08:31 - 08/09/2019
حكومه‌ت نیازى خۆى بۆ په‌رله‌مانتاران دركاند
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانتارانى كوردى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووروودرێژیان كرد، حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانتارانى روونكردووه‌ته‌وه كه بۆچى تا ئێستا نه‌وتى راده‌ستى به‌غدا نه‌كردووه، په‌رله‌مانتارانیش داوایانكرد پێش ره‌وانه‌كردنى بوودجه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه رێكبكه‌ون.
چى تازه‌ى تێدابوو؟
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ راسپارده‌و بڕیارى تێدانه‌بوو، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌و گوته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانیش بێت، زۆرتر تایبه‌ت بووه به روونكردنه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانتاران، هۆكارى ئه‌وه‌شیان پێوتوون كه بۆچى تائێستا نه‌وتیان راده‌ستنه‌كردووه، له‌كاتێكدا بڕیارى راده‌ستكردنیان داوه‌و نێتى رێككه‌وتنیان به‌یانكردووه.ئه‌وه‌ى تازه‌بوو به‌رنامى حكومه‌ت بوو بۆ رێككه‌وتن.
حكومه‌تى هه‌رێم چى گوتووه؟
حكومه‌تى هه‌رێم داتاكانى سه‌باره‌ت به نه‌وت، قه‌رزه‌كان و شایسته‌داراییه‌كان، خه‌رجییه پێویسته‌كانى خستووه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران، شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گوتوویانه هۆكارى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت تائێستا ئه‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتن و ورد‌و كۆنكرێتى بكرێت، به‌جۆرێك پاكتاوى حسابات بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆئه‌مه‌ش گفتوگۆ به‌رده‌وامه. شاندى حكومه‌تى هه‌رێم گوتوشیانه، ٢٤ ملیاره‌كه‌ى سه‌ر هه‌رێم، كه ئێستا ئاسته‌نگى سه‌رمێزى دانوستانه، هه‌مووى قه‌رز نییه، به‌ڵكو به‌شێكى شایسته‌ى دارایى كاركردنى كۆمپانیاكانه‌و ده‌بێت بدرێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش بكرێت.
بۆ شاند ره‌وانه نه‌كرا؟
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بووه به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، سه‌باره‌ت به كاتى ره‌وانه‌كردنى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا، حكومه‌ت گوتیان، گفتوگۆ نه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وامه، رۆژانه لیژنه‌كان سه‌ردانیان هه‌یه‌و دێنه هه‌ولێر، ده‌یانه‌وێت رێكبكه‌ون و نێتى رێككه‌وتنیان هه‌یه. گوتیشى:" قه‌رزو شایسته داراییه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ى خه‌رجى سیادى له به‌غدا، هۆكارى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وتن به‌پێى روونكردنه‌وه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنیش هه‌یه، ئێمه پێمان گوتن كه پێش ره‌وانه‌كردنى بوودجه په‌یامى ئه‌وه بنرێن كه نێتى رێككه‌وتنتان هه‌یه، پێشمان وتن ده‌بێت وه‌ك نوێنه‌رانى كورد به‌شداربین له دانوستانه‌كان و ئاگادارى دانوستانه‌كان بین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا به‌غدا ئاماده‌یه، بچێته ژێربارى دانه‌وه‌ى ٢٤ملیار دۆلار قه‌رزى هه‌رێم، به‌هار مه‌حمود گوتى، پێى وانییه به‌غدا بێته ژێر بارى ئه‌و مه‌رجه.
هه‌ولێر چۆن رێككه‌وتنێكى ده‌وێت؟
شاندى حكومه‌ت گووتویانه، ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنێك بكه‌ن، كه هه‌رێمى كوردستان بوودجه‌یه‌كى دیاریكراوى هه‌بێت و حكومه‌تى هه‌رێم خۆى خه‌رجى و پێویستییه‌كانى پێ پڕ بكاته‌وه خۆى بڕیارى لێ بدات، چونكه هه‌رێمى كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مانى خۆى هه‌یه. واته هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و پاره‌ى له‌به‌غداوه دێت هیچ ناوێكى لێ نه‌نرێت و خۆى بڕیاربدات و چۆن خه‌رجییه‌كانى پرده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌ت گوتویانه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنى ورد بكه‌ن، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر بوودجه به‌ڵكو له‌سه‌ر كێشه‌كانى دیكه‌ش.
"به‌غداش هیچى نه‌داوه"
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بووه، بۆ په‌یسه‌ر گوتى، شاندى حكومه‌ت گوتیان به‌غداش پابه‌ند نه‌بووه، به مافه ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێم، بۆ نموونه قه‌رەبووى زیان بۆ كۆیت ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام هیچى بۆ هه‌رێم ره‌وانه نه‌كردووه، هه‌روه‌ها خه‌رجى سیادى ته‌نها بۆخۆیانه‌و چه‌ندیش زیادى بكه‌ن پشكى هه‌رێم كه‌مترده‌بێته‌وه، له قه‌رزیش پشكى هه‌رێمى نه‌داوه، جگه‌و له‌وه‌ش پشكى هه‌رێم له‌سه‌دا ١٧ بۆ سه‌دا ١٢ كه‌مكراوه‌ته‌وه، بێئه‌وه‌ى سه‌رژمێرێییه‌ك هه‌بێت، یاخود شتێكى نوێ روویدابێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، كێشه داراییه‌كان زۆر كۆنن ئه‌وه‌نده ئاڵۆزبوون، بۆیه چاره‌سه‌ریان كاتى ده‌وێت، شاندى هه‌رێمیش گوتوویانه ده‌بێت شێوازى رێككه‌وتن گۆڕانكارى تێدا بكرێت و رێككه‌وتن بچێته نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه.
په‌یامى مه‌سرور بارزانى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه‌و چه‌ند قسه‌یه‌كى مه‌سرور بارزانى له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تێدابوو، مه‌سرور بارزانى گوتوویه‌تى:"پێشکەوتن لە گفتوگۆکانمان لە گەڵ بەغدا هەیە، هیوادارین لە سەر بنەمای دەستوور کێشەکان چارەسەربکرێن پرنسیپەکانی، هاوبەشی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێن".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها به په‌رله‌مانتارانى گوتووه:"کێشەی خەڵکی کوردستان تەنیا بوودجە و مووچە نییە، بەڵکو ئێمە خاوەنی پرسێکی نیشتیمانین و داخوازی نەتەوەییمان هەیە و دەستبەرداری ماف وداخوازییە دەستوورییەکانمان نابین".
قەرزەکان
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه جه‌ختى له بابه‌تى قه‌رزه‌كانى كردووه‌ته‌وه، هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت، دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بخاته‌نێو رێككه‌وتنه‌كه‌و هه‌ندێكى بخاته ملى به‌غدا. حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"هۆکاری سەرەکی ئەم قەرزانەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی بەغدا و ئەو قەیرانە داراییەی بەو هۆیەوە دروستبوو، بەتایبەتی دابینکردنی خەرجی زیاتر لە دووملیۆن ئاوارە و شەڕی داسەپاوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش".
به‌پێى روونكردنه‌وه‌كان بێت، هه‌رێم لیستێكى داوكارى زۆرى بۆ رێككه‌وتن ریزكردووه، قه‌رزه‌كان، شایسته‌ى دارایى كۆمپانیاكان، خه‌رجى سیادى، دیاریكردنى بڕێك بۆ هه‌رێم كه خۆى سه‌رپشك بێت له خه‌ركردنى، قه‌ره‌بوو، شایسته داراییه‌كانى دیكه، جگه له كێشه‌كانى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، پێده‌چێت هه‌رێم بییه‌وێت له‌رێگه‌ى زیندوكردنه‌وه‌ى هه‌موو داواكارییه‌كانه‌وه به‌غدا بخاته ژێر بارى زیادكردنى پشكى زیاتر بۆ هه‌رێم، حكومه‌تى عێراقیش ئه‌گه‌رچى فشارى په‌رله‌مانتارانى له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت له هه‌رێم وه‌ربگرێت، به‌ڵام پێگه‌ى به‌غدا تا ئێستا له‌پێگه‌ى هه‌ولێر به‌هێزتره. پێده‌چێت به‌غداش بۆ ئه‌وه داواكارییانه‌ى هه‌رێم، كه به‌زۆرى ده‌زانێت، سیاسه‌تى فه‌رامۆشكردن په‌یڕه‌و بكات، ره‌نگه دواجار ده‌ستێكى له وڵاتانه‌وه ئه‌م دووسه‌ره هه‌ولێرو به‌غدا به پێداگرییه‌كانیانه‌وه به رێككه‌وتن بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رنا جارێكى دیكه ترازانیان چاوه‌ڕوانكراوه.