01:04 - 15/12/2018
بارزانى بۆ راماڵێنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م كوڕه‌كه‌ى قۆناغێكى نوێى ده‌ستپێكردووه
مه‌سعود بارزانى، رووه‌و شه‌راكه‌ت و مه‌یدانى پڕ جه‌نجاڵى به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌و جاڕى سه‌رده‌مێكى نوێى دا كه تێیدا ئیتر به‌غدا مۆته‌كه نییه، ئه‌و هه‌موو سه‌رنجى له‌م قۆناغه‌دا راماڵێنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئه‌زمونه نوێیه‌كه‌ى مه‌سرورى كوڕیه‌تى، بۆ ئەوەش لە ناوخۆی حزبەکەی و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەو تاران و ئەنقەرەو بەغداش دەستی بە جوڵە کردووە.
قسه‌یه‌كى باو هه‌یه كه ده‌وترێت ته‌نها كه‌سێك كه باوك حه‌زده‌كات له‌خۆى باشتربێت كوڕه‌كه‌یه‌تى، مەسعود بارزانی قۆناغێكى نوێى سیاسى ته‌مه‌نى خۆى ده‌ستپێكردووه كه له‌وانه‌ى پێشتر ناچێت، دواى ماندوبوون و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى ریفراندۆم، سه‌رنج و وزه‌ى ئه‌و ئێستا له‌سه‌ر دروستكردنى حكومه‌تێكى دڵخوازى خۆیه‌تى كه له خزمه‌تى ئه‌زمونى سیاسى مه‌سرورى كوڕى بێت، و گێژه‌ڵوكه‌ى ناكۆكییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا و ناكۆكییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان خه‌ونه‌كانى مه‌سرور له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بات، بۆ ره‌وینه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ردانى بە به‌غدا یه‌كه‌م هه‌نگاوى ده‌ستپێكرد.
بارزانى دواى ئه‌وه‌ى له راكێشانى كارتى ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، زۆر ده‌رگاى به‌روودا داخران كه پێشتر بۆى له‌سه‌ر پشت بوون ماوه‌یه‌ك به ته‌ریكى مایه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه بیه‌وێت له‌رێگه‌ى ئه‌و مانۆڕه‌یه‌وه بۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌ى ده‌ستى داوه‌تێ ئه‌ستێره‌ى به‌ختى بۆ سه‌رده‌مى پێش ریفراندۆم بگێڕێته‌وه، به‌وپێیه‌ى حكومه‌تى كوڕه‌كه‌ى هه‌رخۆى بڕیارده‌رى كۆتایى ده‌بێت تێیدا.
پێداگرى بارزانى له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى
بارزانى به‌وه ناسراوه له‌سه‌ر پرۆژه‌و به‌رنامه سیاسییه‌كانى خۆى سیاسییه‌كى جیڕه به جۆرێك زۆرێك به "سیاسییه‌كى ئینكار" یاخود "عیناد" وه‌سفى ده‌كه‌ن، نمونه‌ى نزیكى ئه‌وه‌ش ساڵێك پێش ئێستایه كاتێك گوتى، حساب بۆ كه‌س ناكات و ئه‌و ریفراندۆم هه‌ر ده‌كات و "چى ده‌بێت با ببێت"، له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق-ه‌وه سێ قۆناغى سیاسى بۆ بارزانى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوون، له هه‌ر یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌دا زۆر پێداگربووه له‌سه‌ر به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ى خۆى، قۆناغى پێكهێنانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ریفراندۆم، ئه‌نجامى هه‌ریه‌ك له‌و قۆناغانه ئه‌وه نه‌بوون كه بارزانى چاوه‌ڕوانى ده‌كرد.
ئه‌و له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێداگرى كرد كه دامه‌زراوه‌كه‌و یاساكه‌ى به‌وجۆره بێت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، سه‌ره‌ڕاى نیگه‌رانى به‌شێكى یه‌كێتى ئه‌وكات داواكارییه‌كه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندراو یاسایه‌ك به دڵى بارزانى ده‌رچوێندرا، دواتر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌وته ململانێیه‌كى تونده‌وه كاتێك واده‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ته‌واوبوو، بارزانى ناكۆكییه‌كه‌ى گه‌یانده ئاستى دوورخستنه‌وه‌ى گۆڕان له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام پێداگرى ئه‌و له‌سه‌ر داواكانى واینه‌كرد ته‌رازووى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به لاى خۆیدا بكه‌وێت، قۆناغى ریفراندۆمیش كه پێداگرى زۆرى له‌سه‌ر كرد ئه‌نجامه‌كه‌ى پێچه‌وانه كه‌وته‌وه.
پێداگرى نوێى بارزانى روو له به‌غدا و تاران یاخود وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا نییه هاوشێوه‌ى ریفراندۆم، به‌ڵكو له‌پێناو دروستكردنى حكومه‌تێكى نوێیه له هه‌رێمى كوردستان به كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت و كێشه‌وه كه له به‌رده‌میه‌تى، ئه‌و 12ى ئه‌م مانگه له زاخۆوه و قسه‌ى له‌سه‌ر پرۆژه نوێیه‌یه‌كه‌ى كرد، كاتێك گوتى"حكومه‌تێكی به‌هێز لە هەرێمی کوردستان داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت".
په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران
بارزانى بۆ راماڵێنى له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌م كوڕه‌كه‌ى و پرۆژه نوێیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تاران و به‌غدا په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى ده‌ستپێكردووه، جوڵه‌ى یه‌كه‌میشى بۆ به‌غدا ئه‌و هه‌نگاوه بوو كه ئێران چاوه‌ڕێى ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ش بارزانى له قورسترین بارودۆخدا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و ئاكپارتى به ساغى ده‌رچوو بێگومان ناشیه‌وێت نێوانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى بشێوێنێت، به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌یه‌وێت فاكته‌ره هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنى كوڕه‌كه‌ى مسۆگه‌ر بكات، له‌گه‌ڵ به‌غداش په‌ته‌كه‌ى گرێدایه‌وه به بوونى عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ر ته‌ختى سه‌رۆك وه‌زیران.
ناوخۆى هه‌رێم
له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش بارزانى به هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه و ده‌رفه‌تیشیدایه، كێشه‌كان داواكارى لایه‌نه‌كانە به تایبه‌ت داواكانى یه‌كێتى كه پارتى پێى وایه له قه‌باره‌ى خۆیان زیاتر داواده‌كه‌ن و به‌شدارى گۆڕانیش ده‌یخاته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى دیكه كه ئه‌و پڕۆژه‌ى گۆڕان ده‌یه‌وێت جێبه‌جێى ده‌كات یاخود جارێكى دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه یاخییه ده‌ڕوخێنێت، كۆمه‌ڵیش بۆ پارتى گرفته كه نه به به‌شدارى یاخود دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و حزبه له حكومه‌ت چاره نابێت، به‌وپێیه‌ى له‌ناو پارتى بۆچوونى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
بارزانى سه‌باره‌ت به به‌شدارى لایه‌نه‌كان هه‌روه‌ها گوتى"پێمانخۆشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش"به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌ك درووستكراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن، حكوومه‌تێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت".
پارتى به هه‌ستیارى زۆره‌وه هه‌نگاو ده‌نێت
به‌رپرسانى پارتى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه به هه‌ستارییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت، په‌سه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو پارتییه‌وه ئه‌وه‌ى زانیوه كه پارتى نایه‌وێت هه‌ڵه‌كانى كابینه‌ى رابردوو دووباره ببێته‌وه، بۆیه به هه‌ستیارى زۆره‌وه گفتوگۆده‌كات و په‌له‌ى نییه، له‌سه‌ر به‌شدارى كۆمه‌ڵ-یش به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ى جیاوازدا دابه‌ش بووه، ئه‌و هه‌ستیارییه زۆره‌ى پارتى ئاماژه‌یه‌كى دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و حزبه نایه‌وێت پرۆژه نوێیه‌كه‌ى بارزانى به ده‌ردى ریفراندۆم و كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بچێت، بۆیه ئه‌مجاره له‌سه‌رخۆ و به وریاییه‌وه ده‌جوڵێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى قۆناغى نوێى حوكمڕانى كوڕ.
پارتى نه‌رمى ده‌نوێنێت
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، پارتى له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان نه‌رمى زۆرى به‌رامبه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نواندووه‌و هیچ داوایه‌كى گۆڕ‌انى ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌و ستایشى پرۆژه‌كه‌ى گۆڕ‌انى كردووه، هاوكات شاندى پارتى گوتوویه‌تى ئیتر كاتى چاكسازییه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كابینه‌ى نوێ ئه‌و كاره بكات، له وه‌ڵامى داواكارى گۆڕان بۆ لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه پارتى گووتویانه ساڵى نوێى پاشه‌كه‌وتى مووچه لاده‌بن، بۆ شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكیش، پارتى له‌سه‌ر بۆچوونه له‌مێژینه‌كه‌ى گۆڕان بووه كه له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌رامبه‌ر داواكارى گۆڕان بۆ به‌شدارى كۆمه‌ڵ-یش نه‌رمى نواندووه.
ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى پارتى ئاماژه‌ى قۆناغه نوێیه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى-ن بۆ دروستكردنى حكومه‌تێكى بێ گرفت، هه‌رچه‌نده پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون به‌ڵام ئه‌وه زۆرتر په‌یوه‌ندى به پۆسته‌كانى به‌غداوه هه‌یه، بارزانى نایه‌وێت چاو له په‌راوێزخستنى فراكسیۆنه‌كه‌ى بپۆشێت كاتێك ململانێكه‌ى به یه‌كێتى دۆڕاند له به‌غدا له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار.
ده‌یه‌وێت به‌ربه‌سته‌كانى ناو پارتى-ش لابه‌رێت
له‌ناوخۆى حزبه‌كشى بارزانى به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌كارى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سرورى كوڕى بێ گرفت ئاڵوگۆڕى كورسییه‌كه به‌ڕێبكات، مه‌سعود بارزانى بۆ دانوستانه‌كان نێچیرڤان بارزانى كرد به سه‌رۆكى شاندى دانوستانكار به‌وه‌ش ده‌یه‌وێت به‌شێك له نیگه‌رانییه‌كى برازاكه‌ى بڕه‌وێنێته‌وه، هاوكات مه‌رجێكى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێش حكومه‌ت ده‌ستبه‌كار بێت و سه‌رۆكى نوێى هه‌رێم كه نێچیرڤان بارزانى ده‌بێت، مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى رابسپێرێت، ئه‌وه‌ش پێدانى دڵنیاییه به نێچیرڤان و به‌و كاره‌ى ده‌یه‌وێت به‌سته‌ڵه‌كى ناو حزبه‌كه‌ى له‌پێناو مه‌سرور بتوێنێته‌وه.
كێشه‌كانى مه‌سرور بارزانى
ره‌نگه هێشتا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بارزانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و عێراق و وڵاتان بۆ گه‌وره‌كردنى توانا دیبلۆماسییه‌كانى گرتونییه‌ته به‌ر، به‌س نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سرورى كوڕ له ته‌ختى شاهانه‌دا بێ چاڵ و چۆڵى بێت، چونكه به‌شێكى گرنگى ئه‌ركه‌كه خودى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ده‌بێت جێبه‌جێى بكات، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌م ئاڵنگارى جیاوازدایه.
رازیكردنى لایه‌نه‌كان و نێچیرڤانى برازاى بۆ مه‌سرور بارزانى بێ سه‌رئێشه نابێت، كه‌سایه‌تى خۆشى تا ئێستا زۆر به‌رچاوان نه‌بووه و هه‌ندێك وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌منى و كه‌مدو ده‌یناسێنن كه خاوه‌نى كراوه‌ییه‌كى زۆر نییه له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تا یارمه‌تى بدات بۆ ئیداره‌دانى كێشه‌كان.
له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌رچه‌نده بوونى فواد حسێن به وه‌زیرى دارایى كه نزیكه له باڵى مه‌سرور بارزانى یاریمه‌تیده‌رێك ده‌بێت بۆى، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بێ گرفت نابێت له‌ناو دۆخى ناسه‌قامگیرى عێراق و پڕ له رووداو، ده‌بێت بارزانى كوڕ بۆ هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه ئاماده‌بێت كه ئه‌گه‌رى هه‌یه یارییه‌كه‌ى پێ سفر بكه‌نه‌وه‌و نێوانه باشه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌نگه هه‌ر به ناسكى بمێنێته‌وه.