05:13 - 16/11/2019
سارا عومەر سەمای سێبەری چاپكرد
خانمە نووسەر و ڕۆشنبیری كوردی دانیماركی ، سارا عومەر، پەڕتوكی دووەمی لە ژێر ناوی (سەمای سێبەر) بە زمانی دانیماركی
چاپكرد، كە چاوەڕێ دەكرێت ئه‌م ڕۆمانه‌شی
وه‌ك ڕۆمانی پێشتر، بە یەكێك لە پڕ فرۆشترین پەرتوكەكان لەسه‌ر ئاستی ئەوروپادا
دەربكەوێت، و چاوه‌ڕی ده‌كرێت ڕۆژی ٢٦ ی مانگی یازده‌ی ٢٠١٩ بكه‌وێته به‌رده‌ستی
خوێنه‌ران و ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپاوه
ساراعومەر نوسەرێكی كوردە و دانیشتوی وڵاتی دانیماركە، دوای ئەوه‌ی پەڕتوكی
یەكەمی بەناوی (مردووشۆر) لە دانیمارك چاپكرد و سەركەوتنێكی ئێجگار گەورەی تێدا
بەدەست هێنا، بوو بە یەكێك لە پڕ فرۆشترین كێتێبەكانی ئەوروپا و نزیكەی 500
هەزار تیراژی لێفرۆشرا ، لە ئێستادا ئه‌م خانمه نووسه‌ره پەڕتوكی دووەم بەزمانی
دانیماركی بڵاو دەكاتەوە
نزیكەی نیوملیۆن پەرتوكی لێفرۆشراوە
كتێبەكە باس لە چی دەكات؟
پەرتوكی (سه‌مای سێبه‌ر) زۆرترینی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیی و مرۆڤایه‌تی
و كولتوری و ترادیسیۆنی وروژاندووه. بۆ نموونه باس لە گرفت و كێشەكانی
كۆمەڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هەروەها گرفتە ئاینی و فەرهەنگیەكانی دەكات.
چیرۆكی كتێبەكە باس لەو دۆخە ناكۆمەڵایەتی و نا سەقامگیریەی كوردستان دەكات، كە
كۆمەڵگا پێیەوە گیرۆدەبوون،
پەرتوكەكە باس لە دۆخی كۆمەڵاتی كوردستان دەكات
وە هەروەها باس لەو چەرمەسەر و بێهیوایی و خراپیەی دۆخی كورد دەكات كه له
ساڵانای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌رده‌می براكوژیدا تێیكه‌وتبوو، هەروەها باس ترادیسیۆنه
نائینسانییه‌كانی وه‌ك مارە بەجاش و ژن كوشتن و بەزۆر بەشودان و دەستدرێژی سێكسی و چەند پرسێكی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
به تایبه‌ت دەكات،به‌ده‌ر له‌وانه‌ش باس له دیوه جوانه‌كانی ئه‌ده‌بیات و كو‌لتور و مرۆڤدۆسی و خۆشیویستی و ڕێزی نێوان مرۆڤه‌كان ده‌كات.
پەرتوكەكە لە لایەن ئەورپیەكانەوە پێشوازی زۆری لێكراوە
ئەوە لە كاتێكدایە كتێبی یەكەمی نووسەر (مردوو شۆر) كە یەكێك بوو لە
پرفرۆشترین و به‌ناوبانگترین پەرتوك لە
سەرتاسەری ئەوروپا و ڕۆڵێكی باشی هەبوو لە ناساندنی كورد چه‌سپاندنی وشه‌ی كورد و كوردستان له‌ناو ئه‌ده‌بی
جیهان و له‌سه‌ر په‌رده‌ی خه‌یاڵی ئه‌و تاكانه‌دا، كه تا ئه‌و كات نه‌یانده‌زانی
كورد چییه و كێیه، ئه‌و توانی لە هەموو ئەوروپا سەرگوزەشەتەی نەهامەتیەكانی گەلی
كوردی وەك هەڵەبجە و ئەنفال و كیمیابارانی كوردستان و قات‌و قڕی و كوشتن و بڕێنی
كوردی بكات.
پەرتوكەكە توانیویەتی سەرگوزەشتەی نەهامەتیەكانی كورد بۆ ئەوروپیەكان بگێڕێتەوە
پەرتوكی سەمای سێبەر وەك یەكێك لە پەرتوكە پێشكەوتوەكانی ئەوروپا چاوی
لێدەكرێت چاوەڕێدەكرێت زۆرترین پێشوازی لەلایەن خەڵكەوە لێبكرێت.
پەرتوكی یەكەمی سارا عومەر بەهەموو زمانەكانی ئەوروپا چاپكرا و لەساڵی
ئایندەشدا بە زمانی فەرەنسی و سێربی و ئایسله‌ندی و چەند زمانێكی تر لەچاپ دەدرێت.
خەڵاتەكانی نوسەر
سارا عومەر وەك یەكەم ژنە نوسەری كورد لە سەر ئاستی ئەوروپا و ئەمریكا
توانیویەتی چەندین خەڵاتی گەورە بەدەست بهێنێت وەك
یەكەم: خەڵاتی پرفرۆشترین كێتب بۆ ساڵی 2018
دووەم: خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕین
سێیەم: خەڵاتی بەتوانایی لە نوسین و ئەدەبدا
چوارەم: بەژنی ساڵ لە ئاستی ئەوروپادا هەڵبژێردرا
پێنجەم: خەڵاتی جورئەت و ڕاستگۆی
شەشەم: خەڵاتی مارتین ئه‌نده‌رسن نێكسیو بۆ ئەدەب
(كەبراوەی ئەم خەڵاتە وەك دانپێنراوترین نوسەر دەردەكەوێت)
هەروەها لەماوەی ساڵی رابردوودا پاڵێوراوە بۆ
یەكەم: بردنەوەی خەڵاتی دی گیولدنه لاوبه‌یا كە وەك خەڵاتی نۆبڵ وایە لە
دانیمارك
دووەم: پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی كەسایەتی ساڵ لە ئاستی ئەوروپادا
سێیەم: پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی یەكەمین كتێبی نوسین لە ئاستی ئەوروپا دا
سارا عومەر كێیە؟
سارا عومه‌ر، له دایكبووی ١٩٨٦ له
شاری سلێمانی. له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له وڵاتی دانمارك ده‌ژی.
بڕوانامەی به‌كه‌لۆریسه‌ی له بواری
یاسا و بواری زانسته سیاسییه‌كان بەدەست هێناوە و و له ئێستادا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ماسته‌ره
له زانسته سیاسیه‌كاندا و له پاڵیشییه‌وه نووسه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه.. به‌ده‌ر
له‌مه وه‌ك یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه
كاریگه‌ره‌كان ناسراوه له بواری داكۆكی كردن له مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ژن
و منداڵدا و هه‌تا ئێستا به پێی مێدیا جیهانییه‌كان وا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م
ژنه به تاقی ته‌نیا شۆڕشێكی له‌ناو ژنانی چه‌وساوه‌دا هه‌ڵگیرساندووه. كه ئه‌وانیش
داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م ژنه ڕۆماننوسی كوردی به جیهانبوو ناسراوه و
لە ئێستادا لە دانیمارك سەرقاڵی چاپكردنی كتێبی دووەمیەتی بە ناوی (سەمای سێبەر)