یه‌كێتى و پارتى نۆ مانگ له دانوستاندابوون، بۆئه‌وه‌ى له‌نێو پاكێجى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم، پۆستى پارێزگاری كه‌ركوك ساغ بێته‌وه، مشت‌ومڕ و لێدوانى به‌رپرسه‌كانیان ئه‌و چه‌ندمانگه میدیاكانى ته‌نیبوو، به‌ڵام ئێستا كه رێككه‌وتوون هیچ لایه‌كیان باسى رێككه‌وتنه‌كه‌و جێبه‌جێكردنى ناكات. له‌كاتێكدا كورد زۆرینه‌ى ره‌هاى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوكى هه‌یه، بۆچى پۆستى پارێزگار وه‌رناگرێته‌وه؟ پێده‌چێت كێشه‌ى دانانى پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك، له‌وه ئاڵۆزتربێت كه یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر مێزى دانوستان شه‌نوكه‌ویان ده‌كرد، له‌دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نزیكه‌ى دووساڵى ته‌واوه له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا مشتومڕى دانانى پارێزگارێكه بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام كۆسپه‌كان زۆرن و یه‌كێتى و پارتیش دواى واژۆكردنى چوار رێككه‌وتن، هێشتا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كورسى پارێزگار كۆك و ئاماده‌نین. به‌غدا و پێكهاته‌كانیش به‌پێدانه‌وه‌ى پۆسته‌كه به كورد رازى نین. پارتى بۆچى نیگه‌رانه؟ دووهۆكار پارتى سارد كردووه‌ته‌وه له‌دانانى پارێزگارى كه‌ركوك. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر مه‌سعود بارزانى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ١١ی ئه‌م مانگه‌ى نێوان حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى به‌دڵ نییه، كه دواى نۆ مانگ دانوستان، یه‌كێتى و پارتى ناوى ته‌یب جه‌باریان وه‌ك كاندیدى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ پارێزگارى كه‌ركوك راگه‌یاند، بارزانى دواى چه‌ند رۆژێك له‌و رێككه‌وتنه له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتى، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك به دانانى پارێزگاریشه‌وه، ته‌نها رێككه‌وتنى دوو حزب به‌س نییه و به گرنگى زانیبوو به هه‌ماهه‌نگى پێكهاته‌كان و حكومه‌تى فیدراڵى هه‌نگاوبنرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى شاره‌كه. حكومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان پێكهات، لیژنه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك كه‌وته جووڵه، به‌ڵام لیژنه‌كه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا له جووڵه‌كه‌وت و نێوانى هه‌ردوو حزب ته‌قه‌ى تێكه‌وته‌وه. هۆكارى دووه‌مى نیگه‌رانى پارتى، په‌یوه‌ندى به هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى یه‌كێتی-یه‌وه هه‌یه، له تێپه‌ڕاندنى هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، پارتى پێیوایه یه‌كێتى به‌و هه‌نگاوه‌ى بێمنه‌ت بووه له پارتى و هه‌ڵبژاردن له ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نیییه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس پارتى له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى، یه‌كێتى پشتیوانى تێپه‌ڕاندنى هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى كردووه، كاره‌كانى لیژنه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى راگرتووه، كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك پێكهێندرابوو. راجیایى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كێشه‌ى پارێزگارى زیاتر په‌كخستووه. ئه‌و كێشه‌ى نۆ مانگ دروستكردنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌پێناو دواخرا. پارتى هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى بكه‌وێته ساڵى ٢٠٢١، به‌ڵام به‌پێى هه‌موارى یاساكه كه یه‌كێتى و فراكسیۆنه كوردییه‌كانى دیكه جگه له پارتى پشتیوانی‌یان كرد، یه‌كى نیسانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌پێى رێكاره‌كان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كورد بێ كێشه نییه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌نگده‌رى كورد له ده‌نگدان بێبه‌شده‌كرێن، به‌ڵام یه‌كێتى پێیوایه له‌هه‌موو دۆخێك‌دا ده‌توانێت پارێزگار به‌رێته‌وه بۆیه لاى گرنگه هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌رچۆنبێت بكرێت و دوانه‌كه‌وێت، پارتیش پێیوایه له كه‌ركوك پێگه‌ى سڕاوه‌ته‌وه‌و وا به‌زوویى نایه‌ته‌وه سه‌رخۆى، بۆیه هه‌وڵى دواخستنى ده‌دات. هه‌ڵبژاردن باشه یا خراپ كورد له كه‌ركوك له ده‌سه‌ڵات داماڵدراوه، به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له دۆخێك‌دا ده‌بێت كه حكومه‌تى فیدراڵى و هێزه عێراقییه‌كان هه‌ژموونى گه‌وره‌یان هه‌یه له كه‌ركوك، جموجوڵى كورد زۆر سنورداره. باسله‌وه‌شده‌كرێت، ئەو کەرکوکییانەی تەنها (فۆڕمی خۆراک و کارتی دەنگدانیان) کەرکوکە و رەگەزنامەیان (چەمچەماڵ، ئاغجەلەر، قادرکەرەم، تەکیەی جەباری و شوێنەکانی دیکەیە) ناتوانن دەنگبدەن، ئه‌وه‌ش زیانێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ كورد، بەپێی هەموارەنوێیه‌كه، هەر پارێزگایەک رێژەی تۆماری بایۆمەتریی نەگاتە (٪٧٥) ئەوا بە کارتەکۆنەکە دەتوانرێت دەنگبدرێت، هه‌روه‌ها لەدایكبووانی (٢٠٠١و٢٠٠٢) ئاساییە وێنەی نەبێت. ئه‌و رێكارانه بۆ دۆخێك كه كورد له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌و عه‌ره‌ب ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌مى شاره‌كه‌یه، ئه‌گه‌رى زۆره به زیانى كورد ته‌واوبێت. شاند بۆ به‌غدا یه‌كێتى و پارتى بڕیاریان وابوو، شانده هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌ركوك سه‌ردانى به‌غدابكات و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانى فیدراڵى بكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك، به‌ڵام شانده‌كه تا ئێستا سه‌ردانى نه‌كردووه، ئه‌و شانده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمیش كه سه‌ردانى به‌غدایان كرد، دۆسیه‌ى ژماره یه‌ك كه باسیان كرد نه‌وت بوو، سه‌باره‌ت به كه‌ركوك به‌ره‌و پێشچوونى ئه‌وتۆ نییه، ئه‌گه‌رچى باسله‌وه‌ده‌كرێت به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و حكومه‌تى خۆجێیى هاوبه‌ش بۆ كه‌ركوك، لارى نه‌بووه. عه‌ره‌ب و توركمان ناڕازین پێكهاته‌ى عه‌ره‌ب و توركمان كه ١٥كورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوك-یان هه‌یه، دواى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى كه‌وتنه‌خۆیان و دژى دانه‌وه‌ى پارێزگارن به كورد، بۆئه‌مه‌ش خۆپیشاندانیان كرد و هۆشدارییان دا. هه‌ر سێ پێكهاته‌كه پارێزگارى ده‌وێت عه‌ره‌به‌كان كه ئێستا كورسى پارێزگارى زۆرینه‌ى ره‌هاى پۆسته‌كانى كه‌ركوك-یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، داواده‌كه‌ن تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن پۆستى پارێزگار لاى خۆیان بمێنێته‌وه، عه‌ره‌به‌كان شه‌ش كورسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگایان هه‌یه. توركمان به‌هه‌مان شێوه داواى ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن. نه‌جات حسێن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له لیستى توركمانه‌كان بۆ په‌یسه‌ر گوتى:"ئێمه داواى پۆستى پارێزگار ده‌كه‌ین، یاخود سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى بێ ئه‌و دووپۆسته دانوستان ناكه‌ین له‌گه‌ڵ كورد". نه‌جات حسێن گوتیشى،"كورد له‌دواى رووخانى رژێمه‌وه پۆستى پارێزگارى لایه، عه‌ره‌به‌كانیش له‌دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و پۆسته‌یان لایه، ئێمه ده‌ڵێین بابۆ ئه‌م چه‌ند مانگه تا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، پۆستى پارێزگار بۆ توركمان بێت".سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئه‌و نوێنه‌ره‌ى توركمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان هه‌ڵبژاردنیان لاگرنگه به‌مه‌رجێك وردبینى بكرێت، به‌گوته‌ى ئه‌و له‌دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ١٠٠ هه‌زار عه‌ره‌ب هێندراونه‌ته كه‌ركوك. پارتى رازیكردنى پێكهاته‌كانى لا گرنگه ناسرهه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى، بۆ په‌یسه‌رپرێس باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان پێیان وایه ده‌بێت گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بكرێت، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك خۆیان ده‌بێت رێكبكه‌ون،"گفتوگۆ به‌رده‌وامه جارێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن"ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان نه‌بوون، چونكه له‌م دۆخه‌ى ئێستادا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه. یه‌كێتى بێده‌نگه یه‌كێتى دووساڵه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك رێگه‌ى جیاجیا تاقیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه هه‌نگاوه‌كانى دانانى پارێزگار كه‌وتووه‌ته گێژاوه‌وه، ئه‌وحزبه بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه. په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندیكرد به ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له كه‌ركوك، گوتى، هیچ ئاگادارنییه پرسى دانانى پارێزگار به‌چى گه‌یشتووه بۆیه قسه‌ى له‌سه‌ر ناكات. په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندیكرد به رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك، وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه. به‌غدا ده‌سه‌ڵاتى جارانى ناوێت به‌پێى ئه‌نجامى دانوستانه‌كان بێت چه‌ندجارێك به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان باسیان له‌وه‌كردووه، حكومه‌تى فیدراڵى لارییان نییه له گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه. حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى ڤیتۆى نییه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد بۆ كه‌ركوك. به‌ڵام ڤیتۆى له‌سه‌ر حكومڕانى پێشووى هه‌یه، حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر پێكهاته‌كانى دیكه به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب نه‌بێت. هاوسه‌نگى له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى پێكهاته‌كان هه‌بێت. بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ش به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى سنوردار ئه‌مه‌ى لاپه‌سه‌نده بۆ چه‌ند شوێنێكى دیاریكراوه. به‌رده‌گه‌وره‌كه ئه‌گه‌رچى كۆسپى جیاجیا له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورده بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام به‌ردى گه‌وره ناكۆكى یه‌كێتى و پارتى-یه، به‌وپێیه‌ى ئه‌گه‌ربیانه‌وێت له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بێ پێكهاته‌كانیش ده‌توانن پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نیش له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى زۆرینه‌ى ره‌هاى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه كوردن، به‌ڵام ململانێكانى ئه‌و دووحزبه رێگه به ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك و دانانى پارێزگار نادات.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت