ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

07:21 - 10/10/2019

دوبارە کردنەوەی هەڵەکانی موبارەک‌

عومەر عەبدول

نوسەر و ڕۆژنامەنووس (بریت ستیفز) هەندێ لە هەڵەکانی سەرۆکی میسر (عبدالفتاح سیسی) خستۆتە ڕوو لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی (نیۆیۆرک تایمز) ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە ، ئاماژەی داوە بەوەی کە ئەو هەڵانەی سیسی هەمان هەڵەن کە سەرۆکی پێشوو (حوسنی موبارەک )کردونی کە لە 27 کانوونی دووەمی 2013 کۆتایی بە دەسەڵاتی هێنرا .

(بریت ستیفز) لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت : چەند ساڵێک پێش ئێستا لە سەردانێکمدا بۆ قاهیرە پرسیارم کرد لە (عبدالفتاح سیسی)لەبارەی گەورەترین هەڵەی موبارەک بەبڕوای ئەو .

شەشەمین سەرۆکی میسر بەم شێوەیە وەڵامی دامەوە لەبارەی چوارەمین سەرۆکی پێش خۆی کە وەک فیرعەون بۆ ماوەی (سی) ساڵ فەرمانڕەوایی میسری کرد ، پێش ئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بێت( لە وەی کە بەهەڵە) بە بەهاری عەرەبی ناسراوە ،
بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر کورسی دەسەڵات مایەوە.

سیسی دوبارە هەڵبژێردرایەوە کە لەدوای کودەتا سەربازییەکە وە دەسەڵاتی گرتە دەست لە هاوینی 2013 بۆ ماوەیەکی سەرۆکایەتی نوێ لەدوای بەدەست هێنانی لەسەدا (97) ی دەنگدەران و هەندێ گۆڕانگاری لە دەستوری میسردا کرد بە جۆرێک کە ڕێگای پێ بدرێت تا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە ، کە پێدەچێ بەخەیاڵی خۆی زۆر خۆشەویستە .

شوێن پێهەڵگرتنی دیكتاتۆریەت هەمان دەرئەنجامی دەبێت
نوسەر دەڵێت : ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ بیست و پێنج کەسی تر بانگێشت کراین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ (سیسی) لە ئوتێلی (نیۆیۆرک پالاس) کە لە ئوتێلە مابویەوە دوای کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان .

کۆبوونەوەکە دەستی پێکرد بە گوێرەی یاساکانی (تشاتام هاوس) کە یاسایەکە بەکار دێت بۆ چاوپێکەوتنی سیاسی ، کە پێناس و لایەنگری بەشداربوان و هەر جۆرە زانیاریەک لەبارەیانەوە بە نهێنی و شاراوەیی دەهێڵێتەوە .

کە هەر ئەوە ڕێگای وەرگرتنی هەر جۆرە زانیاریەکی لێکردم کە باس کرا، جگە لەو بابەتی بانگهێشتەکە و گەڕانم بە ناو کۆمەڵێ ئەپارتمانی نوێدا کە داوای لێکردم ئەو ئەپارتمانانە وەک کۆشک ناو نەهێنم و منیش ڕازی بووم .

وە لە کاتی قسەکانیدا لەبارەی ئەو کۆشکەکانەی دروستی کردبوون وتی (لە کوێدا پێشوازی لە سەرۆک ترامپ بکەم؟) وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە کامەیان شایستەی پێشوازی کردنە لە سەرۆک ترامپ کە بە (دیکتاتۆرە پەسەندەکە) ناوی بردبوو ، پاشان وتی کە تێچوی ئەم ئەپارتمانانە کە (کۆشک نین) شتێکی ڕەمزییە و هەرەوەها وتی کە دەبێ زەوقێکی جوانی هەبوبێت .

بە چاوپۆشێ لەوەی کە دەبوو چی ناوێ لەو ئەپارتمانانە بنرێت ، بەڵام (سیسی) بە شێوەیەکی تۆکمە و سەرنج ڕاکێش ئەو ئەپارتمانانەی بە بەهای (58) ملیار دۆلار دروست کردبوو ، لەگەڵ سیانزە شاری نوێ، کە ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەرنامەیەکی سەختی پاشەکەوتی بەسەر خەڵکی ئاسایی میسردا سەپاندوە بە هاوکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی .

بەڵام ئومێدەکانی سیسی ، کە (ڕمسیسی دووەم) باسی دەکات ، کۆمەڵێ کێشەی دارایی بۆ دروست بوو ، ئەویش بەهۆی ئەوەی میرنشینە یەکگرتووەکان ئامادە نەبوو ئەو قەواڵانە خەرج بکات بۆ شاری نوێ ، کە نوسەر دەیچوێنت بە شاری کۆشکە بەرزەکانی میسر .

لە شەرعیەتی فەرمانڕەواییەوە بەرەو دیكتاتۆریەت دەچوو

(سیسی) ڕوبەڕووی کۆمەلێک گرفتی سیاسی بویەوە ، وە کۆمەڵێ مانگرتن و جوڵەی ناڕەزایی سەرانسەری وڵاتی گرتەوە لە تەواوی ئەم مانگەدا بە هۆی قسەی بەڵێندەرێکەوە کە (سیسی)بە خراپ ناوبردبوو لە بەهەدەر دانی سامانی گشتیدا .

بەڵام ڕژێم وەڵامی بە ڕەشبگیری نوێی هەزاران کەس دایەوە ، هەروەها ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و ئاسایشی بڵاو کردەوە لە گۆڕەپانی (تەحریر) ی قاهیرە . ئەمەش ترسی سیسی دوپات دەکاتەوە لە هەمان چارەنوسی موبارەک .

نوسەر باوەڕی وایە کە ئەوە لەم کاتەدا ئەگەرێکی دوورە ، بە ئاماژە بەوەی کە هاوڵاتیانی میسر نایانەوێت وڵاتەکایان دوچاری ئەو دۆخە ببێتەوە کە لە سووریا و لیبیا و یەمەن رویانداوە ، شۆڕش بوە مایەی نەگبەتی مالوێرانی بۆیان ، هاوکات زۆرینەی میسریەکان وادەردەکەوێت پێیان خۆش نیە کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو ئەزموونی دیموکراسیەی کە بۆ ماوەیەکی کەم چێژیان لێوەرگرت لە کاتی فەرمانڕەوایی کۆچکردوو (موحەممەد مورسی) کە سەر بە کۆمەلی برایانی موسڵمانە و بۆ ماوەیەکی کەم دەسەڵاتی گرتە دەست و خەریک بوو بەرەو دیکتاتۆریەت ڕێچکەی دەگرت پێش ئەوە لە لایەن سیسیەوە کودەتای سەربازی بەسەردا بکرێت ، کە دواتر مورسی بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی دادگایی کردنیدا بەتۆمەتی سیخوڕی کۆچی دوایی کرد .

کامەیان دۆخیان باشترە... میسر یان وڵاتانی بەهاری عەرەبی ؟
بەڵام ئایا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە شوێن پێ هەڵگرتنی موبارەک لەلایەن سیسیەوە دیکتاتۆریەتە بەبێ دەمارگیری؟ یان گەندەڵیەکی دەمەزراوەییە بەبێ دزی ئاشکرا ؟ یان دەوڵەتی هێمنایەتی بە بێ کۆمەڵکوژیی ؟ یان هاوکاری ڕۆژئاوا لە بابەتە نێودەڵەتیەکاندا بە بێ پەیڕەو کردنی بەها سیاسیە ڕۆژئاواییەکان ؟ کە باشتر بێ لەوەی میسر ئومێدی بۆ دەکات ؟

نوسەر وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە و دەڵێت : لە ڕاستیدا لەو باوەڕەدام ، چونکە دیموکراسی وای لێهاتوە بوەتە بانگهێشتی ئیسلامیەکان بۆ کۆبونەوە لە دەوری سفرەی سیاسەت . لیبرالیزمی میسری ، کە هەندێ جار دژایەتی سامیەکان دەکات، نەیتوانیوە پالپشتی زۆرینەی سیاسی بکات .

سیسیش سورە لەسەر پارێزگاری پەیوەندیەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل

وە بەگژا چونەوەی تیرۆر لە ڕوی سەربازی و ئایدۆلۆژیەوە،

بەلام ئەوەی پەیوەندی بە ئەلتەرناتیفە سەرەکیەکانی ترەوە هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لەوەی سەرانی عەرەب پێشکەشیان کردووە کە بە دیکتاتۆریەت لە جەزائیر کۆتایی هاتوە یان دیکتاتۆری سەربازی سودان ، یان دیکتاتۆری بنەماڵەیی لە سعودیە ، یان دیکتاتۆریەتی ئیسلامی لە غەززە ، بەڵام ئەزموونی تونس ، کە زۆر جار بە چیرۆکی سەرکەوتنی بەهاری عەرەبی ناو دەبرێت ، لە لێواری تیاچوندایە .

چۆنە ئەگەر میسر بەو وڵاتانە بەراورد بکرێت ، ئایا بەو شێوەیەش خراپە ؟ نوسەر خۆی وەڵام دەداتەوە : لەوانەیە خراپتریش بێت ، چونکە سیسی بۆ نمونە ئەو دەرفەتە مێژوویەی کەدەست دا کە واز لەو دە سەڵاتە بێنێ بە شێوەیەکی ئاشتیانە ، وەک چۆن (نیڵسۆن ماندێللا) وای کرد ، تەنانەت ئەگەر هەوڵی ئەوەشی بدایە کە دەسەڵاتی بگواستایەتەوە بۆ کەسێکی جێگە متمانەی خۆی لە حیزبەکەیدا . (وەک ئەوەی لە مەکسیک ڕویدا ، لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی پارتی شۆڕشگێڕی بنەڕەتی ، یان وەک باشوری ئەفریقا لە ژێر دەسەڵاتی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقی) هەرەوەها سیسی لانی کەم دەرفەتی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سوپای لەدەستدا کە بە ئارەزوی خۆی یاری بە ئابوری میسرەوە دەکات ، وە ڕێگای خۆش کرد بۆ کۆمەڵێ یاریزانی نوێ و دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوەیەکی سەرەکی ناڕەزایەتی جەماوەری و بچرانی هەموو هۆکارەکانی پەیوەندی بە میسریە لیبراڵەکان و ڕۆژئاواییەکانەوە کە پێویستی نەدەکرد ، لە چوارچێوەی مامەڵە لەگەڵیان وەک دوژمنی سیاسی و دەیخستنە ڕیزی کۆمەڵی برایانی موسڵمان و وەک ئەوان مامەڵەی لەگەڵ دەکردن . سەرئەنجام وای کرد کە هەر جۆرە چاکسازییەکی پلەبەندی کاریگەر، ئیتر سیاسی بێت یان ئابوری یان ئایدۆلۆژی ببێتە مەحاڵ . سیسی تەنها دوو بژاردەی خسبویە بەردەم میسریەکان، یان ئەو یان لافاو ، کە دواجار لافاو دەیباتەوە بێ گومان . نوسەر هەروەها دەڵێت : جیاوازی نیە کە دیکتاتۆر پەسەند بێ یان نا ، بەڵام سیسی نابێتە جێگای متمانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدوا ڕۆژدا ، وە دەسەڵاتەکەی بەشێوەیەکی خراپ کۆتایی دێت هەروەک دەسەلاتەکەی شای ئێران، ئەمەی دەیڵێم بەڵگە نیە بۆ ئەو دەسەڵاتەی ئێستا یا ئەوەی دوایی بۆ وازهێنانی ، بەڵکوو ئەمە بەڵگەیە بۆ وتنی، ئەوەی پشتگیری کردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەر کەسێک باجی خۆی هەیە ، کە دواجار باجەکە لەسەر حسابی چاکسازیە پلەبەندیە سیاسی و ئابوریەکان دەبێت . هەروەها نوسەر بەم شێوەیە کۆتایی بە نوسینەکەی دەهێنێت و دەڵێت : سیسی لەناو هەمواندا پێویستە ئەمە بزانێت ، چونکە جارێک کە لە قاهیرە یەکترمان بینی پێی وتم (ئێمە خوداوەندی سەر زوەی نین) هەرەوەها گرنگی دانی بە پارستنی گیانی خۆی و قسە نەکردن لەسەر بەرژەوەندیەکانی میسر، ئەبێ وای لێبکات کە هەڵسوکەوتەکانی وەک تاکڕەو ڕابگرێت

سەرچاوە :ساسە پۆست