ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:18 - 15/12/2018

دوو خوشكی "خوێنمژ" سەدەیەكە لە بیری خەڵك ناچنەوە‌

پەیسەر

ئەوكاتەی شارە كەناراوییەكانی میسر سەرقاڵی شۆڕشە بەناوبانگەی 1919 سەعد زەغلول  بوون لە دژی سەركردە داگیركەرەكانی بەریتانیا، دوو خوشك بە نهێنی چەندین كەسیان كوشت و لەناو ماڵەكەی خۆیاندا دایاندەپۆشی لەبەر نەبوونی یاسا و پادشا مرد و پادشاگەردانە، درێژەیان بە تاوانەكانی خۆیان دەدا.

رەیا و سەكینە
لە ساڵی 1919ڕەیا و سەكینە دوو خوشك بوون لە گەڕەكی ئەلـلەبانی هەژارنشینی شاری ئەسكەندەرییە دەژیان، ئەوان دەستیان بە تاوانەكانی، لەشفرۆشی و هەڵكوتانەسەر ماڵان و كوشتنی ژنان لەپێناو ئاڵتونەكانیان، كردبوو.بەدەر لەوەش زنجیرەیەك تاوانی یەك لە شوێن یەكیان ئەنجامدا، كە بووە هۆی پرسیاری خەڵكی میسر و دەزگا ئەمنیەكانی ئەوكاتەی وڵات.


ڕەیا لە دایكبووی ساڵی 1875بوو، 10سال لە سەكینەی خوشكی گەورەتربوو، هیچ لەسەر باوكیان نازانرێت، بەڵام ئەوان لەگەڵ دایكی و براگەورەكەیان(ئەبو عەلا) دەژیان.دایكیان كەسێكی خۆپەرستبوو، نەیدەتوانی خۆشەویستی ببخێشتە ئەو دوو كچە، براكەیشیان لە ژیانێكی ناهەموار دەژیا، هەمیشە بە شوێن ئیشدا دەگەڕا.ئەو دووخوشكەش بە شێوەی پچڕ پچڕ خەریكی ئیش دەبوون، هەندێكجار لە چایخانەكان كاریاندەكرد، یاخود سەوزەیان دەفرۆشت.دوای ماوەیەك خێزانەكە باریان كرد بۆ گوندی زیات لە دەلتای میسر، دوای هاوسەرگیری و جیابوونەوەی سەكینە ڕۆشت بۆ گوندی تەنتا پاشان لە ساڵی 1913 لە ئەسكەندەریە گیرسانەوە.
لە سەرەتای جەنگی یەكەمی جیهانی و قەیرانی ئابوری، هەردوو خوشك بڕیاریاندا دەست بكەن بە كاری لەشفرۆشی.ئەوان پێشوازیان لە سەردانیكەرەكانیان دەكرد، بۆ ئەوەی كاتی ڕابواردن بە خواردنەوە و حەشیش كێشان و سێكس بەسەر بەرن.

چۆن نێچیرەكانیان ڕاودەكرد؟
رەیا بە هاوڕێیەتی مێردەكەی و سەكینەش بە هاوڕێیەتی دۆستەكەی لە شوێنێكەوە بۆ شوێنكی دیكە دەیانگواستەوە. ئەو شوێنانەی كە تاوانەكانیان تێدا ئەنجامدابوو، لە بازاڕی زەنقە ستات لە نزیك مەیدانی مەنشیە زۆربەی قوربانیەكانیان لەوێ ڕاودەكرد، دواتریش دەبرانە ماڵەكانی شەقامی پێنجی ماكوریس لە گەڕەكی كەرموز شەقامی 38عەلی بەگی گەورە و كۆڵانی 16ی نەجات، كۆڵانی هەشتی گەڕەكی نەجات.  ڕەیا بۆ دەچووە بازاڕەكان ئەو ژنانەی دەستنیشاندەكردن كە ئاڵتون و خشڵیان پێوە دەبوو، لەبەر ئەوەی ئەوكاتە بانك نەبووە، ئەو ژنانە سەرجەم پارە و دارایان لەگەڵ خۆیان دەبردە دەرەوە.پاشان بە شێوازی خۆی قوربانیەكەی دەبردە ماڵەوە و بە هاوكاری مێردەكەی و خوشكەكەی و دۆستەكەی ئەوانیان دەكوشت و چاڵێكیان هەڵدەكەن و قوربانییەكانیان تێدا دەشاردەوە. هەندێك جار دوو دەڵاڵیش بە ناوەكانی حەسان و عەبدوڵرەزاق یوسف، بەشداردەبوون لەو تاوانانە.


تاوانەكانیان بەرەو ئاشكرا بوون دەچێت
یەكەمین جار ژنێك بەناوی زەینەب حەسەن لە چلەكانی تەمەنیدایە دێت بۆ پۆلیسی ئەسكەندەرییە، لە كانوونی دووەمی 1920 سكاڵا تۆماردەكات كە كچێكی تەمەن 25 ساڵانی دیار نەماوە، بە بێئەوەی هیچ شتێك لە ماڵەكەی بدزرێت.بۆیە ئەو گومانە لە دڵیان دەڕەوێتەوە كە لەبەر سامانەكەی كوشتبێتیان.
لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری هەمان سال سەرۆكی پۆلیسی ئەسكەندەرییە سكاڵایەكی پێدەگات كە هاوڵاتی محمود مرسی باس لە دیار نەمانی زەنوبەی خوشكی دەكات، سكاڵاكەر ئاماژەی بەوەكردووە، دواین جار كە خوشكەكەیان بینووە، (ڕەیا و سەكینە)یان لەگەڵبووە.
سكاڵای سێهەم لە ڕێگای (دایكی  برایم)ەوە بووە، كەكچێكی تەمەن 15 ساڵ باس لە دیار نەمانی دایكی دەكات بەناوی زەنوبەوە باڵندە فرۆشە و تەمەنی 36 ساڵە، كۆتاجاریش دایكی لەگەڵ ڕەیا و سەكینە بینراوە.

پۆلیس تەرمێك دەدۆزێتەوە
لە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی 1920 مەفەرەزەیەكی پۆلیس تەرمی ژنێك دەدۆزنەوە كە تەنیا ئێسقان و قژی درێژ ماوەتەوە، سەرجەم پارچەكانی جەستەیشی لەت و پەتكراوە.لە گوێنیەكی ڕەش شاردراوەتەوە.
پۆلیسەكان و خەڵكی ئەسكەندەرییە تیامابوون ئایا ئەوە جەستەی كێیە؟كەسێك پۆلیسی تووشی شۆككرد، بەناوی ئەحمەد مورسی كاتێك بە پۆلیسی ڕاگەیاند لە كاتی هەڵكەندنی بیرە ئاوێك ئێسك وپروسكی كەسێكی بنیووە كە پێشتر پیاوێكی بەناوی محەمەد ئەحمەد سمنی ماڵەكەی كرێ گرتووە و ژوورێكی بە كرێ داوە ببە سەكینەی كچی عەلی لەو ژوورەش تەرمێكی دۆزیتەوە كە لە ژێر خشت شاردراوەتەوە.

بووخورد بەكاردەهێنن
سیخوڕەكانی بە وردی ئەو گەڕەكە دەخەنە ژێر چاودێرییەوە تاوەكو ئەنجامدەری تاوانەكان ئاشكرابكەن، هیچان بۆ دەرناكەوێت تاوەكو ئەو ڕۆژەی دەبینن ڕەیا بوخوردی داگیرساندووە، كاتێك بە شاراوەیی لێدەپرسن بۆچی ئەم بوخوردەت داگیرساندووە ئەویش دەڵێت بۆ ئەوەی بۆنی مەی ئەو سەرخۆشانە بڕوات كاتێك شەوان دێن بۆ لای سەكینەی خوشكی.

بڕیاری هەڵتەكاندنی خانووەكە دەدرێت
نەقیب برایم حەمدی بڕیاردەدات گەمارۆی ماڵەكە بدەن و زەوی و دیوارەكان هەڵتەكێنن، كاتێك سەرقاڵی كاركردنن، بۆنێكی زۆر ناخۆش دێتە دەرەوە كە مرۆڤ بە ئەستەم لەبەرامبەری خۆی ڕادەگرێت، تەرمێك دەدۆزنەوە، ڕەیا دەپەشۆكێت بۆیە ڕەوانەی پۆلیسی دەكەن، لەوێ لە لێكۆڵینە ئاماژەی بە جەستەی دووهەم و سێهەمیش دەكات كە شاردراوەتەوە.
پۆلیس كچێكی ڕەیا بە ناوی بەدیعە بانگ دەكات، ئەویش ئامادە دەبێت هەموو شتێك بڵێت بەومەرجەی بپارێزرێت لە دایكی و پووری بیپارێزن، ئەوانیش دڵنیای دەدەنێ و دان بەوەدا دەنێت كە پوری، ژنی خەڵكی دەهێنێت، لەگەڵ پیاوەكان سەری دەبڕن و لە چاڵیان دەشارنەوە.دواتر دانیان نا بە شاردنەوەی 17 تەرم لەو خانوانەی كە تێیدا نیشتەجێ بوون.

لە سێدارە دەدرێن
لە ڕۆژی 16ی ئایاری 1921 سەرۆكی دادگا بڕیار دەدات كە هەریەك لە ڕەیا و سەكینە و مێرد و دۆستەكانیان ئەوانەی بەشداربوون لە  تاوانەكە، بە بڕیاری دادوەر ئەحمەد بەگ، لە سێدارە دەدرێن، ئەو زێڕنگەرەش كە ئاڵتونی قوربانیەكانی كڕیووە ماوەی پێنج ساڵ زیندان بكرێت.دوای چارەكێك لە بڕیارەكەی دادگا ئەوان بە دەست بەستراوی ڕەوانەی دادگا دەكرێن تاوەكو سزاكەیان وەربگرن و ئەو پەڵە ڕەشە لەسەر چاوی خەڵكی ئەسكەندەرییە لاببەن.


بەڵام

هەرچەندە ئەوان لە مێژووی میسردا یەكەمین ژنبوون كە لە سێدارە دران، دوای 90 ساڵ ئاشكرابوو ئەو تەرمانەی دۆزرانەوتەوە 17 تەرم نەبوون بەڵكو 114 تەرمبوون. بكوژی ئەو تەرمانە ڕەیا و سەكینە نەبوون، هەرچەندە ئەوان قوربانیەكانیان دیاری دەكرد، بەڵام هۆكاری سیاسی ئەوكاتە بووە هۆی مردنی ئەو كەسانەی چونكە هەندێكیان لە ڕێزی سوپای ئینگلیز سەربازبوون، بۆیە باس لەوە دەكرێت شۆڕشگێرەكانی ئەو كاتە ئەوكارەیان ئەنجامدابێت بۆ لاوازبوونی ئینگلیز لە وڵاتەكەیان، وەگەرنا بەدیعەی كچی ڕەیا دواتر لە هوتێلك دەژیا ئەو كاتەی دایكی و پووری لە دادگابوون، ئوتێلەكەیان گڕتێبەردا و بەدیعەش مرد.
لە ئێستادا كۆمەڵگەی میسری دوای نزیكەی سەدەیەك بوون بە دووبەرەوە، بەرەیەك دەڵێن ئەوان گیانفیدابوون بۆ نیشتمان و كەسانی ناپاكیان كوشتووە بۆ خزمەتی شۆڕش بەرەكەی دیكەش دەڵێن"ئەوان خەڵكیان كوشتووە بۆ پارە و ئاڵتون بۆیە تاوانباربوون."