04:52 - 13/12/2018
دواى ١٥ساڵ له تارمایى سه‌دام، كورد له عێراقى نوێ‌دا هیچى نه‌چنییه‌وه
١٥ساڵی تەواو پێش ئێستا، تارمایى چواردهیهى كه‌سایه‌تى سه‌دام حسێن، له هزر و بیركردنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان بووه یادگارى، نیوه‌ڕۆیه‌ك وێنه‌ى پیره پیاوێكى شڵه‌ژاوى سه‌روریش سپى بڵاوبووه‌وه كه له‌و چاڵه‌ى تێیدا ده‌ژیا سه‌رى ده‌رهێناوه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش رایدهكێشنه سه‌ره‌وه، ئه‌و رۆژه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان جیاواز بوو، به‌ڵام بۆ كورد جیاوازتر، چونكه چاوى له‌وه بوو عێراقى نوێ داواكارییه كۆنه‌كانى جێبەجێبکات.
١٣-١٢-٢٠٠٣ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ده‌ستگیركردنى سه‌دام حسێن سه‌رۆك پێشووترى كۆمارى عێراق-یان راگه‌یاند و به فه‌رمى وه‌ك كۆتایى پاشماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له عێراق راگه‌یه‌ندرا، دواى ئه‌وه‌ى نیسانى هه‌مان ساڵ په‌یكه‌ره‌كانى له به‌غدا شكێندران و چیرۆكى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس كۆتایى هات، له‌و كاته‌وه كورد چاوى بڕیبووه جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكارییانه‌ى كه سنور و خاك و شوناس و ئابورییه‌كه‌ى یهكلادهكردهوه.
دواى 15 ساڵ، كورد له قۆناغى دواى سه‌دام شتێكى ئه‌وتۆى ههڵنهكڕاندو له خه‌رمانه نوێیه‌كه‌ى عێراق هیچى نه‌كه‌وته چنگ، ئێستا له سنوره‌كانى پێش 2003 وه بۆ به‌غدا ده‌ڕوانێت و چاوى له‌وه‌یه به‌شێك له‌و رێژه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه له بودجه زیادبكرێت، نیوه‌ى خاكى باشورى كوردستان له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وى ناوه‌نده، كه‌ركوكیش خاڵیه له ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونى كورد، ده‌سه‌ڵاتى خاڵه سنوریییهكان و فرۆكه‌خانه‌كانیش به‌شێكى زۆرى به‌ده‌ست حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه‌ن، له به‌غداش لایه‌نه كوردییه‌كان له‌ناكۆكى گه‌رمدان تا ئاستى ئێسقان شكاندن، له‌سه‌ر ئه‌و پشكانهى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پشكى كوردن.
ئه‌بوبه‌كر كاروانى نوسه‌ر، كه ساڵانێكى زۆره چاودێرى دۆخى عێراق ده‌كات و قسه‌ى خۆى هه‌یه، پێى وایه كورد خۆى هۆكارى ئه‌و دۆخه‌یه كه تێى كه‌وتووه و ده‌ڵێت، هۆكارى یه‌كه‌م كورد خۆیه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى له دواى روخانى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس، دوو حكومه‌تى هه‌رێم هه‌بوو ته‌نها رێككه‌وتنێكى كاتیى هه‌بوو له‌نێوانیان بۆ ئیداره‌دانى بارودۆخه‌كه.
له دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس كورد به‌شداریكرد له ئه‌نجومه‌نى حوكم، به‌ڵام به هه‌ردوو جه‌مسه‌رى سه‌وز و زه‌رد وه‌ك یه‌كه‌م تیمى كه له دوو ئاراسته‌ى جیاواز پێكهاتبوون، چوونه گۆڕه‌پانى قه‌ره‌باڵغى دواى سه‌دام و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان چمكێكى ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى عێراق هه‌ڵگرت.
كاروانى بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و كاته یه‌كگرتوو بووایه بێگومان متمانه‌یه‌كى زۆرترى به‌خۆى ده‌بوو، ده‌یتوانى رۆڵێكى زۆرتر بگێڕێت له داڕشتنه‌وه‌ى عێراقى نوێ، یاخود هه‌ر ده‌رچێت له عێراق، ره‌نگه یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانى كورد ئه‌وه بێت به‌شدارى بنیاتنانه‌وه‌ى عێراقى نوێى كرد، به بێ زامنكردنى مافه‌كانى خۆى.
روونیكرده‌وه، دوو به‌ره‌كى، هه‌ست به لاوازى، وه نه‌بوونى ستراتیژێكى روون، وایكرد كورد نه‌یتوانى ئه‌و كێشه‌ى له‌وه‌ته‌ى عێراق هه‌یه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ كه مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك و خاكه، چاره‌سه‌ر بكات، چاره‌نوسى نیوه‌ى خاكه‌كه‌ى سپێردرا به مادده‌یه‌كى ده‌ستوریى، ئه‌مه درێژه‌ى كێشا تا ئه‌م ساته‌ش درێژه‌ى هه‌یه، كورد ناتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كى جددى و یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات له دۆسیه‌كانى عێراق.
كورد به چه‌ند قۆناغێكى جیاواز له عێراقى نوێ به‌شدارى هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كام له‌و قۆناغانه ده‌رگاى چاره‌نوسى چاره‌ى كێشه‌كانى به روودا نه‌كردووه‌ته‌وه، قۆناغ دواى قۆناغ كێشه‌كانى ئاڵۆزتربوون و دانه دانه ده‌رگاكانى به‌روودا داخراوه تا ئێستا شه‌ڕه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ى بۆ شه‌ڕى پۆسته‌كان گۆڕیوه له به‌غدا، كاروانى ده‌ڵێت،"كورد ئێستا له دۆخێكدایه له ئاستى نه‌ته‌وه‌یى كێشه‌كانى وه‌ك خۆیه‌تى و هیچ نه‌چووه‌ته پێش و له دۆسیه‌ى خاك پاشه‌كشه‌ى كردووه، به‌تایبه‌ت له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، له‌ناوخۆى هه‌رێمیش له 2013ه‌وه له بازنه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌خولێته‌وه‌و بگره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه".
له‌پاڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه له په‌رته‌وازه‌یى كورد هه‌ن، بۆچوونێكى دیكه‌ش هه‌یه پێى وایه دواى سه‌دام ده‌موچاوه‌كان له به‌غدا گۆڕان به‌ڵام عه‌قڵییه‌ته‌كان به‌رامبه‌ر به كورد نه‌گۆڕان، ده‌نگى زاڵ له به‌غدا هه‌مان ئه‌و ده‌نگه‌یه كه نابێت كورد له‌وه زیاتر بچێته پێش، كاروانى گوتى"ئه‌سڵ له نوخبه‌ى سیاسى عێراقیش ئه‌وه‌یه كه سه‌باره‌ت به كورد بۆچوونێكى دیاریكراویان هه‌یه و عه‌قڵى سه‌دام حسێن تێناپه‌ڕێنێت، له‌دۆخێكدا ئێمه به‌هێزبووین ئه‌وان له‌وپه‌ڕى دارووخاوى و په‌رته‌وازه‌یى بوون، ئێمه ده‌رفه‌ته‌كانمان نه‌قۆسته‌وه تاوانى ئێمه له‌و گۆشه نیگایه‌وه بوو".
له‌دواى پێكهێنانى یه‌كه‌م كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراقه‌وه، كورد پۆسته‌كانى سه‌رۆك كۆمار، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى، سوپا سالارى عێراق، چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و باڵیۆز‌و پێگه‌ى دیكه‌ى لابووه.
عارف قوربانى نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس، كه ساڵانێكى زۆره چاودێرى ناوچه‌كانى مادده‌ى ١٤٠ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، پێى وایه ئه‌وه‌ى كورد له عێراقى نوێ ویستى به‌ده‌ستیهێنا به‌وپێیه‌ى پۆست و ئیمتیازیان ده‌ویست،"سیاسییه‌كان ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستیان بوو بۆخۆیان توانییان ده‌ستبه‌رى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به مافى میلله‌ته‌وه هه‌بوو ئه‌وه ئهنجامهكهیهتى كه ئێستا ده‌یبینى".
بهبڕواى قوربانى ئه‌وه‌ى وایكرد كورد هیچ نهچنێتهوه له عێراقى نوێ، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به ناته‌واوى ناوماڵى كورد و كارنه‌كردنى جددى كورد بۆ كێشه‌كان هه‌یه "كه‌متر قورسایى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌دواى چاره‌سه‌رى ریشه‌یى كێشه‌كان بڕوات، ئه‌وه‌نده چاوى له ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازبوو، هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تى حكومڕانى دواى سه‌دام نه‌گۆڕان و باوه‌ڕى به قبوڵكردنى جیاوازى نییه، ئه‌گه‌ر پێشر چه‌وساوه‌ى كه‌مینه‌یه‌كى سوننهبووین ئێستا چه‌وساوه‌ى زۆرینه‌یه‌كى شیعه‌ین".
گوتیشى"له سه‌روبه‌ندى كه‌وتنى سه‌دام كه عێراق خۆى رێكنهخستبووهوه، چه‌كى نه‌بوو سوپاى نه‌بوو وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوونیان هه‌بوو، ئه‌وكاته به ئیعتیباراتێكى گه‌وره بۆ كورد داده‌نرا، ده‌رفه‌تێكى باش بوو ئه‌وكاته بۆ كورد كێشه‌كانى له ریشه‌وه چاره بكات، كورد ئه‌وه‌ى داوایكردووه به ده‌ستى هێناوه، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورد داواى پۆست و ئیمتیازى كردووه، له‌داوى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه تا ئێستا له‌هه‌موو قۆناغه‌كان كورد پێگه‌ى باڵاى هه‌بووه به‌ڵام ده‌یان كێشه‌ى دیكه كه‌ڵه‌كه بوون، ئێستا كورد له هه‌موو قۆناغه‌كانى دیكه خراپتره".