ڕاپۆرتی کوردستانی

05:33 - 23/07/2019

لە چەند لاوە ئاستەنگ بۆ مەسرور بارزانى دروستدەکرێت؟‌

پەیسەر


ڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى ٢٠١٨ پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو، دواى مانگێک و لە ٣٠ى تشرینى یەکەمدا ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیەنرا.

 
ئەم کۆمسیۆنە تازە پێکهێنراوە، یەکەم جار بوو سەرپەرشتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکات، قورس بوو بتوانێت پرۆسەیەکى لەو شێوەیە بێ کەموکورتى تێپەڕێنێت. ئەوەبوو دواى بەڕێوەچوونى پرۆسەکە دەنگى ناڕەزایى بەرزبووەوە و زۆرینەى حزبەکان سکاڵاى ئەوەیان کرد کە ساختەکارییەکى زۆر ئەنجامدراوە.

لە ٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٨دا، (واتا دواى دوو مانگ و شەش ڕۆژ لە بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردن و مانگێک و شەش ڕۆژ لە ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکە)، بە سەرۆکایەتى ڕێڤنگ محەمەد هرورى بە تەمەنترین پەرلەمانتار، دانیشتنى کردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمان ئەنجامدرا و هەر لەو ڕۆژەدا پەرلەمانتاران (جگە لە یەک دوو پەرلەمانتار) سوێندى یاساییان خوارد.

کۆبوونەوەکە بە کراوەیى هێڵرایەوە، بڕیاربوو دواى ڕێککەوتنى لایەنەکان، بەیانى ڕۆژى ١٨ى شوباتى ٢٠١٩ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵببژێردرێت، بەڵام بەهۆى بەردەوامى ناکۆکیەکانەوە کۆبوونەوەکە خرایە کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ و بەبێ ئامادەبوونى فراکسیۆنەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ئەمە دەکرێت وەک یەکەم ئاستەنگى بەردەم کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم تەماشاى بکرێت، چونکە دواى (١٠٤ ڕۆژ) لە یەکەم دانیشتنى پەرلەمان و بەبێ ئامادەبوونى دووەم گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان (فراکسیۆنى یەکێتى) بەڕێوەچوو.

ئەمە دەکرێت وەک یەکەم ئاستەنگى بەردەم کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم تەماشاى بکرێت، چونکە دواى (١٠٤ ڕۆژ) لە یەکەم دانیشتنى پەرلەمان و بەبێ ئامادەبوونى دووەم گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان (فراکسیۆنى یەکێتى) بەڕێوەچوو.

بەهۆى ئەوەى فراکسیۆنى یەکێتى هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان دەستنیشان نەکردبوو (ئەو پۆستە درابووە یەکێتى)، پارتى ڤالا فەریدى بە شێوەیەکى کاتى بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.

لە هەڵبژاردنى لیژنەى یاسایى پەرلەمانیشدا، لە ٢٦ى شوباتى ٢٠١٩دا فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕەخنەى لە سەرۆکى کاتیى پەرلەمان گرت، بەوەى کە ئەندامێکى لیژنەکەیان نەداوە بە فراکسیۆنەکەیان، لە هەمان کاتدا فراکسیۆنى یەکێتیش بەهۆى ڕێکنەکەوتنەوە هیچ کاندیدێکیان بۆ ئەندامێتى لیژنەکە دەستنیشان نەکرد.

دواى چەند جارێک لە دواخستن، پەرلەمانى نوێى کوردستان وەک یەکەم کارى لە ٨ى ئایارى ٢٠١٩دا بە زۆرینەى دەنگى ٨٩ پەرلەمانتار (پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور)ى پەسەندکرد.

٢٨ى ئایارى ٢٠١٩ پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى ٨١ پەرلەمنتار و بەبێ ئامادەبوونى فراکسیۆنەکانى یەکێتى و نەوەى نوێ دانیشتنى ئاسایى خۆى ڕێکخست. بەرنامەى کارى دانیشتنەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

 ٢٨ى ئایارى ٢٠١٩ پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى ٨١ پەرلەمنتار و بەبێ ئامادەبوونى فراکسیۆنەکانى یەکێتى و نەوەى نوێ دانیشتنى ئاسایى خۆى ڕێکخست. بەرنامەى کارى دانیشتنەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان (نێچیرڤان بارزانى کاندیدى پارتى بوو بۆ ئەو پۆستە).

لە دانیشتنەکەدا نێچیرڤان بارزانى بەکۆى دەنگى ٦٨ پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى پارتى و گۆڕان و کۆتاکان، وەک سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرا. چونکە هەردوو فراکسیۆنى یەکگرتوو و کۆمەڵ کە لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون، دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەدا.

یەکێتى لە ڕێى وتەبێژەکەیەوە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا هەڵبژاردنى سەرۆکى هه‌رێمى بەبێ بەشداریکردنى فراکسیۆنەکەى‌ بە زەنگێکى مەترسیدارى گەورە ناوبرد، لەو کۆنفرانسەدا وتەبێژەکەى یەکێتى هەڕەشەى دوو ئیدارەیى کرد و گوتى، لەگەڵ دوو ئیدارەییدا نین، بەڵام بەرچاویان ڕوونە لە داهاتوودا چ هەڵوێستێکیان دەبێت.

لە بەشدارینەکردنى یەکێتى نیگەرانین، ئه‌گه‌ر بمانویستایە شەش مانگ پێشتر سەرۆکى هەرێممان هەڵدەبژارد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یەکێتى كاریگه‌ریی له‌سەر هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان ده‌بێت

دواى تەواوبوونى ڕێکارەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم لە پەرلەمانى کوردستاندا، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە بەشدارینەکردنى یەکێتى نیگەرانن گوتیشی، ئه‌گه‌ر بیانویستایە شەش مانگ پێشتر سەرۆکى هەرێمیان هەڵدەبژارد.
هەڕەشەى ئەوەشى کرد کە ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یەکێتى كاریگه‌ریی له‌سەر هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان ده‌بێت.

هەڵبژاردنى سەرۆکى حکومەت و وەزیرەکان
دواى تێپەڕبوونى نۆ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەسەر وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و دواى ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى لەسەر کاندیدى پارێزگارى کەرکوک و پۆستە وەزارى و سیادییەکانى هەرێم، ڕۆژى 10ى تەمموز و لەو وادە یاساییەدا کە بۆ پێکهێنانى کابینەى حکومەت دیاریکراوە، کاندیدى سەرۆک وەزیران و جێگرى سەرۆک وەزیران و کاندیدى وەزارەتەکان سوێندى یاساییان خوارد.

لەدواى ڕاسپاردن و دەستبەکاربوونى مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت لە ١٢ى حوزەیرانى ٢٠١٩دا،  چەند ڕووداوێکى هەستیار لە هەرێمى کوردستان ڕوویاندا و لەکاتى خۆیدا و بەبێ دواکەوتن (جیاواز لە کابینەکانى پێشوو) حکومەتى هەرێم بەیاننامەى لە بارەیانەوە دەرکرد.

٢٩ى حوزەیران فڕۆکەکانى تورکیا ناوچەى کورتەکی سنورى ڕانیەیان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە باوکێک و دوو منداڵەکەى شەهیدبوون، حکومەتى هەرێم داواى ڕاگرتنى بۆردومانەکانى کرد.

9ى تەمموز ئێران گوندەکانى دەوروبەرى سیدەکانى بۆردومانکرد و بەهۆیەوە کچێکى تەمەن ١٨ ساڵ شەهیدبوو، حکومەتى هەرێم بەیاننامەى لەسەر بڵاوکردەوە و داواى لە ئێران کرد بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانیشتووانى ئەو ناوچانە.

لە هەموو ئەو ڕووداوانە هەستیار تر، کوژرانى عوسمان کۆسە و دوو کەسى دیکە بوو لە ١٧ى تەمموزدا لە ڕیستۆرانتى هۆقەبازى هەولێرى پایتەختدا. عوسمان کۆسە کە جێگرى کونسوڵى تورکیا بوو لە هەولێر

لە هەموو ئەو ڕووداوانە هەستیار تر، کوژرانى عوسمان کۆسە و دوو کەسى دیکە بوو لە ١٧ى تەمموزدا لە ڕیستۆرانتى هۆقەبازى هەولێرى پایتەختدا. عوسمان کۆسە کە جێگرى کونسوڵى تورکیا بوو لە هەولێر. حکومەتى هەرێم چەند بەیاننامەیەکى لەسەر ئەم ڕووداوەش دەرکرد، سەرەتا بە کردەوەیەکى تاوانکاریی ناوى برد، لە ١٨ى مانگدا بەیاننامەیەکى دیکەى دەرکرد و تیایدا کوژرانى عوسمان کۆسەى بە کردەوەیەکى تیرۆریستى ئەنجامدار و پلان بۆ داڕێژراو ناوبرد.

ڕووداوى هێرشکردنە سەر چەند کچ و کوڕە گەشتیارێکى هەرێمى کوردستان لە شارى ترابزۆنى تورکیا، لەسەر ئەوەى کە ئاڵاى کوردستانیان پێبووە، یەکێکى دیکەیە لەو ڕووداوە هەستیارانەى لەدواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران لەلایەن مەسرور بارزانییەوە ڕوویانداوە.

حکومەتى هەرێم ١٩ى مانگ و دواى بڵاوبوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیى هێرشەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەیاننامەیەکى دەرکرد و بە پەلاماردان و دەستدرێژى ناوى برد.
بە گەڕانەوە بۆ ڕووداوى کوشتنى دیپلۆماتکارەکەى تورکیا، دەزگاى ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا وێنەى کەسێکى بڵاوکردەوە کە ناوى (مەزڵوم داغ)ە و براى (دێرسیم داغ) پەرلەمانتارى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە)یە لە ئامەد. ئەم کەسە وەک تەقەکەر و تاوانبارى هێرشەکەى (هۆقەباز) ناسێنرا. لە ٢٠ى تەمموزدا حکومەتى هەرێم دەستگیرکردنى مەزڵوم داغى ڕاگەیاند.

کوژرانى ئەو دیپلۆماتکارە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، چەند کاتژمێرێک دواى ڕووداوەکە سەرۆک کۆمارى تورکیا، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و میدیاکانى تورکیا پەکەکەیان تۆمەتبارکرد و پەکەکە لە ڕێى دیار دەنیز وتەبێژى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە

کوژرانى ئەو دیپلۆماتکارە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، چەند کاتژمێرێک دواى ڕووداوەکە سەرۆک کۆمارى تورکیا، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و میدیاکانى تورکیا پەکەکەیان تۆمەتبارکرد و پەکەکە لە ڕێى دیار دەنیز وتەبێژى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) تۆمەتەکانى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پەکەکە ئەو هێرشەى ئەنجام نەداوە.

لەو ڕووداوەدا ناوى مەتین دلۆڤان بارزانى، برازاى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم هێنرا و باس لەوەکرا کە لە کاتى کوژرانى دیپلۆماتکارەکەى تورکیادا لە ڕیستۆرانتەکەدا بووە، تەنانەت هەندێک میدیاش وایان بڵاوکردەوە کە لەگەڵ عوسمان کۆسەدا لەسەر یەک مێز دانیشتوون.

مه‌تین بارزانى لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبوک ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کردووە کە ‌بوونى ئەو له‌وێ بۆ مه‌رامى تر قۆزراوەتەوە. باسى لەوەشکردووە کە بەڵێ لەو ڕۆژەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا وەک دەیان هاوڵاتى تر لەو ڕیستۆرانتە بوون.

لە لێکدانەوە و شرۆڤەکردنى ئەو ڕووداوەدا، دوو بەرە هەن. بەرەیەک هەمان ڕاگەیەنراوەکان و بەیاننامەکانى حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانى دووبارەدەکەنەوە، بەرەیەکى دیکەش بە ڕووداوێکى تەمومژاوى و پەردەپۆشکراوى دەزانن و دەڵێن، خەڵکانێکى بێتاوان کراونەتە قوربانى (وەک ئاماژەیەک بۆ مەزڵوم داغ) و دوور نییە چەند لایەنێک زیانى لێبکەن

لە لێکدانەوە و شرۆڤەکردنى ئەو ڕووداوەدا دوو بەرە هەن، بەرەیەک هەمان ڕاگەیەنراوەکان و بەیاننامەکانى حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانى دووبارەدەکەنەوە،  بەرەیەکى دیکەش بە ڕووداوێکى تەمومژاوى و پەردەپۆشکراوى دەزانن و دەڵێن، خەڵکانێکى بێتاوان کراونەتە قوربانى (وەک ئاماژەیەک بۆ مەزڵوم داغ) و دوور نییە چەند لایەنێک زیانى لێبکەن. داواش دەکەن ڕاستى ڕووداوەکە و گرتە تۆمارکراوەکانى کامێراکانى چاودێریکردنى ڕیستۆرانتەکە (هۆقەباز) بۆ ڕای گشتى ئاشکرا بکەن.

بۆ نمونە، باس لەوە دەکەن کە جگە لە بۆردومانکردنى کەمپى مەخمور (کەمپى ئاوارەکانى باکوورى کوردستان لە نزیک هەولێر) لەلایەن فرۆکەکانى تورکیاوە، دوورنییە لکاندنى براى پەرلەمانتارێکى هەدەپە بە ئەنجامدانى هێرشەکە، کە لە تورکیا هەڵاتووە و لە کوردستان دەژى، لەلایەن حکومەتى تورکیا و حزبەکەى ئەردۆغانەوە وەک بەڵگەیەک بۆ داخستنى (هەدەپە) بەکاربهێنرێت. دەشڵێن دوور نییە تورکیا هێرشێكی فراوانی زەمینیش بکاتە سەر پەكەكە.

بەم پێوەرە، دوورنییە دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکانى تورکیا خۆیان سیناریۆى کوژرانى عوسمان کۆسەیان داڕشتبێت، چونکە کەسێک ئەکرێتە قوربانیى لەپێناو ئامانجێکى گەورەتردا کە داخستنى پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى کوردییە. هەدەپە لە سەرەتاى دروستبوونیەوە بووەتە سەرئێشە بۆ پارتەکەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکى پارتەکە و سەرۆک کۆمارى تورکیا، بەربەستى ١٠%ى بۆ چوونە پەرلەمان شکاند و بە هەماهەنگى لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى دیکەدا گورزێکى گورچکبڕیان لە ئەردۆغان و پارتەکەى دا  و شارەوانى ئیستەنبوڵیان لەدەست دەرهێنا. بە مێشکى هیچ کەسێکدا نایەت ئەم کارەى هەدەپە بەبێ تۆڵەسەندنەوە تێپەڕێت.

لێکدانەوەکان لەسەر ئەو ڕووداوە هەرچۆنێک بن و چەند خوێندنەوە هەڵبگرن، بۆی کراوە. بەڵام ئەوەى جێى تێڕامانە ئەوەیە، لە دواى ناوزەدکردنى مەسرور بارزانى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران و حکومەتى نوێى هەرێم، چەندین کێشە ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان بوونەتەوە، دیارترینیان کوژرانى جێگرى کونسوڵى تورکیا بوو.

هۆکارى ئەم کێشانە چین؟ بۆچى هەموویان لە ماوەیەکى کەمدا ڕوویاندا؟ تۆ بڵێیت پەیوەندیان بەوەوە هەبێت کەسێک پۆستى سەرۆک وەزیرانى وەرگرتووە کە هەڕەشەى جدى لە گەندەڵکاران دەکات و دروشمە سەرەکییەکەى ئەنجامدانى چاکسازییە؟ یان پەیوەندى بەو سیاسەتەوە هەیە کە پەیڕەوى دەکات، ئەو سیاسەتەى کە بە ڕووکردنە بەغدا و پشتکردنە تورکیا ناودەبرێت

پرسیارەکە ئەوەیە، هۆکارى ئەم کێشانە چین؟ بۆچى هەموویان لە ماوەیەکى کەمدا ڕوویاندا؟ تۆ بڵێیت پەیوەندیان بەوەوە هەبێت کەسێک پۆستى سەرۆک وەزیرانى وەرگرتووە کە هەڕەشەى جدى لە گەندەڵکاران دەکات و دروشمە سەرەکییەکەى ئەنجامدانى چاکسازییە؟ یان پەیوەندى بەو سیاسەتەوە هەیە کە پەیڕەوى دەکات، ئەو سیاسەتەى کە بە ڕووکردنە بەغدا و پشتکردنە تورکیا ناودەبرێت.

بە بڕواى زۆرێک لە چاودێرانى دۆخى هەرێمى کوردستان و لایەنگرانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم، کابینەکانى پێشووى حکومەت غەرقى گەندەڵى بوون و هیچیان بەسەر هیچەوە نەبووە، لەبەرئەوە کاتى هاتووە گەندەڵیی بنەبڕبکرێت. دەشڵێن ملیارەها دۆلار لە هەرێمى کوردستان بەفیڕۆدراوە، کەچى هێشتا خەڵک نە کارەبای هەیە نە ئاو نە سیستەمی تەندروستی و نە پەروەردە.

مەسرور بارزانى دەیەوێت لە یەکەم ساڵى سەرۆکایەتیکردنى حکومەتدا کارێک بکات لە کابینەکانى پێش خۆى جیابکاتەوە، کە نێچیرڤان بارزانى ئامۆزاى بەرپرسى یەکەمى بوو. ئەم خواستەى بارزانى کوڕ بە ئاشکرا بە وتارى دەستبەرکاربوونیەوە وەک سەرۆکى حکومەت دیاربوو. تەنانەت بە ناڕاستەوخۆ پەنجەى بۆ بەشێکى زۆر لە کەموکوڕی و خاڵە لاوازەکانى کابینەکانى پێشوو ڕاکێشا و لە بەشێکى وتارەکەیدا گوتى: ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا بۆ بەرەنگاریی گەندەڵی نراون بەرز دەنرخێنین و لەمەولاش بە هیچ جۆرێک بەرامبەر بە گەندەڵکاران و سەرپێچیکەران نەرمی نانوێنین و دەبێت خواستی هاوڵاتیان بەجێ بگەیەنرێت. لەبەشێکى دیکەى وتارەکەشیدا زۆر ڕاشکاوانە باسى لە ناکارایى کابینەکانى پێشوو کرد لەڕووى ئابووریى و داراییەوە و گوتى: حکومەتێکمان وەرگرتووە کە چەندین ملیار دۆلار قەرزدارە.

مانەوە و پەرەسەندنى گەندەڵى لە هەرێم بەسوودى دراوسێ دوژمنەکانى کوردە (تورکیا و ئێران) و هەرگیز بەو حاڵەوە هەرێمى کوردستان ناتوانێت بکەوێتە سەر پێى خۆی و جێى ڕەزامەندى خەڵکەکەشى بێت

ئەگەر لەسەر ئەم خوێندنەوەیە بوەستین ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کە، مانەوە و پەرەسەندنى گەندەڵى لە هەرێم بەسوودى دراوسێ دوژمنەکانى کوردە (تورکیا و ئێران) و هەرگیز بەو حاڵەوە هەرێمى کوردستان ناتوانێت بکەوێتە سەر پێى خۆی و جێى ڕەزامەندى خەڵکەکەشى بێت، بە پێچەوانەوەشەوە هەر ڕاستە، هەرێمێکى خاڵى لە گەندەڵى و لە دزینى قوتى خەڵک، واتا سەرپێکەوتنى ئابووریەکەى و بەرزبوونەوەى متمانەکەى لەبەرچاوى ئەو خەڵکەى کە زیاتر لە ٤٠%یان بەهۆى بێزارییان لە گەندەڵى حزب و بەرپرسان و خەمسارى حکومەت و پەرلەمانەوە، ئامادەنەبوون بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دەنگ بدەن.

لەلایەکى دیکەشەوە، ئەگەر ئەو سیاسەتەى بە ڕووکردنە بەغدا و پشتکردنە تورکیا ناودەبرێت، بەردەوام بێت و جێى خۆى بگرێت، گورزێکى توند لەو پەیوەندییانە دەوەشێنێت کە کابینەى پێشووى حکومەت، لەسەر هەر بنەمایەک بێت، لەگەڵ ئەنەقەرەدا دروستى کردووە و بە گرێبەستێکى ٥٠ ساڵە نەوتى هەرێمى ڕادەستکردووە. لەم حاڵەتەشدا شتێکى زۆر ئاساییە کە تورکیا کاردانەوەى هەبێت و دژى سەقامگیربوونى سیاسەت و ئابووریى و تەنانەت دۆخى کۆمەڵایەتى و پتەوبوونى گیانى پێکەوەژیان لە باشوورى کوردستان، جموجۆڵەکانى زیادبکات.

جیبەجێکردنى دروشمى چاکسازى و نەهێشتنى گەندەڵى، ڕێگرتن لە بە قاچاغبردنى نەوتییش دەگرێتەوە، ئەمەش شتێکى ئاساییە کە ئێران توڕەبکات و هەوڵبدات، بەهەر بیانویەک بێت، کێشە و ئاستەنگ بۆ کابینەى نوێى حکومەت دروستبکات.

لەم چوارچێوەیەدا مەسرور بارزانى (کوڕى مەسعود بارزانى، کە سەرکردایەتى پارتى و ئەندامان و لایەنگرانى وەک مەرجەعى کورد و لە پێگەى مستەفا بارزانیدا ناوى دەبەن) و کابینەى حکومەتەکەى، لەبەردەم چەندین ئاڵنگاریى جدی دان. قورسترین و جدی ترینیان ئەو ئاڵنگاریانەن کە لەناوخۆدا و لە هەردوو زۆنى زەرد و سەوزەوە ڕووبەڕووى دەبنەوە. بۆ تێپەڕاندنى ئەو ئاڵنگاریانەش باشترین پاڵپشتى هەیە، یەکەم پێگەکەى، دووەم ئەو خەڵکەى کە لەدواى جێبەجێکردنى چەند بڕگەیەکى کارنامەى حکومەتەکەى دەبنە جێى متمانەى.