09:24 - 09/12/2018
یه‌كه‌م كارى مه‌سرور بارزانى له‌كابینه‌ى نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ به‌غدا
په‌یسه‌ر پرێس
یه‌كه‌م كارى مه‌سرور بارزانى، كه كاندیده بۆ سه‌رۆكى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌كابینه‌ى نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ش له‌پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌سرور بارزانى رۆژى 3ى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكرات، كه زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌یه كاندیدكرا بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و بڕیاره له‌ماوه‌ى داهاتوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكات بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ.
مه‌سرور بارزانى جێگه‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌گرێته‌وه، كه ماوه‌ى 20 ساڵێك ده‌بێت سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌و ئه‌ویش چه‌ند ساڵێكه كار بۆ ئابوورى سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌رێم ده‌كات‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ساڵى (2015)ه‌وه به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆو به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا نه‌وت هه‌نارده ده‌كات‌و ده‌یفرۆشێت.
نێچیرڤان بارزانی رۆژی 4/6/2015 له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك وتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خوازیاره هه‌موو كێشه‌كانی بواری نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌بكات، ... به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك پێویست نه‌نارد، ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناچاری بیر له‌ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه ده‌كاته‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و رێگه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یگرێته‌به‌ر، نێچیرڤان بارزانی وتی: "چه‌ند رێگه‌یه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندایه، كه گرنگترینیان فرۆشتنی نه‌وته به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و خه‌رجی حكومه‌ت".
هۆشدارییه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، وه‌ك به‌ڵێنه‌كانى تر‌ى نه‌بوو، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا خستییه بوارى جێبه‌جێكردن‌و هه‌ر له‌و ساڵه‌وه ده‌ستى به‌هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كرد، كه له‌وكاته‌دا هه‌رێم رۆژانه زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده ده‌كرد و راسته‌وخۆ له‌بازاڕه‌كانى جیهان ده‌یفرۆشت.
هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ساڵه‌كانى 2015و 2016و 2017 به‌رده‌وام بوو، كه نزیكبووه‌وه، له‌ملیۆنێك به‌رمیلى رۆژانه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ڵكه‌ڵه‌ى جیابوونه‌وه له‌عێراق‌و هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی خسته مێشكى به‌رپرسانى هه‌رێم، به‌تایبه‌تى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌و كه‌ڵكه‌ڵه‌ى كه‌وته مێشكى به‌رپرسانى هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده راپرسى سه‌ربه‌خۆیی‌و له 25ى ئه‌یلوولى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ریفراندۆم كرا، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه هه‌موو هاوكێشه‌كه‌ى له‌هه‌ولێر پێچه‌وانه كرده‌وه‌و له 16ى ئۆكتۆبه‌رى هه‌مان ساڵ، به‌هۆى كاردانه‌وه‌كانى ریفراندۆم‌و هێرشى سوپاى عێراق بۆ ناوچه‌كانى كه‌ركوك هه‌رێم نیوه‌ى ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ى له‌ده‌ستدا، كه نه‌وتى لێهه‌نارده ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده هه‌رێم له‌رێژه‌ى هه‌نارده‌ى ملیۆنێك به‌رمیله‌وه بۆ نزیكه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه دابه‌زى، به‌ڵام له‌ساڵى 2018 نێچیرڤان بارزانى سووربوو له‌بیرۆكه‌ى ئابوورى سه‌ربه‌خۆو هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، كه ئه‌وه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سه‌رچاوه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان‌و عێراقه.
له‌ئێستاداو له‌سه‌ر رێنمایی مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى، هه‌ولێر ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پرسى نه‌وت رێكبكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنى به به‌رپرسانى عێراق داوه، له‌دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، پرسى رێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت ببێته بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆكانیان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس مه‌سرور بارزانی، مه‌سعود بارزانى، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی 22ی مانگی رابردووى بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق، كه مه‌سرور بارزانی-یشى له‌گه‌ڵ بوو، ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم به به‌غدا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى حكومه‌تى عێراق ئاماده‌بێت پشكى هه‌رێم له‌به‌غدا بكات به 17%.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، له‌دواى هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم مه‌سرور بارزانى راسته‌وخۆ ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وت رێككه‌وتن بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه مه‌سرور بارزانى، كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتییه، ساڵى رابردوو به‌توندى پشتگیرى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانى ده‌كردو به‌رده‌وام جه‌ختیده‌كرده‌وه، چیتر عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ماوه ئه‌وان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان ئێستا نزیكه‌ى 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات‌و به‌قسه‌ى ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، په‌رله‌مانتارى كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق "هه‌ولێر له‌ژێر فشاردایه، بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى عێراق بكات‌و رێككه‌وتن بكه‌ن‌و كۆتایی به‌كێشه‌كان بهێنن".
كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا له‌ساڵى 2014وه له‌سه‌ر پرسى بودجه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه هه‌ر ئه‌و كێشانه‌ش واى له‌نێچیرڤان بارزانى كرد، بڕیارى هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ بدات، كه مه‌سرور بارزانى به‌و هه‌نگاوه‌ى كۆتایی به‌و هه‌نگاوه‌ى نێچیرڤان بارزانیش ده‌هێنێت، كه ماوه‌ى چوار ساڵه كارى له‌سه‌ر ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت ئابوورى هه‌ولێرى پێ سه‌ربه‌خۆو به‌هێز بكات.
په‌یسه‌ر پرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، كه مه‌سعود بارزانى گه‌یشتووه به‌و بڕوایه‌ى هه‌نگاوى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوورى‌و فرۆشتنى نه‌وت به به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا هه‌ڵه بووه، بۆیه ئێستا رێنمایی به مه‌سرور بارزانى داوه پاشه كشه بكات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ناوبراوى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه.