كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا، جارێكى دیكه مشتومڕى له‌سه‌ر رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دروستكرده‌وه، له‌به‌غداوه باس له ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه ده‌كرێت، هه‌رێمیش دان به ٤٥٠ هه‌زاریدا ده‌نێت، نرخه‌كه‌شى دیسان جێگه‌ى باسوخواسه‌و روون نییه، هه‌رێم نه‌وتى خۆى به‌چه‌ند ده‌فرۆشێت. هەرێم ٧٠٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده دەکات رۆژی چوارشه‌ممه سادق مه‌دلول ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە له‌باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر له ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته نه‌ك ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. "ناتوانین وه‌ك پێویست به‌رگری له‌هه‌رێم بكه‌ین" رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها لاى په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان شایه‌نى مقۆمقۆ نییه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش راست و ناڕاستى ئاماره‌كانیان لاروون نییه، هه‌ندێك رێژه‌كه به زۆرتر ده‌زانن له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم دانى پێداده‌نێن، هه‌ندێكیان به ژماره‌كانى هه‌رێم رازى نین. ئه‌حمه‌دحاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ په‌یسه‌رپرێس باسى ئاماره‌كانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كرد، حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌كات، ١٥٠هه‌زار به‌رمیلیش له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێورێت بۆ ناوخۆی هه‌رێم به‌كارده‌هێندرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه به‌ته‌نكه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت. حاجی ره‌شید ده‌ڵێت:"به‌دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ٦٥٠هه‌زار به‌رمیلی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام ٤٥٠ هه‌زاری ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كات". ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم شه‌فافیه‌تى تێدا نییه، بۆیه‌ش ناتوانن وه‌ك پێویست به‌رگری له‌پشكی هه‌رێم بكه‌ن. هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره‌كان ناوبه‌ناو باس له مه‌ترسى بڕینى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌نێو بوودجه‌ى ٢٠٢٠ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا به‌زوویى رێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت، شاندى حكومه‌تى عێراقیش هه‌مان مه‌ترسییان دابوو به گوێى شاندى دانوستانكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، كاتێك هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا بۆ دانوستان له‌سه‌ر نه‌وت هاتنه هه‌ولێر. ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت:"ئه‌وكۆنگره رۆژنامه‌وانییانه‌ی كه رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجامدران، زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه‌یان پێوه‌دیاره كه بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌ك دیناری بۆ هه‌رێم تێدانابێت، به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت". "كه‌رتی نه‌وت ناشه‌فافه" دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ر له رۆژى یه‌كه‌مییه‌وه ره‌خنه‌ى لێڵى و ناشه‌فافى رێژه‌كه‌ى و داهاته‌كه‌ى له‌سه‌ره، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن داواى شه‌فافیه‌تى كه‌رتى نه‌وت ده‌كه‌ن. شێركۆجه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، كاری كۆمپانیای دیلۆیته كه هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرابكات، به‌ڵام دیلۆیت هیچ راپۆرتێك ئاشكرا ناكات،"سۆمۆ ده‌ڵێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیله له‌رۆژێكدا، به‌ڵام نه وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێم و نه كۆمپانیای دیلۆیت، هیچ زانیارییه‌ك ناده‌نه په‌رله‌مانتاران ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم". شێركۆجه‌وده‌ت ده‌ڵێت، ده‌رچوونى یاساى سندوقى داهاته نه‌وتییه‌كان هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت شه‌فاف بكرێت. یاساكه تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه،"ئه‌م خوله ئێستا كار بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و سندوقه ده‌كات، كاری كۆنتڕۆڵكردن و ئاڕاسته‌كردنی داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێم ئه‌ركی ئه‌و سندوقه‌یه، وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان و كۆمپانیای دیلۆیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت بڵاوده‌كرێنه‌وه، خۆیان بێده‌نگ كردووه و ناشبێت ئه‌وه به‌رده‌وامبێت، چاكسازی ریشه‌یی له نه‌وته‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا ڕوویداوه له‌شاردنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌مووی نایاسایی بووه". حكومه‌تی هه‌رێم: هەناردەمان ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیله سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیله له‌رۆژێكدا. به‌وه‌ش له‌مانگی رابردوودا هه‌رێم ١٣ملیۆن و ٩٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاماره‌ی حكومه‌ت راستبێت كه جێگه‌ی گومانه به‌وپێیه‌ی به‌فه‌رمی ئاشكرای ناكات، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتی ئه‌مریكی نزیكه‌ی ٦٤ دۆلار بووه، پێشتر به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه نه‌وتی هه‌رێم به ١٠ دۆلار كه‌متر له‌نه‌وتی برێنت ده‌فرۆشرێت، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی هه‌رێم به ٥٤ دۆلار فرۆشرابێت، ئه‌وه كۆی داهاته‌كه‌ی ده‌كاته ٧٥٣ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار دۆلار و به‌دیناری عێراقیش ٩٠٣ ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دینار ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تی هه‌رێم، به‌په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند تا ئێستا هاوشێوه‌ی كابینه‌ى رابردوو، ته‌نها ٣٧٨ ملیار دینار، له‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. دیلۆیت بێده‌نگه رۆژی ٦-١٠-٢٠١٦ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت واژۆكرد، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌بوایه جگه له‌وه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌نارده و داهاتی نه‌وت ئاشكرابكات، وردبینیش بۆ ته‌واوی هه‌نارده و داهاتی نه‌وت له‌ساڵی ٢٠٠٧وه بكات، به‌ڵام دوا راپۆرتی دیلۆیت ده‌رباره‌ی نه‌وتی هه‌رێم راپۆرتی پێنجه‌م بوو، كه ٢٧-٢-٢٠١٩ بڵاوكرایه‌وه، تێیدا هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی له ١-٧-٢٠١٨وه تا ٣٠-٩-٢٠١٨خستبووه ڕوو، له‌دوای ئه‌وه‌وه هیچ راپۆرتێكی تری بڵاونه‌كردووەته‌وه. "حكومه‌ت راپۆرته‌كانى دیلۆت ده‌شارێته‌وه" به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كۆمپانیای دیلۆیت سێ مانگ جارێك راپۆرتی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم خۆی راپۆرته‌كانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت:" كۆمپانیاكه ناتوانێت راپۆرتی هه‌نارده و داهات بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌ت خۆی بڵاوی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی تر ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بوه‌وه و به‌هه‌ده‌ردانی زۆری تێدابوو، بۆیه حكومه‌ت راپۆرته‌كان بڵاوناكاته‌وه". كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م ئاڵنگارى گه‌وره‌دایه، به‌ڵام ده‌رگاى كاره‌كانى له گرێكانى كه‌رتى نه‌وته‌وه ده‌كرێته‌وه، كابینه‌كه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى قورسدایه، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى له كارنامه‌كه‌ى داویه‌تى، ئایا كانییه‌كانى نه‌وت روونده‌كاته‌وه، یاخود دۆسیه‌كه هه‌ر وه‌ك كابینه‌كانى پێشوو به لێڵى ده‌مێنێته‌وه؟
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت