06:17 - 25/08/2019
شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مەترسیدار هەڵدەکشێت
چوارساڵ
پێش ئێستا، كاتێك نه‌خۆشێكى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا كۆچى دوایى ده‌كرد،
ستافى نه‌خۆشخانه‌كه له‌ته‌ك خێزانى نه‌خۆشه‌كه‌وه ده‌گریان، به‌ڵام ئیدى كارمه‌ندان
و پزیشكان بەکەمی فریاى ناسینى نه‌خۆشه‌كان و گریانیش دەكه‌ون. هیوا ئێستا قه‌ره‌باڵغترین
شوێنى بێده‌نگى شاره‌و جمه‌یدێت له‌نه‌خۆش.
چه‌ندساڵێك
پێشتر، به‌ده‌گمه‌ن به‌سه‌رهاتى توشبوونى كه‌سێك به‌شێرپه‌نجه به‌رگوێ ده‌كه‌وت،
١٢ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نانه‌ت له سلێمانى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ توشبووانى شێرپه‌نجه
نه‌بوو، ئێستا ئیدى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌س نییه‌و جێگاى ژماره‌ى هه‌ڵكشاوى
توشبووانى تێدانابێته‌وه، له‌هه‌ولێر دوو نه‌خۆشخانه‌و له‌دهۆكیش نه‌خۆشخانه‌یه‌ك
هه‌یه. هێشتا نه‌خۆشه‌كان كه‌مشوێنن.
ئامارى
قه‌به‌و ناڕوون
شه‌ش
مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، هه‌زار و ٣٣٠ كه‌س وه‌ك توشبووى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى
هیوا تۆماركراون، له‌و رێژه‌یه هه‌زار و ١٤١ى نه‌خۆشى سنورى پارێزگاكه‌یه.
بێ
سه‌رژمێرى و رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى دانیشتووان، ئه‌سته‌مه به ئامارى دروست بگه‌یت،
به‌ڵام ئه‌و رێژانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ى رۆژانه له
نه‌خۆشخانه‌كان تۆمارده‌كرێت، مایه‌ى دوودڵى زۆره. له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا سه‌رووى
٣٠ هه‌زار نه‌خۆش كۆدیان بۆ كراوه، رۆژانه لانى كه‌م ١٠ نه‌خۆشى نوێ تۆمارده‌كرێن.
به‌رپرسانى
ته‌ندروستى و پزیشكان، ئاماره‌كان به مه‌ترسیدار نابینن، پێیانوایه رێژه‌ى
توشبوو له‌خوار رێژه‌ى ستانداردى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌مووان
له‌سه‌ر هه‌ڵكشانى رێژه‌ى توشبوون كۆكن، به‌پێى ئامارى ته‌ندروستى جیهانیى بۆ هه‌ر
١٠٠ هه‌زار كه‌سێك، تا ١٥٠ توشبوو ژماره‌ى ستانداردی جیهانییە، به‌پێى ئاماری وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى، له كوردستان بۆ هه‌ر ١٠٠هه‌زار كه‌سێك ساڵانە ٩٢ بۆ ١٠٠ توشبوو هه‌یه.
دوایین ئامارى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان پێنج ملیۆن و ٧٠٠هه‌زار كه‌سه، به‌وپێیه‌بێت
ساڵانه تا هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ توشبوو، ژمارەی ستانداردی جیهانییە.
شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، هه‌زار و ٣٣٠ كه‌س وه‌ك توشبووى شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا تۆماركراون
به‌پێى ئامارى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ساڵانى ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ به‌تێكڕا ١٥هه‌زارو ٥٤٠ كه‌س
تووشى شێرپه‌نجه‌بوون، واته بۆ هه‌رساڵێك پێنج هه‌زار و ١٨٠ كه‌س. به‌پێى ئه‌وئاماره
رۆژانه ١٤ كه‌س له‌هه‌رێمى كوردستان توشى شێرپه‌نجه‌بوون، هه‌موو دوو كاتژمێرێك
نه‌خۆشێك تۆماركراوه.
ساڵى
٢٠١٧ سێ پزیشك، نەجمەددین خۆشناو، هاژە عەبدوڵڵا و دانا عومەر، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى
هه‌شت ساڵه‌ى خۆیان راگه‌یاند. توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كرێت وه‌ك بنه‌ماى هه‌ڵكشانى
شێرپه‌نجه پشتى پێببه‌سترێت.
به‌پێى
توێژینه‌وه‌كه، له ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٤، ١١هه‌زار و ٣١ توشبووى شێرپه‌نجه تۆماركراون،
سێ هه‌زارى له ده‌ره‌وه‌ى سنورى پارێزگاكه بووه، ٢٠٠٨ رێژەی شێرپەنجە لە سلێمانی
٣٨ کەس بووە بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەسێک، کەچی ٢٠١٣ رێژەکە بۆ ٦١ کەس هەڵکشاوە. به‌پێى
دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانان ژماره‌ى دانیشتووانى سلێمانى دوو ملیۆن و ٨٢
هه‌زار و ٨٣٢ كه‌سه، شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌زار و ١٤١ کەس له سلێمانى
وه‌ك توشبوو تۆماركراون. به‌پێى ئامارى ئه‌و شه‌ش مانگه، ئێستا ژماره‌ى توشبوو له
سلێمانى بۆهه‌ر ١٠٠هه‌زار كه‌سێك ١٠٩ كه‌سە. ساڵى رابردوو ئه‌و ژماره‌یه له سلێمانى بۆ هه‌ر ١٠٠ هه‌زار
كه‌سێك له‌نێوان ١١٠ بۆ١٢٠ كه‌س بووه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵكشانى دووهێنده‌ى شێرپه‌نجه
له پێنج ساڵدا ده‌خاته به‌رچاو.
بۆچى
شێرپه‌نجه زیادبووه؟
شێرپه‌نجه
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌یه كه زۆرینه‌ى زۆرى هۆكاره‌كانى تائێستا ده‌ستنیشان نه‌كراون،
به‌ڵام هه‌موو پزیشكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى خراپ، خۆراكى خراپ، قه‌ڵه‌وى،
وه‌رزشنه‌كردن، جگه‌ره‌كێشان، هۆكارى شێرپه‌نجه‌ن. شێرپه‌نجه زۆربه‌ى كوشنده‌یه‌و
١٠٠جۆرى هه‌یه. جۆره‌باوه‌كانى له‌هه‌رێمى كوردستان بریتین، له كۆڵۆن، سى، جگه‌ر،
مه‌مك، گه‌ده، خوێن، سورێنچک، پرۆستات، منداڵدان و هێلکەدان.
ژینگه‌ى
هه‌رێمى كوردستان
زیادبوونى
ئۆتۆمبێل و كارگه‌كان ژینگه‌ى هه‌رێمیان ماندووكردووه، به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر،
به‌شێكى زۆرى كارگه‌كان له ناوچه‌ى تانجه‌رۆ، دۆڵى بازیان، شه‌وانه فلته‌رى
دووكه‌ڵ لاده‌به‌ن، به‌وپێیه‌ى فلته‌رگۆڕین خه‌رجى هه‌یه ئاماده‌نین هه‌موو كات
به‌كاریبهێنن، شه‌وانه دووكه‌ڵ ئاسمانى ناوچه‌كه ده‌ته‌نێت. ئه‌مكاره سزاى
ماددى هه‌یه تا ١٠ ملیۆن دینار. به‌ڵام غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى
عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى، سزاى كارگه‌كان جێبه‌جێناكرێت، لیژنه‌كانى چاودێرى وه‌ك پێویست
فریاى ئه‌و حاڵه‌تانه ناكه‌ون.
مه‌ترسییه‌كى
دیكه له‌نێو كارگه‌كانى توانه‌وه‌ى ئاسندایه، به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر،
كارگه‌كان پشكنینى ته‌واوناكه‌ن بۆ ئه‌و پارچانه‌ى ده‌یتوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر پارچه
ئاسنێك پاشماوه‌ى جه‌نگ بێت، پارچه مووشه‌ك یاخود تۆپ و كه‌ره‌سته جه‌نگییه‌كانى
دیكه‌بێت، نابێت بتوێندرێته‌وه‌و بكرێت بە شیش، چونكه له سه‌قفى هه‌ر ماڵێكدا
تا ده‌یان ساڵ تیشك ده‌داته‌وه‌و هۆكارى شێرپه‌نجه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یە
له كارگه‌كان ناكرێت. غالب محه‌مه‌د گوتى، پێشتر هه‌وڵیانداوه هه‌ر كارگه‌یه‌ك
تاقیگه دابنێت و پارچه‌كان جیابكاته‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه‌و تاكوته‌را
دانراوه. به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر ماوه‌ى ساڵێكه له ده‌روازه‌ى باشماخ
پشكنین بۆ شیش ده‌كرێت، پێشتر پشكنینى بۆ نه‌كراوه كه بزانرێت ئایا بارگاوییه
به مادده‌ى كیمیایى یاخود نا.
خۆراك
ئه‌و
خوارده‌مه‌نییانه‌ى له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێن، كۆنتڕۆڵى ته‌واویان نییه، پشكنینه‌كان
ورد‌و تێروته‌سه‌ل نین، لەشکر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەی خۆراک لەتەندروستی سلێمانی،
ئه‌مه‌ى بۆ په‌یسه‌ر پشتراستكرده‌وه‌و گوتى، پشكنینه‌كان له ١٠٠% نین و كه‌موكوڕییان
هه‌یه، گوتیشى جگه‌له‌وه خوارده‌مه‌نى قاچاغ له بازاڕ هه‌یه‌و به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵنه‌كراوه.
پزیشكان ده‌ڵێن، خه‌ڵكى به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روویانكردووه‌ته‌وه، خواردنى له‌قوتونراو
و فاست‌فوود ئه‌وانه‌ش مه‌ترسین بۆ شێرپه‌نجه.
كێڵگه
په‌له‌وەرییه‌كان
رێكخراوى
ته‌ندروستى جیهانى دوو كیلیۆگرامى وه‌ك كێشى ئاسایى مریشك دیاریكردووه، له بازاڕه‌كانى
هه‌رێم مریشكى دوو كیلیۆیى ده‌ستناكه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه مریشك تا كێشی زیاتربێت،
خواستی زیاتره. به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان هیچ
كاروانێكى مریشك له ٥٠رۆژ كه‌متر نامێنێته‌وه، له‌كاتێكدا مریشك به ٤٠رۆژ ده‌بێت
به دووكیلۆ. له‌سه‌رووى ٤٠رۆژه‌وه پرۆتینى زیاتر ده‌خوات، خواردنه‌كه‌ش هه‌مووى
ناكات به گۆشت، بۆ نمونه جوجك تاته‌مه‌نى ١٥ رۆژى چه‌ند بخوات ئه‌وه‌نده كێشى زیاد
ده‌كات، بەتێپەڕبوونی کات رێژەی گەشە بۆ خوار له ٣٠%
کەمدەبێتەوە.
پزیشكان ده‌ڵێن، خه‌ڵكى به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو روویانكردووه‌ته‌وه، خواردنى له‌قوتونراو و فاست‌فوود ئه‌وانه‌ش مه‌ترسین بۆ شێرپه‌نجه
هه‌ندێك
كێڵگه تا ٨٠ رۆژ مریشك ده‌هێڵنه‌وه. سێ هه‌زار هۆڵى مریشك له‌هه‌رێم هه‌یه و نیوه‌ى
له سلێمانییه، له سلێمانى نزیكه‌ى ١٠٠ كێڵگه‌ى بێ مۆڵه‌ت هه‌یه، چاودێرییان له‌سه‌رنییه‌و
کارەباشیان پێدراوە، ئه‌و عه‌له‌فه‌شى به مریشك ده‌درێت ناوبه‌ناو لیژنه‌كان ده‌ستیبه‌سه‌ردا
ده‌گرن. به‌هادین عه‌بدوڵا ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى كوردستان بۆ به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر
بۆ په‌یسه‌ر گوتى، خه‌ڵك مریشكى بچوك ناكڕێت، خاوه‌ن كێڵگه‌كانیش مریشك زیاتر ده‌هێڵنه‌وه
بۆئه‌وه‌ى كێشیان زیاتربێت. به‌گوته‌ى ئه‌و، حكومه‌ت هاوكارنییه‌و چاودێریشى وه‌ك
پێویست نییه، ئەگینا ده‌یتوانى دوو كیلۆ وەک كێشى یاسایی دیاریبکات.
ده‌رمانى
خراپ
به‌پێى
به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ى بۆ تووشبووانى شێرپه‌نجه هاورده‌ده‌كرێت،
هه‌مان كوالێتى كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه نییه‌و كۆمپانیاى دیكه به‌رهه‌مى ده‌هێنێت.
كازم فاروق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و پزیشكى پسپۆرى شێرپه‌نجه بۆ په‌یسه‌ر
گوتى، ده‌رمان گرفتى گه‌وره‌ى توشبووانه، ناوبه‌ناویش ده‌رمان نامێنێت، ته‌نده‌رى
كڕینى ده‌رمان زۆرجار دواده‌كه‌وێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بوونى
پارە ده‌گێڕێته‌وه.
گوتیشى"ده‌رمان
په‌یوه‌سته به‌ژیانى نه‌خۆشه‌كه‌وه، دواكه‌وتنى له‌سه‌ر حسابى ژیانى نه‌خۆشه،
هه‌ندێك جۆرى شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ چاره‌سه‌رى دوابكه‌وێت، ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌رى
سه‌دا یه‌ك كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ٣٠رۆژ دوابكه‌وێت سه‌دا ٣٠ كه‌مده‌بێته‌وه".
قۆرخكارى
شایان
عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و پسپۆرى شێرپه‌نجه، بۆپه‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد،
سێ كۆمپانیاى ده‌رمان قۆرخى كڕینى ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌یان كردووه، هه‌ندێك جار ده‌رمانى
بێ كوالێتى به نه‌خۆش دراوه، ده‌رمانى ساخته‌ش هاورده‌كراوه.
نرخه‌كانى
ده‌رمانى شێرپه‌نجه له ٢٥ دۆلاره‌وه بۆ ١٠ هه‌زار دۆلار ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ
نه‌مانى ده‌رمان نه‌خۆشه‌كان ناچارده‌بن خۆیان ده‌رمان بكڕن، له‌كاتێكدا توانایان
نییه، حكومه‌ت به‌بیانوونى نه‌بوونى پاره ده‌رمانى ته‌واو دابینناكات، ئه‌وبڕه
ده‌رمانه‌شى بڕیاره له‌به‌غداوه ره‌وانه‌بكرێت، نایه‌ت یاخود له‌كاتى خۆیدا
ناگات.
شایان
عه‌سكه‌رى ده‌ڵێت"كوالێتى ده‌رمانى ئه‌و سێ كۆمپانیایه، دووجار لەخوار
ستاندارده‌وه‌یه. كۆمپانیاى زۆرباشمان هه‌یه پێویسته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌نها
له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بنه‌ڕه‌تییه‌كان گرێبه‌ست بكات، به‌داخه‌وه كابینه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستى كردبوو كه گومان له‌بوونى ده‌كرێت، كۆمپانیاكان
ناسراونین و ناوى تازه‌یان پێداون، نرخه‌كان گرانه‌و ده‌رمانه‌كه‌یان خراپه، پاره‌یه‌كى
زۆر به‌هه‌ده‌ردراوه له كڕینى ده‌رمان".
سێ كۆمپانیاى ده‌رمان قۆرخى كڕینى ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌یان كردووه، هه‌ندێك جار ده‌رمانى بێ كوالێتى به نه‌خۆش دراوه، ده‌رمانى ساخته‌ش هاورده‌كراوه
كوالێتى
ده‌رمانه‌كان بارى سه‌رشانى نه‌خۆشانى قورستركردووه، بۆنمونه له نه‌خۆشخانه‌ى
نانه‌كه‌لى جارێك كه ده‌رمانی ئازارشكێن دراوه به نه‌خۆشه‌كان له‌كۆى ٢٠نه‌خۆش
ته‌نها یه‌ك نه‌خۆشیان ئازارى نه‌ماوه. هه‌رده‌رمانێكیش كاریگه‌رى خراپى هه‌یه
له‌سه‌رنه‌خۆش. نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ته‌نها كێشه‌یان ده‌رمان نییه، سه‌ره‌ى بینینى
نه‌خۆش و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رده‌سه‌رى زۆره بۆئه‌وان، چیتر چوارنه‌خۆشخانه ده‌ره‌قه‌تى
ژمارەی زۆرى نه‌خۆشان نایه‌ت.
هه‌ندێك
له پزیشكان بۆچوونیان وایه، ته‌نها ژینگه‌و خۆراكى خراپ رێژه‌ى شێرپه‌نجه‌ى هه‌ڵنه‌كشاندووه،
به‌ڵكو پێشكه‌وتنى تاقیگه‌و پشكنینه پزیشكییه‌كان، گۆڕانكارى له‌ژیانى خه‌ڵك، وایكردووه
زۆرتر د‌رك به حاڵه‌ته‌كانى شێرپه‌نجه بكرێت، یاد نه‌قشبه‌ندى پزیشكى پسپۆرى شێرپه‌نجه
بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، پێشتر پشكینه‌كان پێشكه‌وتوونه‌بوون، ئێستا زووتر و
وردتر حاڵه‌ته‌كان ده‌رده‌كه‌ون. نه‌قشبه‌ندى گوتى"پێشتر چاره‌سه‌ر وه‌ك ئێستا
نه‌بوو، كاتێك باسى شێرپه‌نجه ده‌كرا نه‌خۆش وه‌ك مردوو باسده‌كرا، ئێستا چاره‌سه‌ر
بۆ سته‌یجه‌كانى یه‌ك، دوو، سێ، هه‌یه راسته رێژه‌كه زیادبووه، به‌ڵام
چاكبوونه‌وه‌ش زیادبووه". ئه‌و پزیشكه رێنمایى هاوڵاتیانى كرد له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن
به‌هه‌ر نیشانه‌یه‌كى نائاسایى، راسته‌وخۆ پشكنین بكه‌ن، چونكه چه‌ند دره‌نگ به‌شێرپه‌نجه
بزانرێت، چاره‌سه‌رى گرانتره.
گرفتی گەورە ئەوەیە
پشکنین بۆ هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی ناکرێت، تا گومانی لێنەکرێت و رەوانەی
نەخۆشخانەی تایبەتی شێرپەنجە نەکرێت.