05:10 - 19/12/2018
ئایا یه‌كێتى ده‌توانێت ببێته هێزێكى ئۆپۆزسیۆن؟
یه‌كێتى بۆ به‌شدارى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى له وه‌فده دانوستانكاره‌كه‌ى پارتى ده‌ستنه‌كه‌وتووه، دوایین كۆبوونه‌وه‌شیان بۆ یه‌كێتى دڵخۆشكه‌رنه‌بوو، بۆیه ئێستا بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆنبوونى فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانى سیاسییه‌وه، بژارده‌یه‌ك كه هه‌م وه‌ك كارت و هه‌م وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ى شكستپێهێنانى حكومه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یى ده‌بیندرێت، نه‌ك ستراتیژ.
یه‌كێتى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى كه‌مى ناوێت، به‌وپێیه‌ى ده‌یه‌وێت هه‌م له به‌غدا بارى لارى راست بكاته‌وه و كورسى سه‌رۆك كۆمار پشكى تاقانه‌ى ئه‌و حزبه نه‌بێت، هاوكات چاوى له‌وه‌یه له كه‌ركوكیش ده‌سه‌ڵاته‌كانى بگێڕێته‌وه بۆ قۆناغى پێش ریفراندۆم و پارێزگارێكى سه‌وزى ده‌وێت، له كابینه‌ى نۆى حكومه‌تیش یه‌كێتى دواى ته‌پوتۆزى هه‌ڵبژاردن، پشكى زیاترى له‌و ٢١ كورسییه ده‌وێت به‌وپێیه‌ى داواى ره‌چاوكردنى پێگه‌و هێزى خۆى ده‌كات، نه‌ك ژماره‌ى كورسییه‌كانى.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى یه‌كێتى و پارتى، یه‌كێتى له‌پاش ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتوون پارتى داواكانیان جێبه‌جێناكات، ئه‌ندامێكى وه‌فده‌كه‌ى یه‌كێتى گوتوویه‌تى"ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن" له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى راسته‌وخۆ گوتویه‌تى"ئه‌مه لوتكه‌ى دیموكراسییه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و بژارده‌تان ده‌وێت".هاوكات فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ى به هاوبه‌شى راسته‌قینه نه‌چێته ده‌سه‌ڵات، بژارده‌ى بوونه ئۆپۆزسیۆن كراوه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تى"ئەگەر دۆخەکە بگاتە ئەو ڕادەیەی یەکێتی لەدەرەوەی دەسەڵات بێت و ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشداری حکومەت نەکات، لەهەرێمی کوردستان دۆخێکی تایبەت دێتە ئاراوە، دەتوانم بڵێم نیو حکومەت لە ئارادا دەبێت، ناتوانرێت حکومەتی سەرتاسەری بێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو كوردستاندا، پێم وانیە ئه‌و كات شتێک بوونی هه‌بێت ناوی حکومەتی هەرێم، هەتا ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداری بکات".
وته‌كانى ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى تا ئێستا به ده‌ستى خاڵى هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ن له‌وه‌ى كه حكومه‌ت بێ یه‌كێتى دووئیداره ده‌بێت و یه‌كێتى ئۆپۆزسیۆنێكى مه‌ده‌نى نابێت له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات، بۆیه یه‌كێتى ده‌یه‌وێت به باسكردنى ئه‌و بژارده‌یه فشار بخاته سه‌ر پارتى و پشكى زیاترى له سه‌به‌ته‌ى ئه‌و حزبه ده‌ستبكه‌وێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر یه‌كێتى به نیازه به فه‌رمى پارتى ئاگادار بكاته‌وه، له نیگه‌رانییه‌كانى سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت و پێى وایه ئه‌گه‌ر به‌وجۆره‌ى پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێندرێت، یه‌كێتى رۆڵێكى كه‌م و بێ كاریگه‌رى ده‌بێت.
كه‌مال ره‌وف چاودێرى سیاسى، پێیوایه یه‌كێتى ئامانجى نییه ببێت به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وه ستراتیژى ئه‌و حزبه نییه، به‌ڵام وه‌ك و كارتى فشار باسى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پارتى ناچار بێت داواكارییه‌كانى جێبه‌جێبكات، چونكه ده‌زانێت پارتى به‌بێ یه‌كێتى ناتوانێت كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنێت، بۆیه ئه‌و بژارده ته‌نها وه‌ك كارتى فشار باس ده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى به‌شدار نه‌بێت له حكومه‌ت ده‌بێت به دوو ئیداره‌یى.
ئه‌و چاودێره بۆ په‌یسه‌ر گوتى"یه‌كێتى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌لێكى هاتبێته به‌رده‌ست، دواى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له‌ناو پارتى كراون، ده‌یه‌وێت پۆسته‌كانى كه‌ركوك و به‌غدا و هه‌رێم بكاته یه‌ك پاكێج، یه‌كێتى دڵنیایه كه پارتى ئیشى پێیه‌تى، چونكه تا ئێستا دوو ئیداره‌ى به‌رده‌وامه‌و دواى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر هێزى چەکداری هاوبه‌ش نه‌ماوه، بۆیه نایه‌وێت به ژماره‌ى كورسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌وپێیه‌ى لایه‌نه‌كانى دیكه له یه‌كێتى كه‌متر ده‌نگیان هێناوه".
هۆكارێكى دیكه كه یه‌كێتى جیڕ كردووه له دانوستانه‌كان، بارودۆخى ناوخۆى پارتییه به‌وپێیه‌ى مه‌سرور بارزانى كاندیدى ئه‌و حزبه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، یه‌كه‌م ئەزمونیه‌تى له‌و پۆسته‌و مه‌سعود بارزانى نایه‌وێت كێشه‌ى زۆر بۆ كابینه‌ى كوڕه گه‌وره‌كه‌ى دروستبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنى كۆنكرێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گره‌نتى ئه‌وه به ده‌ستبهێنێت کە مه‌سرور بارزانى له پۆسته نوێیه‌كه‌ى دووچارى شكست نه‌بێت.
یه‌كێتى ده‌یه‌وێت دۆخى عاتفى نێوان كوڕ‌و باوك بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان جێبه‌جێبكرێت، چونكه پێى وایه ئه‌گه‌ر كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێندرێت، ئه‌و هه‌له له‌ده‌ستده‌دات بۆ مسۆگه‌ركردنى پۆسته‌كانى له به‌غداو كه‌ركوك و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ش له هه‌ولێر.
كێشه‌یه‌كى دیكه وایكردووه یه‌كێتى پشكى زیاترى له قه‌باره‌ى خۆى بوێت ئه‌وه‌یه به‌وپۆستانه‌ى پارتى ده‌یه‌وێت به‌و حزبه‌ى بدات، هه‌موو باڵه جیاوازه‌كانى یه‌كێتى رازیناكرێن، به‌وپێیه‌ى تا پۆسته‌كان كه‌متربن ململانێكان له‌سه‌ریان له‌ناوخۆى یه‌كێتى توندترده‌بن و ره‌نگه به‌شى ئه‌وه نه‌كه‌ن هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانى حزبه‌كه‌ى پێ رازیبكرێت.
یه‌كێتى تا ئێستا ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆنبوونى نه‌كردووه، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ١٩٩٢ پارتى به جیاوازییه‌كى كه‌م بووە یەکەم، ئه‌وكات نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچوونى وابوو كه پێویسته حزبه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ پارتى جێبهێڵێت و ببێته ئۆپۆزسیۆن، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات یه‌كێتى به ئاشتییانه ئه‌و بژارده‌ى هه‌ڵبژاردایه بۆ هه‌میشه باشورى كوردستان له مه‌ترسى دوو ئیداره‌یى رزگارى بووایه‌و سیسته‌مى سیاسى هه‌رێمیش ته‌واوكراو ده‌بوو به بوونى ئۆپۆزسیۆن له بناغه‌وه، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه بژارده‌ى رێككه‌وتن و پێكهاتن جێگه‌ى زۆرینه‌ى سندوقى گرته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ش سه‌ربگرێت و دواتر بۆ شه‌ڕو خوێن و ئاگر گۆڕا.
ژماره‌ى كورسییه‌كانى یه‌كێتى له كابینه‌ى چوارى پەرلەمان هاڕه‌ى كرد كاتێك له ٢٩ كورسی خولى سێیه‌مه‌وه، بۆ ١٨ كورسى دابه‌زى، له‌وكاته‌وه پشكى نیوه‌به‌نیوه‌ى ئه‌و حزبه له‌نێو حكومه‌ت درزى تێكه‌وت، یه‌كێتى وه‌ك هاوبه‌شى راسته‌قینه گڵۆڵه‌كه‌ى خۆى پێ نه‌گیرایه‌وه، ئێستا كه بووه‌ته هێزى دووه‌م، سێ كورسى دیكه‌ی بۆ ژمارەى كورسییه‌كانى زیادكردووه چاوى له‌وه‌یه به هاوبه‌شێكى قه‌به‌وه به دابه‌شكردنى پۆسته‌كان ٤٠ بە ٦٠ بە یادى ٥٠ به ٥٠ پێگه‌ى خۆى به‌هێز بكاته‌وه.
بۆیه پێناچێت یەکێتی بیه‌وێت قازانجى هه‌ڵبژاردنى ٣٠ ئه‌یلول سه‌رى مایه‌كه‌ى بخوات و له ده‌سه‌ڵات دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى خۆى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت درێژتربكات، بۆ ئه‌وه‌ش لێدوانه‌كانى سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆنبوون تێكه‌ڵه‌یه‌كن له هه‌ڕه‌شه و حه‌زى زۆرى ئه‌و حزبه بۆ به‌شداریكردنى ده‌سه‌ڵات.
به‌بڕواى عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا نوسه‌ر، نه یه‌كێتى ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت و نه پارتیش ده‌یه‌وێت یه‌كێتى به‌شدارى حكومه‌ت نه‌بێت، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌سه‌ر شێوازى به‌شداریكردنه‌كه‌یه، چونكه پارتى هاوبه‌شى ناوێت، به‌ڵكو به‌شدارى لایه‌نه‌كانى ده‌وێت.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا بۆ په‌یسه‌ر گوتى"له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى یه‌كێتى داوایكردووه پارتى رازى نه‌بووه، من پێم وایه یه‌كێتى بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵنابژیێرێت گیانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م بژارده‌یه‌ى تێدا نییه، چونكه ئه‌و كاته ئه‌بێت قبوڵى بكات كه بێبه‌شبێت له ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه بۆیه من پێم وانییه ئه‌مه رووبدات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و قسانه ئه‌گه‌ر به نیازى فشاریش بكرێت كارتێكى دۆڕاوه چونكه پارتى ده‌زانێت یه‌كێتى ته‌حه‌مولى ئۆپۆزسیۆن بوون ناكات، پارتى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌شدارى لایه‌نه‌كانه نه‌ك هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات و پێى وایه حكومه‌تى ٥٠ به ٥٠ كۆتایى هاتووه، به ئاشكرا دیاره كه كه پێكهێنانى حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته به‌ر كێشه‌ى رێكنه‌كه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى.