ڕاپۆرتی کوردستانی

02:28 - 01/06/2019

قاتوقڕییەکەی ئامەد و تاوانێکی شاراوە‌

پەیسەر

لە ساڵەکانی ١٨٣٠ بۆ ١٨٥٥، دەوڵەتی عوسمانی بە هۆی شکەستەکانییەوە لە وڵاتانی بەڵقان، ڕێكکەوتنەکانی لەگەڵ میرنشینە کوردەکان هەڵوەشاندەوە و مافی سەربەخۆبوون و خۆبەڕێوەبردنیان لێسەندنەوە. بەڵام بە هۆی بەرهەڵستی کوردەکانەوە، دەوڵەتی عوسمانی هێزێکی زۆری بۆ باکوری کوردستان نارد و شەڕێکی سەخت لە هەندێک ناوچە لە نێوان هەردوولادا ڕوویدا.

دەوڵەتی عوسمانی بە هۆی ئەو گورزە گەورەیەی کە لە ڕووی سەربازی و ئابورییەوە لە وڵاتانی بەڵقان بەری کەوتبوو، هەوڵی دەدا باج لە کوردەکان وەربگرێت و گەنجە کوردەکانیش لە ناو سوپاکەیدا دابمەزرێنێت و بۆ شەڕ بەکاریان بهێنێت و بەو شێوەیە خۆی بەهێزبکاتەوە. بەڵام کوردەکان بوون بە سەربازی سوپای عوسمانییان ڕەتکردەوە و عوسمانییەکانیش هێزێکی زۆریان بۆ ناوچەکانی باکوری کوردستان نارد و شەڕ لە نێوان هەردوولا تەشەنەی سه‌ند. لە ئەنجامدا هەندێک لە گەنجە کوردەکان بە گروپ شەڕیان کرد، هەندێکیان بوون بە سەربازی عوسمانی و هەندێکیشیان کوژران.

هێڵمه‌ت ڤۆنمۆلتکە (Helmuth von Moltke ١٨٠٠ -١٨٩٠ ) سوپاسالاری بە ڕەگەز ئەڵمانی، کە لەلایەن "قەیسەری سێیەمەوە" بە مەبەستی ڕێکخستنی سوپای عوسمانی بۆ ئیستانبوڵ نێردرابوو، لەنێوانبەھاری 1838 وھاوینی 1839دابەشدارییھێرشێکیعوسمانییەکانیکردلەدژیکوردەکانی باکوری کوردستان.

مۆلتکە لە پەرتووکی بیرەوەرییەکانیدا باس لە هێرشەکانی عوسمانییەکان دەکات بۆ سەر باکوری کوردستان و کوشتنی پیاو و ژن و مناڵانی کورد لەو ساڵانەدا و دەڵێت "سوپای عوسمانی بەردیان لە سەر بەرد نەهێشت. گەنجەکانیان کوشت و پیر و پەککەوتە و منداڵانیان بێ باوک و بێ لانه‌ هێشتەوە. ئەو خێزانانە ڕوویان لە شارەکانی دیکە کرد، زۆربەیان پەرێشان بوون، بێ نان و بێ جلوبەرگ لە ناو کۆڵانەکاندا دەژیان.

لە بەشێکی دیکەی بیرەوەرییەکانیدا هێڵمه‌تڤۆنمۆلتکە باس لە میوانپەروەری و خانەدانی کوردەکان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، لە دۆڵێکینێوچیا سەختەکاندا تووشیڕەشماڵیکورداندەبن، ئاغالەگەورەترینڕەشماڵداپێشوازییلەمیواندەکات، کە پیرەپیاوێکەبەڕیشێکیماشوبرنجیجوانەوە،ئاگرێکیگەورەلەناو ڕەشماڵەکەیدا هەڵگراوە،ئاغابەنان،شیر،ھەنگوینوپەنیر خوانێکی ئامادە کرد، بەڵام خۆینەیدەخوارد، سیستمێکی جوان لە ناو ئەو خێڵەدا هەبوو، میوانپەروەر بوون،لە نووسینەکانیدا دیارە کە کڕیارە عوسمانییەکانی لە بەرامبەر کوردەکاندا بە دڵ نەبووە و بە هەڵەی زانیوە.


قاتوقڕی لە ئامەد و مردنی پێنج هەزار کورد
(هوراشیوساوپگیت ١٨١٢ – ١٨٩٤) قەشە و ڕۆژهەڵاتناسی ئەمریکی، لە ساڵانی ١٨٣٨ و ١٨٤١ دا دوو جار سەردانی کوردستانی كردووه‌.

هوراشیو لێکۆڵینەوە و بەسەرهاتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە پەرتووکێکدا بە ناوی (Narrative of a visit to the Syrian [Jacobite] Church of Mesopotamia) ( چیرۆکی سەردانی کڵێساکانی سوریانی لە میزۆپۆتامیا)دا نووسیوه‌تەوە، یەکەم جار پەرتووکەکەی لە لایەن "دانا کۆمپانی" لە ساڵی ١٨٥٦ لە نیۆیۆرک چاپكراوه‌.

هوراشیوساوپگیت لە ٧ی ئازاری ١٨٤١دا بۆ جاری دووەم لە ئیستانبوڵەوە بە کەشتییەک بەرەو شاری ترابزۆنی تورکیا بەڕێدەکەوێت" لە ترابزۆنەوە دەست بە سەرژمێریی موسوڵمان، مەسیحی و سوریانی و جوو و رۆمەکانی تورکیا و باکوری کوردستان دەکات و ژمارەیان تۆمار دەکات.

ساوپگیت لەبەرئەوەی دەست بە گەشتێکی دوور و درێژ دەکات، وەرگێڕێکی جوو بە ناوی "باسیڵ" بەکرێدەگرێت و لە ترابزۆنەوە بۆ شاری گوموشخانە و لەوێوە بۆ حەکیمخان و دواتر سەردانی ناوچەی "خارپێتی" شاری ئامەدی باکوری کوردستان دەکات. هێشتا لە گوموشخانە دەبێت، والی ئەو شارە پێی ڕادەگەیەنێت کە لە ئامەد قاتوقڕی هەیە و بارودۆخی خه‌ڵكی ئەو شارە باش نییە. 


ساوپگیت لە ١ی حوزەیرانی ١٩٤١دا دەگاتە ناو شاری ئامەد و لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت، والی گوموشخانە پێی راگەیاندبووم کە لە "دیاربەکر" قاتوقڕی هەیە. بەڵام نەمدەزانی بارودۆخی خەڵک بەم شێوەیەیە کە بە چاوی خۆم دەیبینم. کاتێک کە لە دەرگای قەڵای ئامەدەوە چوومە ناو شارەکە، ئەسپەکەم بە شێوەیەکی کتوپڕ وەستا و سەیری پێش خۆم کرد بینیم کەسێک لەسەر پشت کەوتووە و چاوی بڕییە چاوم، زۆر لاواز و بێتاقەت بوو، لە ڕێبەرەکەم پرسی، ئەمه‌ چییەتی بۆ کەس ناچێ بە هانایەوە، بەڵام وتی، هیچ نییە وازی لێبێنە!

پێش ئەوەی بچین بۆ کاروانسەراکە، لە ڕێگا پێنج–شەش کەسی دیکەم بینی کە بەو شێوەیە لە بن دیوار و لە سەر ڕێگا کەوتبوون، هەندێکیان دەلەرزین و هەندێکیشیان دەموچاویان داپۆشیبوو، ئەو کاتە زانیم کە هێدی هێدی روح لە لاشەیان جیادەبێتەوە.

لە لایەکەوە، بۆنی خواردنی بەلەزەت و نانی تازە دەهات، دوکانەکان بەشی خۆیان کڕیاریان تێدا بوو، کەسانێک سەوزە و میوەیان دەفرۆشت و قەسابخانەکانیش کراوە بوون، بەڵام کەسانێکیش بە تەنیا بۆیان هەبوو سەیری ئەو دیمەنانە بکەن و لە ناو کۆڵان و بندیوارەکان چاوەڕێی مردنیان دەکرد.

کێ دەتوانێت باوەڕ بەمە بکات؟ لە لایەک منداڵێکی چڵکن داوای لە قەسابێک دەکرد کە ئێسقانێکی پێبدات، لە لایەکی دیکەوە منداڵێک لەگەڵ سەگێکدا لەسەر ئێسقانێک شەڕی دەکرد. لەژێر سێبەری دیواری ماڵێکدا پیاوێکی لاواز کە پەراسووەکانی بەدەرەوە بوون، خۆی دابووه‌ ده‌ست قەدەر و لە لێواری مردندا بوو. ژنێک منداڵێکی شیرەخۆرەی به‌ سنگییه‌وه‌ و دوو منداڵی دوو بۆ سێ ساڵانیش لە تەنیشتەکانییه‌وه‌ چاوەڕوانی به‌زه‌ییه‌كیده‌كرد و دڵ و دەروونی دەسوتێت، کاتێک به‌ بەردەمیاندا تێپەڕیم، بە چاویاندا دیاربوو چاوەڕوانی شتێکیان لە من دەکرد، کێ دەتوانێت لە بەر ئەم تراژیدیایەدا خۆی بگرێت؟ 


لە لایەکیتر وەک هیچ نەبووبێت، خەڵک به‌ بەردەمیاندا ده‌ڕۆیشتن، وەک ئه‌وه‌ی ئەو دیمەنانە نه‌بینن. باشە چ شتێک وای لەم مرۆڤانە کردووە لە بەرامبەر ئەم کەسانە دڵیان بووبێتبە بەرد.

قەشەیەکی مەسیحی تێپەڕی، خزمەتکاری عیسایە و عیسا فێری کردووین کە دەبێت لەگەڵ دوژمنەکانیشماندا باش بین، پێویست بوو دەستی یارمەتی بۆ هەژاران دڕێژ بکردایه‌. بەڵام نا!، کەسێک لە ناو کۆڵانەکەدا کەوتبوو، بەڵام قەشە خۆی لێ لادا و سەیریشی نەکرد. ژنێکم بینی سەری لە سەر بەردێک دانابوو، چەند خولەکێک چاوم لێ نەتروکاند، لە ناکاو سەری لە سەر بەردەکە کەوتە خوارەوە و هاواری كرد و داوای یارمەتی کرد.

کەسێکی دەوڵەمەندم بینی چووم بۆ لای و پێم وت، باشە ئەمە چ بارودۆخێکە؟
وتی، ئەمانە کوردن، لێیانگەڕێ با وەک سەگ بتۆپن!، زۆر کێشەیان بۆ ناوینەتەوە، هیوادارین نەژادیان بەم شێوەیە کۆتایی پێبێت!... بەڵی وەڵامە نامرۆڤانەکەی ئەو کەسە، بەم شێوەیە بوو.

هوراشیوساوپگیت لە پەرتووکەکەیدا باس لە هۆکاری ئەو بارودۆخە دەکات و بۆ ئەوە دەیگەڕنێتەوە کە کوردەکان سیستمی باج و زۆرداریی دەوڵەتی عوسمانییان ڕەتکردووه‌تەوە و دەستیان بە شەڕی چەکداریی لە دژی ئەو دەوڵەتە کردبوو.باس له‌ دیمه‌نێكی تریش ده‌كات كه‌ به‌ چاوی خۆی بینیوییه‌تی و ده‌ڵێت، کۆمەڵێک گەنج کورد دەستگیرکرابوون، بە لێدان و ئەشکەنجەدان ده‌بران به‌ره‌و زیندان، دایک و باوکیشیان تکا و هاواریان دەکرد، بەڵام کەس به‌ هانایانه‌وه‌ نه‌چوو.


ئەو ڕۆژهەڵاتناسە لە پەرتووکەکەیدا زیاتر باس لە دۆخی کوردەکان دەکات و دەڵێت، لەو قاتوقڕییەدا نزیکەی پێنج هەزار کورد گیانیان لە دەستداوه‌، ڕەخنەی زۆریشی لە کڕیارەکانی دەوڵەتی عوسمانی گرتووەبەرامبەر گەلی کورد.

هوراشیوساوپگیت دوای شاری ئامەد گەشتەکەی بەرەو ماردین و لەوێوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە بۆ قەزای زاخۆ و دواتر بۆ جزیرەی بۆتان درێژه ‌پێده‌دات.

لە سەردانەکەیدا بۆ جزیرەی بۆتان، کە ئەو کاتە لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی بۆتاندا بوو، ساوپگیتلێکۆڵینەوە لە دەسەڵاتی بەدرخانییەکان دەکات و لە پەرتووکەکەیدا بە ڕوونی باسی بارودۆخی کوردەکان ده‌كات لەژێر دەسەڵاتی بەدرخانییەکان و والیە عوسمانییەکانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان و دەڵێت، بەرپرسانی میرنشینیبۆتان هیچ کاتێک کارێکیان بە خەڵکەکه‌یان نەدەکرد کە لە دەرەوەی توانایاندا بووایە، ئاماژە بەوەش دەکات، عوسمانییەکان لە بوونی میرنشینێکی سەربەخۆی کوردەکان دڵگران بوون و هەوڵی لەناوبردنیان دەدا.