پێكهاته‌كان له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێدان، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆچوونێكى باو هه‌یه پێى وایه له چه‌ند ساڵى رابردوو تێیدا ده‌رنه‌چوون، ئه‌ویش بێ لایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى ئه‌جێنداى تایبه‌تى پێكهاته‌كانه له په‌رله‌مانى كوردستان و خۆپارێزییانه له‌نزیكى لایه‌نێك یاخود چه‌ند لایه‌نێك. پێكهاته‌كان ماوه‌ى سێ خولى په‌رله‌مانییه ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له پێنج كورسییه‌وه بۆ 11 كورسى زیادكراوه، له‌وكاته‌وه پێگه‌ى ئه‌وان له په‌رله‌مان چاوى زۆر له‌سه‌ره، به‌وپێیه‌ى له هه‌ر یارییه‌كى سیاسى ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتى لایه‌ك بگرن، به‌هۆى ژماره‌ى كورسییه‌كانیانه‌وه رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن. له‌خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان دواى تێبینى و مقۆمقۆى زۆر له‌سه‌ر چۆنێتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن دواجار ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ندكران، به‌پێى ئه‌نجامه‌كانیش پارتى كه خاوه‌نى 45 كورسییه، به هاوپه‌یمانى پێكهاته‌كان ده‌توانێت نیوه كۆ یه‌كى په‌رله‌مان مسۆگه‌ربكات كه 56 كورسیی، پارتى بۆ كلیلى په‌رله‌مان ئێستا گیرفانى پێكهاته‌كان ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و حزبه ده‌ستى داوه‌ته هه‌وڵێكى جدى بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌كان به‌شدارى حكومه‌ت پێبكات، به‌وه‌ش ئه‌گه‌رى دۆستایهتییهكهیان له جاران به‌هێزتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان. ئێستا ژماره‌ى كورسى پێكهاته‌كان چواره‌م ژماره‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانه‌و به كورسییه‌ك له دواى فراكسیۆنى گۆڕانه‌وه دێن، پرسیارى گه‌وره له پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه له خولى نوێ ئه‌وان هاوكێشه‌كه بۆ پارتى ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌و كلیلى په‌رله‌مانى ده‌ده‌نه ده‌ست، یاخود دوره‌په‌رێز ده‌وه‌ستن و ته‌رازوى هیچ ئاراسته‌یه‌ك قورس ناكه‌ن؟ ئایدن مه‌عروف كه دووخوله به‌نوێنه‌رى توركمانه‌كان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه، نكوڵى له‌و ره‌خنانه ناكات كه له‌سه‌ر پێكهاته‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌وته‌ى خۆى ئه‌و لایه‌ندارییه پارته‌كه‌ى ئه‌وى لێ بێ به‌رییه‌و ئه‌وان له ئاینده ئهجێندارى سه‌ربه‌خۆیان ده‌بێت، كه سه‌ر به‌هیچ ئاڕاسته‌و لایه‌نێك نه‌بێت. ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، له رابروو به‌شێك له پێكهاته‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى لایه‌نێكى دیاریكراو له هه‌رێمى كوردستان، به پێویستى زانى پێكهاته‌كان خاوه‌نى ئیراده‌ى خۆیان بن و له لایه‌ندارى دووربن و بێ لایه‌نى خۆیان بپارێزن"ئێمه وه‌ك به‌ره‌ى توركمانى بێ لایه‌نى خۆمان پاراستووه له داهاتووش واده‌بین". پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن به‌شێك له حزبه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێ ده‌گیرێت، كه له رابردوودا ئه‌وان له جه‌مسه‌رگیرى لایه‌نه‌كان رۆڵى خۆیان هه‌بووه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هاوكێشه سیاسییه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێك بۆیه‌ش چاوه‌ڕوان نه‌كرێت له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ئه‌و پێكهاتانه یاخى بن له هه‌ژموونى لایهنداریى به‌سه‌ریانه‌وه. به بڕواى ئایدن مه‌عروف، ئه‌وه‌ى وایكردووه ئه‌و قسانه بكرێت له رابردوو هه‌ندێك شت كراون ئه‌و بۆچوونه‌یان دروستكردووه، چونكه كۆتاكان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى حزبه‌كان و ده‌بێت له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه بێنه ده‌رێ. ره‌نگه به‌شێكى ئه‌و دۆخه‌ى له‌سه‌ر پێكهاته‌كان باس ده‌كرێت ته‌نها ئه‌وان خه‌تابار نه‌بن، به‌وپێیه‌ى پێناچێت له‌ناو ناكۆكییه گه‌رمه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات زه‌مینه‌ى كارى سه‌ربه‌خۆیانه بۆ پێكهاته‌كان بره‌خسێنێت. ئایدن گوتیشى"پاراستنى بێ لایه‌نى به ته‌نها ناكرێت ئه‌مه به‌ته‌نها به‌رپرسیارێتى ئێمه نییه به‌رپرسیارێتى حزبى ده‌سه‌ڵاتیشه، ئه‌وانیش ده‌بێت دووربن له ده‌ستێوه‌ردانى له كارووبارى كۆتا‌و پێكهاته‌كان، له رابردوو ده‌ستێوه‌ردان هه‌بووه". پێكهاته‌كانه له هه‌رێمى كوردستان زۆرتر به نزیك له پارتى باس ده‌كرێن، به‌وپێیه‌ى جه‌ماوه‌ریان له‌ناوچه‌كانى جێ پێگه‌ى پارتین و سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌یه زیاتر، له توندترین ململانێى گۆڕان و یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، هه‌ر 11 كورسییه‌كه‌ى پێكهاته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى ده‌نگیان هه‌ڵبڕى كاتێك نه‌چوونه هۆڵى دانیشتنى په‌ڕله‌مان. سه‌باره‌ت به هۆكارى نزیكى ئه‌وان له پارتى، ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتارى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه بۆچوونێك له‌نێوان توركمان هه‌یه كه پارتى "زۆر جدیتره" له‌سه‌ر مافه‌كانى توركمان وه‌ك له لایه‌نه‌كانى دیكه. كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى پێكهاته‌كان له په‌ڕله‌مان ده‌ستوه‌ردانى ده‌سه‌ڵاته له هه‌ڵبژاردنه‌كان، لایه‌نێكى ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌ر كاندیدێكى پێكهاته‌كانى بوێت دهریبچێنێت، به‌وپێیه‌ى ئه‌وان ده‌نگێكى كه‌میان ده‌وێت بۆ ده‌رچوون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه ده‌ستوه‌ردان هه‌یه و ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌وه‌ى كاندیدێك ده‌رده‌چێت نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى پێكهاته‌كان نییه. یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ لایه‌نه‌كان ره‌خساندووه كه ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنى كاندیدى پێكهاته‌كان هه‌ركات بیانه‌وێت، به‌وپێیه‌ى پێكهاته‌كان تۆمارى تایبه‌تى ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت به خۆیان نییه و ناوچه‌ى دیاریكراویان نییه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێكه‌وه بیه‌وێت ده‌توانێت ده‌نگیان پێ بدات به‌وپێیه‌ى سیسته‌مى هه‌ڵبژاردن یه‌ك بازنه‌ییه و نیمچه كراوهشه، واته هه‌موو كوردستان یه‌ك بازنه‌یه و ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ به كاندیدى هه‌رناوچه‌یه‌ك بدات كه ده‌یه‌وێت و ده‌توانێت كاندیدهكهش دیاریبكات به‌وپێیه‌ى سیسته‌مه‌كه نیمچه كراوه‌یه. كورسى پێكهاته‌كان به جۆرێك دابه‌ش بووه له په‌رله‌مان كه توركمان خاوه‌نى پێنج كورسین و مه‌سیحیه‌كانیش پێنج كورسى و ئه‌رمه‌نیش خاوه‌نى كورسییه‌كى په‌رله‌مانه، ئێستا خواستى راسته‌قینه‌یان هه‌یه كه به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن، به‌پێى پاكێجى هاوبه‌شى پێكهاته‌كان ئه‌گه‌ر جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ توركمان بێت، ئه‌وا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ مه‌سیحییه‌كان بێت وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه. رۆمیۆ هه‌كارى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى(مه‌سیحى)، بۆ په‌یسه‌ر ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى دیاریكراو كار بكه‌ن و گوتى"حزبى ئێمه(حزبى دیمو‌كراتى به‌یت نه‌هرێن) له روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكه‌وه بڕیار ده‌دات و هیچ كات هه‌ڵوێستمان نه‌گۆڕیوه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ملایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ن". حزبى دیمو‌كراتى بهیتو نه‌هرێن له ساڵانى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان یه‌كێتى و پارتى له لیژنه‌ى ئاشته‌وایى ئه‌و دوولایه‌نه بووه بۆ رێككه‌وتنیان، به‌وته‌ى هه‌كارى حزبه‌كه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باشه،"به‌ڵام كام لایه‌ن زیاتر به‌ده‌م داواكانى ئێمه‌وه بێت، ئێمه له‌و لایه‌نه نزیكترین". سه‌باره‌ت به نزیكییان له پارتى گوتى"ئێمه هاوپه‌یمانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانین، ئێمه به شانازییه‌وه واده‌ڵێین به‌شێكى زۆرى خه‌ڵكى ئێمه له‌ناوچه‌كانى پارتى ده‌ژین، ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه نییه كه خه‌ڵكى ئێمه له‌ناوچه‌كانیان نییه، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌رجه‌م پرۆژه یاساكان راى تایبه‌ت خۆمان ده‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ن عاملى خێربین له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌ك لایه‌ندار بین". رۆمیۆ نه‌یشارده‌وه یاساى هه‌ڵبژاردن رێگه‌ى خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردان له ده‌رچوونى كاندیدى كۆتاكان بكه‌ن، "ئێمه وه‌ك و حزبى دیمو‌كراتى به‌یت نه‌هرێن له كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، قه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك نایشكێنینهوه".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت