ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

08:44 - 17/10/2019

ئایا پۆتین رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێردەستی ترەمپ دەردەهێنێت؟‌

هەرچەندە بەشێكی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەژێر هەژمونی سەربازی و ئابوری ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپدان ، پێدەچێت رۆژهەڵاتی ناوەراست لەژێرهەژمونی ئابوریی و ئەمنی ئەمریكا بێتە دەرەوە و روو لە روسیا و ڤلادمێر پۆتین بكات.

ئێستا ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، بەرسەردانێك لە رۆژهەڵاتی ناوەراستە  وابریارە سەردانی زۆرترین وڵاتی ناوچەكە بكات، و بەپێی زانیاریەكان ئەم سەردانە بەگرنگترین سەردانی  پۆتین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دادەنرێت، لەرووی ئابوری و سەربازیەوە.

یەكەم سەردانی ڤلادمێر پۆتین بۆ سعودیە بوو، هەرچەندە عەرەبستانی سعودیە هاوپەیمانی سەربازی و ئابوری ئەمریكایە، بەڵام هەماهەنگیەكی گەورەیان لەگەڵ روسیا دروستكردووە و  توانیوایانە لەسەر چەند پرسێكی گرنگ لێكتێگەیشتنیان هەبێت.

رێككەوتنەكانی سعودیە و روسیا
روسیا و سعودیا لەسەر پرسی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە رێككەوتن و لێكتێگەیشتیان دروستكردوە،  لەسەر دروستكردنی چەند پردێكی پەیوەندی سەربازی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا زیاتر لەروی سەربازی و هەواڵگریەوە لەیەكتر نزیك ببنەوە.

لەلایەكی تریشەوە لەسەر ئەوە رێككەوتون قەبارەیی بازرگانی نێوانیان بۆ %15 زیاتر بكەن و قەبارەی خەمڵێنراوی پارەی نێوانیان كە ساڵانە زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلارە زیاتر بكەن بۆ زیاتر لە 70 ملۆن دۆلار.

گەشەی ئابوری سعودیە و روسیا بۆ %15 بەرزدەبێتەوە

لەرووی هەناردەی نەوتەوە روسیا و سعودیە  هەماهەنگی زیاتر لە پرسی هەناردەی نەوتتدا رێككەوتون كە هەردوو لا بەشێوەیەكی سیستماتیكی %7 هەناردەنی نەوتەكەیان بەرزتر بكەنوە، ئەوەش جۆرێك لە نرخی نەوت لە جیهاندا گۆرانكاری دروست دەكات.

هەروەها گفتوگۆی چردەرباەری دۆخی لیبیا و چەكدارە حوسیەكان وئاڵۆزیەكانی سعودیە و هێزەكانی دراوسێكراوە بۆئەوەی تارادەیەك لە چارەسەری كۆتایی نزیك ببنەوە.

لەلایەكی تریشەوە قەبارەی كرین و هاوردەی چەكی روسی بۆ سعودیا قۆناغی نوێیی بەخۆیەوە بینی و بەپێی رێككەوتنی نێوانیان بریارە سعودیە  بریی زیاتر لە 7 ملیۆن دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی لە روسیا بكرێت.

قەبارەی كرینی كەلوپەلی سەربازی روسی لەلایەن سعودیەوە زۆر بەرزدەبێتەوە

چاودێران دەڵێن سەردانی  ڤلادمێر پۆتین بۆ سعویە، وەك دەهێنانی سەرینی ژێرسەری دۆناڵد ترەمپە بۆ ژێر پێكانی پۆتین،  بەهێزبونی روسیا لە سعودیە واتە كەوتنی كابینەی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەبەرامبەر پۆتیندا.

میکایل ئێس سمس مامۆستای زانكۆ لەبارەی سەردانەكەی ڤلادمێر پۆتین بۆ سعودیە دەڵێت ئەم سەردانە وەك كۆتاییەك وایە بۆئەمریكا لە سعودیە و چەند ناوچەیەكی دیكەی ستراتیژی نەوتی، ئەوەش بۆ ئەمریكا زۆر خراپە.
سەردانی پۆتین بۆسعودیە وەك كۆتایی ئەمریكایە لەو وڵاتە

پێدەچێت سەردانەكەی پۆتین بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كە هاوپیشە و هاوپەیمانی ئەمریكان لە ناوچەكەدا  ببێتە هۆی پێچەوانەبوونەوەی خواستی نزیكبونەوەی ئەو وڵاتانە لە ئەمریكا

دۆخی كورد لە سوریا و هەڵوێستەكانی ترەمپ
دوای دەسپێكدرنی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و دروستبونی گۆرانكاری لە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەسوریا و كورد لە ناوچەكەدا، هەروەها سوربونی ئەمریكا لەسەر كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، بەردەوامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی روسیا دووبارە هەژموننی خۆی لە سوریا بەتەواوەتی بچەسپێنێت.

لینزی گرانهام گەورە سیناتۆری ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا دەڵێت" ئەوە كارێكی زۆر هەڵەیە كە دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی دەدات چونكە هەم رێگە خۆشكەرە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە و هەروەها بەهێزبونی ئێران لە سوریا و رێگەخۆشكەرێكی باشە بۆ ئەوەی روسیا بەتەواوەتی كۆنترۆڵی سوریا بكات."

ترەمپ هەڵەیەكی گەورەدەكات ئەگەر لەسوریا بەتەواوەتی بكشێتەوە

میکایل ئێس سمس، مامۆستایزانكۆ  پرۆفیسۆرە لە زانکۆی جۆنس هۆپکینس بۆ زانستەکانی ئاسایشی جیهانی، دەڵێت" لە ئێستادا جڵەوی گۆڕانکاریەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا کەوەتەوە دەستی روسیا".

سمس لەبارەی لەشكركێش توركیا بۆسەر سوریا دەڵێت پوتین ویستویەتی فشاربخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی كارێك بكات هێزە كوردیەكان خۆیان ناچار ببن پەنا بۆ حكومەتەكەی بەشار ئەسەد روسیا ببەن، بۆ ئەوەی ئەوان لەبری كورد رووبەرووی توركیا ببنەوە.

سمس دەشڵێت بەشێك لەپلانەكەی ڤلادمێر پۆتین لە پرسی گەرانەوەی سوریا بۆ ناوچە كوردیەكان بریتییە لەوەی كە  توركیا بكەوێتە تەڵەیەكی نێودەوڵەتیەوەو هێرشبكاتە سەر سوریا، بەم پێیەش ئەورو پا و ئەمریكا بەتەواوەتی نیگەران دەبن لە توركیا،  هەموو لایەك قبوڵی سیاسەتی گەرانەوەی سوریا بۆ ناوچە كوردیەكان دەكەن، گەرانەوەی هێزەكانی ئەسەدیش بۆ ئەو ناوچانە واتە گەرانەوەی هێزی روسیا بۆ تەواوی سوریا.

لەلایەكی تریشەوە ئەمریكا لەگەڵ ئێران لە ناكۆكی گەورەدایە لە رووی سەربازی و ئابوریەوە ئەوەش بوەتە رێگەخۆشگەرێكی گەوەر بۆ ئەوەی روسیا بەتەواوەتی بتێوانێت لەناوچەكەدا رۆڵێكی گەورەتری هەبێت، چونكە ئەمریكا و ئێران لە هەموو روویەكەوە دەروازەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ یەكتردا داخستوە، ئەوەش بەقازانجی روسیا شكاوەتەوە، دەروازەیەكی گەوەرەیە بۆ ئەوەی پۆتین بتوانێت لەناوچەكەدا كێشمەكێشی سیاسی و سەربازی بكات.

پێدەچێت ئەمركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لەسایەی سیاسەت و تویتەكانی دۆناڵد ترەمپدا پاشەكشەی گەورە بەخۆیەوە ببینێت و جارێكی تر رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ ئەمریكا جێگای سەقامگێری تەواوەتی نەبێت، كێشەی گەورە بۆ سوپای ئەمریكا لە ناوچەكەدا دورست ببێت.

پێدەچێت بەهۆی سیاسەتەكانی ترەمپەوە ئەمریكا لە ناوچەكە توشی شكست ببێت

سەرەرای نارەزاییەكانی كۆشكی سپی و كۆنگرێس و سیاسیەكانی ئەمریكا دەربارەی كشانەوەی هێزی ئەمریكی لە سوریا بەڵام دۆناڵد ترەمپ سورە لەسەر كشانەویە هێزەكانیان و پێی وایە ئەوە هەڵەی ئۆباما بووە كە لەسوریا و هێراق ئەمریكا توشی شكست بووە.

ئەو كێشمەكێشە ساسیەیەی ناوخۆی ئەمریكا لەبارەی رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەتی عێراق و سوریا هۆكارێكە بۆ ئەوەی روسیا بتوانیت پشتیوانی ناوچەكە بەدەست بهێنێت و ڤلادمێر پۆتین وەك ئیمپراتۆری نوێیی رۆژهەڵاتی ناوەراست خۆیی نمایش بكات.

بەشێك لەمیدا جیهانیەكان باس لەوەدەكەن ئەگەر ئەمریكا لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەردەوام بێت، بەتەواوەتی فەرشی سوری ناوچەكە رادەستی ڤلادمێر پۆتین دەكرێت، و ناوچەكە بۆ روسیا بە تەنها دەمێنێتەوە و ئەمریكا ناوتوانێت جێ پەنجە ئابوریەكانی لە ناوچەكە بهێڵێتەوە.

لەشیكاریەكی كەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریكادا دەربارەی بەهێزبونی هەژمونی روسیا لە سوریادا هاتوە، لەبەر ئەوەی ئەمریكا دۆستەكانی جێدەهێڵێت، هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كەم دەكەنەوە، متمانەی وڵاتانی ناوچەكە بە ئەمریكا نەماوە و بۆ پەیداكردنی پشتیوانی بەهێز وڵاتان روو لە روسیا دەكەن.

ئەگەر ئەمریكا بەردەوامبێت لە جێهێشتنی دۆستەكانی متمانە لەدەستدەدات

لەبەرامبەریشدا روسیا بۆ بەهێزبونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا، دەیەوێت ئاراستەی ئابوری و سەربازی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست روو لە مۆسكۆ بكات، ئەوەش وادەكات ئەمریكا لە ناوچەكەدا لاوەز ببێت.

هەرچەندە ئەمریكا سەد ساڵە كار بۆ پاراستنی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكات بۆ دەرهێنانی لە ژێر ركێف و هەیمەنەی روسیاد، بەڵام پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ هەموو هەوڵەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بەفیرۆبدات و واشنتن بخاتە سەر سفرەی بەتاڵ.