04:49 - 16/05/2019
سەرچاوەكانی هێزی مه‌رجه‌عیەتی شیعە
مەرجەعیەتی ئایینی شیعە مێژوویەكی كۆنی هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی بەرفراوان لەم ساڵانەی دواییدا ئەم ناوە زیاتر کەوتووەتە بەرگوێ بەتایبەت لە عێراق. ئەگەرچی لە گوتاری سیاسی عێراقیدا بە شێوەیەكی گشتی ستایشی مەرجەعیەت و رۆڵی ئەرێنییانەی ئەم دامەزراوەیە دەكرێت، بەڵام لە هەندێك وێستگەدا رۆڵ و كاریگەریی ئەم دامەزراوەیە لە هی حكومەت و پەرلەمانیش كاریگەرتر و گەورەتر بووە و لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیشەوە بەهەند وەرگیراوە (گەڵاڵەكردنی دەستوری عێراق بەنمونە 2005). لەم بابەتەدا هەندێك باس لە مێژووی مەرجەعیەت و سەرچاوە مادی و مەعنەوییەكانی هێزی ئەم دەزگایە كراوە.
مەرجەعییەت چییە؟
”مەرجەع“ یان ” مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی“ لە مانای زمانەوانیدا بە واتای سەرچاوەی گەڕانەوەی خەڵكە بۆ هەر پرس و ڕایەك كە هەیانبێت (1)، بەڵام لە بەكارهێنانی رۆژانەدا مەرجەعیەت بووەتە موفرەدەیەك لە ئەدەبیاتی ئایینی و سیاسی شیعەكان و سەرچاوەی بڕیار و رێبەریكردنی ئەوانە بۆ كاروباری دین و دنیا.
بەگەڕانەوە بۆ سەرچاوەكان زوو ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە مێژووی مەرجەعیەت بەم فۆرمەی كە ئێستا هەیە لەناو دنیای شیعه‌دا زۆر كۆن نییە و زۆر نییە ئەم زاراوەیە داتاشراوە و بووەتە شتێكی باو (2).
چ لە مانا زمانەوانییەكەی و چ لە بەكارهێنانی ڕۆژانەیدا ئەوە ڕوونە كە مەرجەع كەسێكە یان دەزگایەكە كە خەڵك دەگەڕێنەوە سەریان بەتایبەت لەو بابەتانەى کە لێیان ئاڵۆز دەبێت یان له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ونه ناكۆكی و ڕا جیاییه‌وه(3). وەك ئاماژەشی پێكرا مەرج نییە هەمیشە مەرجع تاقە كەسێك بێت وەك چۆن ئێستا لە عێراق لە كەسایەتی سیستانی‌دا بەرجەستە بووە، بەڵكو دەشێت دەزگا و دامەزراوە بێت و لەناو ئەو دەزگایەدا كەسێك پلە و مەقامی رێبەرایەتیكردن وەرگرێت بەتایبەت ئەوكاتانەی مەرجەعە كاریزماكان كۆچ دەكەن و جێگرەوەی هاوئاستی خۆیان نییە.
بە شێوەیەكی سەرەكی مەرجەعیەت لە وڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان بڵاوە كه سێ مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كیی شیعه‌گه‌رین و بەم دواییانەش هەندێک داواكاری و بانگەواز هەن داوای دیاریكردنی مەرجەعیەت بۆ شیعەكانی سعودیە و وڵاتانی كەنداو دەكەن بە پاساوی ئەوەی ناچار نەبن پەنا ببەنە بەر مەرجەعیەتە ئێرانی و عێراقی و لوبنانییەكان كە ڕەنگە زۆر بە وردی لە بارودۆخی شیعەی كەنداو تێ نەگەن، بەڵام ئەم خواستە لەگەڵ سیاسەتی سعودیە و بەحرەین و تا ڕادەیەكیش كوەیتدا دژ دەوەستێتەوە كە نایانەوێت شەرعیەت و دەزگا ببەخشنە ئەو بوونە شیعەگەرییەی لە وڵاتەكانیان هەیە (4).
بەشێوەیەكی گشتی مه‌رجه‌عه‌كان به‌پێی ئاستی زانایی و پێگەی ئایینی نازناوی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه زۆرجار بە شێوەی جیا جیا گوزارشتی لێ دەكرێت ئەوانیش: "عه‌للامه"، "ئایه‌توڵڵا"، "ئایه‌توڵڵای عوزمایه" و بۆ یه‌كه‌مجاریش له سه‌رده‌می مه‌غۆلیدا نازناوی ”ئایه‌توڵڵا“ بۆ رێبه‌ری دینی شیعی ”الحلی“ به‌كارهاتووه (5).
مێژوی سەرهەڵدانی مه‌رجه‌عیه‌ت:
له ئایینزای شیعه‌دا، موسوڵمانان له‌سه‌ریان فه‌رزه بۆ كاروباری ئایینی خۆیان بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و شه‌رعزانانه‌ی پله‌ی موجته‌هیدیان هه‌یه له هه‌ڵهێنجانی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت، یان ئه‌وانه‌ی ساز و ئاماده‌ن بۆ فتوادان كه جاران پێیان ده‌وترا ڕاوی _ یه‌كانی ئال و به‌یت (6) ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه نییه و به پێی گێڕانه‌وه‌كانی شیعه هه‌ركه‌س لاری لێی هه‌بێت ئه‌وه تانه‌ی له حوكمی خوا داوه و هه‌میشه قسه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ش له‌پێش قسه‌ی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ن كه به‌پێی دیدگای شیعی ده‌شێت تاغوت و له‌ڕێگه ده‌رچوو و لادەر بن (7). جگه له ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحی مه‌رجه‌عه‌كان پاره‌ی خومس و مافه شه‌رعییه‌كان له خه‌ڵكی باوه‌ڕداری شیعه كۆده‌كه‌نه‌وه و خاوه‌ن داهاتێكی زۆرن، به‌م پێیه‌ش باكیان به ده‌وڵه‌ت نییه و سه‌ربه‌خۆ و ده‌ست كراوه‌ن له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌كردن (8).
له سه‌رده‌می عه‌باسیدا شیعه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئیمامه‌كانیانه‌وه نزیك بوون یان ڕیوایه‌تیان لێوه نه‌قڵ ده‌كردن، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می خۆ حه‌شاردانیان به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئومه‌وی و عه‌باسییه‌وه، كه به‌ناوبانگترینان غیابی یه‌كه‌م و بچووك و ماوه كورتی ئیمام مه‌هدی ئیمامی دوازده‌یه‌مین و كۆتاییه، به‌ر له‌وه‌ی به یه‌كجاریی ستووده و غه‌یب ببێت(9).
له غه‌یب بوونی بچو‌وكدا شیعه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر چوار له‌وانه‌ی كه بریكار و نوێنه‌ری ئیمام مه‌هدی بوون و له ئه‌ده‌بیات و سه‌رچاوه‌كانی شیعه‌دا به چوار نوێنه‌ره‌كه یان چوار بریكاره‌كه ده‌ناسرێن (10). ئه‌م چوار نوێنه‌ره كه بریتین له ”عثمان سعید العمری، محمد عثمان سعید العمری، والحسین روح النوبختی، وعلی محمد السمری“ نزیك له حه‌فتا ساڵ نامه‌به‌ر و نێوانگری نێوان ئیمام مه‌هدی و شوێنكه‌وته‌كانی بوون له پاش مردنی ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ریی باوكی له ساڵی 260 ك _ 874ز له عێراق و ئه‌سپه‌رده‌كردنی له سامه‌ڕا كە شیعەكان باوەڕیان وایە ژەهرخوارد كراوە (11).
به مه‌رگی كۆتا كه‌س له‌و چوار نوێنەرەش له ساڵی 329 ك_ 941 ز كه عه‌لی سه‌ممه‌رییه قۆناغه‌كه‌یان كۆتایی دێت، به‌ڵام به قسه‌ی زانایانی شیعه ئه‌وانه بوونه سه‌ره‌تا و ده‌سپێك و رێخۆشكه‌ر بۆ بیرۆكه‌ی دروست بوونی مه‌رجه‌ع له‌ناو جیهانی شیعه كه بریكار و نوێنه‌ری ئیمامی زەمانە لەڕووی ئیعتیبارییەوە (12)، چونكه له پاش بزربوونی بچووك، بزربوونی گه‌وره و یه‌كجاریی مه‌هدی ده‌ست پێ ده‌كات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵی 329 ك_ 941 ز و تا ئه‌وكاته درێژە ده‌كێشێت كه مه‌هدی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر زه‌وی بۆ به‌رپاكردنی دادگه‌ریی به‌پێی بیروباوه‌ڕی شیعه‌كان و له ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژگاره ده‌كه‌ن (13).
به‌پێی سه‌رچاوه شیعییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئیمام مه‌هدی غه‌یب بووه، له رێگه‌ی بریكاره‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وته‌كانی گرتووه (14)، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ش زیاتر له حه‌وزه ئاینییه‌كانی شیعه‌وه په‌روه‌رده و پێ ده‌گه‌یه‌نران كه له قوم و ئەلڕەوی ئێران و جه‌به‌ل عاملی لوبنان و پاشان به‌غداو نه‌جه‌ف لەعێراق ورده ورده كه‌وتنه گه‌شه‌كردن و تا ئێستاش له پێگه‌یاندنی مه‌رجه‌ع و شه‌رعزانی شیعه به‌رده‌وامن (15)، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زموونی مێژوویی هه‌میشه عێراق و ئێران مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی مه‌رجه‌عییه‌ت بوون، به‌ڵام له لوبنان و شاره‌كانیتری وڵاتانی كه‌نداو لق و درێژكراوه‌یان هه‌بووه (16).
له‌باره‌ی یه‌كخستنی مه‌رجه‌ع و فره‌یی ژماره‌شیانه‌وه ناكۆكی و بیروڕای جیا جیا له‌ناو شیعه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی فره‌یی مه‌رجه‌عه‌كان بووه‌ته واقیع، كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو شیعه له‌سه‌ر مه‌رجه‌عێك بووه‌ته كارێكی مه‌حاڵ، هه‌ندێ له زاناكانیان باسیان له‌لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م فره‌ییەیان كردووه، وه‌ك رێگریی له پیرۆزكردن و به مه‌عسوم زانینی تاكه كه‌سێك و كه‌ڵكوەرگرتن لە جیاوازی دیدگا و بیركردنه‌وه‌كان بۆ گەیشتن به بڕیاری دروست و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوون له بڕیار‌و حوكمه گرنگه‌كان (17) هەندێكیتر ئەم فرەییەیان پێ باش نییەو ئاوات بۆ یەك مەرجەعی و یەك بڕیاری دەخوازن.
چۆنییەتی گۆڕانی بریكاری و نوێنەرایەتی بۆ دامەزراوەی مەرجەعیەت
پاش تێپه‌ڕبوونی كات بیرۆكه‌ی نوێنەرایەتی و بریكاریكردنی مه‌هدی گۆڕاوه بۆ دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی شیعه، دواتریش ئه‌م ده‌زگایانه ناوی مه‌رجه‌عیه‌تیان لێ نرا (18). مه‌رجه‌عییه‌ت شه‌رعزانه‌كانی شیعه سەرپەرشتی دەکەن و پێیان ده‌وترێت بریكاره گشتییه‌كانی ئیمام مه‌هدی كه ڕابه‌ر و پێشه‌وا و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی شیعه‌كان و سه‌رخه‌تمه‌ی ئیمامه‌كانیانه (19). ئه‌م بریكارانه بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی مه‌رجه‌ع وه‌رگرن پێویسته چه‌ند مه‌رجێكیان تێدابێت له‌وانه‌ش عه‌داله‌ت كه كه‌سی ڕاساڵ و سوڵحاوه، ئیجتیهاد كه كۆششكردنه بۆ هه‌ڵهێنجانی حوكمی شه‌رع، له‌گه‌ڵ مه‌رجی زانایی له ئه‌حكامی دین و له كاتی زۆریی ژمارەی مه‌رجه‌عه‌كانیشدا زاناترینیان ده‌بێته سه‌ر مه‌شق و ڕێبه‌رو باڵا (20)، وه‌ك چۆن ئێستا له عێراق سیستانییه. بەپێی ئاینزای شیعەش ئه‌ركی ئه‌م مه‌رجه‌عانه‌ش كاركردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت له رێگای به‌گه‌ڕخستنی عه‌قڵه‌وه (21)
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌زگا ئاینییه‌كانی شیعه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی/ ده‌یه‌می زاینی له به‌غدا، به‌ڵام له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا له ئێران له سه‌ده‌ی شانزه‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتووه‌ته لوتكه و به‌ر له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی مێژووی مه‌رجه‌عیه‌ت ناڕوون و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه(22) .
مه‌رجه‌عه‌كان له ئایینزای شیعه‌دا وه‌ك ئیمامه‌كان مه‌عسوم نین و ده‌شێت بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ڕە‌خنه لێگرتن و هێرشكردنه سه‌ریان كارێكی ڕە‌وا و ڕێگه پێدراو نییه، مه‌گه‌ر ڕە‌خنه‌كان كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان تێدابێت كه بریتین لە: بابه‌تی بوون، شه‌رعی بوون، شایسته‌یی و لێوه‌شاوه‌یی كه‌سی ڕە‌خنه‌گره به جۆرێك ئاستێكی هه‌بێت له مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاینزای شیعه، له كۆتاییشدا دەبێت ڕە‌خنه‌كه له ئه‌دای مه‌رجه‌عه‌كه بگیرێت نه‌ك فه‌تواكه‌ی چونكه به‌پێی سه‌رچاوه شیعییه‌كان فه‌توا و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری شه‌رعزانه‌كانه نه‌ك ڕخنه‌گران و چاودێران (23) بەكورتییەكەی مەرجەعەكان جۆرێك لە پارێزبەندییان هەیەو ڕەخنەلێگرتنیان هەروا كارێكی سانا نییە.
سه‌رجه‌م سه‌رچاوه و ئاراسته شیعییه‌كان كۆك و یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر كارایی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعزانه مه‌رجه‌عه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ناكۆكی و جیاوازییان هه‌یه. هه‌ندێكیان لایه‌نگری ویلایه‌تی تایبه‌ت و سنووردارن و په‌یوه‌ستن به هه‌ندێك بواری ته‌قلیدی ئاینییه‌وه، هه‌ندێكیتریان له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی ڕە‌ها و گشتگیردان كه له ئێران‌دا په‌یڕەو ده‌كرێت و مه‌رجه‌عی باڵای وڵات خاوه‌ن دوا قسه‌ی كاروباری سیاسی و حكومی و رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامییه (24) ئەمەش لەدەستوری ئێرانی‌دا جێگیر كراوەو جگە لەعەقیدە هێزی یاسایی هەیە.
سه‌رچاوه شیعییه‌كان به گشتی سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بۆ شه‌رعزانی هه‌ڵگری مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت دیارییكردووه، ئه‌وانیش بریتین له: فه‌توادان، قه‌زاوه‌ت كردن و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی خه‌ڵك، ویلایه‌ت كه كاروباری كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌گرێته‌وه (25)، هه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی كار‌و سنوری جموجوڵی مه‌رجه‌عه شیعه‌كانی ئێستایه و سه‌رجه‌میان به‌پێی ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ی لایه‌نگرانیان موماره‌سه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه ده‌كه‌ن.
مێژووی رۆڵ بینینی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه:
مێژووی ئاماده‌یی مه‌رجه‌عیه‌ت له كاروباری سیاسی و گشتیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زانای ناوداری شیعه ”الكركی“ كه له‌لایه‌ن شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زۆری پێ‌درابوو به‌وپێیه‌ی بریكاری مه‌هدییه و فه‌رمانێكی بۆ دەركرد كه هه‌ركه‌س "كركی" لایبدات ناخرێته سه‌ر ئیش و هه‌ركه‌سیش ئه‌و په‌سه‌ندی بكات لا نادرێت (26) وه‌ك پێشتریش ئاماژە‌ی پێكرا به‌ر له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی مێژووی مه‌رجه‌عیه‌ت ناڕوون و بێ كاریگه‌رییه و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ده‌زگا ئاینییه به‌م فۆرمه‌ی ئێستا زیاتر بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه (27).
له دوای سەفەوییەكانەوە هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه‌كان كاریگەریی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی گرنگی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه بەجێهێشت، له‌وانه‌ش فه‌توای ئایه‌توڵڵا شیرازی بۆ بایكۆتی توتن له ئێران دژی به‌خشینی ئیمتیازاته‌كانی به كۆمپانیایه‌كی بیانی، به‌شداریی مه‌رجه‌عه‌كان له ڕووداوه‌كانی مه‌شروته‌ی ئێرانی، به‌دوای ئه‌وه‌شدا به‌شداریی موحسین حه‌كیم له كاروباری سیاسی عێراق (١٩٧٠ مردووه)، به‌شداریی محه‌مه‌د باقر سه‌در له پێكهێنانی حیزبی ده‌عوه، سه‌رۆكایه‌تی خومه‌ینی لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دواجاریش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی سیستانی له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌ر له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه تا فه‌توای جیهادی كه‌فائی كه حه‌شدی شه‌عبی لێ به‌رهه‌م هات (2014) و ورده‌كاریی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش له سه‌رچاوه مێژوییه‌كاندا به وردی ڕوون كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی وای كردووه، له دوای خومه‌ینی و شۆڕشی ئێرانەوە، ئایه‌توڵڵا سیستانی گه‌وره‌ترین ڕۆڵ بگێڕێت له مێژووی مه‌رجه‌عییه‌تدا، پێگه‌ی گرنگی عێراقه كه جگە لە ئارامگای ئیمام عەلی و حوسێن و عەباسی كوڕی، مەڵبەندی غەیب بوون و دووبارە دەركەوتنەوەی ئیمام مەهدییە كە پایەیەكی بنەڕەتی عەقیدەی شیعەگەرییە (28) .
نەجەف كه شوێنی نیشته‌جێبوونی سیستانییه لە ئەدەبیاتی ئایینی شیعە و ویژدانی ئەم پێكهاتەیەدا پێگەیەكی زۆر گرنگی هەیە و پێیانوایە پیرۆزترین خاكە بەلای خوداوە و نازناوی "الأشرف" ی پێبەخشراوە. هەرچەندە لە هەندێک كاتدا رێبەرایەتی شیعەی جیهان بە عێراقیشەوە كەوتووەتە شاری قوم وەك سەردەمی مەرجەعیەتی سەید حوسێن بروجەردی (1961 مردووە) كە بۆ ماوەی 15 ساڵ مەرجەعی بێ ركابەری شیعە بوو (29) بەڵام رێبەرایەتی سەرەكیی شیعە هەر لە نەجەف بووە و لە كۆی چوار رێبەرایەتی جیهانی شیعە، سیانیان سەرباری ئێرانی بوونی ڕەگەزنامەكانیان هەر لە نەجەف بوون (أبو حسن الموسوی ـ1946 مردووە ـ محسن الحكیم ـ 1970 مردووەـ أبو قاسم الخوئی ـ 1992 مردووە) (30). له ئێستاشدا سیستانی میراتگریی ئه‌و كلتوور و مێژووه‌یه، و زیاتر لایه‌نگری ویلایه‌تی سنوورداری شه‌رعزانه، به‌ڵام سه‌رباری ناوبانگ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه وه‌ك خوئی و خومه‌ینی گشتگیر و كۆكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی شیعه بێت (31) ، ئه‌وه‌تا له په‌نا ئه‌ودا شیعه‌ی عێراق په‌یڕە‌وی له چه‌ند مه‌رجه‌عێكیتر ده‌كه‌ن كه له قوم و نه‌جه‌ف نیشته‌جێن.
سەرەنجام
مه‌رجه‌ع به كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك یان رێبازێك ده‌وترێت كه جێگه‌ی پرس و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێت له كاروبار و پرسیاره‌كانیان، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر مۆركێكی شیعیی وه‌رگرتووه چونكه ناوی شرعزانه رێبه‌ره‌كانی ئه‌م تایفه‌یه‌یه.
له‌ناو خودی ئایینزای شیعه‌شدا زاراوه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت نوێیه و له مێژووی ئه‌م ئاینزایه‌دا ”دامه‌زراوه‌ی ئاینی“ به‌كارهاتووه بۆ مه‌رجه‌عییه‌ت و بیرۆكه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ڕە‌هه‌ندێكی عه‌قیده‌یی قووڵی هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئیمامی دوازده‌یه‌می شیعه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه غه‌یب بووه تا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌ر سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه نوێنه‌ره‌كانی مه‌هدی هه‌یانه بیروڕای جیاواز له نێوان شه‌رعزانه شیعه‌كان هه‌یه، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سنووردار و هه‌ندێكیتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕە‌هادان و هه‌ردوو نمونه‌كه‌ش له عێراق و ئێران‌دا پراكتیزه‌كردنیان هه‌یه.
مه‌رجه‌ع بێ هه‌ڵه و مه‌عسوم نییه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتنی ڕە‌هاش رێگه‌پێدراو نییه له چه‌ند بارێكی تایبه‌تدا نه‌بێت بۆ خه‌ڵكانی شاره‌زای شیعه، هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانیش عێراق و ئێران بوون و هه‌رچه‌نده مه‌رجه‌عییه‌ت له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا گه‌یشتووەته ترۆپك به‌ڵام هه‌میشه باڵاده‌ستی بۆ مه‌رجه‌عه‌كانی نه‌جه‌ف بووه له‌به‌ر پیرۆزیی زۆری شاره‌كە و سیمبول بوونی لای شیعه.
سەرچاوەكانی ئەم باسە
(1) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا عند الشیعه الإمامیه، دراسه فی التگور السیاسی والدینی، دار الرافدین، گ1، 2005، ص 8
(2) واتاى مەرجەع لە قاموس المعانی
(3) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
(4) CNN: الشیعه فی السعودیه من التهمیش الى الاحتوا‌و، تاریخ النشر (07/04/07)، الرابگ
(5) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 5
(6) الحر العاملی: وسائل الشیعه إلى تحصیل مسائل الشریعه، تحقیق ونشر: مۆسسه ێ‌ل البیت (علیهم السلام) لإحیا‌و التراپ - ق‌م المشرفه الگبعه: الپانیه - جمادى اڵاخره 1414 ه. ق المگبعه: مهر، ج 27، ص 136 _ 137
(7) هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕە
(8) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 366
(9) چیا‌و السید عدنان القگیفی: المرجعیّه الدینیّه مشروعُ السما‌و فی زمن الغیبه، ، دار زین العابدین، 1438، ص 37ـ 39
(10) عامر العیدی: موسوعه أهل البیت المصوره، السفرا‌و الأربعه، شبكه الفكر، ص 2_5
(11) سید مهدی ایت الهى: الامام حسن العسكری، ترجمه كمال السید، مۆسسه انصاریان، ق‌م، ص 22
(12) فاچل المالكی: الغیبه الصغرى، الغیبه الصغرى والسفرا‌و الأربعه الشیخ فاچل المالكی الگبعه الأولى - سنه 1420 ه، ص ٤٥
(13) صالح الكرباسی: ما هی مراحل غیبه الامام المهدی؟ مركز الاشعاع الإسلامی للدراسات والبحوپ، الزیاره ٤ كانون الپانی ٢٠١٩، الرابگ
(14) فاچل المالكی: الغیبه الصغرى، الغیبه الصغرى والسفرا‌و الأربعه الشیخ فاچل المالكی الگبعه الأولى - سنه 1420 ه، ص 50_45
(15) غیاپ جواد ال گعمه، المرجعیه الدینیه تاریخاً وافاقاً، مكتبه الروچه الحیدریه، النجف، ص 10_3
(16) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 354
(17) محمد سعید الحكیم: المرجعیه الدینیه وقچایا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 46_47
(18) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 354
(19) هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕە
(20) محمد سعید الحكیم: المرجعیه الدینیه وقچایا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 26
(21) محمد سعید الحكیم: المرجعیه الدینیه وقچایا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 139
(22) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 359
(23) چیا‌و الخباز، أسئله مرجعیه، شبكه الچیا‌و، 9 مایو 2009، الرابگ الزیاره 2 كانون الپانی 2019
(24) صالح الكرباسی: ما الفرق بین ولایه الفقیه الخاصه و ولایه الفقیه العامه ، و ایهما أصح و من هو ولی أمر المسلمین؟ مركز الإشعاع الإسلامی، موقع islam4u، الرابگ
(25) ایه الله محمد هادی معرفه: ولایه الفقیه أبعادها وحدودها، موقع السراج، الزیاره ٤ كانون الپانی 2019، الرابگ
(26) غیاپ جواد ێ‌ل گعمه: المرجعیه، تاریخاً وافاقا، ص 10
(27) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 354
(28) رشید الخیون، الأدیان والمژاهب بالعراق، مگبعه السبحانی، لا 140
(29) محمد جواد تقی: ق‌م المقدسە وبزوغ الحوزه العلمیه، شبكه النبأ، تاریخ النشر، 2015-02-03، الزیاره 30 مارس 2018
(30) د. علی المۆمن، مڤهر من تاریخ المرجعیه الشیعیه ..المرجعیات الشیعیه المگلقه فی القرن العشرین، موقع صوت العراق، النشر 9_5_2015. الزیاره 30 مارس 2018. الرابگ
(31) جودت القزوینی: المرجعیه الدینیه العلیا، ص 354