ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

09:11 - 26/10/2019

دوو ڕۆژە لە عێراق چی ڕوو دەدات؟‌

دوو ڕۆژە خۆپیشاندان لە چەند شارێكی  عێراق بەردەوامە، وا پێدەخاتە ڕۆژی سێیەمەوە و  لەو ماوەیەشدا 63خۆپیشاندەر بەهۆكاری جیا جیا لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون و زیاتر لە دوو هەزار 500 كەسیش بریندار بوون.

تەنها لە دوو رۆژدا63 خۆپیشاندەر كوژراون
زیاتر لە دوو هەفتە لە تەواوی شارەكانی عێراق ئامادەكاریی تەواو دەكرا بۆ ئەوی ئێوارەی ڕۆژی 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی عێراقدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی دۆخی ڕۆژئاوی كوردستان و هێرشەكانی توركاوە،شەقامی عێراقی بێدەنگی بەخۆیەوە بینی .

سەرئەنجام سەرلەبەیانی 25ی ئۆكتۆبەر،  ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكان لە مەیدان ئازادی بەغداد دەستی پێكرد وتا دەهات خۆپیشاندانەكان گەورە تر دەبوون، شارەكانی تریش دەستیان بەخۆپیشاندان دەكرد.
ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی دەستیپێكرد
بەپتا پەیتا لە شارەكانی دیكەی عێراقیش خۆپیشاندان دەستی پێكرد، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە 11 گەورە شاری عێراق خۆپیشاندان دەستی پێكردوو تائێستاش لەچەند شارێك خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە.

لە چەند شار خۆپیشاندان كرا؟

خۆپیشاندانەكان 11 شاری گەورەی عێراقی  گرتەوە كە زۆربەیان شێعە نشینن.


یەكەم: خۆپیشاندان لە بەغداد  لە مەیدان تەحریر لە كاتژمێر 10ی بەیانی  رۆژی هەینی دەست پێكرد
دووەم: خۆپیشاندان لە كەربەلا  لە فلكەی تەربییە لە كاتژمێر سێیی ئێوارە دەستی پێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.


سێیەم:پارێزگای زیقاڕ  لە فلكەی ئەل حبو وی لە كاتژمێر سێیی ئێوارە و تائێستاش بەردەوامە.

چوارەم: پارێزگای بابا لە مەیدان ئازادی لە كاتژمێر سێی ئێوارە و تا ئێستاش بەردەوامە.


پێنجەم:بەسرە لە مەیدان ئەم ئل بورم لە كاتژمێر سێی ئێوارە و تائێستاش بەردەوامە؟
شەشەم: پارێزگای میسان نزیك نەخۆشخانەی زەهراوی لە كاتژمێر چواری ئێوارە.


حەوتەم: پارێزگای كوت لە شەقامی نەسیج  كاتژمێر چواری ئێوارەو تا ئێستاش بەردەوامە.
هەشتەم:لە پارێزگای سەماوە لە نزیك نەخۆشخانەی ئەهیلی  كاتژمێر سێی ئێوارە و تا ئێستاش بەردەوامە


نۆیەم:پارێزگای دیوانیە لە نزیك بینای پارێزگار لە كاتژمێر  سێی ئێوارە و تا ئێستاش بەردەوامە
دەیەم: پارێزگای دیالە لە نزیك ئەنجومەنی پارێزگا و لە كاتژمێر سێیی ئێوارە


یانزە: پارێزگای نەجەف نزیك پردی شۆرش لە كاتژمێر سێی ئێوارە و تا ئێستاش بەردەوامە


خۆپیشاندەران داوی چیی دەكەن؟
هەر لەسەرەتای  دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكاندا خۆپیشاندەران دروشمی گۆرینی دەسەڵات و لابردنی چەند بەرپرسێك و چارەسەر كردنی كێشە سەرەتایی و بنەرەتیەكانیان دەكرد.
بەشێك لە خۆپیشاندەران دروشمیان دژی حكومەت بەرزدەكردەوە كە پێویستە ئەم حكومەتە دەست لەكار بكێشێتەوە و گەندەڵكاران بەسزای خۆیان بگەیەنرێت و هەروەها داهاتی وڵات بەباشی  بەسەر خەڵكدا دابەش بكرێت.

خۆپیشاندەران داوای دەس لە كاركێشانەوەی بەرپرسانیان دەكرد
خۆپیشاندەران لەشارەكانی بەغداد و شارەكانی داوای چاكسازی ڕیشەیی و هەروەها چارەسەر كردنی كێشەی ئاو كارەبا و پێداویستی ڕۆژانە و هەلی كار و دامەزراندنیان دەكرد.
پەیامی دەسەڵات بۆ خۆپیشاندەران:

دوای دەستپێكدرنی خۆپیشاندانەكان عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق زنجیرەیەك چاكسازی ڕاگەیاند كەبریتین لە.

یەكەم: كەم كردنەوەی موچەی پلە تایبەتمەندەكان تا ئاستی نییوە رێگری كردن لەو كەسانەی حكومەت بۆ دەوڵەمەند كردنی خۆیان بەكار دەهێنن.
دووەم: خزمەت كردنی هاوڵاتیان و رێگەدان بەدەنگی ئازاد لە ڕادەربڕین و ڕاگەیاندنی ئازاد


سێیەم: پێویستە سەرجەم ئەو هێزادەرەكیانەی لە عێراقدان بچنە دەرەوە.

چوارەم:وڵاتانی درواسێ ڕێز لە سەروەریەكانی عێراق بگرێت.


پێنجەم:ئەو خێزانانەی لە خوار هێڵی هەژاریەوە دەژن مانگانە 130 هەزار دیناریان دەدرێتێ.
شەشەم: هەلی كار لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت بۆ دەرچوانی زانكۆ دابین دەكەین.


حەوتەم: لێكۆڵینەوە لە سەرجەم ئەو بەپرسانە دەكەین كە دەستیان هەبوە لە كوشتنی خۆپیشاندەراندا.

لایەنەكان چی دەڵێن؟

هەر لەسەرەتای دەسپێكردنی خۆپیشاندانەكاندا لایەنە عێراقیەكان بۆچونی خۆیان دەربڕی و هەرلایەنێك بەشێوەیەك لەسەر خۆپیشاندانەكان لێدوانی دا

لەتازەترین لێدواندا موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕوتی سەدر وتی: خۆپیشاندانەكانی عێراق خۆرسكن و پێویستە ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی عێراق بگیردرێت  خەڵك لەبەر خراپی دۆخی ژیانیان هاتونەتە سەر شەقامەكان
دەس لەكار بكشێنەوە پێش ئەوەی دەربكرێن
وتیشی پێویستە هێزە ئەمنیەكان و هەموو لایەك دژی ئەو كەسانە بوەستنەوە كە تەقە لە خۆپیشاندەران دەكەن و دەیان كوژن و بەسزایی یاسایی بگەیەنرێن.
لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند: ئەوان نیگەرانن لە مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان بەرامبەر بەخۆپیشاندەران و پێویستە هێزەئەمنیەكان چەك بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەكار نەهێنن.

نیگەرانین لە مامەڵەی خراپی حكومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران
وتیشی ئەوان نیگەرانن لەو ژمارە زۆرەی كوژراو بریندارانەی كە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانەوە كوژراون و پێویستە  حكومەتی عێراق دەست هەڵگرێت لە كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی

لەلایەكی تریشەوە دادگای باڵای عێراق پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیی و ڕایگەیاند:ئەوان پشگیری داواكاری خۆپیشانداندەران دەكەن و بەمافی ڕەوای خۆیان دەزانن كەبێنە سەر جادەو داوای مافی خۆیان بكەن.

دادگا دەشڵێت: پێویستە خۆپیشاندەران بە سوك سەیر نەكرێن و هێزەئەمنیەكان زەبرو زۆر و كوشتن بەكار نەهێنن و دژی خۆپیشاندەران نەوەستنەوە.
خۆپیشاندەران داوای مافی خۆیان دەكەن

 لەلایەكی تریشەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە، چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێندرابێت و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و دیوانییەش  لەکارەکانیان دوورخرانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەئەمنییەکان پارێزگاریان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهیچ شێوەیەک چەک دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهاتووە، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێک کەس خۆپیشاندانەکانیان

بەکارهێناوە بۆ ئەوەی تەقەی راستەوخۆ لە هێزەئەمنییەکان بکەن، کە بەهۆیەشەوە چەند کارمەندێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

هێزی دەمامكدار پەلاماری خۆپیشاندەران دەدات

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەندێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانانی بارەگا حزبییەکان کوژراون.
پەرلەمان چی دەڵێت؟
لەسەر خۆپیشاندانەكان پەرلەمانی عێراق بڕیاری كۆبونەوەی تایبەتی دەركرد بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی ئەندام پەرلەمانەكانەوە نەتوانرا كۆبونەوەكەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، تا ئێستاش هیچ هەڵوێستێكی ڕەسمی  نەبووە چ بە باش چ بەخراپ

چەند كەس بونە قوربانی؟
بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەتەواوی شارەكانی عێراق بەپێێ  راگەیاندنی  كۆمسیۆنی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ تا ئێستا63 خۆپیشاندەر كوژراون ،ودوو هەزار  500 خۆپیشاندەریش بریندار بوون.

تا ئێستا 63 كەس كوژراون و دوو هەزار و 500 خۆپیشاندەر بریندار بوون
ئایا خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن؟
خۆپیشاندانەكانی عێراق پێی ناوەتە ڕۆژیی دووەمەوە، بەپێیی زانیاریەكان هەرچەندە حكومەت هێزێكی زۆر لەو ناوچانە كۆكردوەتەوە كە خۆپیشاندان تێیدا بەردەوامە بەڵام هاوڵاتیان دڵنیایی دەدەن كە خۆپیشاندان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان بەدەوام دەبێت و خۆیان دەڵێت هیچ هێزێك نییە بیانوەستێنێت تا ئەو كاتی كە مافەكانیان بەدی دێتز
تا نەگەین بە مافەكانمان بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان
كێ خۆپیشاندەران دەكوژێت؟
هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە حكومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو فەرمانیان داوە بە هەموو هێزەكانیان بەهیچ شێوەیەك توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكار نەهێنێت.
بەڵام لە زۆر شوێن هێزەكانی پۆلیس و هێزەی چالاكیە مەدەنیەكان رووبەرووی خۆپیشاندەران بونەتەوە و     چەندین خۆپیشاندەر كوژراون و بەخراپترین شێوە لێیان دراوە بریندار كراون.
هێزە عێراقیەكان مامەڵەی خراپ لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكەن
لەلایەكی تریشەوە بەشێك لە بەرپرسانی عێراق باس لەوەدەكەن كە لە چەند شوێنێك هێزی دەمامكدار هەبووە و تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە و كەسیش نازانێت ئەو هێزانە سەر بە چ لایەنێكن.
هێزی دەمامكدار خۆپیشاندەران دەكوژێت
لەبەسرە و كوت و زیقاڕ و چەند پارێزگایەكی تریش هێزی دەمامكدار لەدوورەوە تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە، لە لایەكی تریشەوە هێزەكانی حكومەت بەبەرچاو میدیاكانەوە ئۆتۆمبێلەكانیان خەڵك دەشێلێت و بە توندی هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندەران.
هێزە ئەمنیەكان مامەڵەی خراپ لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكەن
لەلایەكی تریشەوە تۆری عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەیگەیەنێت لە سەرجەم شارەكانی عێراق هێزەكانی حكومەت زۆر بەخراپی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندان دەكرێت، لە خۆپیشاندان دەدرێت، گازی فرمێسك ڕێژ بەكار دەهێنرێت، هەروەها مامەڵەی خراپ لەگەڵ خەڵك و بەتەمەن و منداڵاندا دەكرێت.
بەپێێ پێشبینی و رووماڵی میدیا عێراقیەكان بێت خۆپیشاندانەكان بەردەوام دەبن و ژمارەی كوژراو بریندارەكانیش روو لە زیاد بوون دەكات و حكومەتی نوێی عێراقیش كار بۆ ئەوەدەكات چاك سازی بكات و خۆپیشاندانەكان بێدەنگ بكات بەڵام ناتوانێت لەو كارەی بەردەوام بێت