03:16 - 26/06/2019
گرنگیدانی كۆماری مههاباد به ڕۆژنامهگهریی
مێژووی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەگەڵ دامەزراندنی كۆماری
میللی كوردستاندا چووە قۆناغێكی نوێ و پرشنگدارەوە، بەجۆرێك چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار
لەو ماوە كورتەی تهمهنی كۆماردا دەرچوون كە بایەخی گەورەی سیاسی و ڕۆشنبیری و
پەروەردەی كۆمەڵایەتیان هەیە، جگەلەوەی ڕۆڵی زمانحاڵی كۆماریشیان بینیوە.
كۆماری كوردستان كە تەمەنی یانزە مانگ بوو،
وردتر بڵێین 330 ڕۆژ، لەو ماوە كورتەدا ئەو كارانەی ئەنجامیدان گرنگ و مێژوویی
بوون، لەم ڕووەوە مەزنترین هەنگاو بریتی بوو لە دامەزراندنی حكومەت و دەزگاكانی بەڕێوەبەرایەتی
كوردی و بە فەرمیكردنی زمانی كوردی لە بەكارهێنانەكانی حكومەت و پەروەردە و خوێندن
و تەواوی دەزگا فەرهەنگییەكاندا.
ڕۆژنامەی (كوردستان) كه زمانحاڵی حیزبی دیموكرات
و هاوكات زمانحاڵی كۆماری میللی كوردستانیش بوو، بەرهەمی دەسەڵاتێكی كوردییە و
توانویهتی پەیامی ڕاستەقینەی كورد بخاتە بەردەم حكومەتی ناوەندی ئێران، نوێنەری
داوا و مافەكانی ئەو قۆناغەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بووە و ژمارەیەكی زۆر
بابەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئاینی و ئەدەبی بڵاوكردووهتەوە، بەتایبەت بواری سیاسی
بەشێوەیەكی فراوان لە ڕۆژنامەكەدا ڕەنگیداوەتەوە.
ڕۆژنامهی كوردستان كه لەچاپخانەی كوردستان لە
مەهاباد چاپدەكرا، دەڵێت: "بۆ ناساندنی لیاقەتی میللی و دەرخستنی حەیاتی ئەدەبی
و فەرهەنگی كورد و بۆ ڕاگەیاندنی هاواری خۆمان بە دنیای بەشەریەت و عەدالەت،
موحتاجی وەسیلەی چاپ و بڵاوكردنەوە بووین، چاپخانەی زۆرچاك ئیش كراو دانرا، لە
شاری خۆماندا بە زمانی خۆمان گۆڤار و ڕۆژنامە دەردەچێ و بیر و فكر و داخوازی ئێمە
لە دنیادا بڵاودەكاتەوە" .
یەكەم ژمارەی ڕۆژنامهی كوردستان له (11/1/1946)دا
بڵاوكراوەتەوە، دەگوترێت لەسەردەمی كۆماری میللی كوردستاندا (116) ژمارەی لێدەرچووە،
بهڵام جەمال خەزنەدار لهو بارهیهوه نووسیویهتی: لە سەردەمی كۆماری میللی
كوردستاندا (113) ژمارەی لێدەرچووە، پاش ڕوخانی كۆمار دووبارە بەشێوەیەكی نهێنی تا
ساڵانی 1960، 26 ژمارەی لە دەرەوەی وڵات لێدەرچووە.
ڕۆژنامەكه خۆی لە خۆیدا ئەزمونێكی نوێبوو لە ژیانی
سیاسی و ڕۆشنبیری گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەبارەی ئامانجەكانییهوه سەید
موحهمهد حهمیدی سەرنوسەری ڕۆژنامەكە، لە یەكەم ژمارەیدا نوسیویەتی: "ئێمە
كە بە دڵمانا نەدەهات خاوەنی چاپخانە و ئینتیشارات بین، ئەوا بەیارمەتی خوا نامەی
كوردستان داندرا و هەوەڵ ژمارەی بڵاوكراوە. ئەم نامەیە كە لەلایەن حزبی دیمۆكراتی
كوردستانەوە بڵاودەبێتەوە دەیەوێ قەڵایەكی ئاسنین لە ئیجتیهادو برایەتی بێنێتە بەرهەم
كە بناغەكەی بە زانست و هونەر و لەشساغی داندرابێ و دەگەڵ سێڵاوی دوو بەرەكی و
بێدینی و هەموو جۆرە ڕەوشتێك كە بۆ سەربەستی زەرەربێت بەربەرەكانێ بكا".
کلیک لێرە بکە