09:01 - 30/06/2019
په‌كه‌كه ئامانجى له درووستكردنى هێز له باشورى كوردستان چییه؟
"ئێمه له‌ئه‌نجامى ئه‌و بۆشاییه سیاسى و سه‌ربازییه درووستبووین، كه له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه"، ئه‌مه دێڕێكى په‌یامى خۆڕاگهیاندنى ئه‌و هێزه ٣٠ كه‌سییه بوو، كه له‌گرته‌یه‌كى ڤیدۆییدا خۆیان له‌ژێر ناوى(هێزى پاراستنى جه‌وهه‌ریى باشورى كوردستان) ناساند. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئامانجى یه‌كه‌میان به‌رگرتنه به داگیركارى"ده‌وڵه‌تى عوسمانى نوێ"(توركیا). په‌كه‌كه هێزه‌كه‌ى سازداوه‌و حكومه‌تى هه‌رێم نیگه‌رانه.
هێزه‌كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دامه‌زراندنى خۆى به‌یان كرد. ئه‌مڕۆش پێكهێنانى كه‌تیبه‌ى برادۆست-ى راگه‌یاند، له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا دیاربوو كه ئاماده‌كارى زۆرى بۆ نه‌كراوه، یاخود په‌له‌په‌لى له راگه‌یاندنى كراوه یاخود بە مەبەست قەبارەی هێزەکە گەورەو رێکخراو پیشان نەدراوە تا نەیارەکانی خۆپارێزی زۆر نەکەن و وەک مەترسی گەورەش مامەڵەی لەگەڵ نەکەن. وه‌ك هێزێكى پڕچه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتن و به‌شێكیان بێ چه‌ك و بێ پۆشاكى سه‌ربازى بوون. به‌ڵام گوتیان به‌ناوى هه‌موو هێزه‌كه‌وه له هه‌رێمى كوردستان قسه ده‌كه‌ن. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونى هێزى زیاتر و ئاماده‌كارى زیاتر.
دۆخێكى ئاڵۆز‌و وه‌ك خۆشیان گوتیان، بۆشاییه‌ك ئه‌وانى هێناوه‌ته بوون. كورد له‌نیوه‌ى خاكى باشورى كوردستان(ناوچه جێناكۆكه‌كان) له‌ده‌سه‌ڵات داماڵراوه. حكومه‌تى هه‌رێمیش لهنیوهكهى دیكه‌دا بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌ك چاوه‌ڕێى به‌غدا، ئه‌نقه‌ره و تارانه. لهههلومهرجێكى وه‌هادا په‌كه‌كه زیاد له ئامانجێكى له هه‌ڵتۆقینى هێزێكى له‌وجۆره هه‌یه.
میدیاكانى په‌كه‌كه به گرنگییه‌وه راگه‌یاندنى هێزه‌كه‌یان باسكرد، به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش به‌رپرسیارێتى په‌كه‌كه‌ى له رێكخستنى هێزه‌كه دركاند. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و حكومه‌تى هه‌رێم دژى بوونى هێزى له‌وجۆره‌ن. سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى حكومه‌ت، قسه‌ى توندى له‌سه‌ر كرد‌و گوتى"ئه‌وهێزه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان و قابیلى قبوڵ نییه، پێویسته په‌كه‌كه به‌خۆیدا بچێته‌وه". وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ئه‌گه‌رچى له مێژه ده‌ستوپه‌نجه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كه حزبییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى نه‌رمكردووه، به‌ڵام دژى بوونى هێزێكى له‌وجۆره‌یه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ په‌یسه‌ر پرێس سه‌باره‌ت به هه‌بوونى ئه‌و هێزه گوتى"ئێمه هه‌موو هێزه‌كان یه‌ك ده‌خه‌ین، به‌پێى یاساكانى حكومه‌تى هه‌رێم، تاكه هێز ئه‌و هێزانه‌یه كهلهژێر ركێفى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆن، ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزى یاسایى ده‌كه‌ین". گوته‌كانى یاوه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى هێزه‌كه‌یه به‌شێوازى خۆى. ئاماده نه‌بوو قسه‌ى دیكه بكات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. رەوەند مەلا مەحموود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک، پشتیوانی بوونی هێزەکەی کرد، بەڵام وەک لێدوانێکی کەسیی نەک وەک هەڵوێستی حزبەکەی.
به‌شێوازى راگه‌یاندنى هێزه‌كه‌و قسه‌ى به‌رپرسانى په‌كه‌كه بێت، ئه‌و حزبه نایه‌وێت به‌فه‌رمى ئه‌و گروپه له‌سه‌رخۆى بناسێنێت، ئامانج له‌وه‌ش هه‌ڵنه‌گرتنى به‌رپرسیارێتى هه‌ر كارێكه كه ئه‌و هێزهبیكات و په‌كه‌كه نه‌یه‌وێت له ئه‌ستۆى بگرێت، ئامانجێکی دیکەش بە سەربەخۆ وێناکردنی گروپەکەیە هاوشێوەی ئەزمونی یەپەگەو پژاک، بەڵام بە ئایدۆلۆژیای قەندیل و ئیمرالی. له‌هه‌مان كاتیش‌دا نایه‌وێت خۆى لێ به‌رى بكات و ده‌یه‌وێت، په‌یامى بوونى په‌كه‌كه لهدۆخێكى وه‌هادا به تایبه‌ت له‌ناوچه سنورییه‌كان و كه‌ركوك-یش به گوێى خه‌ڵكیدا بدات، وەک هێزی پشتیوانی خەڵک. به تایبه‌ت هێزهكە زۆرتر گرنگى هه‌بوونى خۆى بۆ دۆخى خراپى كورد له ناوچه‌جێناكۆكه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
زاگرۆس هیوا، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی کەجەکە، سه‌باره‌ت به بوونى هێزه‌كه بۆ (ناس کورد) گوتبووى"ئەو هێزە کۆمەڵێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان خۆیان دروستیان کردووە، ئامانجیان بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیایە بۆسەر خاکی هەرێم، پەکەکەش ڕێکیخستوون و پشتیوانی‌یان دەکات، پەکەکە پشتیوانی لە هەر حزب و لایەنێکی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بەڕاستی ئامانجی پاراستنی کورد و کوردستان بێت".
گوته‌كان زاگرۆس ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه نیازى نییه، پشتیوانى خۆى بۆ ئه‌و گروپه له پشتى په‌رده‌وه بهێڵێته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت دروستبوونى هێزه‌كه به خۆرسكانهو وه‌ك كاردانه‌وه‌ى هێرشه‌كان و دۆخى خراپى كورد بخاته به‌رچاو، نەک وەک لقی فەرمی هەپەگە لە باشور.
پێده‌چێت په‌كه‌كه ده‌ستى بۆ كارتێكى هه‌ستیار له‌هه‌مان كات كاریگه‌ر بردبێت و له‌كاتێكى گونجاویشدا كارته‌كه‌ى راكێشابێت، به‌ڵام چه‌نده ده‌توانێت لهدۆخێكى وا ئاڵۆزدا هێزه‌كه‌ى تۆكمه بكات و رێكبخات ئه‌وه‌یان كات روونیده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش په‌له‌په‌لى به راگه‌یاندنى هێزه‌كه‌وه دیاربوو، به‌وه‌ش دیاره بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك، په‌كه‌كه بوونى هێزه‌كه‌ى له‌م كاته‌دا، له چۆنێتى هێزه‌كه لاگرنگتره.
ئامانجه‌كانى په‌كه‌كه له‌و هه‌نگاوه‌ى
*په‌كه‌كه پێى وایه بۆشایى سه‌ربازى و سیاسى کورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه، ده‌رفه‌تێكى گونجاوه بۆئه‌وه‌ى بناغه‌ى سه‌ربازى و سیاسى خۆى له‌و ناوچه‌یه دابنێت، له‌رابردوو له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كى كوردستان بۆشایى سه‌ربازى و سیاسى هه‌بووبێت، په‌كه‌كه به‌خێرایى هه‌وڵیداوه خۆى پڕى بكاته‌وه. شه‌نگال و سنونێ و ره‌بیعه نمونه‌یه‌كى زیندوون، په‌كه‌كه پێى وایه ده‌توانێت سیناریۆى ئه‌و ناوچانه به‌جۆرى دیكه دووباره بكاته‌وه.
*هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت ناوچه جێناكۆكه‌كان، سه‌رنجى ورد‌و زۆرى وڵاتانى زلهێزى جیهانى له‌سه‌ره. هه‌ر پێگه‌و كاریگه‌رییه‌كى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه په‌كه‌كه ده‌خاته نێو هاوكێشه‌یه‌كى جیهانى و گه‌وره‌تر، به‌جۆرێك پێگه‌و هه‌ژموونى مایه‌ى سه‌رنجى وڵاتان ده‌بێت. پێى وایه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌کى دەبێت کە لێیەوە دەنگی بە شوێنی دوورتر بگات.
*په‌كه‌كه ده‌زانێت ئێستا یه‌كێتى و پارتى ناتوانن بوونى سه‌ربازییان هه‌بێت له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌شبن بوونێكى سنوردار ده‌بێت و له‌به‌رگى فه‌رمیدا ناتوانن داكۆكى له هاوڵاتیانى كورد بكه‌ن له‌و ناوچانه. بۆیه‌ش ده‌رفه‌تێكى گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌یلى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه به‌لاى خۆیدا رابكێشێت.
*له ساته‌وه‌ختى بێده‌نگى زۆرى حكومه‌تى هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باشور و دۆخى خراپى كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، په‌كه‌كه سه‌رنجى راى گشتى به‌لاى خۆیدا وه‌رده‌گێڕێت، په‌یامى ئه‌وه به‌گوێى خه‌ڵكدا ده‌دات كه له‌هه‌ركوێ هاوڵاتیانى كورد ته‌نها بمێننه‌وه ئه‌وان پشتیان ده‌گرن. ره‌نگه بوونى ئه‌وان لهدۆخێكى وه‌هادا كه هێز بڕیار ده‌دات، بۆ كورد له ناوچه جێناكۆكان گرنگ و پێویستیى بێت، به‌ڵام بۆ حزبه‌كان پێكدادانى به‌رژه‌وه‌ندییه.
*په‌كه‌كه بۆنى ئه‌وه‌ى كردووه ناوچه‌كه له گۆڕانكاریدایه، ده‌شزانێت له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه دروستده‌بێت، هێزو دیفاكتۆ رۆڵى كاریگه‌ر ده‌گێڕن. ده‌یه‌وێت هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكى سیاسى و سه‌ربازى ئه‌گه‌ر له هه‌رێم و ناوچه جێناكۆكهكانیش رووبده‌ن، ده‌رفه‌تێك بێت بۆ هۆنینه‌وه‌ى هه‌ژمونى سیاسى و سه‌ربازى خۆى له‌وناوچانه.
*په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و فشاره زۆره‌ى له‌لایه‌ن توركیا و تاڕاده‌یه‌ك یه‌كێتى و پارتیشه‌وه له‌سه‌رى هه‌یه له‌ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵى خۆى له باشورى كوردستان، درووستكردنى هێزێكى له‌وجۆره بۆ په‌رتكردنى سه‌رنجى توركیا‌و نه‌یاره‌كانى دیكه‌ى به بژارده‌یه‌كى گونجاو ده‌زانێت.
*له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى هێرش و بۆرودمانهكانى توركیا بۆسه‌ر گه‌ریلا، په‌یامێك بۆ توركیا ده‌نێرێت كه له‌ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵى یه‌كێتى و پارتى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى پارێزراو نابێت، چیتر ناتوانێت به ئازادى ته‌ڕاتێن بكات. داپۆشینى ده‌مووچاوى هێزه‌كه‌ش ئاماژه‌ى روونه كه ئه‌و هێزه بۆ هه‌ر كارێك كهبیكات مۆڵه‌ت ناخوازێت و ناچارنییه پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كانى هه‌رێم و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا. پەکەکە پێی وایە لەم کاتەدا سوود لە نیگەرانی زۆری خەڵکی باشور لەتورکیا وەردەگرێت.
*په‌كه‌كه ده‌زانێت كه هێزه‌كانى یه‌كێتى و پارتى، لهدۆخێكدان چى دیكه بێ فه‌رمانى تاران و ئه‌نقه‌ره ناتوانن جوڵه بكه‌ن. ئه‌وه‌ش لاى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند نییه، به‌كارێكى له‌وجۆره سه‌رنجى خه‌ڵك راده‌كێشێت، كه ئایا چ هێزێك هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان كه بتوانێت رووبه‌ڕووى خواستى داگیركارانهى توركیا‌و ئێران و تاڕاده‌یه‌ك به‌غداش ببێته‌وه؟ ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره به بوونى خۆى بداته‌وه. په‌كه‌كه پێى وایه هه‌رێمى كوردستان ئێران و توركیا هه‌ڵیده‌سوڕێنن و گرنگه له‌و یارییه‌دا ئه‌میش بوونى هه‌بێت.
پەیامە بۆ تورکیا‌و نزیکبوونی زیاتری یەکێتی و پارتیش لە ئەنقەرە
*لهگۆڕانكارییهكانى یه‌ك ساڵى رابردوو، یه‌كێتیش پشتى له په‌كه‌كه كرد و به‌هێز باره‌گاكانى داخستن، په‌كه‌كه له‌وه گه‌یشتووه له باشورى كوردستانیش هاوشێوه‌ى سوریا ئه‌گه‌ر هێزى نه‌بێت بوونى ده‌سڕێته‌وه. بوونى هێزێكى له‌وجۆره واده‌كات یه‌كێتى و پارتى به هه‌ستیارى زیاتره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى نزیك له په‌كه‌كه.
*بۆ په‌كه‌كه بژارده‌یه‌كى خراپ نابێت، ئه‌گه‌ر هێزه‌كه به‌شێك له‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه لاوازى ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان درووستیكردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌یان كه‌متر بژارده‌یه‌كى پراكتیهكییهو زیاتر له كۆنه‌ستى خه‌ڵكیدا، ره‌نگه به‌شێك له خه‌ڵك وه‌ك جێگره‌وه‌ى گوتارى به‌رهه‌ڵستكارى دژى پارتى و یه‌كێتى لێى بڕوانن.
*فشار درووستكردن بۆ سه‌ر پارتى و دواتریش یه‌كێتى، له‌م دۆخه‌دا كه ئه‌و دووهێزه ده‌ستیان لهنێودهستى ئه‌نقه‌ره‌یه و پشتیان له‌په‌كه‌كه، له‌رێگه‌ى هێزێكى له‌وجۆره‌وه بژارده‌یه‌كى گونجاوه، كه ئیستێك(راوهستانێك) به‌هه‌ردوو حزب بكات، له‌وه‌زیاتر به‌پیر ئه‌جێنداكانى ئه‌نقه‌ره‌وه نه‌چن. ئاماژه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه‌ن هێزه‌كه تاكتیكى قۆناغ بێت، به‌ڵام پێدەچێت په‌كه‌كه ئامانجى دوورمهوداشى هه‌بێت، بۆ ئاینده له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌كه‌دا ئه‌و هێزه ده‌ستى په‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌نێته نێو چه‌قى هاوكێشه‌كان.
مانه‌وه‌ى هێزه‌كه له دۆخێكى وه‌ها ئاڵۆزدا، كه دۆستى یه‌كه‌و نه‌یارى هه‌زار، هه‌روه‌ها سانا‌و بێ گرێوگۆڵ نییه، هه‌نگاوه‌كانى دواترى په‌كه‌كه‌و جوڵه‌ى هێزه‌كه ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه، كه ئایا ئه‌زمونى هێزى چه‌كدارى له باشورى كوردستان بۆ په‌كه‌كه خێردار ده‌بێت، یاخود ئاسته‌نگه‌كان ده‌رفه‌ت به ههراشبوونى هێزه‌كه ناده‌ن و هه‌ر به ساوایى دهیپوكێننهوه.