ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:09 - 03/11/2019

سێیەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو‌

لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قسەی کرد و باسی لە خەبات و تێکۆشانی پارتەکەی بۆ ئاشتی و دیموکراسی لە تورکیا کرد.

 هەدەپە نەکەوت و ناکەوێت
بوڵدان لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە نیشانەی بڕیارداری پارتەکەمانە. هەرچیەکیان کرد هەدەپە نەکەوت و ناکەوێت. هەرچیەکیش بکەن بێدەنگ نەبووین و بێدەنگ نابین. چۆک دانادەین. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەموو کاتێک لەدژی زوڵم و زۆردەستی بووە، بانگەوازی بۆ دادپەروەری کردووە، شەڕی ڕەتکردووەتەوە، لایەنگری ئاشتی بووە و لەدژی داگیرکەری وەستاوە. داوای ژیانێکی ئابڕوومەندانە و یەکسانی بۆ کۆمەڵگا و گەلان کردووە.

خەباتی هەدەپە لەم خاکە دێرین و جۆگرافیایەدا بەردەوام دەبێت
هاوسەرۆکی هەدەپە وتی، "تێکۆشانی سیاسی هەدەپە لە هەموو وڵات، هەموو جێگەیەک بە بوێریەوە بەردەوام دەبێت. هەدەپە بە بوێری بەرەو سەرکەوتن دەڕوات و سەردەکەوێت. پێویستە کەس گۆمانی لەوە نەبێت. خەباتی هەدەپە وەک دیجلە و فورات و مونزور لە سەر ئەم جۆگرافیایە لرفەی دێت. ئێمە دەزانین، ژیان لەم وڵاتەدا بە یەکسانی نێوان پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە دەبێت. بە یەکسانی تورکم کوردم عەرەب، چەرکەس، عەلەوی و سونەوە دەبێت. بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی ئەم وڵاتە، داهاتوویەکی گەش بەدیدەهێنرێت و پێویستە کەسیش گۆمانی لێ نەبێت.

ئەمڕۆ تەنها پارتێک کە لەدژی شەڕ بێت، هەدەپەیە
ژیانی هاوبەش ، یەکێتی نێوان گەلان بە واتای دژایەتیکردنی هەموو شەڕەکان دێت. ئەمڕۆ تەنها پارتێک کە لەدژی شەڕی بێت هەدەپەیە. لە تورکیا بە تەنها هەدەپە لەدژی شەڕی عەفرین و شەڕی دژی باکووری سوریایە و تەنها هەدەپە دژی شەڕ دەنگی بەرز دەکاتەوە. داگیرکردنی عەفرین و هەوڵە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناردنی سەرباز پرسێکە کە قبوڵ ناکرێت.

هیچ لایەنەک بۆی نییە دیموگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت
ئێمە کە لەدژی شەڕی ڕۆژئاوا بووین ڕامانگەیاند، هەموو کیشەکان لە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیەوە چارەسەر دەبێت. بۆ هیچ کەسێک نییە خەڵکی باکووری سوریا لە خاکەکەی دەربکات و ئاوارەیان بکات و ڕاویان بنێت. گەلان ئەو ناوچەیە بە دەستوورێکی بنەڕەتی نوێ مافەکانیان مسۆگەر دەکەن. گەلان ناوچەکە لەناو ئاشتی و ئارامیدا دەژین و گۆڕینی دیموگرافیا و دەرکردنی خەڵکەکەی تاوانێکی گەورەیە.

دەیانەوێت جیهانێکی بێ کورد دروست بکەن
دەیانەوێت جیهانێکی بێ کورد دروست بکەن. دەیانەوێت هەموو کوردێک بێهەناسە بهێڵنەوە. ئەم سیاسەتە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی تورکیا بەڕێوە دەبەن. دەزانین بۆ ئەوەش پەلاماری باکووری سوریایان داوە. وایانزانی لە هێرشی سەر باکووری سوریا هەموو جیهان پشتگیریان دەکات. وایانزانی کوردەکان کوردەکانی پێشوون، وایانزانی ئەم جۆگرافیایە وەک جاران بێخاوەنە. وایانزانی جیهان جیهانی سەدەی ڕابردووە.

بە گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان دەیانەوێت دەسەڵاتەکەیان درێژە پێبدەن
گۆشەگیریان لە سەر هەموو وڵات داناوە. وەک گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕالی. ئەگەر هەندێک جار لە ئیمڕالی چاوپێکەوتن لەنێوان بەڕێز ئۆجالان و پارێزەرانی ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستاش گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەردەوامە و هەڵنەگیراوە. هەموو کەسێک پڕۆسەی ئاشتی بینی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و تا ٢٠١٥ بەردەوام بوو. بینیان بە دیالۆگ و دانوستان هەموو کشێەکان چارەسەر دەبن. بەیاننامەی دۆمەباخچە بۆ ئەم وڵاتە شانسێکی گەورە بوو. ئەگەر بەیاننامەی دۆڵمەباخجە پەسەند بکرایا، ئەمڕۆ پێویستیان بەوە نەدەکرد لە گەڵ واشنتن و مۆسکۆ ڕێککەوتن بکەن.

ئەم جۆگرافیایەدا بێ کورد هاوسەنگیی دروست نابێت
دەمەوێت زۆر بە ئاشکرایی ئەوە بڵێم، " هیچ سیاسەتێک ئەگەر ئیرادەی سیاسی گەلی کورد قبوڵنەکات و بە هەندی وەنەگرێت، سەرکەوتوو نابێت. لەم جۆگرافیایەدا بێ کورد هاوسەنگی دروست نابێت. هەموو کەسێک پێویستە ئەمە باش بزانێت. ئەوانەی تورکیا بەڕێوەدەبەن پێویستە ڕاستیەکە باش بزانن. پێویستە سیاسەتی رەتکردن و لەناوبردن لە دەرەوە و ناوخۆی تورکیا کۆتایی پێبهێنرێت.

لە داهاتوودا جارێکیتر لە سندوقوکاندا گەلەکەمان دەبێتەوە بە خاوەنی ئیرادەی خۆیان
ئەمڕۆ مافی هەناسەدانیشیان لە کورد قەدەغەکردووە. ئەگەر کوردی نابیت هەڵبژێری، کوردی بۆ تۆ یاسا و ماف نییە. کوردی دز لە شارەوانیەکانتان دادەنرێت. کوردی ئیرادەکەی داگیرک دەکرێت. کوردی  مافەکانت ڕەتدەکرێنەوە. ئەمڕۆ ئەم دەستەواژانە بۆ کورد ڕەوا دەبینرێت. بۆیە لە ئامەد، مێردین و وان و ناوچە و شارەکانی تر دزیان لە جێگەی هاوسەرۆکە هەڵبژیردراوەکانی کورد دانران. بەلێم بانگەوازیمان ئەوە. کاتێک لە ئامەد، جۆلەمیرگ و وان و شارەکانی تر سندوق دانران، دیسانەوە گەلەکەمان خاوەنداری لە ئیرادەکەیان دەکەن. ئەمجارە نەک تەنها قەیومەکانتان، خۆشتان لە سندوقەکان دەخنکێنن. ئەم گەلە، گەلی پێشوو نییە. کورد گۆڕاوە و جیهانیش گۆڕاوە.

سبەینی کوردێک نادۆزنەوە کە دەستیان بگرێت
وەک ڕامگەیاند، بۆ کورد یاسا نییە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە بڕیاری دادگا عەبدوڵا زەیدانی پەرلەمانتەرمان ئازاد دەکرا، بەلام بە فەرمانی کۆشک جارێکیتر بڕیاری ئازادکردنی ڕەتکرایەوە و دادوەر بڕیاری بەردەوامی زیندانیکردنی دا. لەبەرئەوەی عەبدوڵا زەیدان کوردە. چونکە عەبدوڵا زەیدان پەرلەمانتاری هەدەپەیە. ئەوان وادەزانن عەبدوڵا زەیدان بەم بڕیارە زۆر دڵگران بوو. پێویستە ئێوە دڵگران ببن. چونکە عەبدوڵا زەیدان لەگەڵ دەمیرتاش لەزینداندایە. هاوڕێی فیگەن یوکسەکداغە، هاوڕێی سەباحەت تونجەلە. هاوڕێی گولتەن کشاناکە. پێویستە شەرم لە بڕیارەکەتان بکەن. ئەم جیاوازیە مەکەن. یاساکان چۆنە جێبەجێی بکەن. سبەینی کوردێک نادۆزنەوە کە دەستیان بگرێت و لەگەڵتان دانیشێت.

تەمەللی: ئیتر زوڵم لێمان دەترسێت
دواتر سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوان واز لە تێکۆشانەکەیان بەرنادەن و پێویستە ئیتر زوڵم لە هەدەپە بترسێت.

سوریا پێویستی بە دەستوورێکی دیموکراتیە
هاوسەرۆکی هەدەپە سیاسەتی ئاکەپە / مەهەپەی ڕەخنە کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشان بەردەوامە. ئێمە لە دژی فاشیزم تێدەکۆشین. بۆ کۆمارێکی دیموکرات تێدەکۆشین. ئێستا ڕژێمی ئاکەپە/مەهەپە دەسەلاتدارە. بە هەموو شێوەیەک سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبەن و دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن. ئەو شتانەی لە سوریا کرا بەردەوامی ئەوەیە. ٥ ساڵ دواکەوتین، ٥ سال بەر لە ئێستا لە کۆبانی بەرخۆدانێک هەبوو. ئەوان بناگەی دیموکراسیان دانا. کورد، تورک، عەرەب و سوریان و ئەرمەنی بەیەکەوە ژیان.

لە سوریا هەر چەند شەڕ قوڕس دەبێت، لە تورکیا ئەوەندە توندوتیژی زیاتر دەبێت
بانەگەوازیمان بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی ئەوەیە، هەوڵ بۆ دەستوورێکی دیموکراتیک لە سوریا بنێن. لە سوریا هەر چەند شەڕ قوڕس دەبێت، لە تورکیا ئەوەندە توندوتیژی زیاتر دەبێت. لەبەرئەوەی دەسەڵات بە شەڕ خۆت بەخێو دەکات. شەڕ و ڕەتکردنی کورد دەکاتە هەوێنی هەبوونی خۆی. ئەمڕۆ هەژاری لە بەرزترین ئاستدایە. هۆکاری هەژاری شەڕە. ٧٠٪ خانەنشینەکان ناتوانن بە رێکوپێکی بژین. گەنجان بێکارن. ئەم بودجەیە بودجەی شەڕ و کۆشکە. لەبەرئەوەی بودجە بۆ شەڕ بەکاردەهێنرێت، قەیران دروست بووە.

پێویستە بەرامبەر قەیومەکان بێدەنگ نەبین. ئەگەر بەرامبەر قەیومەکان بێدەنگ بین، سبەینی قەیوم لە دەرگاشمان دەدەن. نادادپەروەری لە بەرزترین ئاستداتە. ٥ ساڵ بەر لە ئێستا وتمان، گۆشەگیری لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. ئێستا دۆخەکە دەبینرێت. وتمان گۆشەگیری کۆتایی پێبێنن، بەڵام بەردەوامیان پێدا. کاتێک بەرامبەر گۆشەگیری بێدەنگی هەڵبژێردرا، لە هەموو جێگەیەکی تورکیا بڵاوبووەوە. بۆیە دەڵیێین پێویستە گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت و تورکیا ئازاد ببێت.