دواى ٢١ساڵ له كوژانه‌وه‌ى ئاگرى شه‌ڕى ناوخۆى نێوان یه‌كێتى و پارتى و ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى چواركابینه‌ى حكومیى هاوبه‌ش، هێشتا یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و دروستكردنى هێزى نیشتیمانى خه‌ونه، خه‌ونێك كه خودى ئه‌و دوو حزبه به‌دیهێنانى به ئه‌سته‌م وه‌سف ده‌كه‌ن، ئۆپۆزسیۆنیش دەیەوێت به به‌شدارى له حكومه‌ت ده‌ست بۆ ئه‌و كاره به‌رێت كه وڵاتانى زلهێزى جیهان به‌هێواشى له هه‌ولێره‌و ده‌ستیان داوه‌تێ. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا خاوه‌نى هێزى كه‌مینه‌یه و ژماره‌ى لیوا رێكخراوه‌كانى به‌پێى دوایین زانیارى گه‌یشتوونه‌ته ١٦ لیوا، و ٤٢ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لیوا تێكه‌ڵانه‌ش بێ كێشه نین به‌وپێیه‌ى پێكهاته‌كه‌یان به جۆرێكه ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌ى لیوا پارتى بێت، جێگره‌كه‌ى یه‌كێتییه، بۆ هه‌موو لیواو و فه‌وج و سریه‌كان به‌وجۆره په‌یكه‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه دابه‌شكراوه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ژماره‌ى هێزه‌كانى ٧٠ى سه‌ربه یه‌كێتى ٥٤ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نییه، هه‌روه‌ها هێزى به‌رگرى و فریاكه‌وتن كه به‌هێزى یه‌كێتى هه‌ژمارده‌كرێت، مووچه‌كانیان سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆیه‌و ژماره‌یان ٢٦ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام پله‌به‌رزكردنه‌وه‌و مامه‌ڵه سه‌ربازییه‌كانیان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه، جگه له‌و هێزانه هێز و فه‌وجى تایبه‌تى به‌رپرس و یه‌كه پاسه‌وانه‌كانیش بوونیان هه‌یه. پارتیش به‌هه‌مان شێوه خاوه‌نى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و یه‌كه‌ى ٨٠ یه، جگه له هێز و لیوا تایبه‌ته‌كانى دیكه كه له ئیداره‌ى هێزه‌كانى ٨٠ وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ژماره‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ٥٦ هه‌زاره، كه به‌هه‌مان شێوه به‌رگرى و فریاكه‌وتن مووچه‌یان له وه‌زاره‌تى ناوخۆیه و مامه‌ڵه سه‌ربازییه‌كانیان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، پارتى ئامارێكى فه‌رمى بۆ ژماره‌ى هێزه‌كانى ٨٠ ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام به زاره‌كى به لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى خولى پێشووى په‌رله‌مانیان گوتبوو، نزیكه‌ى ٦٠ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌بن. به‌پێى ئه‌و ئامارانه بێت یه‌كێتى و پارتى خاوه‌نى نزیكه‌ى ٢٠٠ هه‌زار هێزن له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌وپێیه‌ى ٥٦ هەزار زێرەڤانی ٦٠ هەزار پێشمەرگەی هێزەکانی ٨٠ و ٥٤ هەزار پێشمەرگەی هێزەکانی ٧٠ و ٢٦ هەزار هێزی بەرگری و فریاکەوتن، هاوكات هێزى پێشمه‌رگه‌ى سۆسیالست و پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانیش، هه‌موو ئه‌م هێزانه له‌ژێر فه‌رمان و هه‌ژموونى حزبن، جگه له‌و ٤٢ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه ئه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكى یه‌كێتى و پارتى پێكهێندراون، به‌كۆى ئه‌م هێزانه و یه‌كه تایبه‌ت و پاسه‌وانییه‌كان نزیكه‌ى ٢٥٠ هه‌زار پێشمه‌رگه له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن كه فه‌رمان له حزبه‌وه وه‌رده‌گرن. ئێستا ناكۆكییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆسته‌كانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت له جاران زیاتر تیژبوونه‌ته‌وه، له دۆخێكى ئاوادا هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه پێناچێت بچنه ژێربارى ده‌ستبه‌رداربوون له هێزه‌كانیان به‌وپێیه‌ى ئه‌وان له چه‌ندین بۆنه‌دا باسیان له گرنگى سه‌نگ و هێزانى خۆیان كردووه، زۆرجار ئه‌وقسه‌ش له نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار بیستراوه كه كورسییه‌كانى هه‌ڵبژاردن گرنگ نین و ئه‌وان خاوه‌نى هێزه‌و پێگه‌و قورسایى خۆیانن. پێشمه‌رگه له ئێستادا كارتى فشارى لایه‌نه‌كانه‌و له ململانێ سیاسىییه‌كانه‌وه ئاڵاوه بۆیه پێ ناچێت له ئاسانى قه‌ده‌رى له كێشه‌و حزبى و سیاسییه‌كان بهێندرێته ده‌ره‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له‌و پرۆژه‌ى گۆڕان راده‌ستى پارتى كردووه بۆ كابینه‌ى نۆێ حكومه‌ت رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌و به نیشتیمانیكردنى ده‌بێـت له كارنامه‌ى حكومه‌ت بێت. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر شاندى پارتى هه‌رچه‌نده پرۆژه‌كه‌یان لاپه‌سه‌ندبووه، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه ئه‌و كارێكى قورسه و دواى ١٥ ساڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كاره ئه‌سته‌مه، هه‌رچه‌نده له ئێستادا لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا به‌هێواشى خه‌ریكى دروستكردنى سوپاى رێكخراون له پێشمه‌رگه. ره‌نگه وازوو كاریگه‌رى رووداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌رو دابه‌شبوونى هێزى پێشمه‌رگه بۆ دووبه‌ره له‌سه‌ر ئه‌و هێزه لانه‌چێت، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى هێزى نیشتیمانیى له مه‌حاڵ نزیك كردووه‌ته‌وه، چونكه له‌وكاته‌وه دووبه‌ره‌ى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى و پارتى یه‌كتر به خیانه‌تكار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. به‌گوته‌ى په‌رله‌مانتارێكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌و چه‌ند لیوایه‌شى یه‌كخراوه، یه‌كخستنه‌وه‌ی گرفتى زۆره‌و دوو ئیداره‌یى له‌نێوان لیوا تێكه‌ڵه‌كان هه‌یه، قادر وه‌تمان له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه بووه سه‌روكارى زۆرى له‌گه‌ڵ كێشه‌و له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان هه‌یه، ئه‌و گه‌ییشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى سیاسى جیاوازتر له‌وه‌ى ئێستا نه‌بێت یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى به‌م جۆره كێشه زیاتر ده‌كات و به‌م جۆره‌ى ئێستا هێزى نیشتیمانى دروست نابێت. وه‌تمان بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى"ئیراده‌ى كردارى نابینم بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ئه‌گه‌ر وه‌ك لیوا تێكه‌ڵه‌كانى وه‌زاره‌ت یه‌كخستنه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت سه‌ركه‌وتووانه نییه‌و تا ئێستا ئیراده‌ى سیاسى نییه و متمانه‌ش له‌نێوان لایه‌نه‌كان نییه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه". له هه‌رێمى كوردستان، پارتى، یه‌كێتى، سۆسیالست، پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌ران، هێزى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه كه مووچه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرن و فه‌رمان له حزب، كێشه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌یه كه ناویان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تۆمار نه‌كراوه به‌ڵكو مووچه‌كانیان به سولفه بۆ ده‌چێت بۆ ئه‌و هێزانه مانگانه‌و ئیداره‌ى هێزه‌كان پاره‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن. ره‌زگه‌یى هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"به‌ده‌ر له پرۆژه پێویستمان به پرۆژه‌یه‌كه چۆنێتى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان روونبكاته‌وه‌و پشت ببه‌ستێت به كۆمه‌ڵێك بنه‌ماى سه‌ربازى نوێ، كه له زانستنى سه‌ربازییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت و ئه‌زمونى سوپا پێشكه‌وتووه‌كانى وڵاتانى دیكه كاریى پێبكرێت، هه‌روه‌ها ئیراده‌ى سیاسى جددى هه‌بێت بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كان". له سه‌ره‌تاى ٢٠١٧ ه‌وه ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه خسته به‌رده‌م به‌رپرسانى هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پرۆژه‌كه‌یان كرده بنه‌ماى كاركردن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى پرۆژه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه هه‌رچه‌نده ئه‌و سێ وڵاته له نزیكه‌وه خۆیان سه‌رپه‌رشتى رێكخستنه‌وه‌كه‌یان كردووه. پرۆژه‌كه، میلاك، یاسا، مووچە، خانەنشینی، چاكسازى، رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له خۆ ده‌گرێت و ٣٥خاڵه، به‌پێى پرۆژه‌كه ده‌بێت هه‌موو هێزه‌كان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگە، له نه‌ورۆزى هه‌مان ساڵه‌وه لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى بۆ پێكهێنرا به‌ڵام تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆ رانەگەیەندراوە. به‌وته‌ى به‌رپرسانى وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگرییەكانی بەردەم پڕۆژەكە نەبوونی بودجە و كەسی شارەزا و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدان، هەروەها ململانێی سیاسی لە كوردستاندا وادەكات جێبه‌جێكردنى پڕۆژەكە بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار دوابكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كه خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن لە کۆی ٣٥ خاڵی پڕۆژەی چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، تەنیا یەک خاڵ تەواوکراوە و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە کە ئەویش بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەیە.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت