07:28 - 28/10/2019
دۆخى عێراق به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت؟
سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌ر، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌شه‌قامه‌وه بۆیه‌كه‌م جار كابینه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى راوه‌شاند، خۆپیشاندانه‌كانى سه‌ره‌تاى مانگ زۆرتر سیماى خۆرسكانه‌ى پێوه‌دیاربوو، هیچ حزبێكیش به ئاشكرا هه‌ڵوێستى خۆى بۆ پشتیوانیكردنى رانه‌گه‌یاند، یادى ئیمام حسێن بۆ چه‌ند رۆژێك ئاوێكى كرد به‌و ئاگره‌دا كه سه‌رووى ١٠٠ كه‌سى تێداكوژرا. به‌ڵام هه‌ینى رابردوو بوومه‌له‌رزه‌ى گه‌وره‌تر له حكومه‌تیدا، خۆپیشاندانه‌كان گه‌وره‌ترو توڕه‌تریش بوون. قوربانییه‌كانیش بۆ چه‌ند هێنده هه‌ڵكشان.
ته‌راتێنى ئه‌جێنداكان
خۆپیشاندانه‌كان دروشم و داواكارى ره‌وایان هه‌یه، پاڵنه‌رى گه‌وره‌ى ته‌قینه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان بێكارى، گه‌نده‌ڵى، نه‌بوونى دادپه‌روه‌رى و خزمه‌تگوزاریى و دیارنه‌بوونى ئه‌نجامى كارى یه‌ك ساڵه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ته. به‌ڵام گه‌ڕى دووه‌مى خۆپیشاندانه‌كان، ئاماژه‌كانى پێكدادانى ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانى سیاسى و ساغكردنه‌وه‌ى ناكۆكى لایه‌نه‌كان، هه‌ندێك خۆپیشاندانه‌كانى له‌سه‌ر سكه‌ى خۆى لادا، هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆ بڵاوه‌پێكردنى ده‌ستكراوه‌تربوو، پۆلیسى گۆڕیى به دژه‌تیرۆر و پارێزگاره‌كانیش ده‌ستكراوه‌كران، بۆ كۆنتڕۆڵكردنى دۆخه‌كه.
دۆخه‌كه به‌ره‌وكوێ مل ده‌نێت؟
چه‌ندسیناریۆیه‌ك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسی‌دا هێشتا ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه، ره‌نگه دیمه‌نى قۆناغى داهاتوو، دیسانه‌وه له مه‌تبه‌خى شیعه‌كانه‌وه ئاماده‌بكرێت، ئه‌وانیش به‌ده‌ورى چه‌ند سیناریۆیه‌كدا ده‌خولێنه‌وه. رۆشتنى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و كابینه‌ى وه‌زارى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت، مانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و رۆیشتنى به‌شێك له وه‌زیره‌كان، رۆیشتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى و سازكردنى كابینه‌یه‌كى دیكه، گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی و هەمواری دەستوور، کودەتا، ئه‌وانه هه‌مووى كۆمه‌ڵێك سیناریۆن، كه‌ئێستا یه‌كێكیان خزێندراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌ویش گۆڕانكارییه له وه‌زیره‌كان و مانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دیكه‌یه وه‌ك خۆى، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌نگاوه، ئاوى نه‌كردووه به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا، هه‌م شه‌قام پێى رازى نییه‌و هه‌م لایه‌نه شیعیه‌كان به‌شێكیان به‌كه‌مى ئه‌زانن و داواى رۆشتنى كۆى سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ن.
پاكتاوى حسابات
خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ئێستا ته‌نها كارتى فشارى خه‌ڵك نییه دژ به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو بارگاوییه به‌چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كى سیاسى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى، له‌ئه‌جێندا و خواستى تێكه‌ڵوپێكه‌ڵه‌وه ئاڵاوه، ئه‌وه‌ش دیمه‌نه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه.
ئاگرى نێوماڵى شیعه‌كان
ناكۆكى نێوماڵى شیعه‌كان به‌ته‌واوى له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى خه‌ڵكه‌وه ئاڵاوه، ئه‌وه‌ش هه‌م خواستى ره‌واى خۆپیشاندانه‌كانى ون كردووه، ئه‌م توندوتیژیییه‌كانى گه‌یاندووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار، نێوماڵى شیعه‌كان كه‌مجار ساف و بێگرێ بووه، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى شیعه‌كان هه‌بووبێت، ئه‌وان ناكۆكییه‌كانیان له‌پشتى په‌رده‌ناوه، ئێستا كه نه كورد، نه سوننه جوڵه‌ى دژ به ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و نه مه‌ترسى داعش ماوه، ئیدى ناكۆكییه‌كانى نێوماڵى شیعه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر رووناكى.
عه‌بادى و ره‌وته‌كه‌ى، (نه‌سر) كه نزیك له ئه‌مریكان، هه‌ر له رۆژى یه‌كه‌مه‌وه، خواستى زۆریان هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م كابینه‌یه، ئێستا زیاتریشیان ده‌وێت رۆیشتنى كۆى سیسته‌مه‌كه‌یان ده‌وێت، ره‌وتى حیكمه‌ى عه‌مار حه‌كیم پشتیوانى ئه‌م بۆچوونه ده‌كه‌ن، سه‌درییه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كابینه‌یان ناوێت و ترسیان هه‌یه مالیكى عه‌بادى له‌په‌نجه‌ره‌ى دیكه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شانۆى ده‌سه‌ڵات، هاوكات ناشیانه‌وێت عه‌بدولمه‌هدى لاببرێت كه ئه‌وان وه‌ك كوتله‌ى براوه پشتیوانی‌یان كرد، بەڵام ئەمڕۆ وەک چارەسەر سەدر داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی کرد. فه‌تح-ى هادى عامرى و ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكى، لایه‌نگرى سیاسه‌تى ئێرانن و تاران چى بخوازێت ئه‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ن، تارانیش له‌گه‌ڵ رۆیشتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى نییه، بۆیه ئه‌و دووانه بۆچوونى روونیان نییه‌و ته‌نك ده‌رده‌كه‌ون.
ناكۆكى لایه‌نه شیعییه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر شێوازى ئیداره‌دانى دۆخه‌كه نییه، ئه‌وان ناكۆكى گه‌وره‌ى ئه‌وان، له‌سه‌ر هێز و كێكى ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و گرووپانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه لایه‌نگرى ته‌واوى ئێرانن و هه‌ڵنه‌وه‌شاونه‌ته‌وه، وه‌ك عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، له ناكۆكى قوڵدان له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان، له‌و ناوچانه‌ى كه سه‌درییه‌كان زۆرینه‌ن په‌لامارى باره‌گانیان دراو چه‌ند كه‌سێكیان لێ كوژراو چه‌ندین خۆپیشانده‌ریش كوژران، عه‌بادى و مالیكى كه هه‌ردووكیان نه‌یارى حكومه‌تن، یه‌كێكیان له ئه‌مریكاو دووه‌میش فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرێت. فه‌تحى هادى عامرى ئه‌گه‌رچى زۆرینه‌ى هێزه‌كه‌ى تێكه‌ڵ به سوپا كردووه‌و پابه‌ند بووه به‌بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شده‌وه، به‌ڵام هێشتا لایه‌نگرى سه‌رسه‌ختى ئێرانه. هه‌رلایه‌كیان هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى زیاترى ده‌سه‌ڵات ده‌دات و ئێستا شه‌قام بووه‌ته گۆڕه‌پانى به‌ركه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان. له‌یه‌ك كاتدا خۆپیشانده‌ران ده‌چنه سه‌ر باره‌گاكانى عه‌سائیب و حیكمه‌و له‌ولاشه‌وه وێنه‌ى محەمەد باقر حه‌كیم-ی باوکی عەمار حەکیم ده‌دڕێنن. په‌یام دژى موقته‌دا ده‌ڵێنه‌وه‌و به‌رد له وێنه‌ى مالیكیش ده‌گرن.
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له گڕى شه‌قامدا
هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى دیكه كه له خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، ئاڵاوه هه‌ڵمه‌تى پێشوه‌ختى لایه‌نه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنى ٣٠ نیسان، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌موولایه‌ك چاره‌نووسسازه‌و هه‌رلایه‌ك هه‌وڵى بردنه‌وه‌ى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان ده‌دات. لایه‌نه‌كان خۆپیشاندانه‌كان به ده‌رفه‌تێكى باش ده‌زانن بۆئه‌وه‌ى له‌ئێستاوه تێشووى بانگه‌شه بخه‌ن، بۆیه‌ش هه‌ندێكیان دروشمى گه‌وره‌ى ناواقعییان هه‌یه بۆ پشتیوانى خۆپیشانده‌ران، وه‌ك پلانى مووچه بڕینه‌وه بۆ هه‌رتاكێك، له‌كاتێكدا حكومه‌ت خۆى گیرۆده‌ى كورتهێنان و قه‌رزه. ئه‌گه‌رچى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی رازى بووه پێدانى ده‌رماڵه‌ى هه‌ژارانه به‌و خێزانانه‌ى له‌خوار هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن.
هه‌وڵى چڕینى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر
ئه‌گه‌رچى جڵه‌وى شه‌قام تاڕاده‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ستى خۆپیشانده‌رانه‌وەیه و هێشتا فشاره زۆره‌كان شه‌قامى پێ چۆڵنه‌كردوون، به‌ڵام پێده‌چێت هێشتا سه‌رى په‌ته‌كه به‌ده‌ستى لایه‌نه‌كانه‌وه بێت، بۆیه‌ش له‌ژووره‌كانى خۆیان سه‌رقاڵى رێككه‌وتن و سه‌فقه‌ى دیكه‌ن، لایه‌نه‌كان هه‌ر لایه‌كیان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و گێژه‌ڵووكه‌ى هه‌ڵیكردووه به‌هۆى خۆپیشانده‌رانه‌وه، به كه‌مترین زیان لێى ده‌ربچن و زۆرترین ده‌ستكه‌وتیش بچڕن له‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه ده‌كرێن. ئه‌وه‌ش كۆسپێكى دیكه‌یه و دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه‌و خۆپیشاندانه‌كانى لێڵتر كردووه.
تاران و واشنتن
له‌گه‌ڵ درووستبوونى هه‌ر رووداوێكى كوت‌وپڕ، راسته‌وخۆ ناوى ئێران و ئه‌مریكا دێت و پرسیار له‌سه‌ر رۆڵى ئه‌وان درووستده‌بێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى هه‌یه به رۆڵ و كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ئه‌و دووڵاته له‌سه‌ر عێراق، به‌جۆرێك بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه كه عێراق، له تاران و واشتن-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌بۆچوونى تارانه ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ئێستاى پێ باش نییه، درووشمى سه‌ره‌كى خۆپیشاندانه‌كان دژ به‌ئێرانه. ئه‌گه‌رچى ئێرانییه‌كان ره‌نگه خواستى پاكتاوكردن یاخود گوێڕایه‌ڵتركردنى هه‌ندێك لایه‌نیان هه‌بێت له‌رێگه‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، به‌ڵام تاران مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و كۆتایى خۆپیشاندانه‌كانى مه‌به‌سته.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به ئه‌مریكایە، بۆچوونى فه‌رمى واشنتن، پشتیوانى و مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه، په‌یسه‌ر زانیارى سه‌باره‌ت به بۆچوونى فه‌رمى ئه‌مریكا هه‌یه، كه پێیان وایه له‌م قۆناغه كه‌س به‌قه‌د عادل عه‌بدولمه‌هدى گونجاو نییه، هاوكات ده‌یانه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌ن، كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ریكردووه، واشنتن پێی وایه عه‌بدولمه‌هدى له بڕیارداندا بوێره‌و پێویسته پشتیوانى بكرێت. هه‌رچى سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانه، سیاسه‌تى فه‌رمى ئه‌مریكا سه‌قامگیرى له‌عێراق مه‌به‌سته، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان و دروشمه‌كانیان زۆربه‌ى دژ به گروپه شیعییه چه‌كداره‌كان و نه‌یاره‌كانى ئه‌مریكایه، ئه‌مریكاش ئه‌مه‌ى پێ خراپ نییه‌و ره‌نگه خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بێت شه‌قامى عێراقى دژ به ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكان و گروپه لایه‌نگره‌كانى ئێران زیندووبكاته‌وه.
كۆتایى دیمه‌نه‌كه
روخانى حكومه‌ت، رۆشتنى كۆى سیسته‌مى سیاسى، گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى، گۆڕینى ده‌ستوور، هه‌موارى كابینه‌ی وه‌زارى، پرۆسه‌ى سیاسى له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌یه‌و پێناچێت نه‌خه‌ڵك قبوڵى مانه‌وه‌ى دۆخه‌كه بكات وه‌ك خۆى نه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى دۆخه‌كه كۆك بن، به‌ڵام دیارە حزبه‌كان ده‌ستیان بۆ لانى كه‌مى گۆڕانكارییه‌كان بردووه، ئه‌ویش هه‌موارى كابینه‌و گۆڕینى چه‌ند وه‌زیرێكه كه باس له پێنج وه‌زیر ده‌كرێت. گوتاره‌كه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه‌كانیش شتێكى له‌و بابه‌ته‌بوو، خواسته‌كه‌ى به‌وجۆره‌بوو كه نه‌شیش بسوتێت نه كه‌باب، ئه‌وه‌ش ماناى گۆڕانكارى رێژه‌ییه.
تائێستا ئه‌م بژارده‌ى هه‌موارى كابینه به‌هێزتره و بژارده‌كانى دیكه‌ش ئه‌گه‌رێكى كراوه‌ن له‌ئه‌گه‌رى پێشهاتى دیكه، به‌ڵام هه‌م تاران و هه‌م واشنتن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدیشن ئه‌وه‌ش بژارده‌ى هه‌موارى كابینه‌كه به‌هێزتر ده‌كات، جگه له‌وه‌ش سه‌درییه‌كان كه كوتله‌ى زۆرینه‌ن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدین، كوردیش دۆعا بۆ مانه‌وه‌ى ده‌كات و سوونه‌كانیش عه‌بدولمه‌هدى ناگۆڕنه‌وه به توندڕه‌وێكى شیعه، په‌یسه‌ر زانیارى هه‌یه زۆرینه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ده‌رفه‌تێكى دیكه به سه‌رۆك وه‌زیران بدرێت، بۆیه ره‌نگه به گۆڕنگارى وەزارى ئاوێك به ئاگره‌كه‌دا بكرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه چاره‌ى كێشه‌كان و وه‌ڵامى خواسته‌كانى خه‌ڵك ده‌داته‌وه؟