09:56 - 12/11/2019
چى له‌پشت دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌یه؟
رووداوه‌كوتوپڕه‌كانى به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیشى كرد به ژێره‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ داواكارى كۆشكى سپى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌عێراق، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى بۆ كاتێكى نادیار دركاند، بڕیاره‌كه له مه‌تبه‌خى سه‌ره‌گه‌وره‌كانى شیعه‌و به رێنوێنى تاران ئاماده‌كراوه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه پێش شه‌ش مانگ له واده‌كه‌ى لایه‌نه‌كان شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌یان بۆ ده‌ستپێكردبوو، ئیدیى له خشته‌ى رووداوه سیاسییه‌كان لابراو دیارنییه ده‌كرێت یاخود نا. کورد جارێ تەماشاکەرەو نازانێت ئەمە دا‌و دەبێت، یاخود هەل.
چى له پشت بڕیاره‌كه‌وه‌یه؟
* له‌بارودۆخێكى ته‌واو شێواوى عێراق-دا، هه‌ر رووداوێك یاخود بڕیارێكى سیاسى، به‌ده‌رنییه له لێكه‌وته‌ى به‌ركه‌وتن و زۆرانبازییه‌كانى واشنتن و تاران، ئه‌مریكا به‌فه‌رمى دوورۆژ پێش ئێستا داوایكرد له‌عێراق هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت، به‌لاى ئێرانییه‌كانه‌وه ئه‌م داوایه په‌رده‌ى له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان و نیازى ئه‌مریكا له خۆپیشاندانەکانى عێراق لادا. به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له ئێرانییه‌كان بۆ په‌یسه‌ر، بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به گڵۆپى سه‌وزى ئێرانییه‌كان و به بڕیارى هاوبه‌شى، سه‌در، عامرى، حه‌كیم، سه‌ره گه‌وره‌كانى شیعه بووه. ئێرانییه‌كان به‌م تیره چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌پێكن. وه‌ك كاردانه‌وه‌ى خواستى ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌م بڕیارە فڕێدرایه گۆڕه‌پانى سیاسى، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها كاردانه‌وه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو واده‌كات حزبه‌كان ئاسانتر زنجیرى خۆپیشاندانه‌كان له‌قاچ و ده‌ستى خۆیان بكه‌نه‌وه‌و له‌ته‌ونى ناڕه‌زاییه‌كان بێنه‌ده‌ره‌وه، چیتر ئه‌و ترسه‌ى پێشوویان نامێنێت له‌هه‌ڵبژاردنێكى نزیك مه‌ودا، ده‌نگده‌ر تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه ئەگەر پشت لە شەقام بکەن، چونکە ئێران عەوداڵی چۆڵکردنی شەقامەکانی عێراقە و بۆ ئەوە چرکە دەژمێرێت.
حكومه‌ت به‌ڵێنى ده‌ستكاریكردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى داوه
*له‌ڕووى كرده‌ییه‌وه هه‌ڵبژاردن له دۆخێكى وه‌هادا، كه خۆپیشانده‌ران نه‌ك قوفڵیان له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان داوه، به‌ڵكو داواى رۆیشتنى كۆى پرۆسه‌ى سیاسیى ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردن له مه‌حاڵ نزیكه، بۆیه نزیكترین بژارده دواخستنه.
*كابینه‌ى حكومه‌ت كه له‌ژێر فشارێكى گه‌وره‌ى خه‌ڵك و حزبه‌كاندایه، به‌و بڕیاره بارێكى گرانى له كۆڵى خۆى داگرت، عادل عه‌بدولمه‌هدى به باشى ئاگادارى ئه‌وه‌بووه كه تاى هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندانه‌كانى شێواندووه‌و تا كات بۆ هه‌ڵبژاردن كورتتربێته‌وه، په‌رچه‌كردارى نائاسایى حزبه‌كان زیاتر ده‌بێت و ناتوانن ده‌ست له خۆپیشاندانه‌كان به‌ربده‌ن، یاخود به ئاشكرا بكشێنه‌وه له پشتیوانى خۆپیشاندان، ئێستا كه ئیدى هه‌ڵبژاردنێك له گۆڕێ نییه، لایه‌نه‌كان گه‌رموگوڕى جارانیان نامێنێت و ئاماده‌نین سه‌ركێشى ئه‌وه‌بكه‌ن، له‌نێو شه‌پۆلى شێت و توڕه‌ى خۆپیشاندانه‌كاندا مه‌له‌وانى بكه‌ن.
*به‌شێك له‌و به‌رنامه چاكسازییه‌ى حكومه‌ت به‌نیازه بیخاته سه‌رپێ، یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، چونكه حكومه‌ت به‌ڵێنى ده‌ستكاریكردنى یاساى هه‌ڵبژاردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى كۆمسیۆنى داوه. ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن به هه‌مان یاسا‌و كۆمسیۆنى پێشوو پێچه‌وانەى خواستى خه‌ڵك و به‌ڵێنه‌كانى چاكسازییه.
دیارنییه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌مێنن یاخود نا
*ئێستا كه هه‌نگاوه‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌ستیانپێكردووه، دیارنییه ئاخۆ ده‌ستوور چى ده‌گۆڕێت و چى ده‌هێڵێته‌وه له‌نێو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شدا چاره‌نووسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پرسیارى زۆرى له‌سه‌ره، شیعه‌كان خواستى چه‌سپاندنى سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تییان هه‌یه له ده‌ستووردا، له سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تیدا شوێنێكى ئه‌وتۆ بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بوونى نییه. دیارنییه ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌مێنن یاخود نا، وه ئه‌گه‌ر بمێنن چۆن ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌مى فیدراڵى له شوێنى خۆى بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بمێننه‌وه. هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌دۆخێكى وادا، پێناچێت شوێنبگرێت.
كورد چى له‌ده‌ستده‌دات؟
دواى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى له‌مانگى ته‌مووزى رابردوو بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه، كورد هیوایه‌كى هه‌بوو له‌رێگه‌ى كورسییه‌كانیه‌وه له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شانۆى ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوك، به‌ڵا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مانگى رابردوو ئه‌و هیواى تێكدا و ئه‌نجومه‌نه‌كانى سڕكرد. هیواى دووه‌مى كورد یه‌كى نیسانى داهاتوو بوو تا لەرێگه‌ى سندوقى ده‌نگدانه‌وه، ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ش لیستى هاوپه‌یمانى لایه‌نه كوردییه‌كانى دروستكردبوو، به‌ڵام دواخستنى هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شى خسته گێژاوه‌وه.
كورد ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ره‌خسێت تا له‌به‌غداوه كار بۆ دانانى پارێزگار بكات
عارف قوربانى نوسه‌ر بۆ په‌یسه‌ر گوتى، كورد به‌هۆى ناكۆكیى نێوخۆییه‌وه هه‌لى ئه‌وه‌ى له‌كیسدا كه له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌وه پارێزگار دابنێت، به‌ڵام دواى بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن، كورد ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ره‌خسێت تا له‌به‌غداوه كار بۆ دانانى پارێزگار بكات به دامه‌زراندن، چونكه له‌كه‌ركوك پارێزگار بوونى نییه‌و ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه جێگره‌و به وه‌كاله‌ت كاره‌كان ده‌كات و دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره له دادگا. هه‌روه‌ها یاساى هه‌ڵبژاردنیش یاسایه‌كى خراپ بوو كورد تێبینى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌رى.
قوربانى مه‌ترسى خۆى نه‌شارده‌وه، له‌وخواسته‌ى له‌به‌غداوه هه‌یه بۆ زیاتر به مه‌ركه‌زیكردنى حكومڕانى و له قاڵبدانى رۆڵى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌زگاى چاودێریش له‌سه‌ر ئیداره‌ى پارێزگاكان نامێنێت، كورد له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدراڵییه‌ت خۆى وابه‌سته‌كردووه به ده‌ستووره‌وه، بۆیه ئه‌و خواسته بۆ لابردنى سیسته‌مى مه‌ركه‌زى هه‌یه بۆ كورد زیانه.
هه‌ڵبژاردن پێویستى به دۆخێكى ئه‌منیى سه‌قامگیره
لایه‌نه كوردییه‌كان بۆئه‌و بڕیاره كوتوپڕه، به‌رچاوڕوونى زۆریان نییه دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت، كورد خۆى دوودڵى زۆرى هه‌بوو له‌هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك، به‌ڵام جگه له‌هه‌ڵبژاردن چاره‌ى دیكه‌ى نه‌بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى به‌شێك له‌وه ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پێشتر هه‌یبوو، جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى، به‌هۆى پێداچوونه‌وه به‌ده‌ستوور هه‌ڵبژاردنه‌كه دواكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت هه‌ڵبژاردن پێویستى به دۆخێكى سه‌قامگیره، به‌ڵام ئه‌و دۆخه ئێستا بوونى نییه زه‌حمه‌ته بكرێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هیچ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان نه‌بووه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌ر لە دەستپێکی خۆپیشاندانه‌كانەوه پێشبینى ئه‌وه‌یان كردووه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێت، ره‌نگه دواخستنى هه‌ڵبژاردن به‌و شێوازه خراپه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى له كۆمسیۆن و یاساى هه‌ڵبژاردن بكرێت و له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان دۆخێكى باشتر بێته كایه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن.
چاره‌نووسى ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك ده‌كه‌وێته گێژاوێكى ئاڵۆزتره‌وه
رێبوار كه‌ریم بۆ په‌یسه‌ر گوتى، تێڕوانینى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ده‌ستووردا ئێستا زۆرباوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون، به‌ڵام له سیسته‌مێكى فیدراڵیدا ده‌ستكارى لامه‌ركه‌زییه‌ت ئاسان نییه، به‌داخه‌وه كورد له‌ناوخۆ ناكۆك بوو نه‌مانواتى رێكبكه‌وین بۆ دانانى پارێزگار، ئه‌م دواخستنه‌ى هه‌ڵبژاردن، دانانى پارێزگارى كه‌ركوك زیاتر دواده‌خات.
رووداوه‌كانى عێراق ئه‌وه‌نه به‌خێرایى ده‌گۆڕێن، كورد زۆرتر رۆڵى ته‌ماشاكه‌رى هه‌یه، كورد جارێ نازانێت بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ته‌ڵه‌یه‌ك ده‌بێت، یاخود ده‌رفه‌تێك تا كه‌مێك خۆى كۆبكاته‌وه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد دواى سڕینه‌وه‌ى رۆڵى ئه‌نجومه‌نه‌كان له گۆڕه‌پانى سیاسى نه‌توانێت له كۆشكه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى به‌غداوه شت بچڕێت، چاره‌نووسى ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك ده‌كه‌وێته گێژاوێكى ئاڵۆزتره‌وه له‌وه‌ى پێشتر بۆى گیراوه‌ته‌وه.