوردی رۆژهەڵات تەنیا لە ناوچە رەسەنەکانی خۆیدا نیشتەجێ نییە و بە زۆر ناوچەی جیاجیای ئێراندا بڵاو بووەتەوە. ئەمەیش بابەتێکە کە بۆ ئێستا و داهاتوو و لە رووی جۆراوجۆرەوە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە.

بە پێی ئامارێکی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ئێران (2016)، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە هەموو ئێراندا ٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە، بەڵام سەرچاوەی دیکە باسی نزیک لە ١٠ ملیۆن دانیشتووی کورد لەو سنوورەدا دەکەن کە بە وڵاتی ئێران ناسراوە.

هەروەها بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان، کوردی رۆژهەڵات بە ناوچە رەسەنەکانی خۆیەوە لە ١٩ پارێزگای ئێراندا نیشتەجێن کە ئەو پارێزگایانە بە پێی دابەشکاری حکومی دیاری کراون و ناویان لە سەر داندراوە.

لەو دابەشکارییەدا بە شێوەیەکی گشتی ناوچە رەسەنەکانی کورد بریتین لە: پارێزگای کوردستان بە ناوەندێتی سنە، پارێزگای کرماشان بە ناوەندێتی کرماشان، پارێزگای ئیلام بە ناوەندێتی ئیلام، بەشێک لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ناوەندێتی ورمێ .

لەو دابەشکارییەدا بە بێ رەچاوکردنی ناوچە کوردییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و تەنیا بە لەبەرچاوگرتنی ٣ پارێزگای کوردستان، کرماشان و ئیلام، رووبەری ناوچە رەسەنەکانی کورد بە ٧٤،٢٦٨ کیلۆمەتر چوار گۆشە مەزەندە کراوە و، باسی ئەوە نەکراوە بە ناوچە رەسەنەکانی دیکەوە ئەو رووبەرە دەگاتە چەند کیلۆمەتر چوارگۆشە.

ئەم ئامارە کە بە پێی پارێزگاکانە، لە چەندین سەرچاوەی جیاجیای مێژووییەوە کۆ کراوەتەوە و بێ کێشە نییە، بەڵام دەکرێ وەک خۆی شوێنی بایەخ پێدان بێت.
کرماشان
کوردەکانی پارێزگای کرماشان بریتین لە خێڵ و عێڵەکانی:
گۆران، نانکولی، شەرەفبەیانی، کرندی، جموور، قەڵخانی، قوبادی، شوان، کاوە، باباخانی، وەلەدبەگی، مستەفا سوڵتانی، کانی سانی، ئیمامی، بانەوەر، ئیناخی، سەریاس، کلاشی، میرعەبدولی، رماسی، رۆستەمبەگی، کەلهوڕ، سنجابی، زەنگەنە، کولیایی، جاف، خزێلی. 
سنە
کوردەکانی پاریزگای کوردستان (سنە) بریتین لە خێڵ و عێڵەکانی:
سەرشیوی، تیلەکۆیی، ئەردەڵان، جاف، هلیلان، شەهیدی، بارامبەگی، ئەحمەدی، تەوەکەڵی، لوتفوڵڵابەگی، هەمەوەند، فەیزوڵڵابەگی، گەورک، جاف، سەقزی، کلالی، حەبیبی، کلماسی، کلکو، ئاسف، شاوەیسی، بابان، وەکێڵ، سادق وەزیری، مەسعود وەزیری، موعتەمید وەریزی، ئاسف وەزیری، مەردوخی، گەڕووس، خاجەوەند، سیامەنسوور، کەبوودوەند، گەرووسی لوتفوڵڵایی، کەمانگەر، لوتفوڵلابەگی، کەشکەکی ئەحمەدی، چواردولی.
ئیلام
کوردەکانی پارێزگای ئیلام بریتین لە خێڵ و عێڵەکانی:
شووهان، ئەرکەوازی، میەخاس، بولی، دێ والایی، پێنجستوون، شەهلیاروەند، ناسرعالی، خزێل، پیرانی، مەلەکشایی، ریزەوەند، زرگووش، توولابی، بیری، کەلهوڕی کولیوەند، پاڵانی، میمە.
ورمێ
کوردەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بریتین لە:
میلان، خلکانی، جەلالی، حەیدەرلو، کرەسەنی، مامش، دونبولی، شکاک، بەگزادە، هەرکی، زرار، سادات، موکری، پیران، بیرانوەند، لاجانی، لاهیجانی، قادری، ئەمین عەشایری، ئەمیر عەشایری، خاجەوەند، موریک، دێبوکری، مەنگوڕ، موکری، گەورک، عوسمانبەگی، باسک کولە، بریاجی، پشدەری، هەمەوەند، فەیزوڵڵابەگی، بابامیری، دەری، خزێل، چواردولی، موسڵانی، زەعفەرانلووی گەڕووس، مەندولکانی. 
تەورێز
کوردەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات کە بە زۆری زمانیان گۆڕاوە بۆ ئازەری، بریتین لە:
چلبیانلو، محەممەد خانلو، حسێن ئۆغڵو، حاجی عەلیلو، حسین بەگلو، قەراچرلو. 
لۆڕستان
کوردەکانی پارێزگای لۆڕستان کە هەمووان بە زاراوەی لەکی دەدوێن:
بیرانوەند، باجولوەند، شاهیوەند، دێلفان، سیلسیلە، تورهان، چێگێنی.  
هەمەدان
کوردەکانی پارێزگای هەمەدان:
چواردولی، بێتوویی، جموور، کەلهوڕ، خزێل زەنگەنە. 
زەنجان
کوردەکانی پارێزگای زەنجان:
زەعفەرانلو، ئارامانلو، کەیوانلو، قەراچوورلو، عەمارلو، شادلو، شاملو (بەرقی پوور)، باوەنوور، قەیتوول. 
ئەردەبیل
کوردەکانی پارێزگای ئەردەبیل:
دلیکانلو، کلوکجانلو، ئەحمەدلو، شادلو، رەشوەند، مامانلو.
قەزوێن
کوردەکانی پارێزگای قەزوێن:

یاریبەگی، مافی، کرمانی، وەلی یاری، زەعفەرانلو، کەیوانلو، نافری، کلکو، قەراچوورلو، عەمارلو، شادلو، شاملو، باوەنوور، قەیتوول، غەیاسوەند ، خزێل. 
تاران
کوردەکانی پارێزگای تاران:

کوردبەچە، جاوان، باجمانلو، سەربەندان، شادلو، سیلیسپوور، سیامەنسووری، زەعفەرانلو، ئیزانلو، کلکو، پازووکی، خزێل. 
سمنان
کوردەکانی پارێزگای سمنان:

شادلو، قەراچوورلو
خوراسان
کوردەکانی پارێزگای خوراسان:

زەعفەرانلو، ئەرامانلو، سەعدانلو، کەیوانلو، عەمارلو، شادلو، باوەنوور، کاوانلو، دوانلو، مەزدەکانلو، ئیزانلو، عومرانلو، شێخ ئەمیرانلو، سووانلو، پیچپرانلو، شاملو، بەهادورانلو، پالکانلو، پاڵەوانلو، تۆپکانو، تیتکانلو، هەمزەلو، رەشوانلو، روودکانلو، زیدانلو، سیوکانلو، کەم کانلو، شوهان، سپرانلو، شارانلو، دەوڵەتخانی، شێخکانو، قاسملو، شێخوانلو، باچوانلو، قەراچوورلو، زەیدانلو، مادانلو(ماد) کیکانلو، تورانلو، دۆڵە شانلو، ئەرتکانلو، بریوانلو، برانلو، سۆفیانلو، بادلو، کەپکانلو، گۆشانلو، گیلانلو، چەمەشگەزەک، ئەردەڵان، شارلو، ترسانلو، بادلو، خزێل.  
مازەندەران
کوردەکانی پارێزگای مازەندەران:

جەهانبەگلو، مەلانلو، عەبدولمەلەکی ، خاجەوەندی، خزێل، سیاسەرانی، جەعفەری، ئەڵڵاوێردی، خوداکەرەمی زریری، خوداوێردی، لیگوش، نیتل و کنگر، کینج، خوشل، عەلیخانی،  دوانلو، سپانلو، مەنوچێهرلو، عەرەبخیشانلو، حسێنلو، زەیدی، بابەکوردی، تایەفە کورد، زەعفەرانلو، کاکاوەند، عومرانلو.
گیلان
کوردەکانی پاریزگای گیلان:

عەمارلو، قەبەکرانلو، ئەستاجلو، بیجانلو، بیشانلو، شمخانلو، سەلخوری، برامکلە، حاتەمی، پیراسلو، بێتوویی، وەلی یار، چەمەشگەزەک، سۆفی، حەبیبی.
فارس
کوردەکانی پارێزگای فارس:

کوردشوولی، زەنگەنە، نافر، کەلکویی، عەمەلە قەشقایی، دەرەشووری، کوردلو، قەراچاهیلو،  کوهمەرە، کرونی، خزێل، میری. 
کرمان
کوردەکانی پارێزگای کرمان: 

جەلیلوەند، بامری، ئەفشار قاسملو، مەهنی، خزێل.
بەلوچستان
کوردەکانی پارێزگای بەلوچستان:

سۆهراب زایی، مستەفا زایی، میرابەلوچ زایی، گدازایی، شاکەرەم زایی، ئەڵڵاڕەسان زایی، جەمال زایی، کەمالخانی زایی، عەلەم خان زایی، دەرزادە، غوڵام رەسان زایی، شەهداد زایی، سەیید خان زایی، سالار زایی، عولەما خانزایی، میریەحیا زایی، موراد زایی، گوڵ مەحموود زایی، ناگەزی زایی، شاموردزایی، گەنگەدازایی، بولگاک زایی، مەتیم زایی، عەجەب زایی، کەرەم زایی، ناروزایی.
خوزستان
کوردەکانی پارێزگای خوزستان:

میرویی، زراوەند، خورماوی، بەرهەتاوی، باوکوردی، حسێن خانی، زەنگەنە. 

 لە بارەی پاشگری ناسناوی خێڵ و عێڵە کوردییەکان، پێویستە ئەوە بزانین کە خۆیان ناو و ناسناوی خۆیان بەو پاشگرانەوە ناهێنن، چونکە زۆربەی ئەو پاشگرانە كوردی نین و حکومەتەکان بە تایبەت حکومەتی عوسمانی لەکاتی نووسینەوەی تۆمارە کانی سەرژمێری و دابەشکارییە حکومی و سیاسییەکان و رێکخستنی کاروباری خێڵ و عێڵەکاندا، ئەو پاشگرانەیان بە ناوی خێڵ و عێڵە کوردییەکانەوە لکاندووە. یا بە هۆی تێكەڵبوونیان بە کەلتووری ئەو ناوچانەی بۆیان گوازرانەوە ناسناویان پاشگری تایبەت بە خێڵ و عێڵەکانی ئەو ناوچانەیان وەرگرتووە.

بۆ نموونە کە پاشگری (لو) لە ناسناوی خێڵەکان دەکرێتەوە، خۆیان بەمشێوەیە ناویان دەهێنن.
باچیانلو = باچیان، رەوشوانلو = رەشی، خەلەکانلویی = خەلەکی یا خەلەکان، زەیدانلو = زییان، یا زەیدیان.

لەگەڵ ئەوەیش ناو و ناسناوەکان رەگ و ریشەی جۆراوجۆریان هەیە، بە جۆرێک کە دەگەڕێنەوە بۆ پشتە دوورەکان و چاخی کۆن، ناوچەی نیشتەجێبوون، کار و پێشەی سەرەکی خێڵەکە، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و بژێوی، رووداوێكی مێژوویی، جۆری ژیانی کۆمەڵایەتی و پەرتەوازەبوونیان بە ناوچە جیاجیاکاندا و ...
نموونە: مادانلو(ماد)، مەزدەکانلو (مەزدەک)، کاوانلو (کاوان، کابان، گاوان، گابان)، کاکاوەند (کاکە)، سۆهراب زایی (زۆراب)، خلکانی (خەلەکان)، تۆپکانو (تۆپچی - تۆپهاوێژ) و...