دانیشتن و گفتوگۆكانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جیاواز له ئه‌زموونه‌كانى رابردوو له‌م خوله، بێ به‌شدارى و قسه‌ى ئیسلامییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سێ هێزى ئیسلامى له باشورى كوردستان به په‌رته‌وازه‌یى له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى گفتوگۆكان ته‌ریكن و فه‌رموویان لێ نه‌كراوه، هه‌ندێك هۆكاره‌كه‌ى بۆ غرورى پارتى و بۆچوونێكیش هه‌یه خودى ئیسلامییه‌كان به هۆكار ده‌زانێت بۆ ئه‌و دۆخه نوێیه. یه‌كگرتووى ئیسلامى له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ده‌رئه‌نجامه‌كانه‌وه، هێشتا شۆكى له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى كورسییه‌كانى به‌رینه‌دابوو بڕیارى به‌شداریكردنى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك له ده‌رگاى نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له بڕیاره‌كه‌ى په‌شیمان ببێته‌وه، بزوتنه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌بوو به‌خاوه‌نى كورسى له ده‌ره‌وه‌ى باس و خواسى لایه‌نه‌كانه، كۆمه‌ڵ-یش چاوه‌ڕێى پارتییه، ئه‌و حزبه‌ش تا ئێستا مه‌یلى خۆى هاتنى كۆمه‌ڵ بۆ نێو كابینه‌ى كوڕه گه‌وره‌كه‌ى بارزانى ده‌رنه‌بڕیوه. ره‌نگه چوار ساڵى ئاینده بۆ ئیسلامییه‌كان ئه‌زمونێكى ته‌واو جیاوازتربێت له پێشوویان، به‌وپێیه‌ى نێوانیان له هه‌موو وه‌رزه‌كانى رابردوو ساردتره و پرۆژه‌كه‌شیان بۆ نزیك بوونه‌و كۆكردنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر به‌ڕه‌یه‌ك، ئیفیلج كراوه و براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنیش به‌پیر به‌شدارییانه‌وه نییه له وه‌رگرتنى پۆست و ده‌سه‌ڵات. ئیسلامییه‌كانى باشورى كوردستان له ئه‌گه‌رى ته‌ریككردنى یه‌كجارییان و بانگهێشتنه‌كردنیان بۆ ناو حكومه‌ت، ته‌نها شه‌قام و په‌رله‌مانیان به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێته‌وه تا رۆڵ و توانای خۆیانى تێدا نمایش بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بژارده‌ى خوازراوى به‌شێكیان نییه، به‌وپێیه‌ى یه‌كگرتوو لێبوونه‌وه‌ى نیوه‌ى لاشه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان ناچاریكرد ببێته ئۆپۆزسیۆن، كۆمه‌ڵ ڤیتیۆى پارتى ناچارى چوونه‌وه بۆ شه‌قامى ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌چێته حكومه‌ت، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیش ئیدى وه‌ك پێشوو تاكه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى نه‌ماوه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌و چالاكییه‌كان، ده‌نگى حزبه‌كه‌ى به گوێى خه‌ڵكدا بدات. كامه‌ران بابان زاده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، ئه‌و دۆخه‌ى ئیسلامییه‌كانى تێدان به‌شێكى زۆر بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وپێیه‌ى پارتى پێى وایه قۆناغێك چووه‌ته پێش و به غرورى مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌ك ئیسلامییه‌كان هه‌موو لایه‌نه‌كانى دیكه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌ودابن. ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمه‌ڵ بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ئیسلامییه‌كان بوونه‌ته به‌شێك له فه‌زاى گشتى خه‌ڵكانێك به ئومێدى گۆڕانكارى ده‌نگ به ئیسلامییه‌كان ده‌ده‌ن نه‌ك ته‌نها به‌هۆكارى ئایدۆلۆژیا،"ئیسلامییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان پێكهاته‌یه‌كى گرنگن نه په‌راویز ده‌خرێن، نه په‌راوێزخستنیان سودى بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر پارتى پشتگوێ‌یان بخات ئیسلامییه‌كان و لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى، ده‌توانن باشتر فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن". بۆچوونێك له رابردوو وایكردبوو پارتى و یه‌كێتى به ته‌نگ به‌شدارى ئیسلامییه‌كانه‌وه بن، به‌وپێیه‌ى وابیریان ده‌كرده‌وه به‌شدارى ئیسلامییه‌كان له ده‌سه‌ڵات رێگر ده‌بێت له سه‌رهه‌ڵدانى بیرى توندڕه‌وى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌شبێته راگرێك بۆ ئه‌و گروپه ئیسلامییانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردى له روانگه‌ى ئایدلۆژیاوه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا پێناچێت ئه‌و بۆچوونه به‌س بێت بۆ راكێشانى ئیسلامییه‌كان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات. به‌بڕواى بابان زاده، دوورخستنه‌وه‌و په‌راوێزخستى ئیسلامییه‌كان بۆشایى له پرۆسه‌ى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات،"بۆشاییه‌ك هه‌یه ته‌نها به ئیسلامییه‌كان پڕده‌كرێته‌وه، دواجار پرۆسه‌ى سیاسى ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه بێت كه لایه‌نه‌كان هه‌یانه، ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى دابڕێندرێت به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌یه‌كى خراپ و نارێك ده‌رده‌چێت مه‌ترسى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى دروست ده‌بێت به‌ره‌و قۆرخكارى". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن ئیسلامییه‌كان بۆ به‌شدارى له حكومه‌ت میوانى پێشوازیلێكراو نه‌بن، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى زیانى گه‌وره به قه‌باره‌ى ئیسلامییه‌كانى بگه‌یه‌نێن، به‌وپێیه‌ى جه‌ماوه‌رى ناڕازى له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یان كه‌مینه‌كردووه، له دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان زیاتر له‌نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان له تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌بوو روویان له سندوقه‌كانى ده‌نگدان نه‌كرد، كه زۆرتر ده‌نگه ناڕازییه‌كان بوون. له ئه‌گه‌رى ناردنه‌وه‌ى ئیسلامییه‌كان بۆ شه‌قام ره‌نگه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان بۆ بره‌خسێت پایزى دورخستنه‌وه‌یان بگۆڕن بۆ به‌هارى شه‌قام به‌وپێیه‌ى ده‌نگه نارازییه‌كان روو له مینبه‌ره ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌ت بۆ ئیسلامییه‌كانیش ده‌ره‌خسێت ئه‌سپى خۆیان له گۆه‌ڕه‌پانه‌كه تاو بده‌ن و وه‌ك هێزى خه‌ڵك و نزیك له خه‌ڵك خۆیان نمایش بكه‌ن. ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ده‌موچاوى دیارى ئیسلامییه‌كانه له رووداوه‌كانى په‌رله‌مان و ململانێكانى چوارساڵى رابردووى حكومه‌ت و په‌رله‌مان، ئه‌و پیاوه قسه‌كانى ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ن كه زۆر به ته‌نگ پرۆژه‌ى یه‌كگرتوویى لایه‌نه ئیسلامییه‌كانه‌وه‌یه و پێى وایه تا ئیسلامییه‌كان په‌رته‌وازه‌بن ناتوانن یارى گه‌وره ببه‌نه‌وه. هه‌ڵه‌دنى بۆ په‌یسه‌ر گوتى"ئێمه و بزوتنه‌وه ده‌مێكه رامانگه‌یاندووه كه به‌شدارى حكومه‌ت نابین، براده‌رانى كۆمه‌ڵیش چاوه‌ڕێى پارتین بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه كه به‌شدارى ده‌كه‌ن یاخود نا، به‌ڵام ئه‌مه شتێكى پلان بۆ دارێژراو نییه كه ئیسلامییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى گفتوگۆكانن". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى خودى ئیسلامیه‌كانیشى به خه‌تابار وه‌سفكرد و بۆچوونه‌كه‌ى زیاتر روونكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"به‌شێكى خه‌تاكه له ئه‌ستۆى ئیسلامییه‌كان به‌وپێیه‌ى ئه‌گه‌ر بهاتایه ئه‌وان هاوپه‌یمانییه‌كیان پێكبهێنایه ئه‌وه سه‌نگ و قورساییان ده‌بوو هه‌زاره‌ها كادیرى ئاماده‌كرا و خاوه‌ن ئه‌زمون و ده‌ستپاك له‌ناو ئیسلامییه‌كان هه‌ن، حه‌یفه ئه‌وانه به پاساوى به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌ت دوور بخرێنه‌و حكومه‌ت سودمه‌ند نه‌بێت له به‌هره‌كانیان". هه‌روه‌ها گه‌شبینى خۆى پیشاندا كه ئه‌گه‌ر ئیسلامییه‌كان له شه‌قام بتوانن ببنه هێزى كارا‌و كاریگه‌ر و خاوه‌ن پلان و دوربین بن، ده‌توانن له‌وێش رۆڵى خۆیان ببینن و به سه‌نگ و قورساییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه"به‌دڵنیاییه‌وه نه‌بوونى ئیسلامییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسى كه‌لێنى كاریگه‌ر دروست ده‌كات".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت