ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:04 - 19/10/2019

چارەنوسی ئەردۆگان چیی لێدێت؟‌

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی كۆماری توركیا پێدەچێت كورسی دەسەڵات بەشێوەیەكی زۆر خراپ لەدەست بدات و توشی گرفتی نێودەوڵەتی و نێوخۆی گەورە ببێت، ئەوەش تەنها بۆ خودی ئەردۆگان نییە بەڵكو  توركیاشی توشی كێشەی گەورە كردووە.

پسپۆرانی نێودەوڵەتی و نێوخۆی توركیا، پێیان وایە تەمەنی حوكومرانی رەجەب تەیب ئەردگۆگان لە كۆتای نیزیك بوەتەوە و لە دوو ساڵی داهاتوو دا تەواوی دەستەڵاتەكانی لەدەست دەدات و پارتەكەشی توشی شكیتی گەورە دەبێتەوە.

كێشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگان چییە؟
لەدوو ساڵی رابردوودا ئەردۆگان وەك سەرۆكی توركیا هەم خۆی و هەم پارتەكەی و وڵاتەكەشی لە كۆمەڵێك كێشەی نێوخۆی و دەرەكیدا تێوەگلاندووە، كەوایكردووە لەناوخۆ و لەدەرەوەشدا توشی رووبەروو بونەوەو سزای زۆر قورس ببێتەوە، ئەوەش وادەكات ئەردۆگان لە كۆتایی  عهرشی دەسەڵاتەكەی نزیك بكاتەوە.
كێشە ناوخۆیەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگان چین؟
ئێستا لەناوخۆی توركیا ئەردۆگان توشی شكستی گەورە بوەتەوە لەلایەك رێژەی دەنگەگانی بەبەراورد بە هەڵبژاردنی پێشو دابەزینی زۆر گەورەی بەخۆوە بینیوە بوە هۆی ئەوەی چەند ناوچەیەكی ستراتیژی لە توركیا وەك ئەستەنبوڵ لەدەست بدات، پارتی جەهەپەی ركابەری بە هاودەنگی لەگەڵ كورد سەركەوێت بەسەریدا
لەلایەكی تریشەوە بەهۆی سیاسەتە تاكرەویەكەیەوە لەناو پارتەكەیدا بەشێكی زۆر لەهاوڕێكانی لەدەستدا و جیابونەوە، ئەو هاورێ و هاوكارە نزیكانەی كە رۆژگارێك پێی دەوتن براگەورە،لێی دوركەوتنەوە و پارتێكی نوێیان دروست كرد، ئەوەش هۆكارێكی گەورەیە كە پێدەچێت ئەردۆگان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا كەمترین رێژەی دەنگ بەدەست بهێنێت.
ئێستا لەپرسی هەڵبژاردنەكان لە توركیادا هیچ پارتێك ئامادەنییە هاوبەشی لەگەڵ بكات وهاوپەیمانی لەگەڵ ببەستێت، چونكە هەرپارتێك لە ئەردۆگان و ئاك پارتی نزیك ببێتەوە زیاتر لەدەسەڵات و حكومەت و خەڵك دوردەكەوێتەوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆگانەوەیە لەو وڵاتەدا.
حسێن كاچماس ئەندامپ پەرلەمانی توركیا لە فراكسیۆنی هەدەپە دەربارەی سیاسەتەكانی ئەردۆگان بۆپەیسەر دوا و وتی:"ئێستا ئەردۆگان هیچی بەدەستەوە نەماوە، لە لایەن هەموو پارت و خەڵكی توركیاوە زۆرترین هاوسۆزی و پشتیوانی لەدەستداوە و لەهەڵبژاردنی داهاتوودا هەرگیز نابێتە خاوەنی ئەو دەنگانەی كە لەهەڵبژاردنی ئەم جارەدا بەدەستی هێنا، هەچەندە بەشێكی زۆر لەدەنگەگانی ئەردۆگان ساختەن و باوەر پێكراو نین.
كاچمەس وتیشی ئێستا توركیا بۆ ئەردۆگان وەك دۆزەخێكی لێهاتوە، هەرچی دەكات ناتوانێت لەرو كڵپەی ئەو ئاگرەی خۆی بۆ وڵاتەكەی و خۆی دروستی كردووە لابدات، چونكە توركیای لە قۆناغی دیموكراسیەوە گۆریوە بۆ دیكتاتۆری و تاكرەوی، لەراستیدا لەناو خێزانەكەی خۆشیدا توشی نائومێدی و بێهیوای بووە.
حسێن كاچمەس وتیشی لە ئێستادا ئەردۆگان بۆ توركیا هیچی پێنییە، تادێت كێشە و گرفتی زیاتر رووبەرووی وڵات دەكاتەوە و دەیەوێت بەهێرشەقێزەونەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان رووی رەشی خۆی سپی بكاتەوە، هەرچەندە ئەم كردارەی توركیای توشی كێژاوێكی زۆر گەورە كردووە و ئێستا دراوی توركی لەهەرە بێبەهاترین دراوەكانی جیهانە.

 لەسەر بەردەوامی سیاسەتەكانی ئەردۆگان ،بەشێك لە گەورە بەرپرسان و شرۆڤەكاران پێیان وایە ئەردۆگان دەكوژرێت و توشی تیرۆر دەبێت
 لەوبارەیەوە ئیسلام محەمەد جانبەكلی رۆژنامەنوس و كەسسایەتی سیاسی تورك دەڵێت ئەگەر بەردەوام بێت لە سیاسەتەكانی ئێستای بێگومان دەكوژرێت و كۆتای بەعەرشی سیاسی و ئابوریەكەی دێت
جانبەكلی دەشڵێت: هەموو ئەو سەرۆكانەی توركیا كە وەك ئەردۆكان بیریانكردوەتەوە و سیاسەتیان كردووە كوژراون و كۆتایی بەدەسەڵاتەكەیان هاتووە وەك ژەنەراڵ شەرەف بەتلیس و موحسین یازجی ئۆغلو كە لە 2009 كورژرا

كێشە دەرەكیەكانی توركیا  كامانەن؟
توركیا بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆگانەوە لەتۆپەڵیك كێشەی گەورە گرمۆڵە بووە، بەئاسانیش ناتوانێت  دەربازیی ببێت لەوكێشانە، چونكە رەگی كێشەكان  گەیشتونەتە ئەو پەری دونیا و ئێستا ئەوروپا و ئەمریكا بونەتە هێزی چاودێری توند لەسەر ئەنكەرە و ئەردۆگان كەپێدەچێت لە ئانوساتتدا  مەنجەڵەكە بەسەر ئەردۆگاندا قڵپ بكرێتەوە.

ئەوەش لەبەر ئەوەیە كەلەرووی نێودەوڵەتیەوە نەیتوانیوە كردەیەكی وەها بكات خۆی لەگەڵ هاوكێشە سیاسی و ئابوری و سەربازیەكانی ناوچەكە و جیهاندا بگونجێنێت  نزیك ببێتەوە لە دروستكردنی گروپی هەماهەنگی جیهانی بۆ پشتیوانی توركیا، لەبری ئەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت دژایەتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە
كێشەكانی ئەردۆگان و ئەوروپا
هەركاتێك  ئەرۆدۆگان دەیەوێت كارێك بكات و ئەورپیەكان بێدەنگ بن بەرامبەر ئەو كارەیی هەرەشیە كردنەوەی دەروازەكانی وڵاتەكەی بۆ پەنابەران دەكات بۆئەوەی لێشاوی پەنابەران روو لە ئەوروپا بكات، بەڵام پێدەچێت ئەم جارە ئەوروپیەكان لەم هەرەشەیەی ئەردۆگان نەترسن و سزای قورس بەسەر توركیا و ئەردۆگاندا بسەپێنێن.

لەبەرامبەر هێرشەكانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و هەرەوەها خراپی دۆخی مافی مرۆڤ لەتوركیا و كوشتن  بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ و كردەوەی خراپی سەربازی و پشتیوانی كردنی گروپە توندەروەكان زیاتر لە 28 وڵاتی ئەوروپی دژی ئەردۆگان وەستاونەتەوە و بریارە هاوكاریە دارایی و سەربازیەكانیان بۆ توركیا رابرگن

لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان وڵاتەزلهێزەكانی ئەورپا بەتایبەتی ئەڵمانیا و بەرتانیا و فەرەنسا بەتوندی دژی توركیا وەستاونەتەوە و وابریارە فرۆشتنی چەك و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ توركیادا رابگرن بۆ ئەوەی  توركیا دەستدرێژی زیاتر نەكاتە سەر سنوری وڵاتانی دراوسێی.
زانیاریەكان باس لەوەدەكەن كە ئەوروپا لەگەری تازەی هاوكاری بۆ رووبەرووبونەوەی پەنابەران و رێكخستنی گوزەرانی ئاوارەكان هیچ هاوكاریەك پێشكەشی توركیا ناكەن لەبەرامبەریشدا سزای قورسی ئەو وڵاتەدەدەن ئەگەر سنور بۆ پەنابەران بكاتەوە و مافی ئاوارەكان دابین نەكات.
دۆكتۆر محەمەد شەریف مامۆستای زانكۆی ئێگزیتەر لە بەریتانیا لەبارەی كێشەكانی نێوان توركیا و ئەوروپا بەپەیسەری راگەیاند بەهۆی ئەوەی توركیا دەستدرێژی دەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و هێزێكی زۆر بەكار دەهێنێت بۆ كوشتن و برینی كورد لە سوریا و هەروەها دەیەوێت خاكی كوردستان داگیر بكات ئەوروپا زنجیەرەكی  سزای قورسی دەدات كە دەبێتە هۆی تێكچونی ئابوریی ئەو وڵاتە.
وتیشی ئێستا توركیا بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی ئەردۆگانەوە  رویەكی ناشرینی لەلای ئەوروپیەكان هەیە و تەواوی ئەوروپا رووبەرووی  ستەم  زۆرداریەكانی  ئەردۆگان دەبێتەوە بۆ ئەوەی نەتوانێت لەسیایەتی هەڵەی خۆی بەردەوام بێت.
وتیشی لەتەواوی ئەوروپا لۆبیەكی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی گەشتكردن بۆ توركیا كەم بكرێتەوە، ئەوشە بۆ ئەوەی ئابوریی توركیا بروخێنرێت، ئەوەش وادەكات توركیا بچێتە قۆناغێكی خراپی ئابوریەوە.
 محەمەد شەریف وتیشی  ئێستا  لە یەكێتی ئەوروپا زنجیرەیەك كۆبونەوەی گەورە دژی توركیا هەیە كە دەیانەوێت ئەوروپا لە هەموو روویەكەوە گۆشەگیر بكەن و سزای قورستری بدەن هەروەها بەبێ توركیاش پرسی ئاوارە و پەنابەران چارەسەر بكەن.
ئەمریكا و كێشەكانی توركیا
ئەمریكا و توركیا بەهۆی چەند پرسێكەوە كەوتونەتە كێشەی گەورەوە و ئەو وڵاتە كەوتوەتە بەر ژمارەیك هێرش و كوژمی سزای قورسی ئەمریكا بەهۆی ئەوەی توركیا لەسنوری سیاسی و سەربازی خۆی تێپەریی كردووە ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی ئەمریكا و توركیا نەتوانن پێكەوە لەسەر چەند پرسێك رێك بكەون و چارەسەری كێشەكانیان بكەن، كە پێدەچێت توركیا  و ئەردۆگان بەرەو كۆتایی بەرێت.
لەبارەی سیاسەتەكانی ئەمریكا دەربارەی توركیا  سیناتۆر چوك سوچمەر دەڵێت : توركیا لەبەر ئەوەی كەوتوەتە بەر سیاسەتی تاكرەوی ئەردۆگانەوە پێدەچێت توركا لە كۆتای نزیك ببێتەوە ئێمە لە ئەنجومەن هەموو هەوڵێك دەدەین باج و سزا بەسەر ئەردۆگان وتوركیادا بسەپێنێن، ئەوەش سزایەكی گەورە بۆ سەر توركیا دروست كەكات  لە هاوكێشەی سیاسی ناوچەكە دوری دەخاتەوە.
ئێمە نامانەوێت ئەردۆگان پێگەی بەهێز ببێت، لەبەر ئەوش كار بۆ ئەوەدەكەین كە  ئەردۆگان نەتوانێت پێگەیەكی بەهێزی لەناوخۆ و دەروەی وڵاتەكەیدا هەبێت ، لەراستیدا ئەگەر لەسەر سیاسەتی ئێستای بەردەوام بێت توشی كەوتنی یەك جارەكی دەبێت  لە ئاندەی ئەو وڵاتەدا جێگەی نامێنێت
كێشەكانی توركیا و ئەمریكا چۆنن و چین؟
یەكەم: كێشەی سەربازی
كاتێك توركیا بریاری كرینی سیستمی بەرگری ئێس چوارسەدی دا و بەتەواوەتی توانی سیستمەكە بكرێت، كەوتە بەر لێشاوی رەخنەو ئیهانەكانی ئەمریكاوە هەر لەسەر ئەو پرسەش بریاریدا مامەڵەی فرۆكەی ئێف 35 لەگەڵ توریكا هەڵسپارێت چونكە ئەو سیستمەی كە توركیا كریویەتی كێشەیكی گەورە بۆ ئەمریكا دروست دەكات.
دووەم: كێشەی قەشە ئەمریكیەكە
كاتێك توركیا بەتۆمەتی تیرۆر و پشتیوانی هێزەدەرەكیەكان قەشەیەكی ئەمریكی دەستگیركرد ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە توركیا و ئەمریكا بچنە ئاڵۆزیەكی زۆرەوە و سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە چەندین قسەی گرنگی كردوو ژمارەیەك سزای بەسەر توركیادا سەپاند، لەراستیدا بەشێكی زۆری كێشەكانی ئەمریكا و توركیا بەهۆی دەستگیركردنی ئەو قەشەیە یە بوو.
سێیەم: هێرش كردنە سەر رۆژئاوای كوردستان
كاتێك توركیا هێرشی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەمریكا بەدوو شێوە دەنگی نارەزایی لێبەرز بوویەوە، دەنگێگ لە ناوخۆی حكومەتی ئەمریكا و دەنگێگ لە ناو سیناتۆر و هاوسۆزەكانی كورد دژی توركیا بەرزبویەوە بوە هۆی ئەوەی دووبارە ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا هێندەی تر ئاڵۆزتر ببێت و ئەمریكا سزای زاتر بەسەر  توركیادا بسەپێنێت.
ئاڵۆزیەكانی ئەمریكا و توركیا گەیشتوەتە رادەیەك كە دۆناڵدترەمپ سزای قورسی بەسەر سێبەرپرسی ئەمریكادا بسەپێنێت و نامەی نیگەرانی بگەیەنێتە سەرۆكی ئەمریكا و چەند جارێك بە گەمژە ناوی ببات.
پێدەچێت لەژێر سایەی سیاسەت و سێبەری سیایەتە تاكرەوەكانی رەجەب تەیبوب ئەردۆگاندا كورد  توركیا توشی شكستێكی گەورە ببێتەوە و ئەردۆگان لەكایەی سیاسی ئەمریكا و توركیا دا هیچ پێگەیەكی نەمێنێت.
بەشێك لەسیناتۆر و سەركردەكانی ئەمریكا زۆر نیگەران لە كەسایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان وئەوەش دەكاتە ئەوەی كە ئەمریكا كاری جدی بۆ لاواز كردنی دەسەڵاتی ئەردۆگان بكەن.
بەپێیی بۆچونەكان رەجەب تەیب ئەردۆگان توشی كێشەی گەورە بوەتەوە و لە ناوخۆ ولەدەروەدا هەوڵێ تەواو هەیە بۆ ئەوەی ئەردۆگان لەسەر كارەكەی نەمێنێت و هێندەی تر توركیا بەلارێدا نەبات.