03:33 - 07/05/2019
ورده‌كاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ٧٠و٨٠
مشتومڕى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كه‌كانى ٧٠و٨٠ ى پێشمه‌رگه‌و دروستكردنى هێزى نیشتیمانى گه‌رمتر بووه، هاوپه‌یمانان فشاریان زیاتر كردووه‌و گۆڕان و پارتیش وا رێككه‌وتوون یه‌كه حزبییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، ئێستا پرۆژه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه خراوه‌ته كار، به‌پێى پرۆژه‌كه هێزى حزبى نامێنێت و ژماره‌ى پێشمه‌رگه دیاریكراو ده‌بێت و كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ٧٠و٨٠ بۆ په‌یسه‌ر ئاشكرا ده‌كات، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت به‌هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمی هیچیان بۆ نه‌هاتووه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت له‌م كابینه‌یه 25%ی هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هێزی نیشتمانی جێبه‌جێبكرێن، زۆر باش ده‌بێت، ده‌شڵێت ئه‌و له‌وبڕوایه‌دا نیه 100%ی پرۆژه‌كه به‌چوار ساڵ جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند هه‌فته‌ی پێشوو كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كردووه و له‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه كاله‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریان كردووه، و كۆبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌شێوه‌ی خولی به‌رێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت بۆردێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت بۆردی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و راوێژكارانی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا پێكهاتووه، ئه‌وان هه‌فتانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
لیژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌ندامێتی بریكاری وه‌زیر و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش مانگانه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و بۆردی چاكسازیش كۆده‌بێته‌وه، پێداچوونه‌وه به‌كاری ئه‌و مانگه ده‌كرێت و پێشنیاره‌كان ده‌خرێنه ڕوو، هه‌فته‌ی رابردوو و ئه‌م هه‌فته‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوو كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆرده ئه‌نجامدراون.
به گوته‌ى جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌و 35 خاڵه‌ی بۆ چاكسازی دیاریكراوه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، هه‌موویان به‌جیا تیمه‌كان ئیشی له‌سه‌رده‌كه‌ن، بۆهه‌ر 35 خاڵه‌كه تیمی تایبه‌ت دانراوه و ئه‌فسه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی كه دوو جار مه‌شقیان له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری چاكسازی به‌ریتانیاوه پێكراوه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی 35 خاڵه‌كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ریاندا.
تا ئێستا چه‌ند خاڵێك له‌و خاڵانه‌ى بۆ چاكسازى دیاریكراون خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆنمونه پێدانی موچه به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه دوومانگه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پرسی پێداچوونه‌وه به‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ته‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، و زۆریش له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان گۆڕدراون یان ئاڵوگۆڕكراون، پێداچوونه‌وه به‌پێكهاته‌ی لیواكان خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوو لیوا دوو لیوا پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش پێداچوونه‌وه به‌یاساكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كراوه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌پێشمه‌رگه هه‌موار بكرێنه‌وه.
ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 38 كه‌تایبه‌ته به‌خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، و یه‌كخستنی یه‌ك پۆشی ناو وه‌زاره‌تیش كاری له‌سه‌ر كراوه و 40 هه‌زار جل و به‌رگ هێندراوه و پلانێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌باره‌ت به‌سیستمی گه‌یاندنی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پرۆژه‌كه ته‌واو بووه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جیهازه‌كان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه كه‌وه‌ك هاوكاری دابینكراون بگه‌ن.
سه‌باره‌ت به كاتی پرۆژه‌چاكسازیه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان كه 35 خاڵه جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌و پرۆژه‌یه وا دانراوه له‌نێوان 2 بۆ 5 ساڵ كۆتایی دێت، گوتی ئومێدێكی گه‌وریان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زۆرینه‌ی خاڵه‌كانی ئه‌و پرۆژه چاكسازیه جێبه‌جێ بكرێن،.
گرفتى گه‌وره ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه، به‌وپێیه‌ى له پرۆژه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێت ژماره‌ى پێشمه‌رگه 120 هه‌زار زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام ئێستا له‌و ژماره‌یه زیاتر هه‌یه و تا ئێستا به‌رچاو روونى نییه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌كات كه ناخرێنه چوارچێوه پرۆژه‌كه‌وه، به گوته‌ى جه‌بار یاوه‌ر، ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی په‌سه‌ندكراو وه‌ك میلاك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه 120 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه و له‌پرۆژه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده دانراوه‌ته‌وه، كه كۆتایی ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه نابێت له 120 هه‌زار پێشمه‌رگه زیاتربێت.
له په‌رله‌مانى كوردستانیش قسه‌وباسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كه‌كانى ٧٠و٨٠گه‌رمن، شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، له‌سێ كۆبونه‌وه‌ی پێشووی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ قسه‌ی جدیان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی ٧٠و٨٠ كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌ته‌واوه‌تی بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌وه‌ش هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی نیشتمانی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردووه.
ره‌ئوف به‌گ گوتیشی، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه له‌ده‌ستی حزب ده‌ربهێنن و پێداویستیه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دابین بكرێت و هێزێكی رێكخراوی سه‌رده‌می دروست بكرێت، بۆئه‌مه‌ش هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێویستی به‌هاوكاری ئه‌وان هه‌بێت ئه‌وان ئاماده‌ن،"ئومێد زۆره له‌چوارساڵی داهاتوودا هه‌موو هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌ی یه‌ك هێزی نیشتمانی كۆبكرێنه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆران پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی كردۆته مه‌رجی رێككه‌وتنه دووقۆڵیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و كاری جدیشی بۆده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌مریكیه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كان كه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردووه و له‌گه‌ڵیان دانیشتوون پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ چاكسازی له‌بواری پێشمه‌رگه شاخه‌وان ره‌ووف به‌گ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه بیستوویانه ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانان پرۆژه‌یان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی هه‌یه به‌ڵام به‌فه‌رمی یان به‌نوسراوی فه‌رمی هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مان نه‌هاتووه.
لای خۆیه‌وه لیوا ته‌ها ئه‌وره‌حمان شاره‌زایی بواری سه‌ربازی به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند قورسه له‌ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی داهاتوودا هێزی پێشمه‌رگه له‌هێزی حزبه‌وه بكرێنه هێزی نیشتمانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتواندرێت 20 یان 25%ی پرۆژه‌ی دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی بچێته پێشه‌وه ئه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه چونكه له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه هیچ رۆژێك خاوه‌نی هێزێكی نیشتمانی نه‌بووه، له‌شۆرشه‌كانیشدا هێزی نیشتمانی نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت دروستكردنی هێزی نیشتمانی پێویستی به‌چه‌ندین ساڵ هه‌یه ، لیوا ته‌ها بۆچوونی جیاوازی هه‌یه و ده‌ڵێت سوپای عێراق كه له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست بوو پشتی به‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان به‌ست و سه‌ره‌تا یه‌ك فه‌وج دروستكرا به‌ناوی فه‌وجی ئیمام موسای كازم و باره‌گه‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ی كازمیه‌ی به‌غداد بوو، ئامر فه‌وجه‌كه‌ش جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری بوو، به‌ڵام سه‌رباری زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی به‌جۆرێك له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن بوو به حه‌وته‌م یان هه‌شته‌م سوپای جیهان و خاوه‌نی چه‌كی قورسیش بوو، به‌ڵام سوپایه‌كی نیشتمانی نه‌بوو، تا به‌ئه‌مرۆش ده‌گات سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئێستاش عێراق سوپایه‌كی نیشتیمانی نیه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه پێى وایه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌ردی بناغه‌ی هێزێكی نیشتمانی دابنێت كه له‌سه‌ره‌تادا ده‌كرێت ته‌نها چوار لیوا بێت به‌مه‌رجێك ئه‌فسه‌ره‌كانی خه‌ڵكانی بێلایه‌ن بن و بانگ بكرێن و سوێندبخۆن كه به‌رژوه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن و ئه‌وانه‌ی وه‌رده‌گیردرێن ده‌ستله‌كاری حزبی بكێشنه‌وه، و لیژنه‌ی وه‌رگرتنیش لیژنه‌یه‌كی پسپۆربێت و جل و به‌رگ و چه‌ك و موچه و ته‌واوی پێداویستیه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ت دابین بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی هاوپه‌یمانان، لیوا ته‌ها رایگه‌یاند ده‌مێكه ئه‌مریكیه‌كان داوایان له‌یه‌كێتی و پارتی كردووه كه هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و بیكه‌ن به‌یه‌ك هێز و به‌وپێیه‌ی یه‌كێتی و پارتی دوو حزبن له‌بری دووهێز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزی نیشتمانیش دروستنه‌كه‌ن به‌ڵام یه‌ك هێزیان هه‌بێت باشتره.
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازیه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌وان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوون و ساڵی 2014 و 2015 وله‌و سه‌رده‌مه‌ی مسته‌فاسه‌یدقادر وه‌زیری پێشمه‌رگه بوو، هاوپه‌یمانان داوایان كرد كه چوارلیوا دروست بكه‌ن و دواتر چوارلیواكه بۆ دوو لیوا كه‌م كرایه‌وه، به‌ومه‌رجه‌ی ئه‌مریكا خۆی چه‌ك و مه‌شق و راهێنان و موچه‌یان بداتێ به‌ڵام كه یه‌كێتی و پارتی زانیان ئه‌مه له‌به‌رژوه‌ندیان نیه پشتگوێ‌یان خست و كاره‌كه سه‌ری نه‌گرت.
به‌پێى رێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، یه‌كه‌كانى٧٠و٨٠ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، و ده‌بێت هێزى نیشتیمانى دروست بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتى به راشكاوى نیگه‌رانى خۆى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و یه‌كانه ده‌ربڕیوه‌و پێى وایه پلانه بۆ لاوازكردنى یه‌كێتى، به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى هاوپه‌یمانان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دایان ناوه، نابێت هێزى حزبى بمێنێت.